البحث

عبارات مقترحة:

الباسط

كلمة (الباسط) في اللغة اسم فاعل من البسط، وهو النشر والمدّ، وهو...

المنان

المنّان في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعّال) من المَنّ وهو على...

البصير

(البصير): اسمٌ من أسماء الله الحسنى، يدل على إثباتِ صفة...

سه‌ره‌نجام و به‌روبوومی خواناسی و له‌خواترسان

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف سومه‌یه‌ عبدالله ( دایكی خالید ) ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الرقائق والمواعظ
ئه‌م بابه‌ته‌ باسی سێ چیرۆكی واقیعی ده‌كات له‌سه‌ر : هه‌نارێك ... سێوێـك ... له‌گه‌ڵ ئاوی شیره‌كه‌ ...كه‌ سه‌ره‌نجام و به‌روبوومی خواناسی و له‌خواترسانمان بۆ ده‌رده‌خات...

التفاصيل

  سه‌ره‌نجام و به‌روبوومی خواناسی و له‌خواترسان   سێ چیرۆكی واقیعی له‌سه‌ر هــه‌نــارێــك ... ســێــوێـك .... لـــه‌گــه‌ڵ ئــاوی شــیـره‌كـه‌ ........ چیرۆكی هــه‌نــاره‌كه‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژه‌كانی   ساڵ خاوه‌ن باخێك ده‌چێته‌ ناو باخه‌كه‌یه‌وه‌ و داوا له‌ باخه‌وانه‌كه‌ی ده‌كات هه‌نارێكی شیرینی تام خۆشی بۆ بهینێت، ئه‌ویش ده‌ڕوات هه‌نارێكی بۆ ده‌هێنێت و پێشكه‌شی خاوه‌ن باخه‌كه‌ی ده‌كات، كاتێك كه‌ خاوه‌ن باخه‌كه‌ تامی ئه‌كات ده‌بینێت هه‌ناره‌كه‌ ترشه‌، خاوه‌ن باخه‌كه‌ به‌ باخه‌وانه‌كه‌ی ئه‌ڵیت : من پیم ووتی كه‌ هه‌نارێكی تام شیرینم ئه‌وێت، بڕۆ هه‌نارێكی ترم بۆ بهێنه‌، باخه‌وانه‌كه‌ش دوو جاری تر له‌سه‌ریه‌ك ئه‌ڕوات وهه‌موو جارێك ئه‌و هه‌ناره‌ی كه‌ ده‌یهێنێت هه‌ر ترش ئه‌بێت، خاوه‌ن باخه‌كه‌ به‌سه‌ر سوڕمانێكه‌وه‌ ئه‌ڵیت : ئه‌وه‌ یه‌ك ساڵی ته‌واوه‌ تۆ باخه‌وانی ئه‌م باخه‌ی منی ئایا جێگه‌ی هه‌ناره‌ شیرینه‌كان نازانیت له‌كوێدایه‌؟! باخـــه‌وانه‌كه‌ش ئه‌ڵێت : گـــه‌وره‌م تۆ داوات لــــه‌ مـــن كردووه‌ كه‌ پاســـه‌وانی باخه‌كه‌ت بۆ بكه‌م نه‌ك تامی هـــه‌نار به‌هه‌نـــاری ئـــه‌م باخه‌ بكه‌م، ئیتر چـــۆن بزانم هه‌ناره‌ شیرینه‌كان له‌كوێن ..... خـــاوه‌ن باخـــه‌كه‌ش ســــه‌ری سوڕ ده‌مێنێت له‌ ده‌ست پاكی و ئه‌مانه‌تداری و ڕه‌وشتی به‌رزی ئه‌م پیاوه‌.......  هه‌ر بۆیه‌ خواستی ماره‌كردنی كچه‌كه‌ی ئه‌خاته‌ به‌رده‌م ئه‌م باخه‌وانه‌ ده‌ست پاكه‌ باوه‌ڕداره‌ .. ئه‌ویش ڕازی ئه‌بێت وكچی خاوه‌ن باخه‌كه‌ كه‌ ئافره‌تێكی خواناسی ئیمانداره‌ ، ئه‌خوازێت و ئه‌بێت به‌خێزانی، به‌رهه‌م و به‌روو بوومی ئه‌م هاوسه‌رگیریه‌ش له‌نێوان ئه‌م دوو كه‌ســـه‌ خواناسه‌دا لــه‌دایـــك بوونی ( عه‌بدوڵڵای كوڕی موبــــاره‌ك ده‌بێت) كه‌ به‌كه‌سێكی زانـــا و دانا و خـــوانــاســـی ســــه‌رده‌مـی خۆی داده‌نرێت..    