پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ عبد الله بن عبدالرحمن ابن جبرين ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: من ئافره‌تێكی به ته‌مه‌ن و ده‌وڵه‌مه‌ندم، چه‌ند جارێك مه‌سئه‌له‌ی حه‌ج كردنم خستوه‌ته به‌رده‌م پیاوه‌كه‌م، به‌ڵام به‌بێ هیچ هۆكارێك هه‌موو جارێك ڕه‌دی كردوه‌ته‌وه، منیش برایه‌كی گه‌وره‌م هه‌یه و ده‌یه‌وێت حه‌ج بكات، ئایا من حه‌ج بكه‌م له‌گه‌ڵیدا ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوه‌كه‌شم مۆڵه‌ت پێ نه‌دام، یان واز له حه‌ج كردن بهێنم و گوێرایه‌ڵی پیاوه‌كه‌م بم وله‌شاره‌كه‌ی خۆم بمێنمه‌وه؟