البحث

عبارات مقترحة:

المنان

المنّان في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعّال) من المَنّ وهو على...

المتكبر

كلمة (المتكبر) في اللغة اسم فاعل من الفعل (تكبَّرَ يتكبَّرُ) وهو...

المتين

كلمة (المتين) في اللغة صفة مشبهة باسم الفاعل على وزن (فعيل) وهو...

تێگەیشتن لە قورئان

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات تفسير القرآن
"هەر لەیەكەم "بسم اللە"ی قورئانەوە پێش چواردە سەدە تا ئەمڕۆ دوو هێز شەڕیانە لەسەر قورئان .. یەكێكیان ئەیپارێزێ و بە مەردوومی رائەگەیەنێ ..ئەوی تریان ئەیشارێتەوەو تورەكەی سەوزو سووری بۆ هەڵ ئەدورێ و هەردەم بەناوی شتێكەوە لە مەیدانی پەیڕەوی دووری ئەخاتەوە.

التفاصيل

تێگەیشتن لە قورئان "هەر لەیەكەم "بسم اللە"ی قورئانەوە پێش چواردە سەدە تا ئەمڕۆ دوو هێز شەڕیانە لەسەر قورئان .. یەكێكیان ئەیپارێزێ و بە مەردوومی رائەگەیەنێ ..ئەوی تریان ئەیشارێتەوەو تورەكەی سەوزو سووری بۆ هەڵ ئەدورێ و هەردەم بەناوی شتێكەوە لە مەیدانی پەیڕەوی دووری ئەخاتەوە. بێگومان هەر دوكیشیان ناحەقیان نی یە..! چونكە ئەو تامەو لەزەتەی قوتابیانی قورئان وەریان گرتووە لە قورئان زۆر لەوە گەورەترە لە سەرو ماڵ و خوێن و گیان و گەل و نیشتیمان .. هەروەها ئەو چەپۆكەی دووژمنانی قورئان بەریان كەوتووە لە قورئان زۆر شایانی ئەوەیە لەوە زیاتر هەوڵی خوێناوی بۆ بدەن بۆ دواخستنی مەرگی پڕ لە شەرمەزاریان. بەڵام دژایەتی قورئان زۆر لە شەڕە قۆچ لەگەڵ بەردەكانا بێ جێگە ترە.. چونكە قورئان فەرمایشتی خوایەو لەگەڵ خوادا ئەمێنێ .. هەركاتێ ئەو ناحەزانە توانیان بەری رەورەوی مانگ و خۆرو گژو گیا سەوز بوون و باران بارین و مردن و ژیان بگرن ئەوسا ئیزنیان بێ، رێ بە ڕەوڕەوی دەستوری ژیاننامەی خواش بگرن. قورئان دەفتەری نووسراوەی ئەم بوونەوەرەو جیهانەیەو تەعلیماتی چۆنێتی خەلیفایەتی خوایە لەسەر زەویدا.. بۆیە تا زەمین بمێنێ و تاكە مرۆڤێكی لەسەر بمێنێ ئەبێ قورئانیشیان بۆ بمێنێ" زۆر بەداخەوە دەڵێین زۆر جار دەبینین و دەبیستین لێرەو لەوێ كەسانێك دەنوسن لەسەر قورئان، وە بەشێوەیەكی وا نیشانی دەدەن بەپێچەوانەی ئەوەی كە قورئانەكە خۆی باسی دەكات. وە شتەكان لنگەو قوچ دەكەنەوە، وە ئەمەش كارێكی تازە نیە كە لەوبارەوە دەكرێت ئەگەر بێتو سەیرێكی مێژووی ئیسلامی بكەین هەر لەسەرەتای هەڵهاتنی ئەم ڕووناكیەوە كۆمەڵێك دژایەتیان كردووە و وە هەموو هەوڵێكیان خستۆتەگەڕ بۆ لەناوبردن و ناشرین كردنی لەلای تەواوی خەڵكی و بەتایبەت مسوڵمانان و وە گومان دروست كردن لەدڵیاندا بەرانبەر قورئان. وە هەوڵەكانیشیان بەزەرەری خۆیاندا شكاوەتەوە، بۆ چونكە نەیان توانیوەو وە تاتوانن بە هیچ شێوەیەك بەربەست بن لەبەردەم ئەو ڕووناكیەدا، وە هەتا ئەگەر كەسیش نەبێت پشتیوانی بكات...