له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی، ئه‌وه‌یه هه‌موو موسڵمانێك واجبه له‌سه‌ری كه ئه‌و باوه‌وڕه له هزریدا بچه‌سپێت كه خۆشه‌ویست وپشتیوانی ئیمانداران بێت ونه‌یاری ئه‌هلی شرك وبێباوه‌ڕان بێت، ئه‌مه‌ش مرۆڤی باوه‌ڕدار ده‌خاته چوار چێوه‌ی ئاینه‌كه‌ی ئیراهیمی باوكی پێغه‌مبه‌رانه‌وه علیه الصلاة والسلام...
التفاصيل
الولا‌ء والبراء له ئيسلام دا پێشه‌كی : نيشانه ودیارده‌كانی ( الولا‌ء والبراء ) دووه‌م : نیشانه ودیارده‌كانی خۆشه‌ویستی وپشتگیری بۆ باوه‌ڕداران جۆره‌كانی خه‌ڵك كه پویسته ( ولاء و براء ) ت هه‌ببێت بؤيان الولا‌ء والبراء له ئيسلام دادانراویشێخ صالح الفوزان﴿ الولا‌ء والبراء في الإسلام ﴾ پێشه‌كی :الحمد لله والصلاة والسلام علی نبینا محمد واله وصحبه ومن اهتدی بهداه، وبعد :بێگومان پاش خۆشه‌ویستی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( صلی الله علیه وسلم ) پێویسته خۆشه‌ویستیمان بۆ ته‌واوی ئیمانداران وموسڵمانان بێت وڕق وكینهشمان له بێباوه‌ڕان ودوژمنانی خودا بێت، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و زاته پیرۆزه .له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامیش ئه‌وه‌یه هه‌موو موسڵمانێك واجبه له‌سه‌ری كه ئه‌و باوه‌وڕه له هزریدا بچه‌سپێت كه خۆشه‌ویست وپشتیوانی ئیمانداران بێت ونه‌یاری ئه‌هلی شرك وبێباوه‌ڕان بێت، ئه‌مه‌ش مرۆڤی باوه‌ڕدار ده‌خاته چوار چێوه‌ی ئاینه‌كه‌ی ئیراهیمی باوكی پێغه‌مبه‌رانه‌وه، كه فه‌رمانمان پێكراوه شوێن پێی هه‌ڵبگرین، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَآَءُ مِنْكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاءُ أَبَدًا حَتَّى تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ إِلَّا قَوْلَ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ لَأَسْتَغْفِرَنَّ لَكَ وَمَا أَمْلِكُ لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ شَيْءٍ رَبَّنَا عَلَيْكَ تَوَكَّلْنَا وَإِلَيْكَ أَنَبْنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ (4)) [الممتحنة:4]واته : ئه‌ی ئیمانداران، به‌ڕاستی له ئیبراهیم وئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا بوون نمونه‌یه‌كی چاكتان خراوه‌ته به‌رچاو، كاتێك كه به‌قه‌ومه‌كه‌ی خۆیانیان ووت : دوای ساڵه‌ها بانگه‌واز، ئێمه به‌رین له ئێوه ولهوشتانهش كه له‌جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، ئێمه باوه‌ڕمان به‌و دین وئاینهی ئێوه نیه، ئیتر دوژمنایه‌تی وڕقهبهرایهتی له نێوانماندا به‌رپا بووه تا ئه‌و كاته‌ی كه باوه‌ڕ به‌خوای تاك وته‌نها ده‌هێنن . ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌و ڕێنومایانهیه كه خـــوای گــــــهوره ناردویه‌تی بۆ محمد المصطفی ( صلی الله علیه وسلم ) وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى أَوْلِيَاءَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ مِنْكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (51) ) [ المائدة : 51 ٍ] .واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه جوله‌كه وگاور مه‌كه‌نه یار ویاوهر وپشتیوانی خۆتان، ئه‌وانه هه‌ندێكیان پشتیوان وپشتگیری یه‌كترن، ئه‌و كه‌سه‌ی پشت به‌وانه ببه‌ستێت، ئه‌وه هه‌ر له‌وانه و ( حسابی ئه‌وانی بۆ ده‌كرێت ) به‌ڕاستی خوا هیدایه‌تی قه‌ومی سته‌مكار نادات . ئه‌مه‌ش كه باسكرا تایبه‌ته به‌حوكمی خاوه‌ن كتێبه‌كان له جوله‌كه وگاوره‌كان، كهحهرام بوونی خۆشه‌ویستی وپشتیوان كردنیان ده‌گه‌یه‌نێت .به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی كردوه له‌سه‌ر ئیمانادران كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتیوان وخۆشه‌ویستی بێباوه‌ڕان بن، له‌م باره‌یه‌شه‌وه فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا عَدُوِّي وَعَدُوَّكُمْ أَوْلِيَاءَ ..... (1)) [ الممتحنة :1 ] واته : ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دوژمنی من ودوژمنانی خۆتان مه‌كه‌نه دۆستی گیانی به‌گیانی وپشتیوانی خۆتان .نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو خوای گه‌وره حه‌رام وقه‌ده‌غه‌ی كردوه كه ئیماندران مه‌یل وخــۆشهویستی وپشتیوانی بێبـــاوهڕان بن، هه‌رچه‌نده ئـــه‌و كه‌سه‌ش لــه كه‌سه نـزیكهكـــانی بێت، لــه قورئانی پیرۆزیشدا زۆر ئــایهت ته‌ئكید لهمـــه ده‌كاته‌وه، وه‌ك خوای گه‌وره دهفـــــهرموێت : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا آَبَاءَكُمْ وَإِخْوَانَكُمْ أَوْلِيَاءَ إِنِ اسْتَحَبُّوا الْكُفْرَ عَلَى الْإِيمَانِ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ مِنْكُمْ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (23) ) [ التوبة : 23 ] .واته : ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، باو و باپیرانی وبراكانتان مه‌كه‌ن پشتیوان وخۆشه‌ویستی خۆتان، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێ باوه‌ڕیان خۆش وویست وههڵیانبژاردن به‌سه‌ر ئیمان وباوهڕدا، هه‌ركه‌س له ئێوه پشت به‌وان ببه‌ستێت وخۆشی بوێن، ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مكارن.هـه‌ر لـــه‌م بارهیـــهوه خـــوای گـــهوره ده‌فه‌رموێت : ( لَا تَجِـدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ يُوَادُّونَ مَــنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آَبَاءَهُمْ أَوْ أَبْنَاءَهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ .... (22) ) [ المجادلة : 22 ] .واته : كه‌سانێكت ده‌ست ناكه‌وێت باوه‌ڕ بهێنن به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی، له‌كاتێكدا كه‌سانێكیان خۆش بوێت كه دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان كردبێت، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و دوژمنانه باو‌و باپیریان بن یان نه‌وه‌یان بن یان برایان بن یان عه‌شیره‌تیان بن .