البحث

عبارات مقترحة:

البر

البِرُّ في اللغة معناه الإحسان، و(البَرُّ) صفةٌ منه، وهو اسمٌ من...

الرزاق

كلمة (الرزاق) في اللغة صيغة مبالغة من الرزق على وزن (فعّال)، تدل...

الرءوف

كلمةُ (الرَّؤُوف) في اللغة صيغةُ مبالغة من (الرأفةِ)، وهي أرَقُّ...

فەزڵ و پاداشتی قورئانخوێندن

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف سومه‌یه‌ عبدالله ( دایكی خالید ) ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الفضائل - فضائل القرآن الكريم
قورئان کەلامی خوایە، فەزڵ و گەورەیی قورئان لە بەرامبەر قسە وکەلامی خەڵکی تردا وەک فەزڵ و گەورەیی خوا وایە لە بەرانبەر دروستکراوەکانیدا، باشترین ووتەیەکیش لەزمان بێتەدەر ئەوەیە کەقورئانی پێ بخوێنرێت.

التفاصيل

  فەزڵ و پاداشتی قورئانخوێندن     قورئان کەلامی خوایە، فەزڵ و گەورەیی قورئان لە بەرامبەر قسە وکەلامی خەڵکی تردا وەک فەزڵ و گەورەیی خوا وایە لە بەرانبەر دروستکراوەکانیدا، باشترین ووتەیەکیش لەزمان بێتەدەر ئەوەیە کەقورئانی پێ بخوێنرێت. هەندێ لە فەزڵ و خێری فێربوونی قورئان و خەڵک فێرکردن و خوێندنەوەی پاداشتی فێرکردنی قورئان: پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەفەرمووێت: ( خَيرُكُمْ مَنْ تعلَمَ القُرآنَ وَعَلَمَهُ ) { رواە البخاری } واته‌ : باشترینتان ئەوانەن فێری قورئان ئەبن و کەسانی تریش فێری قورئان دەکەن. پاداشتی خوێندنی قورئاني پیرۆز :  پێغــەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەفــەرمووێت: (مَنْ قَرَأَ حَرْفًا مِنْ كِتَابِ اللَّهِ فَلَهُ بِهِ حَسَنَةٌ وَالْحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا لَا أَقُولُ الم حَرْفٌ وَلَكِنْ أَلِفٌ حَرْفٌ وَلَامٌ حَرْفٌ وَمِيمٌ حَرْفٌ ) { رواە الترمذی } واته‌ : هەرکەس پیتێک لە قورئان بخوێنێت چاکەیەکی دەستدەکەوێت، چاکەش بە دەقاتی خۆی ئەدرێتەوە, من ناڵێم ئه‌لیف لام میم پیتێكه‌، به‌ڵكو ئه‌لیف پیتێكه‌ و لام پیتێكه‌ و میم پیتێكه‌ ). ئیبن رەجەبي حه‌نبه‌لی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت )  ئەڵێت : "چەندقاتکردنەوەى خێر و چاکە بۆ هەموو خێرێکە، قورئانیش بە ڕوونی ئەمە ئەڵێت و ئەفەرمووێت: ( مَن جَاء بِالْحَسَنَەِ فَڵهُ عَشْرُ ڕَمْپَالِهَا ) { الأنعام : 160 } واته‌ : هەرکەس چاکەیەک بکات خوا دە چاکەی بۆ ئەنووسێت .  بەڵام چەندقاتکردنەوەى دوای دە جارەکە ئەوە بۆ ئەو کەسانەیە کە خوای گەورە ویستی وایە بۆیان چەنجارەی بکاتەوە، جاری واهەیە بۆیان ئەکاتە حەوتسەد قات و زیاتریش، پاش فەزڵ و بەرەکەتی خوا هۆی ئەمەش بریتییە لە ملکەچبوونی دڵ و بیرکردنەوە و تێگەیشتنی لێی .... خێر وفەزڵی قورئان فێربوون ولەبەرکردن وپسپـۆڕی هێنانەوە لەخوێندنەوەیدا :    پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەفەرمووێت : ( مثل الذي يقرأ القرآن، وهو حافظ له مع السفرة الكرام البررة، ومثل الذي يقرأ وهو يتعاهده وهو عليه شديد فله أجران ) { متفق علیه } واته‌ : نموونەی ئەو کەسەی کە قورئان دەخوێنێ و لەبەریشی دەکات لەگەڵ فریشتە پاکەکانی خوادایە و نموونەی ئەو کەسەی کە قورئان دەخوێنێت و بەردەوام هاوڕێیەتی دەکات و دەیڵێتەوە و لەسەری قورس ئەوەستێت، دوو پاداشتی پێ دەدرێت . هەروەها پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەفەرمووێت : (يقال لصاحب القران اقرأ و ارتق ورتل كما كنت ترتل في الدنيا فإن منزلتك عند آخر آية تقرؤها) { رواه الترمذی }واته‌ : ئەوترێت بە هاوڕێیانی قورئان : بخوێنە و بەرزبەرەوە و دەنگ هەڵبڕە بە قورئان، وەک چۆن لە دونیادا دەنگت هەڵدەبڕی، چونکە پلەی تۆ لە وێدا دەوەستێت کە کۆتا ئایەتی تێدا دەخوێنیت . "خەتتابی" دەڵێت: پلەکانی بەهەشت بە ئەندازەی ئایەتەکانی قورئانە، ئەوترێت بە قورئانخوێن: بەو پلیکانەدا سەرکەوە بە ئەندازەی ئەو ئایەتانەی لە دنیادا دەتخوێندن، هەرکەس هەموو ئایەتەکانی قورئان بخوێنێت، لە ئاخیرەتدا دەسەڵات پەیدادەکات بەسەر ئەوپەڕی پلەکانی بەهەشتدا، هەرکەسیش جوزئێ لە قورئان بخوێنێت ئەوە بە ئەندازەی ئەو جوزئە بەپلیکانەکاندا سەردەکەوێت، ئەوسەری پاداشتی لەئەوسەری خوێندنەوەکەیدا رادەوەستێت . پاداشتی ئەو کەسەی کە منداڵەکانی فێری قورئان دەکات:  پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)  ئەفەرمووێت : ( من قرأ القرآن وتعلمه وعمل به ألبس يوم القيامة تاجًا من نور ضوؤه مثل ضوء الشمس ويُكْسَى والداه حلتان لا يقوم بهما الدنيا فيقولان بما كسينا فيقال بأخذ ولدكما القرآن ) { رواه الحاکم } واته‌ : هەرکەس قورئان بخوێنێ و فێری قورئان خوێندنیش ببێت و کاری پێ بکات، لە رۆژی قیامەتدا دایک و باوکی تاجێکی وا ئەکرێتە سەریات کە رۆشناییەکەی وەک رۆشنایی خۆرە، دوو عابای جوانی واشیان ئەکرێتەبەر دونیا لە بەرانبەریاندا خۆی ڕاناگرێ، ئەپرسن: هۆی چییە ئەم بەرگانە کرایە بەرمان؟ پێیان ئەوترێت : بەهۆی ئەوەى مناڵەکەتان خەریکی قورئان بووە. تکای قورئان بۆ هاوەڵانی لەدوارۆژدا :  پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەفەرمووێت: (اقرأوا القرأن فانه يأتى يوم القيامة شفيعاً لاصحابه ) { رواه مسلم } واته‌ : قورئان بخوێنن، چونکە لە رۆژی قیامەتدا وەک تکاکاری هاوڕێکانی دێتە حزوور ) مسلم، هەروەها ئەفەرمووێ: ( الصيام والقرأن شفيعان للعبد يوم القيامة ) {رواە احمد والحاکم } رۆژوو و قورئان هەردووکیان تکا بۆ بەندەکان دەکەن لە رۆژی قیامەتدا . پاداشتی ئەوانەی کۆدەبنەوە لەشوێنێکدا بــۆ قورئان خوێندن وتــوێژینـەوە لەماناکانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەفەرمووێت: ( مااجتمع قوم في بيت من بيوت الله يتلون كتاب الله ويتدارسونه فيما بينهم إلا نزلت عليهم السكينة وغشيتهم الرحمة وحفتهم الملائكة وذكرهم الله فيمن عنده ) { رواه ابوداود }  هیچ کۆمەڵە خەڵکێک نییە لەماڵێک لەماڵەکانی خودادا کۆببنەوە و دەست بەقورئانخوێندن بکەن وتوێژینەوەى بکەن لەسەری، جگە ئەوە نەبێت دڵئارامی و سۆز و