وە واقیعەكە شایەتی ئەمەیە دەبینین هەر هێرشێك دەكرێتە سەر ئیسلام چ بەنوسین فیلم وێنە...هتد دەبینین چۆن لە هەموو لایەكەوە بەرپەرچ دەدرێنەوە! خوای گەورە خۆی ئەو بەڵێنەی داوەو وە هەر قورئانەكە خۆشی شاهیدحاڵی ئەو ڕاستیەیە (إنا نحن نزلنا الذكر وإنا له لحفظون) الحجر ٩ واتە ئێمە قورئانمان دابەزاندووەو وە هەرخۆشمان دەشی پارێزین، وە تەنها ئەو ئایەتە بەڵگەیەكی زۆر زۆر بەهێزە بۆ ڕەد دانەوەی زۆرێك لە ناحەزان و دژە قورئانان، لەگەڵ گۆڕانی ئەو هەموو سەردەمە جیاوازانەوە كە دوای دابەزاندی قورئان هاتوون، هیچ كۆمەڵێك نەیان توانیوە هەتا گۆڕانكاریەكی بچوكێش لە قورئاندا بهێنن، وە لەگەڵ ئەو هەموو ناحەزانی ئیسلامە جۆراو جۆرەدا هەر لەسەردەمی پێغەمبەرمانەوە درودی خوای لێ بێت هەتا ئێستا، وە هەر ئەمە خۆی بۆ خۆی وەڵامدانەوەیەكی زۆر گرنگە ئەگەر بێتو تۆزێك بە وردی بڕوانینە مەسەلەكە، وەلەگەڵ ئەوەشدا سوپاس بۆ خوا زانایان و خۆشەویستانی ئیسلام و قورئان لێنەگەڕاون هەروا ناحەزانی ئیسلام تانەو تەشەر لەقورئان و ئیسلام بدەن، لەهەموو لایەكەوە بەهەموو شێوەیەك بەرپەرچ دراونەتەوە، وە ئەم بەرپەرچ دانەوەش نهێنیەكی زۆر گەورەی تیا دەبینین، ئەویش ئەوەیە چ وا لەزانایان وەیان دۆستانی قورئان دەكات كە هەستن بەم كارە، خۆ ئەگەر ناحەزان دەسەڵاتیان لە پشتەو بۆ كۆمەڵیك مەرام و بەرژەوەندی ئەم كارە دەكەن!!! خۆ مسوڵمانان بەپێچەوانەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ئازار دەدرێن بە هەستانیان بەم كارە!! وە بەشیوەیەكی خراپ وەسف دەكرێت، لەگەڵ ئەوەدا ئازاردان و بریندار كردنی هەست و نەستی ئەو هەموو مسوڵمانە بەئاسایی و ئازادی وەسف دەكرێت!!! بەڕاستی زۆر سەیرەو حوكمێكی زۆر نا عادیلانەیە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر لایەك لێی بێدەنگه!!؟ پێمان وایە ئەم ڕاستیانە شاراوە نیە هەموومان تاڕادەیەك ئاگامان لێیە لەبەرئەوە وازی لێدێنین بۆ بەڕێزتان... ئەوەی كە جێگەی ئاماژە پێكردنە ئەوەیە كە شتێكی بەڵگە نەویستە كە قورئان و ئیسلام پارێزراوە لەلایەنی خواوە، بەڵام هۆی تانەو تەشەرو بەخراپ باسكردنی كاریگەری دەبێت لەسەر مسوڵمانان ئەگەر بێت و ئاگایان لە قورئان نەبێت هەر بۆیە زۆر جەخت دەخەینە سەر ئەوەی كە گرنگە شارەزایمان