به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌كی ئه‌م بنه‌ما وئهصله گه‌وره‌یان له‌بیر چوه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كه‌س له‌و كه‌سانه‌ش كه‌خۆیان به بانگخواز داده‌نێن، گوێبیستیان ده‌بین له‌هه‌ندێك ته‌له‌فزێۆن وڕادێـۆ عهرهبیهكانـهوه ئـه‌وه دووپـات دهكـهنهوه كـه ده‌ڵێـن(گاوره‌كان برامانن) چه‌ند ووته‌یه‌كی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی مرۆڤی موسڵمان، له‌كاتێكدا خوای گه‌وره ته‌نها ئیمانداری گێڕاوه به برای باوه‌ڕدار .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه په‌روه‌ردگار واجبی كردووه له‌سه‌ر باوه‌ڕدار كه بێباوه‌ڕان نه‌كه‌ن به دۆست وخۆشه‌ویستی خۆیان له‌هه‌مان كاتدا، واجبی كردوه له‌سه‌ریشیان خۆشه‌ویستی ودۆســتایهتیان تـــه‌نهـــا بـــۆ باوه‌ڕداران بێت، لـه‌م بـــارهیهشــــهوه فـهرموویهتـــی : ( إِنَّمَا وَلِيُّكُــمُ اللَّهُ وَرَسُولُــهُ وَالَّذِينَ آَمَنُوا الَّذِينَ يُقِيمُـونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَـاةَ وَهُمْ رَاكِعُونَ (55)) [ المائدة: 55 ] .واته : به‌ڕاستی ته‌نها خۆشه‌ویست وپشتیوانی ئێوه، هه‌ر خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی وئه‌وانه‌ن باوه‌ڕیان هێناوه، كه نوێژه‌كانیان به‌چاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن وزه‌كات له‌ماڵ وسامانیان ده‌رده‌كه‌ن وهه‌میشه دیارده‌ی كڕنوش وملكهچییان بۆ په‌روه‌ردگار پێوه دیاره . هــه‌روه‌هــا ده‌فـه‌رموێت : ( مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللَّهِ وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ ....(29) ) [ الفتح : 29 ] .واته : محمد ( صلی الله علیه وسلم ) ڕه‌وانه‌كراوی خوای گه‌وره‌یه، ئه‌وانه‌ش كه له‌خزمه‌تیدان وشوێنی كه‌وتون، توند وتیژن به‌رامبه‌ر بێ باوه‌ڕان وبه‌به‌زه‌یی ومیهرهبانن له نێوان خۆیاندا .لـه جێگایـهكی تردا دهفـهرمـوێت :( إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ.... (10)) [ الحجرات : 10 ] .واته : له‌ڕاستیدا هه‌ر باوه‌ڕداران برای یه‌كترن . كه‌واته باوه‌ڕداران برای یه‌كترن له ئاین وبیروباوهڕیاندا، هه‌رچه‌ند به‌نه‌سه‌ب ونیشتمانیان دوور بن له‌یه‌كتر، په‌روه‌ردگاریش تهئكیـد له‌مه دهكاتــهوه وده‌فه‌رموێت ( وَالَّذِينَ جَاءُوا مِنْ بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْإِيمَانِ وَلَا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلًّا لِلَّذِينَ آَمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ (10) ) [ الحشر:10]واته : ئه‌وانه‌ش كه به‌شوێن كۆچه‌رییه‌كان وپشتیواناندا هاتن ( تا كۆتایی دونیا ئه‌مه دۆعا ونزایانه وبه‌رده‌وام ) ده‌ڵێن : ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان له ئێمه وله‌و برایانه‌شمان خۆش ببه كه پێش ئێمه ڕێبازی ئیمانیان گرته‌به‌ر ولهدڵهكانماندا هیچ جۆره بوغز وكینهیهك مه‌خه‌ره دڵمانه‌وه له ئاستی ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه، ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان تۆ به‌ڕاستی به‌ڕه‌حم وبه‌خشنده ومیهرهبانیت .