البحث

عبارات مقترحة:

القهار

كلمة (القهّار) في اللغة صيغة مبالغة من القهر، ومعناه الإجبار،...

المصور

كلمة (المصور) في اللغة اسم فاعل من الفعل صوَّر ومضارعه يُصَوِّر،...

المجيد

كلمة (المجيد) في اللغة صيغة مبالغة من المجد، ومعناه لغةً: كرم...

زوهـــد ودونیا نه‌ویستی له ‌ئیسلامدا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الرقائق والمواعظ
زانایان و پێشینانی ئومه‌تی ئیسلام چه‌ند پێناسه‌یه‌كیان كردوه‌ بۆ ( زوهــد ) كه‌ هه‌موویان له‌ ته‌وه‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شدا ده‌خولێنه‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ : دونیا نه‌ویستی و دڵ په‌یوه‌ست نه‌بوون پێوه‌ی... خوێنه‌ری به‌ڕێز: له‌م بابه‌ته‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌: - زوهــد و دونیا نه‌ویستی له‌ قورئانی پیرۆزدا... - ‌زوهـد ودونیا نه‌ویستی له‌ فه‌رمووده‌كاندا... - هه‌قیقه‌ت و ڕاستی زوهـد و دونیا نه‌ویستی...‌ - گرنگی زوهــد و دونیا نه‌ویستی...