هەبێت لەسەر ئیسلام و وە قورئان بەتایبەتی چونكە قورئان یەكەم سەرچاوەو وە گرنگترین سەرچاوەیە، وە هۆی شارەزایمان دەبێتە كلیلی گۆمان و دودڵی و هەموو ئەو شتانەی كە ناحەزانی ئیسلام دەیانەوێت مسوڵمانانی توش بكەن، وە لێرەدا جێگەی خۆیەتی تۆزێك لەسەر قورئان بنوسین بە ئومێدی زیاتر چونمان بەرەو قورئان و وە ڕەواندنەوەو لابردنی هەر گومانێك ئەگەر دروست بوو بێت، هەرچەند ئەو شتانەی كە ناحەزانی ئیسلام دەیدەنە پاڵ ئیسلام لەڕاستیا شێكی تازە نیە لە پێشتریشدا هەمان دژایەتی بووە، وە ئەمەی كە ئەمڕۆ دەكرێت زۆرێكی هەر دووبارە كردنەوەی ئەوانی پێشووە!! وە تاڕادەیەك ئەمەش دڵخۆشمان دەكات، بۆ چونكە ئەوانەی پێشتر هیچیان پێ نەكرا گومانمان لەوەدا نیە ئەمانیش هەروا دەبن،سەرەتا مسوڵمانێتی كە سەری هەڵدا تەنها لە یەك كەسەوە دەستی پێ كرد كە پێشەوامان بوو درودی خوای لێ بێ چونكە هێزێكی ئیلاهی لە پشتەوە بوو گەیشتە مەرحەلەی دەوڵەت و وە تەشەنەی كرد بۆهەموو چواردەوری لەگەڵ ئەو هەموو دژایەتیەشدا،وە بێگومان ئەوانەی ئەمڕۆش بەهێچ ناچێ جگە لە سەرشۆڕبوون و ئاخیرەت شەڕی نەبێ. هەرچەند خوێنەرانی بەڕێز قورئان زۆر لەوە گەورە ترە كە ئێمە بتوانین حەقی تەواوی خۆی پێ بدەین، بەڵام هەتا ئەگەر كەمێكیش بێت ئومێدمان وایە بەرەو زیاترو زیاتر بڕوات و وە دڵەكانمان پێی گەش بێتەوە. وە ئەوەی كە مەبەستمانە لەم نوسینەدا جوابدانەوە نیە بەڵكو تەنها ناسینی قورئانە. نوسین لەسەر قورئان چەند لایەنێك دەگرێتەوە١- چونێتی خوێندنەوەی و وە زانیاری تەجوید. ٢- زانیاری قورئان "علوم القران". ٣-تەفسیری قورئان و هۆی دابەزاندی ئایەتەكان.وە بۆ هەریەكێك لەوانە چەندەها كتێب هەیە زۆر بە وردی باسی دەكات، بەڵام ئەوەی ئێمە دەمانەوێت بەكورتی تیشك بخەینه سەری تەنها ئاماژە كردن و ناساندن و تایبەتمەندیەكانیەتی بە شێوەیەكی گشتی بەئومێدی دروست بونی خۆشەویستیمان بۆی زیاتر. وە بۆ ئەوەی سەرەتایەك بێت بۆ چونەناو زانیاریەكانی تری بەدرێژی إن شاء اللە. قورئان پیرۆز دابەزێنراوەتە خوارەوە لەلایەنی پەروەردگاری جیهانیانەوەو لە ڕێگەی جبرەئیلەوە بە وەحی بۆ پێشەوامان محمد درودو سەلامی خوای لێ بێت، كە دەست پێدەكات لە سورەتی فاتیحەوە وە كۆتایی پێدێت بەسورەتی الناس لێرەدا جێگەی ئاماژە پێكردنە ووشەی عەرەبی سەرەنجامی ئەو دژایەتیانەی كە كراوە، زۆر بەداخەوە دەڵێین زۆرێك لە كوردەكانمان وایان لێهاتووە حەساسیەتیان بەو ووشە بێت، وەكو ناحەزان دەڵێن قورئان بە عەرەبیەو بۆ عەرەب هاتووە، بەڵام ئەو قسانە هەمووی پڕو پوچ و بێ ئاگاییە لە قورئان وە قورئان هەر خۆی ڕەدی ئەوانەی تێدایە، وە قورئان هیدایەت و ڕەحمەتە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی بە بێ جیاوازی لە نێوان هێچ تیرەو هۆزێكا، وە ئەگەر عەرەبیش بە هی خۆی بزانێ و شانازی پێوە بكات ئەویش هەر هۆی نەشارەزاییە، چونكە قورئان بۆ خۆش بەختی هەموولایەكە، وە دەبێت جێگای خۆشبەختی هەموو لایەكیشمان بێت، وە لە مێژووی ئیسلامەتیشدا ئەو ڕاستیانە دەبینین بۆ نمونە ئەگەر هەر سەرنجێكی خێراش بەسەردەمی پێشەوامان درودو سەلامی خوای لێ بێت بدەین، دەبینین چۆن هەموو ئەو هاوەڵە بەڕێزانەی پەروەردە دەكردو وە دەیكردن بە برای یەكتر، لەسەر ئەو بنەما پەروەردەی دەكردن. وە ئەگەر تەنها ووشەیەكی ببیستایە بۆنی دەمارگیری لێبهاتایە زۆر بە توندی توڕە دەبوو لەگەڵ ئەوەدا كە خۆی سەلامی خوای لێ بێت زۆر زۆر هێمن بووە. بەڵام ئێستە لەسەدەی بیست و یەكدا زۆر بەئاشكرا دەمارگیری و عونصوریەت لەناو خەڵكانی بەناو پێشكەوتووە دەبینین، ئەوە ڕاستیەكە لای هەمووان ئاشكرایە ئێرە جێگەی ئەو باسە نیە ئەگینا بە بەڵگەوە دەمان سەلماند ئەگەر دەرفەت هەبوو لەبابەتێكی تردا باسیان دەكەین إن شاء اللە. وە یەكێك لە چاكەكانی خوای گەورە بەسەرمانەوە ئەوەیە كە هەروا وازی لێنەهێناوین بەڵكو ئەم قورئانەی بۆ ڕەوانە كردووین تاببێتە مایەی ڕێنمونیمان، ئەو قورئانەی كە فیترەتی پاك خۆی دەگەڕێتەوە لای . ناوەكانی قورئانی پیرۆز قورئان خوای گەورە ناوی بردووە بە چەندەها ناو وە بەناوبانگترینیان قورئانە وە كو دەفەرمووێ (( ان هذا القرآن یهدی للتی هی اقوم)) واتە "بەڕاستی ئەم قورئانە هیدایەت بەخشە بۆ چاكترین ڕێگەو ڕێبازو بەرنامە. وە هەروەها "الكتاب" وەكو دەفەرموێ((لقد انزلنا الیكم كتابا فیه ذكركم)) واتە "سوێند بەخوا بێگومان ئێمە كتێبێكمان رەوانەكردووە بۆتان كە یاداوەریە و سەربەرزی ئێوە لە شوێنكەوتنیایەتی "الفرقان" وەك دەفەرموێ ((تبارك الذی نزل الفرقان علی عبدە لیكون للعالمین نذیرا)) واتە "بەرزو پیرۆزو پاك و بڵندە ئەو زاتەی كە قورئانی دابەزاندووە تا ببێتە جیاكەرەوەی راست و ناراست، بۆ سەر بەندەی خۆی (محمد صلی اللە علیە وسلم) تا ببێتە هوشیاركەرەوەو بێداركەرەوەی دانیشتوانی جیهان لە هەموو سەردەمێكدا"وە "الذكر" وەك دەفەرموێ ((انا نحن نزلنا الذكر وانا لە لحافظون)) واتە ئێمە قورئانمان دابەزاندووەو وە هەر خۆشمان دەیپارێزین.