ئیمانداران هه‌ر له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خواوه ( صلی الله علیه وسلم ) تا كۆتای هاتنی ئه‌م دونیایه وهاتنی ڕۆژی دوایی هه‌موو برای یه‌كترن ئه‌گه‌ر چی نیشتمانیان دوور بێت له‌یه‌كتری، وه ئه‌گه‌ر چی له ڕووی زه‌مه‌نیان كات وسهدهیهكی دوور ودرێژ هه‌بێت له نێوانیاندا، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موویان یه‌كتریان خۆش بوێت ونزای خێر وداوای لێ‌خۆش بوون بكه‌ن بۆ یه‌كتر لای په‌روره‌دگاریان . نيشانه ودیارده‌كانی ( الولا‌ء والبراء )یه‌كه‌م : نیشانه‌كانی پشتیوانی بێباوه‌ڕان .١- لاسایی كردنه‌وه وخۆچواندن پێیان له جل وبه‌رگ وقسه وگوفتار وشتی تردا : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆچواندن ولاسایی كردنه‌وه‌ی هه‌ر كه‌س وههرگهلێك به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی وپشتگیری ئه‌و كه‌س وگه‌له، له‌م باره‌یه‌شه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تی : " من تشبه بقوم فهو منهم " واته : هه‌ر كه‌سێك خۆی بچوێنێ به‌هه‌ر گه‌ل وقهومێك ئه‌وه ئه‌و كه‌سه له‌وانه .جا له‌به‌ر ئه‌وه حه‌رامه مرۆڤی باوه‌ڕدار خۆی بچوێنێت به بێباوه‌ڕان له تایبه‌ت مهندیهكانیاندا به تایبه‌تی له‌داب ونه‌ریت وپه‌رستش وخو وڕهوشتیاندا، وه‌ك ڕیش تاشین وسمێڵ هێشتنه‌وه ودرێژكردنی، گۆڕینی ئاوازی ده‌نگ وه‌ك ده‌نگی ئه‌وان له‌كاتی پێویستدا نه‌بێت، یان لاسایی كردنه‌وه‌ی جلوبه‌رگی تایبه‌تی ئه‌وان – وه‌ك به‌ستنی پشتێنی گاوره‌كان، یان له‌به‌ر كردنی جل‌و به‌رگی قه‌ش وحاخامهكانیان – یان لاسایكردنهوهیان له‌خواردن وخواردنه‌وه وشتی تریش .٢- مانه‌وه وجێگیر بوون ونیشته‌جێ بوون له‌ووڵاتی بێباوه‌ڕاندا، - به‌بێ بوونی هۆكارێكی ضرورهت - ، وكۆچ نه‌كردن بۆ ووڵاتی موسڵمانان له‌به‌ر نه‌بوونی ئازادی له خواپه‌رستی له‌و ووڵاتانه‌دا .له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆچكردن له‌ووڵاتی بێباوه‌ڕانه‌وه - ئه‌گه‌ر هۆكارێكی ضرورهت نه‌بێت بۆ مانه‌وه له‌و ووڵاته‌دا – بۆ ووڵاتی موسڵمانان واجبه، چونكه مانه‌وه له ووڵاتانی بێباوه‌ڕاندا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پشتیوانی وخۆشه‌ویستی بۆیان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه خوای گـــهوره حـــهرامی كردوه له‌ســه‌ر موســڵمان كــــه لـــهووڵاتـی بێبــاوهڕاندا بمێننه‌وه ئـــه‌گـــه‌ر توانی كۆچ بكـــات، هــــهروهك خوای گه‌وره دهفــــهرموێت : ( إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُــمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهـِمْ قَالُوا فِيمَ كُنْتُمْ قَالـُوا كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الْأَرْضِ قَالُـوا أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللَّهِ وَاسِعـَةً فَتُهَاجِرُوا فِيهَا فَأُولَئِكَ مَـأْوَاهُمْ جَهَنَّـمُ وَسَاءَتْ مَصِيرًا (97) إِلَّا الْمُسْتَضْعَفِينَ مِـنَ الرِّجَـالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ لَا يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةً وَلَا يَهْتَدُونَ سَبِيلًا (98) ) [ النساء : 97-98 ] .