التفاصيل

زوهـــد ودونیا نهویستی له ئیسلامدا الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه وسلم : خۆشهویستان نهێنیهك ههیه كهم كهس دهركی پێ دهكات ئهویش زانینی ئهوهیه كه دونیا جێگای مانهوهی ههتا ههتایی نیه بهڵكو وهك كاروان سهرایهك وایه بۆ ڕێبواران كه چهند ساتێك تێیدا دهحهسێنهوه و پاشان ملی ڕێگا دهگرنهبهر بهرهو مهنزڵگای ڕاستی خۆیان، باوهڕدارانیش ههر دهبێت بهو ههستهوه بژین لهدونیادا كه دونیا شوێن وجێگای كۆكردنهوهی توێشهبهرهی كاروكردهوهی چاك وخواناسینه بۆ سهفهری یهكجاری ومانهوهی ڕاستی وههتا ههتایی كه بریتیه له ژیانی دواڕۆژ، جا خۆشبهخت و سهرفراز ئهو كهسهیه كه خهمی ئهو ڕۆژهی ههبێت و زاد وتوێشهبهرهی خۆی كۆكردبێتهوه لهپێناو بهدهستهێنانی ڕهزامهندی پهروهردگار و ڕزگاربوون له دۆزهخ وسهرفرازی لهبهههشتدا ... ئێستاش كاتی ئهوهیه بزانین مهبهست له ( زوهــد ) چیه ؟ زانایان و پێشینانی ئومهتی ئیسلام چهند پێناسهیهكیان كردوه بۆ ( زوهــد ) كه ههموویان له تهوهرهیهكی هاوبهشدا دهخولێنهوه كه ئهویش بریتیه له : دونیا نهویستی و دڵ پهیوهست نهبوون پێوهی . ئیمامی ئهحمهدی كوڕی حهنبهل ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) بهم شێوهیه پێناسهی كردووه : "الزهد في الدنيا : قصر الأمل" واته : زوهد له دونیادا : بریتیه له كوورتی هیوا و ئومێدهكان . شێخ الإسلام ابن تیمیة (ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) دهڵیت : "الزهد ترك ما لا ينفع في الآخرة " واته : زوهد ئهوهیه كه واز لهو شتانه بهێنیت كه سوود وقازانجیان نیه بۆ قیامهت و دواڕۆژ . ابن القیم الجوزی (ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) دهڵیت : " والذي أجمع عليه العارفون: أن الزهد سفر القلب من وطن الدنيا، وأخذه في منازل الآخرة" واته : ئهوهی خواناسان لهسهر یهك دهنگن ئهوهیه زوهد : بریتیه له سهفهری دڵ له جێگا و مانهوهی دونیا، وپهیوهست بوونی به مانهوهی دوارۆژوه ؟ أبو سليمان الداراني ش كه یهكێكه له عارف و خواناس و زاهدهكان ووتویهتی: "الزهد: ترك ما يشغل عن الله" واته : زوهد بریتیه له وازهێنان لهو شتانهی كه مهشغوڵت دهكات لهوهی یاد وذكری خوات لهبیر بباتهوه . پرسیاریشیان كرد له شێخ جونهیدی بهغدادی (ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) لهبارهی زوهدهوه، ئهویش لهوهڵامدا ووتی : " استصغار الدنيا، ومحو آثارها من القلب" واته : بچووك كردنهوهی دونیا وبهسووك سهیركردنی و سڕینهوهی شوێنهوارهكانی لهدڵ ودهرووندا . لهكوێن ڕێبوارانی ڕێگای خودا ؟ لهكوێن ئهوانهی كه قۆڵی خۆیان لێههڵماڵیوه بۆ بهدهستهێنانی پله بهرز و جێگا بڵندهكان له دواڕۆژدا . كوان عاشقانی بهههشت و هۆگرانی ڕێگای خودا ؟ زوهــد و دونیا نهویستی له قورئانی پیرۆزدا ابن القیم الجوزی (ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) ئهڵێت : قورئانی پیرۆز پڕیتیه له زوهـد و دونیا نهویستی وبهسووك سهیركردن وخێرا تیاچوون ودڵ پهیوهست بوون بهقیامهت و وگرنگی دان بهدونیا هێندهی كه له خزمهت و ئاوهدانكردنهوهی ژیانی ههمیشهی دواڕۆژدا بێت . خۆشهویستان بۆ زیاتر دڵنیا بوون ئاماژه بهههندێك لهو ئایهته پیرۆزانه دهكهین كه باس له زوهــد و دونیا نهویستی دهكهن : 1) خوای گهوره دهفهرموێت : ( اعْلَمُوا أَنَّمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا لَعِبٌ وَلَهْوٌ وَزِينَةٌ وَتَفَاخُرٌ بَيْنَكُمْ وَتَكَاثُرٌ فِي الْأَمْوَالِ وَالْأَوْلَادِ كَمَثَلِ غَيْثٍ أَعْجَبَ الْكُفَّارَ نَبَاتُهُ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرّاً ثُمَّ يَكُونُ حُطَاماً وَفِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ شَــدِيدٌ وَمَغْفِــرَةٌ مِّنَ اللَّهِ وَرِضْـوَانٌ وَمَــا الْحَيَـاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ ) { الحديد : 20 } واته : بزانن كه بهڕاستی ژیانی ئهم دونیایه تهنها گهمهو گهپ و جوانیی و و زۆركردنی ماڵ ومناڵ وخۆههڵكێشانی نێوانتانه، وهك وێنهی بارانێكه شیناییهكهی گهشتیاران سهرسام بكات پاشان ووشك ببێ ،وجابیبینی به زهرد بوویی دواتر وردو خاشاك ببێ و (با) ههرپرووشهی بباته جێگایهكهوه، واته: زیباو جوانی ئهم دونیایهش ههروهك مهزراو كشتوكاڵێك وایه كه زۆر بهجوانیی و ڕێك و پێكی بنج داكوتێ، وسهوز ببێ، پاشان وشك و زهرد وهرگهڕێ و بایهكی توندی بۆ ههڵكهوێ ههرپرووشهی بخاته بن دارێك، لهپاشهرۆژیشدا سزایهكی سهخت ههیه بۆ بێباوهڕان ولێبوردن و رهزامهندییش لای خوا ههیه بۆ دۆستانی، ئهوهش بزانن ژیانی دونیا تهنها كاڵای دهستخهڕۆكاره، كهوابوو هۆشیار بن و نهخهڵهتێن به دونیا . 2) لهجێگایهكی تردا ئهفهرموێت : ( زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاء وَالْبَنِينَ وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ذَلِكَ مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاللّهُ عِندَهُ حُسْنُ الْمَآبِ ) { آل عمران: 14} واته : ئارهزووی ئافرهت و بوونی نهوهی نێرینه و خاوهنێتی ئاڵتون و زێڕو زیووی زۆرو زهبهنده و ئهسپی چاک و ڕهسهن و (هۆکارهی هاتووچۆ) ههروهها ماڵات و زهوی و زاری کشتوکاڵ بۆ خهڵکی ڕازێنراوهتهوه، ئهوانه ههمووی نازو نیعمهتی ژیانی دنیان، خوایش (بۆ چاکان) شوێنی گهڕانهوهی ڕازاوهو خۆشی لای خۆی ئاماده کردووه (که بهههشته). خۆ جێگای حهوانهوهی زۆر خۆشتر و سهرهنجامی گهشهدارتر لهوانه, ههر لای خوایه، كهوابوو پێویسته ئادهمیی ئهوهنده سهرنهكاته ناوجهرگی ئهو شتانهوهو، ههموو مهبهستێكی ههر ئهوانه بن، ئهگینا خۆ خوای دلۆڤان ئهوانهی ههر بۆ كهڵك لێوهرگرتن دروستكردووه بۆمرۆڤ . 