وە "التنزیل" وەك دەفەرموێ ((وانە لتنزیل رب العالمین)) واتە "بەڕاستی ئەم قورئانە لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەكانەوە ڕەوانەكراوە" (برهان محمد امین). ئەوە چەند ناوێك بوون لە ناوەكانی قورئانی پیرۆز. سیفەتەكانی قورئانی پیرۆز خوای گەورە قورئانی وەسف كردووە بە چەندەها وەسف بۆ نمونە "النور" وەكو دەفەرموێ ((یاایها الناس قد جاءكم برهان من ربكم وانزلنا الیكم نورا مبینا)) سورەتی النساء ١٧٤ واتە "ئەی خەڵكینە بەڕاستی لە لایەن پەروەردگارتانەوە بەڵگەو نیشانەی ئاشكراتان بۆ هاتووە ( كە محمد پێغەمبەرە صلی اللە علیە وسلم)و نوورو رووناكیەكی ئاشكراشمان بۆ دابەزاندوون (كە قورئان)ە. وە هەروەها "مبارك" وەك دەفەرموێ ((وهذا كتاب انزلناە مبارك مصدق الذی بین یدیە)) سورەتی الانعام ئایەتی ٩٢ واتە" ئەم (قورئانە) كتێبێكی پیرۆزە ، دامان بەزاندوە، راستی كتێبەكانی پێشوو دەسەلمێنێت (بە تایبەت تەورات وئینجیل، كە ئەوانیش لە لایەن خواوە رەوانە كراون)" وەهەروەها "مبین" وەكو دەفەرموێ ((جاءكم من الله نور وكتاب مبین)) سورەتی المائدە ١٥ واتە"بەڕاستی لەلایەن خواوە رووناكیەكی ئاشكراتان بۆ هاتووە (كە محمدی پێغەمبەرمانە صلی اللە علیە وسلم) هاوڕێ لەگەڵ كتێبێكی روونكەرەوەدا (كە قورئانە)". وە "بشری"وەك دەفەرموێ ((مصدقا لما بین یدیە وهدی وبشری للمؤمنین)) سورەتی البقرة ٩٧ واتە"كتێبە پێشوەكان بەڕاست دادەنێت و ڕێموویی (بۆ چاكە) دەكات و مژدە بەخشیشە بە ئیمانداران". وە "عزیز" وەك دەفەرموێ (( ان الذین كفروا بالذكر لما جاءهم وانه لكتاب عزیز)) سورەتی فصلت ٤١ وەتە"بەڕاستی ئەوانەی كە باوەڕیان نەبووە بەو قورئانە لەكاتێكدا بۆیان هات، بێگومان ئەو قورئانەش كتێبێكی زۆر بە نرخ و ناوازە و سەركەوتووە" . وە "مجید" وەك دەفەرموێ ((بل هو قرآن مجید)) سورەتی البروج ٢١ واتە"(ئەوەی ئەوان دژایەتی دەكەن) ئەو قورئانە بەرزو بڵندو پایەدارەیە" وە "بشیر و نذیر" وەك دەفەرموێ ((بشیرا ونذیرا)) سورەتی فصلت ٤ واتە ئەم قورئانە مژدە دەرو ترسێنەرە. وە گەر بێت و سەرنج بدەینە ئەو ناو سیفاتانە زیاتر گەورەی و فەرو بەرەكەتی قورئانەكەمان بۆ دەردەكەوێت. تایبەت مەندیەكانی قورئان ١-قورئانی پیرۆز وتەی خوای گەورەیە، دابەزێنراوەتە سەر پێشەوامان درودی خوای لێ بێ لە ڕێگەی جبرەئیلەوە وەكو لە سەرەوەش ئاماژەمان پێ كرد بەڵام لەبەر ڕیز بەندی خاڵەكان بەگرنگمان زانی لێرەش ئاماژەی پێ بكەینەوە. ٢-دەربڕین و مانای لەلایەن خواوەوەیە، وە فەرموودەكانی پێشەوامان درودی خوای لێ بێت پێیان ناوترێت قورئان . ٣-هەمووی عەرەبیە وەكو خوای گەورە خۆی دەفەرموێ (( كتاب فصلت آیاتە قرءانا عربیا لقوم یعلمون)) سورەتی فصلت ٣ " كتێبێكە؛ ئایەت و فەرمانەكانی بەش كراوە و جیاكراوەتەوە (ئیمان وكوفر، حەڵاڵ و حەرام چاكەو خراپە..