البحث

عبارات مقترحة:

الغفور

كلمة (غفور) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فَعول) نحو: شَكور، رؤوف،...

البارئ

(البارئ): اسمٌ من أسماء الله الحسنى، يدل على صفة (البَرْءِ)، وهو...

ڕێگاكانی ڕزگاربوون لە وەسوەسە

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات المجتمع المسلم
وەسوەسە : بریتییە لە هەندێك ختورەی خراپ كە شەیتان دەیخاتە نێو دڵی نەوەكانی ئادەمەوە... وە بە دڵنیاییەوە وەسوەسە كردن زاڵ بووە بەسەر هەندێك لەو دەروون لاواز و بێدەسەڵاتانەدا هەتاوەكو هەندێك لە خەڵكی بیر لە خۆكوشتن دەكاتەوە بەهۆی ئەو دڵتەنگی و بێتاقەتی وخەمبارییەی كە لە ناخی خۆیدا هەستی پێدەكات وە لەوانەیە هەندێك لەو وەسوەسانەی توشی بووە عقوبە و تۆڵە سەندنەوەیەك بێت لەلایەن خوای گەورەوە.

التفاصيل

   ڕێگاكانی ڕزگاربوون لە وەسوەسە   وه‌رگێڕانی: باوكی ئه‌یوب الحمد لله وحده ، والصلاة والسلام على من لا نبي بعده ، وبعد : بەڕاستی وەسوەسە لە نەخۆشیە ترسناك و بەڵا گەورەكانە كە لەم سەردەمەدا بڵاوبووەتەوە. وەسوەسە : بریتییە لە هەندێك ختورەی خراپ كە شەیتان دەیخاتە نێو دڵی نەوەكانی ئادەمەوە . ئەو وەسوەسانەی كە لە بواری بیروباوەڕەوە دێت ئەوەیە : ئایە خوا هەیە ؟ كێ خوای دروستكردوە؟ وە لە پەرستشەكانیش درووست دەبێت چی لە نوێژ یان لە دەست نوێژدا ، وە لە ترسان لە نەخۆشیەكان و پێشبینی ڕوودانی و بیركردنەوە تێیدا ، وە لە بەرامبەر بە خێزانیش دروست دەبێت ، ئایە خێزانەكەم داوێنپاكە یان نا ؟ وە بە دڵنیاییەوە وەسوەسە كردن زاڵ بووە بەسەر هەندێك لەو دەروون لاواز و بێدەسەڵاتانەدا هەتاوەكو هەندێك لە خەڵكی بیر لە خۆكوشتن دەكاتەوە بەهۆی ئەو دڵتەنگی و بێتاقەتی وخەمبارییەی كە لە ناخی خۆیدا هەستی پێدەكات وە لەوانەیە هەندێك لەو وەسوەسانەی توشی بووە عقوبە و تۆڵە سەندنەوەیەك بێت لەلایەن خوای گەورەوە.  خوای گەورە دەفەرموێت : [ وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكاً] ( طه : 124 )   واتە : ئەو كەسەی كە پشت لە قورئانەكەم دەكات ئەوە ژیانێكی تەنگ وناڕەحەتی هەیە.   وە هەندێ جاریش دەبێت بە تاقی كردنەوەیەك لە لایەن خوای گەورەوە بۆ بەندەكانی بۆ ئەوەی لە تاوانەكانی خۆشبێت و تاوانەكانی لەسەر بسڕێتەوە. پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی : هیچ موسڵمانێك نیە هیلاكیەك یان نەخۆشیەك یان بێتاقەتی یان ناڕەحەتیەك یان ئازارێك یان خەفەتێك هەتاكو دڕكێك ئازاری بدات وتووشی ببێت ئیللا خوای گەورە بەهۆیەوە لە تاوانەكانی خۆش دەبێت.  