چیرۆكی ســێـوه‌كه‌ له‌كاتێكدا گه‌نجێك له‌ته‌نیشت باخێك ڕاده‌بورێت له‌پڕ سێویك ده‌بینیت و هه‌ڵی ده‌گریت و قه‌پێكی لی ئه‌دا، پاشان بیر ده‌كاته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆیدا ده‌كه‌ویته‌ ووتوێژ و ئه‌ڵێت ئه‌ی كابرا تۆ چۆن ئه‌م سێوه‌ت به‌ناهه‌ق خوارد، بۆیه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ بڕیا ئه‌دات كه‌ بچێت بۆ لای خاوه‌ن باخه‌كه‌ و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات ده‌رباره‌ی ئه‌و سێوه‌ی كه‌ خواردوویه‌تی، یان ئه‌وه‌تانی لێی ببوریت و گه‌ردنی ئازاد بكات، یان ئه‌وه‌تانێ نرخی سێوه‌كه‌ی بداتێ، كاتیك ئه‌ڕوات بۆلای خاوه‌ن باخه‌كه‌ و به‌سه‌رهاتی سێوه‌كه‌ی بۆ ئه‌گێڕێته‌وه‌، وداوای لی ئه‌كات یان گه‌ردنی ئازاد بكات، یان نرخه‌كه‌ی لێوه‌ربگرێت. خاوه‌ن باخه‌كه‌ش سه‌ری سووڕ ده‌مێنێت له‌ باوه‌ڕ و ده‌ست پاكی ئه‌م گه‌نجه‌، لێی ئه‌پرسێت ناوت چیه‌ ؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت : ناوم ( ثابت ) ه‌ . خاوه‌ن باخه‌كه‌ ئه‌ڵێت به‌ ( ثابت) : به‌یه‌ك مه‌رج گه‌ردنت ئازاد ئه‌‌كه‌م ..... ( ثابت) یش ئه‌ڵێت : مه‌رجه‌كه‌ت چیه‌؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت : مه‌رجه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ من كچێكی كه‌ڕ ولاڵ و كوێر و ئیفلیجم هه‌یه‌ ئه‌بێت ماره‌ی بكه‌م لێت ئه‌وسا گه‌ردنت ئازاد ئه‌كه‌م .. (ثابت) یش له‌گه‌ڵ خۆی ده‌كه‌وێته‌ گفتوگۆ و قسه‌كردن وبه‌راورد كردن له‌نێوان سزای قیامــه‌ت و نــاڕه‌حـــه‌تی دونیـا، بــۆیــه‌ لــه‌كــۆتــاییـدا بڕیا ئه‌دات كه‌ رازی بیت به‌ مه‌رجی خاوه‌ن باخه‌كه‌ ... جاكاتێك (ثابت) بۆ یه‌كه‌مجار خێزانه‌كــه‌ی ده‌بینـێـت، شتێــكی تــه‌واو پێچه‌وانه ئه‌بینێت‌ ئافــره‌تێكی شۆخ و شه‌نگ وزیــره‌ك و ژیـر ئــه‌بـیـنـێــت ..... له‌ خێزانه‌كه‌ی ئه‌پرسێت نهێنی ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ چیه‌؟ ئه‌ویش ئه‌ڵیت باوكم ته‌واو ڕاستی كردووه‌..... من ئافره‌تێكی كه‌ڕ و لاڵم له‌ئاست بیستن و ووتی شتی ناهه‌قدا، ئافره‌تێكی كوێرم به‌ڵام كوێر له‌ ئاست بینیینی هه‌رشتێك كه‌ خوا حه‌رامی كردبیت سه‌یری بكه‌م. ئیفلیجیشم هــه‌رگیــز هه‌نگاو نانێم بۆ جێگایه‌ك كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی خۆش نه‌بێت..... به‌ڵێ خۆشه‌ویستان ( ثابت) بوو به‌ هاوسه‌ری ئه‌م ئافره‌ته‌ خواناسه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌م هاوسه‌رگیریه‌ به‌ره‌كه‌تداره‌ خوای گه‌وره‌ مناڵێكی پێ به‌خشین كه‌ ( أبو حنیفة النعماني كوڕی ثابت ) ده‌رچوو كه‌ زانایه‌كی شاره‌زا و خواناسه‌ و هه‌موو ئومه‌تی ئیسلام قه‌رزاری عیلم وزانست و زانیاری ئه‌و پیاوه‌ به‌رزه‌ن، وه‌ك