هتد)، قورئانێكە بە عەرەبیەكی رەوان بۆ كەسانێك كە دەیزانن و شارەزاییان هەیە (لە زمانەوانی و زانستەكان). " وە هەروەها دەفەرمووێ (( وهذا لسان عربی مبین)) سورەتی النحل ١٠٣ واتە " ئەم قورئانە بە زمانی عەرەبی پاراو روون و ئاشكرا داڕێژراوە " . ٤-بەشێوەیەكی ڕاست و دروست گەشتووە پێمان (قطعی الورود الینا) بێ كەم و كوڕی وەك خۆی هەر چۆن لەلایەن خواوە هاتووە، وە خوای گەورە دەفەرمووێ (( واوحی إليّ هذا القرءان لانذركم بە ومن بلغ )) سورەتی الانعام ١٩ واتە "من ئەم قورئانەشم بەوەحی و نیگا بۆ هاتووە تا ئێوەو هەموو ئەوانەی پێیان گەیشتووە ئاگادارو بێدار بكەم" . ٥-پارێزراوە لە هەموو بۆ زیاد كردن و كەم كردنی وەك خوای گەورە دەفەرمووێ (إنا نحن نزلنا الذكر وإنا له لحافظون) الحجر ٩ واتە ئێمە دامان بەزاندووەو وە هەر خۆشمان دەی پارێزین، وە هەر لەسەردەمی پێشەوامان درودی خوای لێ بێت ئەو هەوڵە دراوە عیلم و تەكنەلۆژیای ئەمڕۆش دەسەوسانە لەو جۆرە هەوڵانە. ٦-خودی قورئان خۆی موعجیزەیە، وە ئەمە تایبەتمەندیەكی قورئانە كە هیچ وتەیەك ناتوانێت هاوشان و هاوشێوەی بێ، وە هێچ كەسێك ناتوانێت نە سورەتێك وە یان زیاتر و كەمتر بهێنێ وەك قورئان. وەك خوای گەورە دەفەرمووێ (( قل لئن اجتمعت الانس والجن علی ان یاتوا بمثل هذا القرآن لا یاتون بمثله ولو كان بعضهم لبعض ظهیرا)) سورەتی الاوسراء ٨٨ واتە "ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: سوێند بەخوا ئەگەر هەموو ئادەمیزاد و پەریەكان كۆببنەوەو (هەوڵی بەردەوام بدەن تا) قورئانێكی وەكو ئەمە دانێن و بیهێننە (مەیدان) ناتوانن كاری وا بكەن و ناتوانن لە وێنەی بهێنن، ئەگەر چی هەموو لایەكیان ببنە پشتكیرو یارمەتیدەری یەكتری" . وە هیچ كەس ناتوانێت هەتا وەكو لەفزی قورئانیش بهێنێ وەكو خۆی دەفەرمووێ (( الله نزل احسن الحدیث كتابا متشابها مثانی تقشعر منه جلود الذین یخشون ربهم ثم تلین جلودهم وقلوبهم الی ذكر لله )) سورەتی الزمر ٢٣ واتە "خوا جل جلالە جوانترین و پیرۆزترین فەرمایشتی ناردۆتە خوارەوە كە ئەم قورئانەیە ، (لە خوانی داڕشتندا) بابەتەكانی لەیەك دەچن ، هەندێك باسیشی بەشێوازی جیاواز تیادا دووبارە بۆتەوە ، جا كاركردی ئەم قورئانە ئەوەیە كە: تەزوو دەهێنێت بە گیان و پێستی ئەو كەسانەدا كە ترسی پەروەردگاریان لە دڵ و دەرووندا هەیە ، پاشان گیان و پێست و دڵیان نەرم ئامادە و چالاك دەبێت بۆ یادی خواو خواپەرستی" . وەهەروەها