واته : به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه فریشته له‌سه‌ره مه‌رگدا گیانیان ده‌كێشن له‌كاتێكدا ئه‌وان هه‌میشه سته‌میان له خۆیان ده‌كرد، ( ئیمان وباوه‌ڕیان له‌مه‌ترسیدا بوو كه‌چی كۆچیان نه‌ده‌كرد بۆ نیشتمانی ئیمان، به‌توندیی پێیاندا هه‌ڵده‌شاخێن ) وده‌ڵێن : باشه ئێوه له‌چیدا بوون وله‌كوێ ژیانتان دبرده سه‌ر؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێن : ئێمه بێ ده‌سه‌ڵات ولاواز كرا‌و بووین له‌زه‌ویدا، فریشته‌كان ده‌ڵێن: باشه ئایا زه‌وی خوا فراوان وپان وپۆڕ نه‌بوو تا كۆچی تێدا بكه‌ن و( كۆچ بكه‌ن بۆ نیشتمانێك كه ئیمانداران تیایدا فه‌رمانڕه‌وان یاخود سه‌ربه‌ستن ؟ ) ئائه‌وانه شوێنه‌واریان دۆزه‌خه، كهجێگه وڕێگه وسهرهنجامێكی ناخۆش وناساز وخراپه(97) مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌یان كه به‌ڕاستی بێ ده‌سه‌ڵات وناتهوان ولاوازكراون، له‌و پیاوانه‌ی ژن ومنداڵیان له‌گه‌ڵدایه وناتوانن ته‌گبیر وگۆڕانكاریهك بۆ خۆیان بكه‌ن وهیچ ڕێگه‌یه‌كیش شاره‌زانین بۆ چاره‌سه‌ر ودهربازكردنی خۆیان (98) . ده‌بینین خوای گه‌وره بیانوو عوزر له‌كه‌س قبوڵ ناكات كه له‌ووڵاتی بێباوه‌ڕاندا بمێنێته‌وه جگه له‌كه‌سانی لاواز وبێ نه‌وا نه‌بێت كه ناتوانن كۆچ بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی بانگه‌وازی ئیسلامی ده‌مێننه‌وه، كه‌مه‌به‌ستیان بڵاوكردنه‌وه وگه‌یاندنی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه به كه‌سانی تر .٣- سه‌فه‌ر كردن بۆ ووڵاتی بێباوه‌ڕان به‌مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزار وڕابواردن .سه‌فه‌ركردن دروست نیه وحه‌رامه بۆ ووڵاتی بێباوه‌ڕان مه‌گه‌ر له‌به‌ر ضروره نه‌بێت، وه‌ك سه‌فه‌ر كردن بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، یان بۆ بازرگانی یان بۆ خۆیندن له‌بواری پسپۆڕی سوودمهندا كه نه‌توانرێت ئه‌و پسپۆڕیه به‌ده‌ست بهێنرێت له‌ووڵاتی خۆی، جگه به‌سه‌فه‌ر كردن نه‌بێت بۆ ئه‌و ووڵاتانه، جا له‌به‌ر ئه‌وه به‌پێی پێویست وپڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و ضرورهته دروسته سه‌فه‌ر كردن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پێویستیه به‌ده‌ست هات ئه‌وا واجبه ئه‌و كه‌سه هه‌ر زوو بگه‌ڕێته‌وه بۆ ووڵاته‌كه‌ی خۆی .وه مه‌رجێكی تر بۆ دروست بوونی ئه‌و سه‌فه‌ر كردنه ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه ئه‌بێت بتوانێت ته‌عالیمی دینه‌كه‌ی زۆر به‌سه‌ر به‌رزی جێ به‌جێ بكات ودووریش بكه‌وێته‌وه له‌و جێگایانه‌ی كه شوێشنی خراپه خراپه‌كارین، نه‌وه‌ك بكه‌وێته نێو ته‌ڵه وفڕو فێڵی بێباوه‌ڕانه‌وه، وه‌ك ووتیشمان وته‌ئكیدی ده‌كه‌ینه‌وه مه‌رجێكی تر ئه‌وه‌یه له‌به‌ر مه‌صڵه‌حه‌تی بانگه‌وازی ئیسلام وبڵاوكردنه‌وه‌ی ڕه‌حمه‌تی ئیسلام بێت به‌و گه‌لانه‌ی كه بێ ئاگان له نیعمه‌ت وڕهحمهتهكانی دینی خوا .