پرسیارێكه له لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: كه‌سێك ده‌پرسێت و ده‌ڵێت : له یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی ( نور علی الدرب ) گوێم لێ بوو كه ده‌یوت : مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكانه‌ی كه ڕیبا وه‌رده‌گرن حه‌رامه، هه‌روه‌ها مامه‌ڵه كردن به چه‌كه‌كانیشیانه‌وه، منیش ناچارم پاره‌كانم له‌ڕێگای یه‌كێك له‌و بانكانه‌وه حه‌واڵه بكه‌م و بینێرم، چونكه من ناتوانم به زیاتر له په‌نجا جونه‌هیه‌وه بچم بۆ میصر و ئه‌و هه‌مووه پاره‌یه‌ش له‌گه‌ڵ خۆمم ببه‌م، ئایا چاره چیه ؟ ئایا دروسته له‌رێگای ئه‌و بانكانه‌وه پاره‌كان حه‌واڵه بكه‌ین و بینێرین ؟