البحث

عبارات مقترحة:

الحميد

(الحمد) في اللغة هو الثناء، والفرقُ بينه وبين (الشكر): أن (الحمد)...

المقيت

كلمة (المُقيت) في اللغة اسم فاعل من الفعل (أقاتَ) ومضارعه...

الطيب

كلمة الطيب في اللغة صيغة مبالغة من الطيب الذي هو عكس الخبث، واسم...

حوكمی زه‌كاتی زێڕ وزیووی ئافره‌تان

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف صالح بن فوزان الفوزان ، ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات نوازل الأحوال الشخصية وقضايا المرأة - فقه المرأة المسلمة
زانایان له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا‌ ڕای جیاوازیان هه‌یه‌، وه‌هه‌ر كه‌سێك ئه‌یه‌وێت ئیحتیاط بكات له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا و ئه‌یه‌وێت زه‌كاتی لێ بدات، ئه‌وه‌ شتێكی جوان باش ده‌كات...

التفاصيل

  حوكمی زه‌كاتی زێڕ وزیووی ئافره‌تان       پرسیار : ئایا حكومی ئیسلام چیه‌ سه‌باره‌ت به‌زه‌كاتی خشڵ وزێڕ وزیووی ئافره‌ت، ئایا زه‌كاتی تێدا واجب ده‌بێت، یان ئه‌وه‌یه‌ ده‌ركردنی زه‌كات ته‌نها وه‌ك ئیحتیاطێك وایه‌، خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرت بداته‌وه‌ وئیسلام وموسڵمانان سوود مه‌ند بن لێتان . وه‌ڵام : ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ شاراوه‌ نیه‌ لای به‌ڕێزتان كه‌‌ مه‌سئه‌له‌یه‌كی خیلافیه‌ وزانایان ڕای جیاوازیان هه‌یه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌، هه‌ر سێ پێشه‌وا (ئه‌حمه‌د و شافعی ومالیك) - خوایان لێ رازی بێت – به‌ڵكو زۆربه‌ی زانایان، وه‌ك شێخ الإسلام ابن تیمیة و ابن القیم، وزۆرێكی تریش له‌زانایان ڕایان وایه‌ : كه‌ زه‌كات واجب نییه‌ له‌و خشڵ و زێڕو زیووه‌ی كه‌ ئافره‌ت به‌كاری ده‌هێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌شێك له‌ كه‌ل وپه‌ل وپێویستیه‌كانی لێهاتووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ زه‌كاتی تێدا نییه‌ . كۆمه‌ڵیكی تریش له‌ زانایان ڕایان وایه‌ كه‌ له‌ مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی وهه‌ندێكی تر له‌ ئه‌هلی عیلمدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌، ده‌ڵێن :  به‌ڵێ زه‌كات له‌خشڵ و زێڕ وزیووی ئافره‌تدا واجبه، ئه‌مه‌ش پاڵپشت به‌كۆمه‌ڵیك به‌ڵگـه‌ وده‌لیل كه‌ پاڵپشتی ڕاكه‌ی خۆیانی پێ ده‌كه‌ن له‌م مه‌سئه‌له‌دا . به‌هه‌ر حاڵ، هه‌ر كه‌سێك ئه‌یه‌وێت ئیحتیاط بكات له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا و ئه‌یه‌وێت زه‌كاتی لێ بدات، ئه‌وه‌ شتێكی جوان وباش ده‌كات، وه‌ ئه‌وانه‌شی ده‌ڵێن كه‌ زه‌كات له‌ خشڵ وزێڕ وزیووی ئافره‌تدا نییه‌، وه‌ڵامی ئه‌و به‌ڵگه‌ و ده‌لیلانه‌ ده‌دنه‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵی دووه‌م ده‌یكه‌ن به‌ به‌ڵگه‌ بۆ واجب بوونی زه‌كات له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا، و پێیان وایه‌ ئه‌و فه‌رمووده‌ وبه‌ڵگانه‌ قسه‌یان له‌سه‌ره‌ وهێنده‌ به‌هێز نین بكرێن به‌به‌ڵگه‌ بۆ واجب بوونی زه‌كات له‌ خشڵ وزێڕ وزیووی به‌كارهاتووی ئافره‌تاندا . خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌مووان زاناتره‌ سه‌رچاوه‌ :المنتقی من فتاوی فضیلة الشیخ صالح ین فوزان بن عبد الله الفوزان (عضو هیئة كبار العلماء وعضو اللجنة الدائمة للإفتاء )به‌رگی سێیه‌م ، لاپه‌ڕه‌ ١٠٨ .