٤- یارمه‌تی وكۆمه‌كی وپشتیوان كردنی بێباوه‌ڕان دژ به باوه‌ڕداران، وستایش ومه‌دح كردنیان وبه‌رگری كردن لێیان .ئه‌مه‌ش خودا په‌نامان بدات له هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی ئیسلامه وهۆكارێكی پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یه له دینی خوای گه‌وره .٥- داوای كۆمه‌كی لێ‌كردن وهانا بردن بۆیان، وهدامهزراندنیان له جێگا حه‌ساسه‌كانی ده‌وڵه‌تدا كه نهێنی موسڵمانانیانی پێوه به‌نده، یان بهڕاوێژگرتنیان له كاروباری به‌ڕێوه‌بردنی ووڵاتدا.خوای گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا بِطَانَةً مِنْ دُونِكُمْ لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًا وَدُّوا مَا عَنِتُّمْ قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاءُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ الْآَيَاتِ إِنْ كُنْتُمْ تَعْقِلُونَ (118) هَا أَنْتُمْ أُولَاءِ تُحِبُّونَهُمْ وَلَا يُحِبُّونَكُمْ وَتُؤْمِنُونَ بِالْكِتَابِ كُلِّهِ وَإِذَا لَقُوكُمْ قَالُوا آَمَنَّا وَإِذَا خَلَوْا عَضُّوا عَلَيْكُمُ الْأَنَامِلَ مِنَ الْغَيْظِ قُلْ مُوتُوا بِغَيْظِكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (119)إِنْ تَمْسَسْكُمْ حَسَنَةٌ تَسُؤْهُمْ وَإِنْ تُصِبْكُمْ سَيِّئَةٌ يَفْرَحُوا بِهَا وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا لَا يَضُرُّكُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئًا إِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌ (120))[ آل عمران : 118-120 ] .واته :ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، به‌كه‌سانێكی تر جگه له‌خۆتان متمانه مه‌كه‌ن ونهێنی خۆتان لایان مه‌دركێنن، چونكه ئه‌وان كۆڵناده‌ن له‌دروستكردنی ته‌نگانه وگیروگرفت وناخۆشی بۆتان، ئاواتیان ئه‌وه‌یه دووچاری ئازار وكێشه ببن، ئه‌وه‌ی له سینه‌یاندا شاردویانه‌ته‌وه زۆر گه‌وره تره له‌وه‌ی كه ده‌ریده‌خه‌ن، بێگومان ئێمه نیشانه وبه‌ڵگه‌مان بۆ دیاری كردوون ( تا دۆست له دوژمن جیا بكه‌نه‌وه ) ئه‌گه‌ر عه‌قڵ وژیریتان بخه‌نه‌كار(118) ئاگادار بن! ئێوه ئه‌وانتان خۆش ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وان ئێوه‌یان خۆش ناوێت وباوه‌ڕتان به‌هه‌موو كتێبه ئاسمانیه‌كانیش هه‌یه ( به‌ڵام ئه‌وان باوه‌ڕیان به محمد – صلی اله علیه وسلم – وبهقورئان نیه ) كاتێكیش پێتان ده‌گه‌ن ده‌ڵێن : ئێمه ئیماندارین به‌ڵام كاتێك به‌ته‌نها ده‌بن، په‌نجه‌ی خۆیان ده‌گه‌زن ئه‌وه‌نده ڕق ئه‌ستوورن وداخ له‌دڵن، پێیان بڵێ : ده‌ك بمرن له‌داخا، به‌ڕاستی خوا خۆی زانایه به‌وه‌ی كه دڵ وده‌روون وسینهكاندا حه‌شاردراوه و ( چاكتان ده‌ناسێت ) (119) ئه‌گه‌ر چاكه‌یه‌كتان تووش بوو،یان خێرێك ڕووی تێكردن، ئه‌وان پێی غه‌مبار ده‌بن وپێیان ناخۆشه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵاو ناخۆشیهكتان بۆ پێش بێت، ئه‌وان پێی دڵخۆش ده‌بن، جائه‌گه‌ر خۆگربن وپارێزكاربن، پیلان وتهڵهكهی ئه‌وان هیچ زیانێكتان پێناگه‌یه‌نێت، چونكه به‌ڕاستی خوا ده‌وری پیلان وپلانیانی داوه وئاگایه به‌هه‌موو كار وكرده‌وه ونهخشیهكیان(120) .