البحث

عبارات مقترحة:

المصور

كلمة (المصور) في اللغة اسم فاعل من الفعل صوَّر ومضارعه يُصَوِّر،...

المقتدر

كلمة (المقتدر) في اللغة اسم فاعل من الفعل اقْتَدَر ومضارعه...

الكبير

كلمة (كبير) في اللغة صفة مشبهة باسم الفاعل، وهي من الكِبَر الذي...

سه‌ره‌تا ڕۆژووه‌ قه‌رزه‌كانی خۆی بگرێته‌وه‌ پاشـــان له‌بری مـــردووه‌كه‌ به‌ڕۆژوو بێت

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی ، ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات صلاة الجنازة - أحكام الصيام - الموت وأحكامه
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" پێش دوو هه‌فته‌ له‌ناردنی ئه‌م پرسیاره‌ خێزانم ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) وه‌فاتی كرد، وبه‌هۆی سوڕی مانگانه‌وه‌ حه‌وت ڕۆژ ڕۆژوو له‌ڕه‌مه‌زانی ڕابردوو قه‌رزار بوو، به‌ڕه‌حمه‌ت بێت وه‌فاتی كرد و قه‌زای ڕۆژه‌كانی نه‌گرته‌وه‌، ئایا ئه‌توانم له‌بری ئه‌و ڕۆژوو بگرمه‌وه‌، بۆ زانیاری زیاتریش من خۆم مانگێك ڕۆژوو قه‌رزارم، ئایا ڕۆژوه‌كانی خۆم بگرمه‌وه‌ ئه‌مجا ئه‌وانه‌ی ئه‌ویش بگرمه‌وه، یان ده‌توانم سه‌ره‌تا ئه‌وانه‌ی ئه‌ویش بگرمه‌وه‌‌ ؟ ".

التفاصيل

  سه‌ره‌تا ڕۆژووه‌ قه‌رزه‌كانی خۆی بگرێته‌وه‌ پاشـــان له‌بری مـــردووه‌كه‌ به‌ڕۆژوو بێت   پرسیار : پێش دوو هه‌فته‌ له‌ناردنی ئه‌م پرسیاره‌ خێزانم ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) وه‌فاتی كرد، وبه‌هۆی سوڕی مانگانه‌وه‌ حه‌وت ڕۆژ ڕۆژوو له‌ڕه‌مه‌زانی ڕابردوو قه‌رزار بوو، به‌ڕه‌حمه‌ت بێت وه‌فاتی كرد و قه‌زای ڕۆژه‌كانی نه‌گرته‌وه‌، ئایا ئه‌توانم له‌بری ئه‌و ڕۆژوو بگرمه‌وه‌، بۆ زانیاری زیاتریش من خۆم مانگێك ڕۆژوو قه‌رزارم، ئایا ڕۆژوه‌كانی خۆم بگرمه‌وه‌ ئه‌مجا ئه‌وانه‌ی ئه‌ویش بگرمه‌وه، یان ده‌توانم سه‌ره‌تا ئه‌وانه‌ی ئه‌ویش بگرمه‌وه‌‌ ؟ وه‌ڵام : سوپاس و ستایش بۆخوای گه‌وره‌ و میهره‌بان.... ئه‌گه‌ر واقعی حاڵ وه‌ك ئه‌وه‌ بێت كه‌ خۆت باست كردوه‌، ئه‌وه‌ پێویسته‌ سه‌ره‌تا ده‌ست بكه‌یت به‌گرتنه‌وه‌ی ڕۆژووی ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ خۆت قه‌رزاریت، و پاشان ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ت بووه‌ بۆی بگریته‌وه‌، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : " مَنْ مَاتَ وَعَلَيْهِ صِيَامٌ صَامَ عَنْهُ وَلِيُّهُ " {متفق على صحته} واته‌ :  هه‌ركه‌سێك مرد و ڕۆژووی له‌سه‌ر بوو، ئه‌وا با وه‌لی ئه‌مر وكه‌سوكاری بۆی بگرنه‌وه‌، وه‌لی ئه‌مریش مه‌به‌ست لێی كه‌سی نزیكه‌، تۆیش بێگومان كه‌سی نزیكی خێزانتی . خوای گه‌وره‌ پشت و په‌نای هه‌مووان بێت . درود و ره‌حمه‌تیش بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی . لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وفه‌توادان له‌شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودی . الشیخ عبد العزیز بن باز ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) الشیخ عبد العزیز بن عبد الله ال الشیخ الشیخ بكر أبو زید ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) سه‌رچاوه‌ : فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به‌رگی 9 / لاپه‌ڕه‌ 261 .

المرفقات

1

سه‌ره‌تا ڕۆژووه‌ قه‌رزه‌كانی خۆی بگرێته‌وه‌ پاشـــان له‌بری مـــردووه‌كه‌ به‌ڕۆژوو بێت