بەم كردەوانە خۆت لە وەسوەسە ڕزگاربكە       یەكەم :پەناگرتن بە خوای گەورە: خوای گەورە دەفەرمووێت : [ وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنْ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ إِنَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ]  واتە: هەركاتێكیش لەشەیتانەوە وەسوەسەیەكت بە دڵا هات وهەڵی نایت بۆ كردنی كارێكی ناشەرعی وحەرام تۆش پەنا هەر بەخوا بگرە چونكە ئەو بیسەر و زانایە. جا ئەگەر شەیتان بەوەسوەسە و فێڵەكانیەوە هات بۆ لات ئەوا تۆپەنا بگرە بە خوا و داوای یارمەتی لێ‌ بكە ئەویش بە ویستی خۆی دەتپارێزێت . دووەم :تێكۆشان و كۆڵنەدان: واجبە لەسەر موسڵمان كە تێبكۆشێت بۆ نەهێشتنی وەسوەسەكانی شەیتان و ڕێگری لێ بكات بە گوێرەی توانا و گوێ‌ی پێ‌ نەدات . هاوەڵە بەڕێزەكانی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) شتێكیان هەستپێ دەكرد لەسنگیان یان لەناخیانەوە لە وەسوەسە و دوودڵی شەیتان خستیانە ڕوو بۆ پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئەویش (صلى الله عليه وسلم)  فەرمووی : شەیتان دێت بۆ لای یەكێك لە ئێوە و پێ‌ی دەڵێت : كێ ئەمە و ئەوەی درووست كردووە ؟ هەتاوەكو پێ‌ی دەڵێت : كێ پەروەردگارتی درووست كردووە ؟ جا ئەگەر گەیشت بەوە با پەنا بەخوا بگرێت.  متفق علیه. سێیەم:پشت بەستن بە خوای گەورە:  وە لە گەورەترین هۆكارەكانی دوورخستنەوەی وەسوەسە و غەم و پەژارەكان: بە چاكی پشت بەستنە بەخوای گەورە.  خوای گەورە دەفەرموێت : [ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ]  واتە : هەر كەسێك پشت بەخوا ببەستێت ئەوە خوای بەسە و كاروباری بۆ ئاسان دەكات . جا ئەو كەسەی پشتی بەخوا بەستووە خەم وپەژارەكانی كاری تێناكەن وە ڕووداوەكان بێزار و بێتاقەتی ناكەن چونكە دەزانێت وەسوەسە و غەم و پەژارە لە لاوازی نەفسیەت و دەروونە . چوارەم :خوێندنەوەی قورئان: خوای گەورە دەفەرمووێت:[ وَنُنَزِّلُ مِنْ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ ]  واتە : ئێمە لەم قورئانەدا گەلێ ئایەت و سورەت دادەبەزێنین كە مایەی شیفا و چاكبوونەوەیە لە نەخۆشی ونەفامی وگومڕایی، وە ڕەحمەت و بەزەییشە بۆخەڵكانی بڕوادار.  جائەو شیفایەی كە قورئان لەخۆی گرتووە و زامنی كردووە گشتیە بۆچارەسەر ی دڵەكان لە گومانەكان و نەفامی و بۆچوونە گەندەڵەكان و لادانە خراپەكان ومەبەستە پیسەكان . جا قورئان (علمی یەقین)ی لە خۆ گرتووە كە بە هۆیەوە گومانەكان و نەگبەتیەكان لەناو دەچن ، وە ئامۆژگاری و بیرهێنەرەوەكانی لە خۆ گرتووە كە بە هۆیەوە هەموو ئارەزوویەك لەناو دەبات كە سەرپێچی فەرمانی خوا دەكات.  جا قورئان شیفایە بۆ ئەوەی لە سینگدایە لە نەخۆشی گومان و ئارەزووەكان ) الشهوات والشبهات ) ، بە تایبەتی سورەتی ( البقرة (  لەبەر ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم  كە دەفەرمووێت:[ ماڵەكانتان مەكەن بە گۆڕستان چونكە شەیتان لەو ماڵانە هەڵدێت كە سورەتی (البقرة)  ی تێدا دەخوێنرێت ] رواه مسلم. پێنجەم :باوەڕبوون بە خوا و ئەنجامدانی كردەوەی چاك: خوای گەورە دە فەرمووێت:[ مَنْ عَمِلَ صَالِحاً مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ] واتە : هەركەسێك –لە نێر یان مێ – هەر كارێكی چاكە ئەنجام بدات و باوەڕداریش بێت ، بەڵێن بێت بیژێنین بە ژیانێكی بەختەوەر و بە چاكترین لەوەی كردوویانە پاداشتیان بدەینەوە .      