البحث

عبارات مقترحة:

الحق

كلمة (الحَقِّ) في اللغة تعني: الشيءَ الموجود حقيقةً.و(الحَقُّ)...

الأكرم

اسمُ (الأكرم) على وزن (أفعل)، مِن الكَرَم، وهو اسمٌ من أسماء الله...

الحفي

كلمةُ (الحَفِيِّ) في اللغة هي صفةٌ من الحفاوة، وهي الاهتمامُ...

چۆن به‌هه‌شت بۆ خۆت مسۆگه‌ر ده‌كه‌ی؟

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الإيمان باليوم الآخر - الفضائل
برای لاوم باش بزانه‌ كه‌ تۆ كاتێك خۆت له‌ شته‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ده‌گریته‌وه‌ و ئه‌ندامه‌كانی له‌شت له‌ كرده‌وه‌ی خراپ ده‌پارێزیت ئه‌وا به‌ویستى خوا له‌وكه‌سانه‌ ده‌بیت كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم په‌یمانى به‌هه‌شتى پێداون و بۆى مسۆگه‌ر كردوون...

التفاصيل

  چۆن به‌هه‌شت بۆ خۆت مسۆگه‌ر ده‌كه‌ی؟   برای لاوم باش بزانه‌ كه‌ تۆ كاتێك خۆت له‌ شته‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ده‌گریته‌وه‌ و ئه‌ندامه‌كانی له‌شت له‌ كرده‌وه‌ی خراپ ده‌پارێزیت ئه‌وا به‌ویستى خوا له‌وكه‌سانه‌ ده‌بیت كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم په‌یمانى به‌هه‌شتى پێداون و بۆى مسۆگه‌ر كردوون . لێره‌دا ئه‌وه‌ت لێ ده‌پرسم :كه‌ ئایا تۆ جگه‌ له‌ به‌ده‌ست هێنانی به‌هه‌شت هیچ داواكاریه‌كی گه‌وره‌ترت هه‌یه‌ ؟ نه‌ك هه‌ر له‌ تۆ به‌ڵكو ده‌پرسم : له‌و زانایه‌ی كه‌ هه‌موو كاته‌كانی به‌ فێربوون و فێركردنی زانستی شه‌رعی ده‌باته‌ سه‌ر . له‌و به‌نده‌ له‌ خواترسه‌ی كه‌ به‌رده‌وام خه‌ریكی خواپه‌رستیه‌. له‌و تێكۆشه‌ره‌ى كه‌ رۆح وجه‌سته‌ى خۆى به‌هه‌رزانترین نرخ به‌ خواى په‌روه‌ردگارى ده‌فرۆشێت . له‌و كه‌سه‌ى كه‌ هه‌موو هه‌وڵی خۆى به‌گه‌رِ ده‌خات بۆ سه‌رخستنى رِه‌وا(الحق) و ژێرخستنی نارِه‌وا(الباطل)دا . له‌و بانگه‌وازكاره‌ی كه‌ شه‌ونخونى شه‌وان و ماندوێتى رِۆژان به‌یه‌كه‌وه‌ گرێ ده‌دات و به‌رده‌وام خه‌ریكی بانگه‌واز كردنی خه‌ڵكه‌ بۆ سه‌ر رِێبازی خواى گه‌وره‌و و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلى الله عليه وسلم . له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌پرسم :ئایه‌ ئێوه‌ ئه‌و كاره‌تان له‌پێناو چى یه‌ ؟ بێگومان هه‌موویان یه‌ك وه‌ڵامیان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش  به‌هه‌شتمان ده‌وێ , به‌رِاستى ئه‌مه‌یه‌ وویست و ئامانجى كه‌سانى خوا ویست ، هه‌رچه‌نده‌ رِیگه‌كان جیاواز بن بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌, بۆیه‌ ‌ براى خۆشه‌ویستم سووربه‌ له‌ سه‌ر پاراستنى ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ت له‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى شایسته‌ى ئه‌و په‌یمانه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بیت كه‌ فه‌رموویه‌تى : " من يضمن لي ما بين لحييه وما بين رجليه , أضمن له الجنة " البخاري برقم : ( 6474 ) , والترمذي برقم : ( 2410 ) . واته‌ : كێ ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ نێوان لێوه‌كانیدایه‌ ـ زمانى ـ و ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ نێوان رِانه‌كانیدایه‌ ـ عه‌وره‌تى ـ بۆم بپارێزێت له‌ تاوان ، ئه‌وا من به‌هه‌شتى بۆ مسۆگه‌ر ده‌كه‌م.