البحث

عبارات مقترحة:

الخبير

كلمةُ (الخبير) في اللغةِ صفة مشبَّهة، مشتقة من الفعل (خبَرَ)،...

المتعالي

كلمة المتعالي في اللغة اسم فاعل من الفعل (تعالى)، واسم الله...

الشهيد

كلمة (شهيد) في اللغة صفة على وزن فعيل، وهى بمعنى (فاعل) أي: شاهد،...

نهێنیه‌كانی ئاو له‌ قورئاندا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الإعجاز العلمي في القرآن - مباحث قرآنية متنوعة
قورئانی پیرۆز به‌شێوازێكی زانستییانه‌، له‌ هه‌موو ئه‌و ڕاستییانه‌ دواوه‌، كه‌ به‌ سوڕی ئاوو بارانبارینه‌وه‌ په‌یوه‌ستن، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ نوێترین دۆزینه‌وه‌ زانستییه‌كاندایه‌كده‌گرێته‌وه‌، با به‌وردی له‌م وێنه‌یه‌و له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزانه‌ ڕابمێنین، كه‌ باس له‌ هه‌موو به‌شێك له‌ به‌شه‌كانی سوڕی ئاو ده‌كه‌ن...

التفاصيل

نهێنیهكانی ئاو له قورئاندا قورئانی پیرۆز بهشێوازێكی زانستییانه، له ههموو ئهو ڕاستییانه دواوه، كه به سوڕی ئاوو بارانبارینهوه پهیوهستن، بهشێوهیهك كه لهگهڵ نوێترین دۆزینهوه زانستییهكاندایهكدهگرێتهوه، با بهوردی لهم وێنهیهو لهم ئایهته پیرۆزانه ڕابمێنین، كه باس له ههموو بهشێك له بهشهكانی سوڕی ئاو دهكهن: 1- خۆر بزوێنهری سوڕی ئاوه. خودا دهفهرموێت: (وَجَعَلْنَا سِرَاجًا وَهَّاجًا) [النبأ: 13]،(چرایهكی پرشنگدارمان بۆ فهراههمهیناون)،خۆره ، كه گهرمی و ڕووناكی پێویست بڵاو دهكاتةوه، كه بۆ بهههڵمبوونی ئاوو پێكهێنانی ههورهكان پێویستن. 2- با،دووهمین بزوێنهری سوڕی ئاوه. خوای گهوره دهفهرموێت: (وَأَرْسَلْنَا الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ فَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ) [الحجر: 22]. واته: وه بامان ناردووه (بههۆی) پیتێنران (بۆ دارو درهخت و ڕووهك) ئینجا له ئاسمانهوه بارانمان باراندووه وه ئێوهمان پێ تێراو کردووه له کاتێکدا ئێوه نهتان دهتوانی ئهو (ئاوه) خهزن بکهن. 3- ئهو ئاوهی، كه له ههورهكانهوه دادهبارێت بۆ سهدان ساڵ له ناو زهویدا دهمێنێتهوه بێ ئهوهی خراپ ببێت ، ئهگهر ههرچ كهسێكی تر له ئێمه ئهو ئاوه بۆ ماوهی چهند ڕۆژێكی كهم كۆ بكاتهوه، ئهوا خراپ دهبێت و تێكدهچێت ، خوای گهوره دهفه رموێت: (وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ). 4- پاش به ههڵمبوونی، ئاو له ئاسماندا چڕ دهبێتهوه له شێوهی ههورداو با ڕۆڵی پیتێنهری ئهو ههورانه دهبینێت، خوای گهوره دهفهرموێت: (وَأَرْسَلْنَا الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ). (ئیمه بای پیتێنهرمان ناردووه). 5- قورئانی پیرۆز باسی له ههوره بهرزو كهڵهكهبووهكان كردووه، كه ئهم ههورانه له بارانی بهخووڕ و بهفرو سهرما بهرپرسن، خوای گهوره دهفهرموێت: (أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُزْجِي سَحَابًا ثُمَّ يُؤَلِّفُ بَيْنَهُ ثُمَّ يَجْعَلُهُ رُكَامًا فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَالِهِ وَيُنَزِّلُ مِنَ السَّمَاءِ مِنْ جِبَالٍ فِيهَا مِنْ بَرَدٍ فَيُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ وَيَصْرِفُهُ عَنْ مَنْ يَشَاءُ يَكَادُ سَنَا بَرْقِهِ يَذْهَبُ بِالْأَبْصَارِ) [النور: 43]. واته: ئایا نابینن، كه بێگومان خوا به ئارامی و شێنهیی ههورهكان به ئاسماندا دهبات دوایی بهیهكهوه پهیوهستیاندهكات،ئهوسا كهڵهكهیان دهكات لهسهر یهك، ئینجا دهبینیت له توێی ئهو ههورانهوه كه وهك و كێو وان، باران و تهرزه دهبارێت، جا له سوودی ئهو بارانه به ههركهس خوا بیهوێت خێرو بهرهكهت دهبهخشیت، ههر كهسیش، كه بیهوێت لێی دوور دهخاتهوه (ههوره بروسكهكان ئهوهنده بههێزن )خهریكه بریسكهكهیان بینایی چاوان دهبات. ئهم ئایهتانه له ئایهتهكانی موعجیزه زانستییهكانن، كه زانیاریی وردیان دهربارهی ئهندازهی پێكهاتنی ههورهكان و تهرزهو سهرما تێدایه. 6- ئهو ئاوهی، كه دێته خوارهوه بهزیادهناچێت، بهڵكو له ژێر زهویدا كۆدهكرێتهوهو خهزندهكرێت، پاشان بهشێوهی كانیاوی شیرین دێته دهرهوه، بهمشێوهیهش ژیان بهردهوامدهبێت، خوای گهوره دهفهرموێت: (أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَسَلَكَهُ يَنَابِيعَ فِي الْأَرْضِ ثُمَّ يُخْرِجُ بِهِ زَرْعًا مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا ثُمَّ يَجْعَلُهُ حُطَامًا إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لِأُولِي الْأَلْبَابِ) [الزمر: 21]. (ئایا نهتبینیوه و سهرنجت نهداوه، كه ههر خوا له ئاسمانهوه باران دهبارینیت ، لهوه و دوا له ناو ناحی زهویدا كۆیدهكاتهوه، پاشان بهشێوهی كارێزوكانی دهریدههێنیت، ئهوسا ههر بهو ئاوه كشتوكاڵی ههمه جۆرو ههمهڕهنگ دهڕوێنێت، ئینجا ده بینیت ووشكدهبێت وزهرد ههڵدهگهڕێت، پاشان دهیخات و وردو خاشیدهكات، جا بهڕاستی ئا لهوشتانهدا یادهوهری ویادخستنهوه ههیه بۆكهسانی ژیرو هۆشمهند). سهرنجبدهن، ئهگهر سهوزايی و كشتوكاڵ نهگۆڕێت بۆ ڕهنگی زهردو وشك نهبێت و نهبێته چیلكهو چهوێڵ، ئهگهر ههر بهسهوزیی بمایهتهوه، ئهوا سوڕی ڕووهك تازه نهدهبووهوهو نهماندهتوانی سوود لهو چیلكهو چهوێڵه وهربگرین، كه له ههزاران ساڵه دهگۆرڕێت بۆ پترۆل!!!!. 