3) ههروهها دهفهرموێت : ( مَن كَانَ يُرِيدُ حَرْثَ الْآخِرَةِ نَزِدْ لَهُ فِي حَرْثِهِ وَمَن كَانَ يُرِيدُ حَرْثَ الدُّنْيَا نُؤتِهِ مِنْهَا وَمَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِن نَّصِيبٍ ) { الشورى : 20 } واته : ههركهسێك داهات و كێڵگه ومهزرای دوا رۆژی لا مهبهست بێت، ئهوه ئێمه بهزیادهوه بهرهكهتی بۆ تێ ئهخهین و لهبهرووبوومی كێڵگه ومهزراكهی زیاد ئهكهین، واته: ئهگهر بهكردهوهكانی مهبهستی پاداشتی پاشه رۆژ بێت، ئهوه ئێمهش پاداشتی بۆ زیاد ئهكهین به چهند قات، وه ئهو كهسهیش كه تهنها بهروبووم و داهات و كێڵگه ومهزرای دونیای دهوێت، ئهوه لهم دونیا بهشی دهدهین, ئیتر لهپاشه رۆژدا هیچ بهش و بههرهیهكی بۆ نیه، بێ شك خواش مهیلی لهههرچهنده ببێ، ههر ئهوهنده ئهدا . 4) ههر دهربارهی كهمبایهخی دونیا، پهروهردگار هانی باوهڕداران دهدات كه ههمیشه لهههوڵ و تێكۆشان دابن بۆ بهدهستهێنان و خۆشبهختی دواڕۆژ وهك دهفهرموێت : ( قُلْ مَتَاعُ الدَّنْيَا قَلِيلٌ وَالآخِرَةُ خَيْرٌ لِّمَنِ اتَّقَى وَلاَ تُظْلَمُونَ فَتِيلاً ) { النساء: 77} واته : ئهی پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم)! بڵێ: ژیان و گوزهرانی ئهم دونیایه كهم و كورته لهچاو قیامهتدا، ژیانی ئاخیرهت بۆئهوانهی لهخوا دهترسن زۆر باشتره لهم ژیانی دونیایه، و بهئهندازهی ئهو رهشتهیه لهناو قڵیشی ناوكه خورمادایه ستهمتان لێناكرێ، واته: كهمترین ستهم لهكهس ناكرێ . 4) سهبارهت به بێباوهڕان و كهسانی كهمتهرخهم لهدین و ڕێنومایهكانی كه ههمیشه سهرگهمی دونیا و خهریك بوونن پێوهی، پهروهردگار سهرزهنشتیان دهكات كه ژیانی دونیا ههڵدهبژێرن بهسهر ژیانی دواڕۆژدا و دهفهرموێت : ( بلْ تُؤْثِرُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا (16) وَالْآخِرَةُ خَيْرٌ وَأَبْقَى ) { الأعلى: 17،16} واته : لهبری ئهوهی ژیانی دوا رۆژ ههڵبژێن، كهچی ژیانی ئهم دونیایه ههڵئهبژێرن و پێشی ئهخهن بهسهر دواڕۆژدا، لهكاتێكدا كه ژیانی ئاخیرهت ودواڕۆژ زۆر چاكترو بهردهوامتره بۆتان له ژیانی ئهم دونیایه. زوهـد ودونیا نهویستی له فهرموودهكاندا لهسوننهتی پێغهمبهری خوداش ( درودی خوای لهسهر بێت ) ئهم مهسئهلهیه بهڕوونی دهردهكـــهوێت، بهیــارمهتی خــوای گــهوره ئاماژه دهكــهین بههــهندێك لهو فهرموودانه : 1) ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی به عهبدوڵڵای كوڕی عومهر – خوایان لێ ڕازی بێت - « كن في الدنيا كأنك غريب, أو عابر سبيل » { رواه البخاري } واته : لهدونیادا بهشێوهیهك بژی وهك ئهوهی كهسێكی غهریب یان كهسێكی ڕێبوار بیت . 2) قال النبي - صلى الله عليه وسلم - : «الدنيا سجن المؤمن وجنة الكافر» { رواه مسلم } واته : دونیا زیندانی باوهڕدار و بهههشتی بێباوهڕانه . 3) قال - صلى الله عليه وسلم- مبيناً حقارة الدنيا: « ما الدنيا في الآخرة إلا مثل ما يجعل أحدكم أصبعه في اليم، فلينظر بم يرجع » { رواه مسلم } واته : ژیانی دونیا لهچاو ژیانی دواڕۆژدا وهك ئهوه وایه : یهكێك له ئێوه پهنجهیهكی بخاته ناو دهریایهكهوه، پاشتر سهرنج بدات بزانێت پهنجهكهی چهندێكی لهگهڵ خۆی هێناوهتهوه - واته ئهو ئهندازه كهمهی لهئاو كه ماوهتهوه بهپهنجهكهیهوه لهچاو ئاوی دهریاكه چهندێك كهم و بێ نرخه ئاوههاش ژیانی دونیا لهچاو ژیانی دواڕۆژدا كهمبایهخ وبێ نرخه - . 