ئیمامی شافیعی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌ وه‌صفیدا فه‌رموویه‌تی : ( الناس كلهم عیال علی أبي حنیفة ) واته‌ : خه‌ڵكی هه‌موو قه‌رزاری ئه‌بو حه‌نیفه‌ن و پێویستیان پێه‌یتی ... چیرۆكی ئاوی شیره‌كه‌ عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ( خوای لێ ڕازی بێت) له‌یه‌كێك له‌شه‌وه‌كاندا كه‌ سه‌رگه‌رمی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان و ڕه‌عیه‌ته‌كه‌ی بوو به‌نهێنی بۆئه‌وه‌ی بزانێت چی له‌ناو شاری مه‌دینه‌دا ئه‌گوزه‌ریت (وه‌ك لێپرسراوه‌كانی ئه‌م ڕۆژگاره‌ نه‌بوو كه‌ له‌ناو كۆشك وته‌لاره‌كانیان نایه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ و ئاگایان له‌خه‌ڵكی هه‌ژار وداماوی ووڵاتیان نیه‌) به‌ڵێ عومه‌ری كوڕی خه‌تاب كاتێك به‌ناو كۆڵانه‌كاندا ئه‌گه‌ڕا گوێی له‌ ووتوێژی نێوان دایك و كچێك بوو، دایكه‌كه‌ به‌ كچه‌كه‌ی ئه‌ووت : كچم ئاو بكه‌ره‌ ناو ئه‌و شیره‌وه‌ با كه‌میك زۆربێت وبه‌یانی بیبه‌ین بیفرۆشین، كچه‌كه‌ش به‌ دایكی ئه‌ڵیت : دایه‌ (أمیر المؤمنین) بڕیاری داوه‌ كه‌ كه‌س ئاو نه‌كاته‌ ناو ئه‌و شیره‌ی كه‌ ده‌یفرۆشێت، دایكه‌كه‌ش به‌ كچكه‌ی ئه‌ڵیت : ڕۆڵه‌ ئاوه‌كه‌ی تێ بكه‌ ( أمیر المؤمنین ) له‌كوێ ئاگای لێ یه‌ به‌م نیوه‌ شه‌وه‌، كچه‌كه‌ش به‌دایكی ئه‌ڵیت : ئاخـــر دایــه‌ ئــه‌گــه‌ر (أمیر المؤمنین) ئاگای لی نیه‌ خۆ خوای گــه‌وره‌ ئــاگــای لێیه‌!!! عومه‌ری كوڕی خه‌تابیش ( خوای لێ ڕازی بێت ) كه‌ گوێی له‌م ووتوو وێژه‌ ده‌بیت، بڕیار ئه‌دات بۆ سبه‌ینێ برواته‌ داوای ئه‌و كچه‌ بۆ یه‌كێك له‌ كوڕه‌كانی، بۆیه‌ ئه‌ڵێت به‌ كوڕه‌كانی كێ له‌ ئێوه‌ نیازی ژنهێنانی هه‌یه‌؟ عاصم كه‌ یه‌كێك بوو له‌ كوڕه‌كانی عومه‌ر، باوكی تێ ئه‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و نیازی هه‌یه‌، به‌ڵێ ( أمیر المؤمنین ) ئه‌و كچه‌ خواناسه‌ ئه‌هێنیت بۆ (عاصم) ی كوڕی، له‌ به‌رهه‌می و سه‌ره‌نجامی ئه‌م هاوسه‌رگیریه‌ش عاصم كچێكی ئه‌بێت، ئه‌و كچه‌ش پاشان ( عومه‌ری كوڕی عبد العزیز ) ی ئه‌بێت كه‌ له‌داگه‌ری و خواناسیدا نازناوی ( خه‌لیفه‌ی پێنجه‌می ڕاشدین ) یان لێناوه‌ .... خوای گه‌وره‌ هه‌موومان وا لی بكات كه‌ له‌ نهێنی و په‌نهانی و ئاشكرایشدا له‌خوای گه‌وره‌ بترسین و په‌روه‌ردگار به‌ چاودێری خۆمان بزانین تاوه‌كو ئه‌گه‌ر كارده‌ستین كه‌سێكی داگه‌ر بین له‌گه‌ڵ ژێر ده‌سته‌كانماندا، وه‌ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌كی ئاسایشین دڵسۆزی خودا و خه‌ڵكی و كۆمه‌لگا بین .... وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

المرفقات

2

سه‌ره‌نجام و به‌روبوومی خواناسی و له‌خواترسان
سه‌ره‌نجام و به‌روبوومی خواناسی و له‌خواترسان