7- زاناكان دهڵێن ههموو ئهم پڕۆسانه بهپێی كۆمهڵه یاسایهكی فیزیاوی وزۆر ڕێكخراوو نهگۆڕ دهبێت. خوا دهفهرمویت: (وَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً بِقَدَرٍ فَأَسْكَنَّاهُ فِي الْأَرْضِ وَإِنَّا عَلَى ذَهَابٍ بِهِ لَقَادِرُونَ) [المؤمنون: 18]. ( ههر ئێمه له ئاسمانهوه بهگوێرهی ئهندازهو نهخشهیهكی دیاریكراو بارانمان باراندووه و ئینجا له ناخی زهویدا جێگیرمان كردووه، بێگومان ئیمه به چهندهها شێوه دهتوانین ئهو ئاوه له ناو بهرین و ئهو سهرچاوانه ووشكبكهین) بڕوانه وشهی(بِقَدَرٍ)،كه مهبهست لێی ڕێكخستنه. 8- گرنگنترین بهشی سوڕی ئاو، ئهوهیه، كه له ناوچهیهكدا ڕوودهدات پێی دهگو ترێت ڕێژگه (ئه و شوێنهی ڕووبارهكان لێوهی دهڕژێنه دهریا كانهوه). خوای گهوره دهفهرمووێت: (وَهُوَ الَّذِي مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ هَذَا عَذْبٌ فُرَاتٌ وَهَذَا مِلْحٌ أُجَاجٌ وَجَعَلَ بَيْنَهُمَا بَرْزَخًا وَحِجْرًا مَحْجُورًا) [الفرقان: 53]. واته: ئهو (خوا) زاتێکه دوو دهریا (ئاو) ی بهڕهڵا کردووه لهپاڵ یهکدا ئهمهیان شیرین و سازگاره (ئاوی ڕووبار و کانیاوه) ئهوی تریان زۆر سوێر و تاڵ و تفته (ئاوی دهریاکانه) وه له نێوان ئهو دوو (ئاوه) دا بهربهستێکی داناوه و بهرگری کهرێکی ئهستور (تا ئهو دوو ئاوه تێکهڵ بهیهك) نهبن. ئهگهر ڕووبارهكان نهڕژێنه دهریاكانهوه، ئهوا دهریاكان وشكدهبن ، وهك ئهوهی ، له دهریای (ئارال)دا ڕوویدا، كه دوو ڕووباری تێدهرژا، بهڵام به هۆی دهستتێوهردانی مرۆڤهوه، ڕێڕهوی ڕووبارهكانیان گۆڕی، ئهو كاته دهریاكه وشكبوو. 9- زاناكان دهڵێن، كه شاخهكان رۆڵێكی زیندوویان له بارانبارین وپێكهاتنی ههورو پاكژ كردنهوهی ئاودا ههیه. خودای گهوره دهفهرموێت: (وَجَعَلْنَا فِيهَا رَوَاسِيَ شَامِخَاتٍ وَأَسْقَيْنَاكُمْ مَاءً فُرَاتًا) [المرسلات: 27]. واته: ههروهها له سه ر گۆی زهوی كێوی لوتكه بڵندمان دامهزراندووه و ئاوی سازگارمان پێشكهشكردوون بۆ خواردنهوه. لهم ئایهتهدا پهیوهندییهكی ئاشكرا له نێوان شاخهكان و ئاوی شیریندا ههیه. ئازیزانم ئهم ئایهتانه، له سهردهمیكدا نێرراونهته خوارهوه، خهڵكانێك ههبوون باوهڕیان وابووه، كهچهند خوایهك بۆ بارانبارین، بۆ ههورهگرمه ههیهو خوایهك بۆ ههوره بروسكه ههیهو پێی دهگوترێت زیۆس هتد....لهو سهردهمهدا هیچ جۆره بیركردنهوهیهكی زانستی نهبوو. ئهم ئایهتانه زیاتر له 1400 ساڵ بهر له ئیستا نێرراونهتهخوارهوهو تیایاندا باسێكی تهواوی سوڕی ئاو كراوه، كه تهنها كهمتر له 100 ساڵه ئهم ڕاستییانه لهلایهن ڕۆژئاواییهكانهوه زانراون! ئایا ئهمه بهڵگهی ئهوه نییه، كه قورئان پهرتووكی خودای تاك و تهنهایه ؟. سهرچاوهكان: ١- أسرار الماء في القرآن الكريم، د/ حسني حمدان الدسوقي حمامة. ٢- الماء الطهور والماء الفرات والماء الأجاج،المهندس عبد الدائم الكحيل.