وە سەری ئەم كردەوانە لەدوای یەكتاپەرستی خوا : نوێژكردنە كە ڕێگای تۆیە بۆ پشوو و حەوانەوەی ناخ وجەستە، وە هۆكارێكە لە هۆكارەكانی دوورخستنەوەی وەسوەسە ، وە نوێژ ئارامی بەدەست دەهێنێت ، وە پاڵنەری خەم و بێتاقەتیەكانە.  پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) بە بیلالی حەبەشی دەفەرموو : ئەی بیلال ئاسوودەمان بكە بە نوێژ. وە نوێژ ئۆقرەیی چاوەكانی پێغەمبەر بووە (صلى الله عليه وسلم)  وە ئەگەر پێغەمبەر )صلى الله عليه وسلم) ناڕەحەتیەكی بەسەردا بهاتبایە پەنای دەبردە بەر نوێژكردن . شەشەم:یادی خوای گەورە: خوای گەورە دەفەرمووێت:[ فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ ] واتە : ئێوەی موسڵمان یادی من بكەن منیش یادی ئێوە دەكەم. وە خوای گەورە لەسەر زمانی پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم)  لەفەرمودەیەكی قودسیدا دەفەرمووێت : "أنا عند ظن عبد بي ، وأنا حين يذكرني " . وە پێغەمبەریش : (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: نمونەی ئەوكەسەی یادی خوای گەورە دەكات وە نمونەی ئەوكەسەی یادی خوا ناكات نمونەی زیندوو و مردووە  . وە ئەگەر بەندەیەك یادی خوا نەكات دڵی دەبێتە شوێنی كۆبوونەوەی شەیتانەكان و وەسوەسەكانیان. بەڵام ئەو بەندەی یادی خوا دەكات دەیبینیت سینگی فراوانە دەروونی پاكە ئارامی وڕەحمەت دەیگرێتەوە. وە هەندێك لەو یاد و زیكرانەش : زیكرەكانی ( بەیانیان وئیواران ) و كاتی خەوتن و چوونە ماڵ و لە ماڵ دەرچوون , ... هتد ، كە قەڵایەكی پارێزەرن مرۆڤی باوەڕدار دەپارێزن لە شەیتان و وەسوەسەكانی بە ویستی خوای گەورە . جا پێویستە لەسەر موسڵمانان پارێزگاری لە ویرد و زیكرە شەرعیەكان بكەن چونكە خراپە دوور دەخەنەوە بە پشتیوانی خوای گەورە.  حەوتەم : هاوڕێیەتی كەسانی چاك و دووركەوتنەوە لە تەنهایی: هاوڕێیەتی كەسانی چاك ئەوانەن كە ئەو كەسانەی لەگەڵیاندا دادەنیشن و هەڵسوكەوت دەكەن بە هۆیانەوە تاوانبار و بەدبەخت نابن ، وە ئەوانە لە گرنگترین هۆكارەكانن كە وەسوەسەكانی شەیتان پاڵدەنەن وە بەرگری لێدەكەن وە ڕەت وبەرپەرچ دانەوەی فێڵەكەی دەبێت و ڕوبەڕووی دەبێتەوە. وە دژی هاوڕێیەتی تەنهاییە گۆشەگیریە كە وەسوەسەكانی شەیتان و لە خشتەبردن وسینگ توندی و بێ ئارامی و بیركردنەوە خراپەكان ڕادەكێشێت ، وە گورگ زیاتر بە مەڕێك دەوێرێت كە بە تەنها بێت.  