البحث

عبارات مقترحة:

الرءوف

كلمةُ (الرَّؤُوف) في اللغة صيغةُ مبالغة من (الرأفةِ)، وهي أرَقُّ...

الوهاب

كلمة (الوهاب) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعّال) مشتق من الفعل...

حوكمی فرۆشتنی كاسێت و په‌رتووكی ئیسلامی له‌ مزگه‌وتدا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات البيع - الآداب - آداب المسجد
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ( ئیسلام پرسیار وه‌ڵام ) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا دروسته‌ كرێن وفرۆشتن له‌ناو مزگه‌وتدا له‌كاتێك مه‌به‌ستت پێی كارێكی خێریخوازی بێت و داهات و قازانجه‌كه‌ی بدرێت به‌ده‌زگایه‌كی خێرخوازی ئه‌وانیش بیده‌ن به‌ هه‌تیوان و هه‌ژارانی موسڵمانان، وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌رتووك و كاسێتی ئیسلامی بفرۆشیت كه‌ مه‌به‌ست له‌هه‌ردووكیان چ له‌فرۆشتن و چ له‌صه‌رفكردنیشی هه‌ر خێركردن بێت‌‌؟".

التفاصيل

  حوكمی فرۆشتنی كاسێت و په‌رتووكی  ئیسلامی له‌ مزگه‌وتدا     پرسیار : ئایا دروسته‌ كرێن وفرۆشتن له‌ناو مزگه‌وتدا له‌كاتێك مه‌به‌ستت پێی كارێكی خێریخوازی بێت و داهات و قازانجه‌كه‌ی بدرێت به‌ده‌زگایه‌كی خێرخوازی ئه‌وانیش بیده‌ن به‌ هه‌تیوان و هه‌ژارانی موسڵمانان، وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌رتووك و كاسێتی ئیسلامی بفرۆشیت كه‌ مه‌به‌ست له‌هه‌ردووكیان چ له‌فرۆشتن و چ له‌صه‌رفكردنیشی هه‌ر خێركردن بێت ؟ وه‌ڵام : سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره‌ و درود وڕه‌حمه‌تی فراوان بۆ سه‌ر گیانی پێغه‌مه‌ری ئیسلام وسه‌رجه‌م هاوه‌ڵ وشوینكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ . دروست نیه‌ كڕین وفرۆشتن له‌مزگه‌وتدا ئه‌گه‌ر په‌رتووكی ئیسلامی بێت یان هه‌ر شتێكی تر، ئه‌گه‌ر چی قازانج و سووده‌كه‌شی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌تیوان و هه‌ژارانیش، به‌ڵام قه‌یناكات ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و په‌رتووك و كاسێتانه‌ بخرێته‌ ناو صندوقێكه‌وه‌ و هه‌ر دانه‌یه‌كیان نرخه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنوسرێت و وهه‌ركه‌سێكیش په‌رتووكێك یان كاسێتێكی وویست هه‌قه‌كه‌ی بخاته‌ ناو صندوقه‌كه‌وه‌ وئه‌وه‌ی كه‌ مه‌به‌ستێتی هه‌ڵیبگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ بكات یان ئیجاب و قه‌بول ڕووبدات . خوای گه‌وره‌ زانا و شاره‌زاتره‌ .

المرفقات

1

حوكمی فرۆشتنی كاسێت و په‌رتووكی ئیسلامی له‌ مزگه‌وتدا