میهری خوا دائەبەزێتە سەریان و فریشتە چواردەوریان ئەگرێت وخوای گەورەش دەست بە باسکردنیان ئەکات لەناو ئەوانەدا کە نزیکی خۆینی . هەندێ لە ئەحکام وئادابەکانی قورئان خوێندن ئیبن کەسیر ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ژمارەیەک ئاداب باسدەکات بۆ قورئانخوێندن و ئەڵێت: (پێویستە دەست لە قورئان نەدات و قورئان نەخوێنێتەوە ئەگەر دەستنوێژی نەبێت، ئەبێ پێش قورئانخوێندنەوە سیواک بکات و جوانترین جلوبەرگی خۆی لەبەردا بێت و ڕووبکاتە قیبلە و کە باوێشکیشی هات واز لە قورئانخوێندن بهێنێ و قورئانخوێندنەکەی نەبڕێت بۆ قسەی پێویست نەبێت، ئەبێ زەین و بیری لای قورئانخوێندنەکەی بێت  لەسەر ئایەتەکانی مژدە بوەستێت و داوای خێر لەخوا بکات و لەسەر ئایەتەکانی هەڕەشە بوەستێت و پەنا بەخوا بگرێت، نابێت قورئانەکە بەکراوەیی بەجێ بهێڵێت، نابێت هیچ شتێکیش بخاتە سەر قورئانەکە، نابێت قورئانخوێنه‌كان دەنگ بەسەر یەکتردا بەرزبکەنەوە و (لەیەکتری تێکبدەن)، نابێت لەناو بازاڕ و شوێنی ناشایستەدا قورئان بخوێنێت . چۆنیەتی قورئان خوێندن :  أن انس بن مالك سئل كيف كانت قراءة رسول الله صلى الله عليه وسلم ؟ فقـــال : ( كانت قراءته مدا ثم قراء بسم الله الرحمن الرحيم ، يمد ببسم الله ويمد بالرحمن ويمد بالرحيم ) {رواه البخاری } واته‌ : لە ئەنەس ی كوڕی مالیكیان پرسى ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) قورئانی چۆن ئەخوێندەوە؟ فەرمووی: پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) قورئانی درێژ ئەکردەوە کە (بسم الله الرحمن الرحیم)ی ئەخوێندەوە درێژی ئەکردەوە، یانی (بسم الله)ی درێژ ئەکردەوە و (الرحمن)ی درێژ ئەکردەوە و (الرحیم) یشی درێژ ئەکردەوە رێژەى ئەو ئایەتانەی لەشەو و رۆژێکدا باشە بخوێنرێت :  هاوەڵە بەڕێزەکانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) رێژەیەک قورئانیان دائەنا بۆ ئەوەى لە هەموو رۆژێکدا بیخوێنن، هیچ هاوەڵێک نەبووە کەبەردەوام لەسەر ئەوە بووبێت کە قورئان لە کەمتر لە هەفتەیەکدا خەتم بکرێت، بەڵکو لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) ڕیوایەتکراوە کە نەهی کردووە لەوەى لە کەمتر لە سێ رۆژدا خەتمێکی قورئان بکرێت . ئامۆژگارییەک : قورئانخوێنــدن بـــە لەبەر ( حفظ ) ئەگەر قورئانخوێن قورئانەکەی لەبەربوو، سەیریکرد ئەگەر قورئانەکە بە لەبەر بخوێنێت باشتر فیکری ئامادە ئەبێت و دڵی ئەداتە قورئانەکە و باشتر لێی وردئەبێتەوە، ئەوە باشترە لەبەر بیخوێنێت نەک لەناو قورئانەکەدا، خۆ ئەگەر هەردوو بارەکەی لایەکسان بوو، ئەوە باش وایە لەناو قورئانەکەدا بیخوێنێت . ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌و كه‌سانه‌مان بگێڕه‌ كه‌ له‌ڕۆژی دوایدا قورئانی پیرۆز ده‌بێته‌ تكا كار و شه‌فیعیان و دایك و باوكیشمان له‌و دایك و باوكانه‌ بگێره‌ كه‌ تاجی شه‌ره‌فی قورئانیان ده‌كرێته‌ سه‌ر ( ئامین ) . والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته