البحث

عبارات مقترحة:

الحيي

كلمة (الحيي ّ) في اللغة صفة على وزن (فعيل) وهو من الاستحياء الذي...

السميع

كلمة السميع في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعيل) بمعنى (فاعل) أي:...

الوارث

كلمة (الوراث) في اللغة اسم فاعل من الفعل (وَرِثَ يَرِثُ)، وهو من...

ئایا دروسته‌ ناوی كچان به‌ ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) بنرێت ؟

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات شؤون الطفل - أحكام المولود
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م كچێكمان ببێت، وه‌ ده‌مه‌وێت ناوی بنێم ( فیرده‌وس ) به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ناوی بنێیم، ئه‌مه‌وێت بپرسم ئایا حوكمی ناونانی كچان به‌ناوی ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) چیه‌ ‌؟".

التفاصيل

  ئایا دروسته‌ ناوی كچان به‌ ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) بنرێت ؟     پرسیار : به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م كچێكمان ببێت، وه‌ ده‌مه‌وێت ناوی بنێم ( فیرده‌وس ) به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ناوی بنێیم، ئه‌مه‌وێت بپرسم ئایا حوكمی ناونانی كچان  به‌ناوی ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) چیه‌ ؟ وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆخوای گه‌وره‌ . ئه‌صڵ و بنه‌ما له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا ئه‌وه‌یه‌ دروسته‌ هه‌موو ناوێك بنرێت له‌منداڵان، جگه‌ ئه‌وه‌ ناوانه‌ نه‌بێت كه‌ شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام ڕێگری لێ كردووه‌ . له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ له‌ ( الموسوعة الفقهیة ) به‌رگی 11 لاپه‌ڕه‌ 331 دا هاتووه‌ كه‌ ده‌ڵێت: ( الأصل : جواز التسمية بأي اسم إلا ما ورد النهي عنه ) واته‌ : له‌بنه‌مادا وایه‌ كه‌ دروسته‌ به‌هه‌ر ناوێكه‌وه‌ ناو بنرێت جگه‌ له‌و ناوه‌ نه‌بێت كه‌ له‌شه‌رعدا قه‌ده‌غه‌ی لێكراوه‌ . ئه‌وه‌یشی ئێمه‌ بزانین هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه‌ به‌رگری له‌وه‌ بكات كه‌ ناوی كچان به‌ ناوه‌كانی ( فیرده‌وس ) و ( جنة ) بنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك نیه‌ له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا, چونكه‌ ئه‌م دوو ناوه‌ مانایه‌كی ناسك وجوانیان هه‌یه‌ . ( فیرده‌وس ) له‌زمانی عه‌ره‌بیدا به‌مانای ئه‌و باخ و بێستانه‌ دێت كه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تێدا بێت كه‌ پێویسته‌ له‌باخ وباخاتدا هه‌بێت . ( جنة ) یش به‌مانای ئه‌و باخ و بێستانه‌ دێت كه‌ دار خورما ودره‌ختی جوان وڕازاوه‌ی تێدا بێت . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌توانن سه‌رنج بده‌نه‌ ( القاموس المحیط ) لاپه‌ڕه‌ 725 و 1532 هه‌روه‌ها ( تهذیب اللغة ) به‌رگی 13 لاپه‌ڕه‌ 104 ، 105 . خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زانا و شاره‌زاتره‌ .

المرفقات

2

ئایا دروسته‌ ناوی كچان به‌ ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) بنرێت ؟
ئایا دروسته‌ ناوی كچان به‌ ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) بنرێت ؟