كەس ناتوانێت حوكمێك بهێنێ وكو حوكمی قورئان وەك دەفەرمووێ (( ومن احسن من اللە حكما لقوم یوقنون )) سورەتی المائدە ٥٠. واتە "كێ هەیە بەقەدەر خوا حوكمی جوان و چاك و بەجێ بێت، (بەتایبەت) لای ئەو كەسانەی كە بەوردیی سەرنج دەدەن و ویژدان و هەستی زیندوویان هەیە" (برهان محمد امین). ئەو حوكمانەی كە لە قورئاندا هەیە ئەو حوكمانەی كە لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە سێ جۆرن. یەكەم: ئەو حوكمانەی كە پەیوەنی بە عقیدەوە هەیە بیرو باوەڕ بۆ نمونە بیرو باوەڕ بە خوا، فریشتەكان، كتێبە ئاسمانیەكان، پێغەمبەران ڕۆژی دوای..هتد دووەم: ئەو حوكمانەی كە پەیوەندی بە ڕەوشت و ڕەفتارمانەوە هەیە. سێیەم: ئەو حوكمانەی كە پەیوەندیان بە كردارەوە هەیە، وە ئەمەش دەكرێت بە دوو بەشەوە. بەشی یەكەم: پەرستنەكان (عیبادات) ئەو كردەوانەی كە پەیوەندی هەیە بە مرۆڤەكان لەگەڵ خوای پەروەردگارا وەكو نوێژو ڕۆژو زەكات و حەج و ئەو جۆرە شتانە. بەشی دووەم: پەیوەدنی مرۆڤەكان لەگەڵ یەكتریدا بۆ نمونە وەكو پەیوەندی ژن و ژنخوازی، جیابونەوە، كڕین و فرۆشتن، كوشتن، سنورەكان، سیاسەتی دینی و وە چەندەهای تر . كە لە قورئاندا هەموو قورئان خوێنێك چاوی پێیان دەكەوێت، جا ئەو كەسانەی كە دەڵێن ئیسلام تەنها پەیوەنی مرۆڤەكانە لەگەڵ خوادا ئەگەر بەو مانا بڵێن كە هەمووی دەچێتە ئەو چوار چێوەوە ئەوە ڕاستەو وایە چونكە هەر كارێك دەكەین دەبێت وەكو پەرستش و عیبادەت سەیر بكرێت، وە ئەگەر مەبەستیان ئەوە بێ كە تەنها پەیوەندی مرۆڤەكانە لەگەڵ خوادا وەك دەڵێن بۆخۆت نوێژو ڕۆژو بگرەو تەواو، ئیسلام و سیاسەت نابێ!!، ئەوە شتێكە لەگەڵ ئاینی ئیسلام دا نەگونجاوە قورئانەكە شاهیدی حاڵی ئەو ڕاستیەیە ئەگەر بێت و سەیری قورئان بكەین ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەكەوێت ئەو هەموو ئایەتەی كە باسی حوكم و دادگەری و بەڕێوە بردن دەكات دەبێت سەرنجیان بۆ ئەو ئایەتانە چی بێ!! بەڵام زۆر ئاشكرایە تەنها بۆ چەواشەكاریه وە هەر لەبەر ئەوەیە كە بەلامانەوە گرنگە جەخت كردنەسەر زانیاری دەربارەی قورئان. سەرچاوەكان ١-قورئانی پیرۆز چۆن بخوێنینەوە نوسینی مامۆستا صلاح الدین محمد بهادین چاپی دووەم ١٩٩٧ ز (ناوەندی ڕۆشنبیر : سلێمانی) ٢-تیسیر علم اصول الفقه تألیف عبدالله بن یوسف الجدیع ١٤٢٥ه -٢٠٠٤م (مؤسسة الریان: لیدز بریتانیا) ٣- مباحث فی علوم القران ، مناع القطان ١٤١٨ ه ١٩٩٨ (مۆسسە الرساله: بیروت لبنان) ٤- تەفسیری ئاسان بۆ تێگەیشتنی قورئان نووسینی بورهان محمد امین ٢٠٠٢