البحث

عبارات مقترحة:

المولى

كلمة (المولى) في اللغة اسم مكان على وزن (مَفْعَل) أي محل الولاية...

الخبير

كلمةُ (الخبير) في اللغةِ صفة مشبَّهة، مشتقة من الفعل (خبَرَ)،...

القوي

كلمة (قوي) في اللغة صفة مشبهة على وزن (فعيل) من القرب، وهو خلاف...

گه‌وره‌ترین به‌ڵاو فیتنه له‌سه‌ر خه‌ڵك

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الإيمان باليوم الآخر - الفتن المتعلقة بالقتال والملاحم
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:"به‌ڕێزان ئایا گه‌وره‌ترین فیتنه‌ وبه‌ڵايه‌ك چییه‌ كه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكى دێت؟".

التفاصيل

  گه‌وره‌ترین به‌ڵاو فیتنه له‌سه‌ر خه‌ڵك   پرسیار : به‌ڕێزان ئایا گه‌وره‌ترین فیتنه‌ وبه‌ڵايه‌ك چییه‌ كه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكى دێت؟ وه‌ڵام : پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: « مَا بَيْنَ خَلْقِ آدَمَ إِلَى قِيَامِ السَّاعَةِ أَمْرٌ أَكْبَرُ مِنْ الدَّجَّالِ » { رواه مسلم } واته‌: له‌ ئاده‌م تا قیامه‌ت له‌ فیتنه‌ى ده‌جال گه‌وره‌ترو خراپتر نییه‌.   ده‌جال ئاده‌میه‌ وله‌ ئاخر زه‌ماندا دێت, له‌نێو چاوانى نووسراوه‌ ( ك ف ر ) واته‌ : كوفر و بێباوه‌ڕی، هه‌موو موسڵمانێك ده‌یخوێنێته‌وه‌، چاوێكى كوێره‌ ـ چاوی لاى راستى ـ وه‌ك ترێ هه‌ڵتۆقیوه‌، له‌ سه‌ره‌تادا وه‌ك پیاوچاك خۆى نیشان ده‌دات، دواتر ئیدیعا و بانگشه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تى ده‌كات  و پاشتريش ئيديعاي خوایه‌تى .   بانگى خه‌ڵكى ده‌كات كه‌باوه‌ڕی پێ بكه‌ن، دواى ئه‌وه‌ى به‌ درۆى ده‌خه‌نه‌وه,‌ ئه‌ویش ده‌رِوات به‌ڵام پاره‌ و ماڵه‌كه‌یان دواى ده‌جال ده‌كه‌وێت و خه‌ڵكی به‌بێ ماڵ وسامان ده‌مێننه‌وه‌، دواتر هه‌ر ده‌جال ده‌چێت بۆ لاى قه‌ومێكى ترو بانگیان ده‌كات و باوه‌رِى پێده‌هێنن و ئه‌ویش فه‌رمان به‌ ئاسمان ده‌كات باران ده‌بارێت و فه‌رمان به‌ زه‌وى ده‌كات گیا ده‌رِوێنێت، كاتێك دێت ئاو و ئاگرى له‌گه‌ڵدایه و ئاوه‌كه‌ى ئاگره‌و ئاگره‌كه‌ى ئاوێكى سارده‌، جا له‌ سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك پێویسته‌ په‌نا بگرێت به‌ خودا له‌ دواى هه‌موو نوێژێك ـ دوعایه‌كى سوننه‌ت هه‌یه‌ كه‌ له‌ دواى ته‌حیات ده‌خونێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ په‌نامان بدات له‌شه‌ڕ و فیتنه‌ وبه‌ڵاو موصیبه‌ته‌كانی‌ ـ هه‌روه‌ها له‌پێناو خۆ پاراستن له‌ده‌جال پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فێری كردووین كه‌ سه‌ره‌تاى سوره‌تى (الكهف) بخوێنين ئه‌گه‌ر كه‌وتینه‌ ئه‌و زه‌مانه‌وه‌, هه‌روه‌ها هه‌وڵى خۆلادان بدات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ فیتنه‌ى به‌دوور بێت، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم )  ده‌فه‌رموێت: « مَنْ سَمِعَ بِالدَّجَّالِ فَلْيَنْأَ عَنْهُ، فَوَ اللَّهِ إِنَّ الرَّجُلَ لَيَأْتِيهِ وَهُوَ يَحْسِبُ أَنَّهُ مُؤْمِنٌ فَيَتَّبعَهُ مِمَّا يَبْعَثُ بِهِ مِنْ الشُّبُهَاتِ » { رواه أبوداود } واته‌: هه‌ركه‌س باسی هاتنى ده‌جالى بیست با خۆى لێ لادات، سوێند به‌ خوا كه‌سانێك ده‌چن بۆ لاى ـ ره‌نگه‌ بۆ شه‌رِكردن بێت ـ وا ده‌زانن ئیماندارن، به‌ڵام شوێنى ده‌كه‌ون به‌ هۆى ئه‌و هه‌موو فڕوفێڵ و شوبهانه‌ى كه‌ هه‌یه‌تى.  ده‌جال (چل) رۆژ له‌سه‌ر زه‌وییدا ده‌مێنێته‌وه‌، رۆژى یه‌كه‌مى به‌ ساڵێك، و دووه‌مى به‌مانگێك، وسێیه‌مى هه‌فته‌یه‌كه‌و رۆژه‌كانى ترى وه‌ك رۆژى ئاسایی وان، هه‌موو شارو جێگایه‌كیش ده‌گه‌رِێت جگه‌ له‌ مه‌ككه‌و مه‌دینه‌ نه‌بێت، دواى ئــه‌وه‌ی حــه‌زره‌تی عیسى ( عليه السلام ) داده‌به‌زێت و به‌فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ ده‌یكوژێت. وه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌هاتووه‌ ئیلا قه‌وم گه‌له‌كه‌ی ترساندوه‌ له‌شوێن كه‌وتنی ده‌جالی درۆزنی یه‌كچاو، وه‌ك ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك ( خوای لێ ڕازی بێت ) فه‌رمووده‌یه‌كی له‌پێغه‌مبه‌ری خوداوه‌ (صلی الله علیه وسلم ) گێڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی " ما بُعِث نبيٌ إلا أنذر أمَّـته الأعورَ الكذاب" { رواه البخاري } . خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زانا و شاره‌زاتره‌ .

المرفقات

2

گه‌وره‌ترین به‌ڵاو فیتنه له‌سه‌ر خه‌ڵك
گه‌وره‌ترین به‌ڵاو فیتنه له‌سه‌ر خه‌ڵك