4) قال - صلى الله عليه وسلم-: « مالي وللدنيا ، إنما مثلي ومثل الدنيا كمثل راكب قال ـ أي نام ـ في ظل شجرة، في يوم صائف، ثم راح وتركه » { رواه الترمذي وصححه الألباني } واته : من چیم داوه بهسهر دونیاوه، چونكه نمونهی من و دونیا وهك نمونهی ئهو ڕێبواره وایه كه سهرخهوێك لهبن درهختێك لهڕۆژێكی هێمندا دهشكێنێت و پاشان كه ووچان و پشویهكی دا ههڵبسێت و بڕوات . 5) وقال - صلى الله عليه وسلم- : « لو كانت الدنيا تزن عند الله جناح بعوضة، ما سقى كافراً منها شربة ماء » { رواه الترمذي وصححه الألباني } واته : ئهگهر بهاتایه دونیا بهئهندازهی باڵه مێشوولهیهك نرخی ههبوایه لای خوای گهوره، ئهوا نهیدههێشت كه بێباوهڕیك قومێ ئاوی لێبخواتهوه . 6) وقال - صلى الله عليه وسلم - : « ازهد في الدنيا يحبك الله، وازهد فيما في أيدي الناس يحبك الناس » { رواه ابن ماجه وصححه الألباني } واته : زوهدت ههبێت لهوهی لهدونیادایه خوای گهوره خۆشی دهوێیت، وه زوهدت ههبێت لهوهی كه لهدهستی خهڵكیدایه خهڵیش خۆشی دهوێیت . 7) وقال - صلى الله عليه وسلم-: « اقتربت الساعة, ولا يزداد الناس على الدنيا إلا حرصاً، ولا يزدادون من الله إلا بعداً » { رواه الحاكم وحسنه الألباني } واته : قیامهت نزیك بووهتهوه لهگهڵ ئهوهشدا خهڵكی ههر سوورن لهسهر گرنگیدان به دونیا، وه بهردهوامیش لهخوای گهوره دوور دهكهونهوه . ههقیقهت و ڕاستی زوهـد و دونیا نهویستی ههقیقهتی زوهـد و دونیا نهویستی له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ههر ئهوهیه كه پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) و هاوهڵه بهڕێزهكانی لهسهر بووه، ئهویش مانای ئهوه نیه كه شته پاك وخاوێنهكان لهسهر خۆت قهدهغه وحهرام بكهیت وماڵو سامانی خۆت لهناو ببیهت وگرنگی پێ نهدهیت، یان زوهـد ودونیا نهویستی بریتی بێت له پۆشینی جل وبهرگی پینهدار وكۆن و ڕزیوو، یان كارنهكردن ودانیشتن لهماڵ بهنیازی چاوهڕاونكردنی دهستی خهڵكی و خێر و صهدهقاتیان، نهخێر هیچی وانیه، چونكه كاركردنی حهڵاڵ و بهدهستهێنانی ماڵی حهڵاڵ وسهرف كردنیشی له كاروباری حهڵاڵدا ههر ههمووی به عیبادهت و پهرستن دادهنرێت كه بهندهكان خۆیانی لهخودای گهورهوه پێ نزیك دهكهنهوه، بهڵام بهو مهرجهی ماڵ و سامان ودهوڵهمهندی دونیا له دهستهكاندا بێت و خۆشهویستیان نهچێته ناو دڵهكانهوه وجێگای خۆشهویستی خوای گهوره و پێغهمبهرهكهی بگرنهوه، چونكه ئهگهر دونیا لهناو دهستی بهندهكاندا بوو خۆشهویستیهكهی نهچوو بووه ناو دڵهكانیانهوه ئهوا ئهو كاته فهوتانی ماڵ و دارایی دونیا و زیادبوون و هاتنه دهستیهوه چوون وهك یهكن و جیاوازی نیه لایان، و بهتیاچوون و فهوتانی دڵ زویر و خهفهتبار نابێت .... ابن القیم الجوزی له جێگایهكی تردا سهبارهت به زوهــد و دونیا نهویستی ئهڵێت : زوهـد ئهوه نیه كه تۆ بهیهكجاری دونیا بدهیته دواوه و خاوهنی هیچ شتێك نهبیت، چونكه پێغهمبهران سولهیمان و داود ( علیهما السلام ) لهگهڵ ئهوهی دوو نێردراوی خوای گهوره و لهههره كهسه زاهیدهكانی زهمانی خۆیان بوون، لهههمان كاتدا دوو پادشای بهدهسهڵات و خاوهن موڵك و جوانی دونیاش بوون، .... بهڵام ئهم ههمووه دهسهڵات و خاوهنداریهتیهی دونیا سهركهشی نهكردن و ههموو تهمهنیان له خزمهتكردنی یهكخواپهرستیدا بوو .... پێغهمبهری ئیسلام ( صلی الله علیه وسلم ) خواناسترین كهسایهتی ههموو دونیابووه لهگهڵ ئهوهشدا نۆ ژنیشی هێناوه ... عهلی كوڕی ئهبو طالیب و عثمانی كوڕی عهفان و عبد الرحمن ی كوڕی عهوف زوبهیری كوڕی عهوام ( خوا له ههموویان ڕازی بێت ) لهههره كهسه زاهیـدهكانی ناو هاوهڵه بهڕێزهكان بوون، لهههمان كاتدا سهرمایهدار و خاوهن ماڵ و سامانیش بوون، بهڵام ماڵ و سامانهكهیان ههر ههمووی لهخزمهت ئیسلام و بانگهوازهكهیدا بووه، عوسمانی كوڕی عهفان لهڕۆژی ( العسرة ) دا كه مهبهست پێی ئهو ڕۆژه بوو باوهڕداران خۆیان ئاماده دهكرد بۆ غهزوهی ( تبوك ) كاروانێك كه له شامهوه دهگهڕایهوه ههر ههمووی بهخشی لهپێناو خوادا وخستیه بهردهم پێغهمبهریهوه ( صلی الله علیه وسلم ) وه، كه بریتی بوو له نۆصهد و پهنجا ووشتر و پهنجا ئهسپ بهخۆیان و بارهكانیانهوه بۆ ئهوهی سوپای ئیسلام بهڕێ بخات ... جوانترین ووتهیهكیش كه لهبارهی زوهـدهوه ووترابێت، ئهو ووتهیهی ئیمام ( الحسن) ه كه دهڵێت : " ليس الزهد في الدنيا بتحريم الحلال ولا إضاعة المال، ولكن أن تكون بما في يد الله أوثق منك بما في يدك" واته : زوهـد ودونیا نهویستی ئهوه نیه كه شته جوان وحهڵاڵهكان حهرام بكهیت لهسهر خۆت، یان ماڵو سامانت بفهوتێنیت، بهڵكو زوهـد ئهوهیه كهبڕوا و متمانهت لهوهی كه له دهستی پهروهردگاره زۆر زیاتر بێت لهوهی كهلهدهستی خۆتدایه ... گرنگی زوهــد و دونیا نهویستی زوهــد و دونیا نهویستی بهتهنها زیادهی ووته و قسهی سهر زمان نیه، بهڵكو كارێكی زۆر پێویست وئهركێكه بۆ ههر كهسێك مهبهستی ڕهزامهندی بهدهستهێنانی خوای گهوره و چوونه بهههشتی نهبڕاوهی ههتا ههتایی ههبێت، هێندهش بهسه كه زوهـد ودونیا نهویستی فهزیلهتێكی گهورهی پێغهمبهرمان محمد المصطفی ( صلی الله علیه وسلم ) و هاوهڵه بهڕێزهكانی بووه . ابن القیم ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) ووتویهتی : " لا تتم الرغبة في الآخرة إلا بالزهد في الدنيا، فإيثار الدنيا على الآخرة إما من فساد في الإيمان، وإما من فساد في العقل، أو منهما معاً " واته : ههرگیز خۆشهویستی قیامهت و دواڕۆژ بهدهست نایهت به زوهــد و دونیا نهویستی نهبێت، جا پێشخستنی ژیانی دونیا بهسهر ژیانی دواڕۆژدا یان له خراپی و فهسادی باوهڕهوهیه، یان له خراپی و فهسادی عهقڵ وژیریهوهیه، یان بهفهسادی ههردووكیان ... بۆیه پێغهمبهر و هاوهڵانی ئازیزی دونیایان خسته پشتی خۆیانهوه و وخۆشهویستیان لهدڵی خۆیان فڕێ دایه دهرهوه، ومهیلیان بۆی نهما، ههر لهبهر ئهوه وهك