هەشتەم :پاڕانەوە: پاڕانەوە لە گەورەترین هۆكارەكانی دوورخستنەوەی وەسوەسەیە پێش ڕوودانی ، وە لابردنی پاش ڕوودانی،  ئەو كەسەی كەوتۆتە ناو وەسوەسەوە لەناوخەم وخەفەتێكی گەورەدایە ، وە لە ناو بێتاقەتی وپەژارەیەكەوە كەس نازانێت ئیللاخوای گەورە نەبێت.  بە هۆی ئەو وەسوەسەیەی شەیتانەوە كە دابەزیوەتە سەر كەسی تووشبوو لەوكاتەدا هەموو ڕێگاكان بە ڕوویدا دادەخرێن ، تەنها ڕێگایەك نەبێت ئەوەش ڕێگای خوایە ، كە تەنها خۆی بە تەنهایی بە توانایە لە لادانی خەفەت وغەمەكان ولادان ونەمانی پەژارە و ناڕەحەتیەكان.  خوای گەورە دەفەرمووێت : [ أَمَّنْ يُجِيبُ الْمُضطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ ]  واتە : ئاخۆ كێیە وەڵامی هاوار و نزای لێقەوماو و داماوەكان دەداتەوە كاتێك كە داوای بەهانا هاتنی لێ‌ بكا و هانای بۆ ببات. وە لەو پاڕانەوە و ویردانەی كە خەم و خەفەت لا دەبەن بە ویستی خوای گەورە ) (1)     لا إله إلا الله العظيم الحليم، لا إله إلا الله رب العرش العظيم، لا إله إلا الله رب السموات ورب الأرض ورب العرش الكريم) .    (2)    ( لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين ) .   (3)    پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی : ((ما أصابَ أحداً هَمٌّ ولا حَزَنٌ فقال :اللهُمَّ إنِّي عَبْدُكَ ، وابنُ عَبْدِكَ ، وابنُ أَمَتِكَ ، ناصِيَتِي بِيَدِكَ ، مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ ، عَدْلٌ فِيَّ قَضاؤُكَ ، أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ ، سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ ، أوْ عَلَّمْتَهُ أحَدَاً مِنْ خَلْقِكَ ، أوْ أنْزَلَتَهُ فـي كِتَابِكَ ، أَوْ اسْتَأْثَرْتَ فـي عِلْمِ الغَيْبِ عِنْدَكَ ، أنْ تَجْعَلَ القُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجَلاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي .إلاَّ أَذْهَبَ اللهُ هَمَّهُ وحُزْنَهُ وأَبْدَلَهُ مَكانَهُ فَرَجاً)). واتە : هەركەسێك غەم و پەژارە و ناڕەحەتییەكی تووش ببێت و بڵێت:خوایە من بەندەی تۆم ، و كوڕی پیاوێكم كە بەندەی تۆیە ، و كوڕی ئافرەتێكم كە بەندەی تۆیە ، پێشەسەرم لە دەستی تۆدایە ، حوكمی تۆ بەسەرمدا پەیڕەوكراوە ، بڕیاری تۆ بەسەرمدا ڕاست و دادپەروەرانەیە ، داوات لێدەكەم بە هەموو ناوێك كە ناوی خۆتت پێ‌ناوە ، یان فێری كەسێكت كردووە لە دروستكراوەكانت ، یان داتبەزاندووە لە كتێبەكەتدا ، یان تایبەتت كردووە بە خۆتەوە لە زانستی غەیبدا لای خۆت ، كەوا قورئان بكەیت بە بەهاری دڵم و رووناكی سێنگم و هەڵگری پەژارەم و لابەری غەمم .ئیللا خوا غەم و پەژارەی لادەبات و لە جێ‌ی ئەوەدا دەیگۆڕێتەوە بە دڵا فراوانی.صحيح رواهُ أحمد رقم : (1 / 391) ، صححهُ الألبانـي في سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (199). والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته .