البحث

عبارات مقترحة:

القاهر

كلمة (القاهر) في اللغة اسم فاعل من القهر، ومعناه الإجبار،...

الفتاح

كلمة (الفتّاح) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعّال) من الفعل...

القابض

كلمة (القابض) في اللغة اسم فاعل من القَبْض، وهو أخذ الشيء، وهو ضد...

حوكمی ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌مدا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز ، عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات نوازل الأحوال الشخصية وقضايا المرأة - الاختلاط
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ابن باز ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا حوكمی ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌مدا چیه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر شتێك بكه‌وێته‌ نێوان ده‌ستی هه‌ردوكیانه‌وه‌ وه‌ك جل وبه‌رگێك یان ده‌ستكێش یان هه‌ر شتێكی تر، ئایا حوكمی ئه‌مه‌ چیه‌ ؟ وه‌ ئایا حوكمه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه‌ی ته‌وقه‌كه‌ ده‌كات گه‌نجێك بێت یان پیرێك، یان ئه‌و ئافره‌ته‌ ئافره‌تێكی پیر بێت؟".

التفاصيل

  حوكمی ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌مدا     پرسیارێك كرا له‌ شێخ عبد العزیز بن باز ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) سه‌باره‌ت به‌حوكمی ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌مدا، ئه‌گه‌ر شتێك بكه‌وێته‌ نێوان ده‌ستی هه‌ردوكیانه‌وه‌ وه‌ك جل وبه‌رگێك یان ده‌ستكێش یان هه‌ر شتێكی تر، ئایا حوكمی ئه‌مه‌ چیه‌ ؟ وه‌ ئایا حوكمه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه‌ی ته‌وقه‌كه‌ ده‌كات گه‌نجێك بێت یان پیرێك، یان ئه‌و ئافره‌ته‌ ئافره‌تێكی پیر بێت ؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ له‌لایه‌ن شێخ ابن بازه‌وه‌ ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) به‌م شێوه‌یه‌ بوو : به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه‌ ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌مدا، جاچی  ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ گه‌نج بێت یان پیر، یان ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه‌ گه‌نج بێت یان پیرێكی به‌ته‌مه‌نیش بێت، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی خراپه‌ و خراپه‌كاری و فیتنه‌ بۆ هه‌ردوولایان، پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم ) لــه‌ فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحــدا‌ فه‌رمـوویه‌تی : ( إنّي لّا أُصَافِحُ النِسَاءَ ) واته‌ : من ته‌وقه‌ ناكه‌م له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا ، عائیشه‌ی دایكی موسڵمانانیش ( ڕه‌زای خوای لێ بێت ) له‌م باره‌یه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی : " مَا مَسَتْ يَدُ رَسُولِ الله – صلى الله عليه وسلم – يَدَ امرأة قَطٌ , مَاكَانَ يُبَايعهنَّ إلاّ بالكَلامِ " واته‌ : هه‌رگیز پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌ستی به‌ر ده‌ستی ئافره‌تی – نامه‌حره‌م – نه‌كه‌وتوه‌ وه‌ به‌یعه‌تیشی لێ وه‌رنه‌گرتوون به‌ قسه‌ و گوفتار نه‌بێت _ واته‌ : كاتێك كه‌ له‌ پیاوان به‌یعه‌تی وه‌رگرتووه‌ ده‌ستی خستوه‌ته‌ ناو ده‌ستیانه‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا كه‌ به‌یعه‌تی لێ وه‌رگرتوون ته‌نها به‌ قسه‌ و گوفتار و به‌ڵین بووه‌ _ . جا هیچ جیاوازی نیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌وقه‌كردنه‌ به‌بێ ڕێگر وحاجز بێت یان له‌سه‌ر رێگرو حاجزه‌وه‌ بێت، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ و ده‌لیله‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتگیر و عام هاتوون، دیسان له‌به‌ر ( سد الذریعة ) ه‌ش بێت نابێت ڕیگه‌ بدرێت به‌وه‌ها كارێك كه‌ سه‌ر ده‌كێشێت بۆ خراپه‌ وخراپه‌كاری و فیتنه‌ . ** هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ حوكمی ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌مدا پرسیاریش كرا له‌ شێخ محمد بن صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) . شێخ ابن عثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌وه‌ڵامدا ووتی : لێره‌دا هۆكارێك هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر شتێك ببێت به‌هۆی خراپه‌ وخراپه‌كاری و فه‌ساد وفیتنه‌ ئه‌وه‌ حه‌رامه‌ ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( مَا تَرَكتُ بَعْدِي فِتْنَةً أضَرُ عَلى الرِّجَالِ مِنَ النِسَاءِ ) واته‌ : من هیچ شتێكم به‌حێ نه‌هێشتوه‌ له‌پاش خۆم كه‌ خراپتر بێت بۆ پیاوان له‌ ئافره‌تان ، گومانی تێدا نیه‌ به‌ركه‌وتنی پێستی ئافره‌ت له‌گه‌ڵ پێستی پیاواندا خراپه‌و فیتنه‌ی لێ ده‌بێته‌وه‌ له‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی نادر و كه‌مدا نه‌بێت، حاڵه‌تی كه‌م ڕوداو ونادریش لای ئه‌هلی عیلم حوكمی له‌سه‌ر بنیات نانرێت، وه‌ زۆرێكیش له‌ئه‌هلی عیلم و زانایان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌یان نووسیوه‌، و ڕوونیان كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ كه‌ دروست نیه‌ و جائز نیه‌ بۆ پیاو كه‌ ته‌وقه‌ بكات له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌مدا، ئه‌مه‌ش ووته‌یه‌كی ڕاست و دروسته‌ و جائز نیه‌ ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌مدا جا چی له‌سه‌ر حاجز و ڕێگرێكی وه‌ك قوماشێكه‌وه‌ بێت یان ئه‌و حاجزه‌ش نه‌بێت . سه‌رچاوه‌ : فتاوی المرأة المسلمة به‌رگی دووه‌م لاپه‌ڕه‌ 541 – 542 / الفتاوی ، كتاب الدعوة لسماحة الشیخ ابن باز به‌رگی 1 / لاپه‌ڕه‌ 184 – 185 ، ڕۆژنامه‌ی المسلون ژماره‌ 2 .