زیندان سهیریان كرد نهك وهك بهههشت، چونكه بهههشتی ڕاستی و نهبڕواه لای پهروهردگاره له ڕۆژی دواییدا، چونكه ئهگهر ئهوان دونیایان بوییستایه بیگومان زۆریان دهست دهكهوت، و دهگهشتن بهههرشتێكیش ئارهزوویان بكردایه، بهڵام زۆر چاك لهوه گهشتبوون كه دونیا تهنها پردی پهڕانهوهیه بۆ قیامهتی نهبڕاوهی ههتاههتایی، زۆر باش دهركیان بهوه كردبوو دونیا هیچ نیه خهیاڵێكی قوڵ نهبێت كه زۆر ناخایهنێت بهئاگای دههێننهوه و فهرمانی پێ دهدهن كه كاروانی ڕۆشتووه وپێویسته ئهمیش بگات بهكاروانی . ئهو هۆكارنهی كه هاندهرن بۆ زوهــــد و دونیا نهویستی یهكهم : بهكهم سهیركردنی دونیا، بهشێوهیهك كه گومانت نهبێت له خێرا لهناوچوون و بێ نرخیدا، ئهوهشی ململانێ وشانهخڕێ دهكات لهسهری له ههقیقهتهكهی نهگهشتووه . دووهم : سهیركردنی پاشهڕۆژ و قیامهت بهشێوهیهك كه ژیانی یهكجاری لهوێنه و پشوو و خۆشگوزهرانی ههتا ههتایی لهوێ نهبێت بهدهست ناكهوێت، وهاتنی ئهو ڕۆژهش حهتمی و بێگومانه وزوو بێت یان درهنگ دهگهین پێی .. سێههم : زۆر بیركردنهوه له مردن و پاشهڕۆژ . چوارهم : ئاماده بوونی بهخاك سپاردنی مردوان ودۆستان، و تێگهیشتن لهوهی كه ئهوانهی كه پێش ئێمه وهفاتیان كرد و گهشتنه جێگای خۆیان هیچیان لهسهروهت و سامان وماڵی دونیا لهگهڵ خۆ نهبرد، ئهوهشی دهگاته فریایان پاش ڕهحمی خودا تهنها كارو كردهوهی باش و چاكهیه، و غهیری ئهوهش سهرگهردانیه . پێنجهم : خۆیهكلایی كردنهوه بۆ قیامهت و سهرقاڵی به عیبادهت و خواناسین و یاد و ذیكری پهروهردگارهوه و قورئانخوێندنهوه . شهشهم : پێشخستنی بهرژهوهندیهكــانی دیـن بهسهر بهرژهوهندیه تایبهتیهكانی خــۆتـــدا . حهوتهم : ماڵبهخشین و خێر وصهدهقات زۆركردن له پێناو خوای گهورهدا . ههشتهم : وازهێنان لهو كۆڕ و كۆبوونهوانهی كه دونیایین و خهڵكانێك سهرگهرمی گاڵتهو گهپن تێیدا، و ڕووكردنه ئهو كۆڕو كۆبونهوانهی كه باسی خۆشویستنی خودا و خوداپهرستی و قیامهتی تێدا دهكرێت . نۆیهم : دوور كهوتنهوه له زۆر خواردن وخواردنهوه و زۆر خهوتن و پێكهنین وگاڵتهو گهپكردن . دهیهم : دیراسه وخویندنهوهی ژیان نامهی خواناسان و زاهیدان بهتایبهتی ژیانی پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) و هاوهڵانی ( خوایان لێ ڕازی بێت ) . لهخوای گهوره داواكارین كه خۆشهویستی دونیا نهكاته گهورهترین مهبهست و ئامانجی كارهكانمان، وه نهیكاته كۆتایی زانست وزانیاریهكانمان، وه عاقیبهت و پاشه ڕۆژمان بهره و ئاگری دۆزهخ نهبێت، وه لێی دهپاڕێینهوه كه بهههشت وخۆشیهكانی بكاته دوامهنزڵگامان إن شاء الله ..... ئهوهش بزانن باشترین زوهـدیش شاردنهوهی خودی زوهـده، دڵێكیش هۆگری ههوهس بازی بێت، ههرگیز زوهـد و وهرعی پێناكرێت . وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم . والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته .

المرفقات

2

زوهـــد ودونیا نه‌ویستی له ‌ئیسلامدا
زوهـــد ودونیا نه‌ویستی له ‌ئیسلامدا