ئیمام ئه‌حمـه‌د له ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ریه‌وه ڕیوایه‌تی كردوه ( خوای لێ ڕازی بێت ) كه ووتی : ووتم به عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ( خوای لێ ڕازی بێت ) كه نوسه‌رێكی نه‌صرانیم هه‌یه، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی: بۆ چیته هه‌ی خودا بتكوژێت، ئه‌ی نه‌تبیستوه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( يَـا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الْيَهُـودَ وَالنَّصـَارَى أَوْلِيَاءَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ مِنْكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (51))[ المائدة : 51 ] واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه جوله‌كه وگاور مه‌كه‌نه یارو یاوه‌ر وپشتیوانی خۆتان، ئه‌وانه هه‌ندێكیان پشتیوان وپشتگیری یه‌كترن ....، ئه‌مجا پێی ووتم : ئایا ملكه‌چی بوویت؟ ئه‌بو موسی ئه‌ڵێت ووتم : ئه‌ی ئه‌میری باوه‌ڕداران نووسینه‌كه‌ی بۆ منه ودینهكهشی بۆخۆیه‌تی، ئه‌ویش ووتی : ڕێزداریان ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا كه خوای گه‌وره سووك وڕسوای كردون، سه‌ربه‌رزیان ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا په‌روه‌ردگار زه‌لیلی كردون، به‌رز ڕایان ناگرین له‌كاتێكدا خوای گه‌وره نزمی كردون .هه‌روه‌ها ئیمامی ئه‌حمه‌د وئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تیان كردوه كه پێغه‌مبه‌ری خـــــــوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێك ڕۆشت بۆ جه‌نگی به‌در پێاوێكی موشریك وبت په‌رست له ناوچه‌ی ( الحره ) گه‌شت به پێغه‌مبه‌ری خوا، ووتی من ئه‌مه‌وێت له‌گه‌ڵت بێم ویارمه‌تیت بده‌م، پێغه‌مبه‌ری خواش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : بگه‌ڕێره‌وه من پشت به موشریك نابه‌ستم .له‌م به‌ڵگانه‌وه ئه‌وه تێده‌گه‌ین كه ئیماندارنابێت بێباوه‌ڕان بكاته پشت وپه‌نای خۆی، چونكه به‌وكاره بێباوه‌ڕان شاره‌زای نهێنی باوه‌ڕداران ده‌بن وپاشتر ده‌بێته هۆی زه‌ره‌ر وزیانی موسڵمانان .نمونه‌ی ئه‌مانه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ڕووده‌دات له‌وڵاتی ( الحرمین ) كه خه‌ڵك هه‌ڵده‌ستێت به هێنانی خزمه‌تگوزار وشوفێر وكرێكار وپهروهردهكهری منداڵان له بپباوهڕان، وتێكهڵاو بوونیان له گه‌ڵ خێزانه‌كاندا، بێگومان ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆری هه‌یه بۆ سه‌ر كومهڵگه .٦- مێژوودانان به مێژووی ئه‌وان، به‌تایبه‌تی ئه‌و مێژوه‌ی كه ته‌عبیر لهجهژنهكان ودابو نه‌ریته ئاینیه‌كانی ئه‌وان ده‌كات، وه‌ك مێژوودانان به مێژووی زاینی .٧- به‌شداری كردنیان له جه‌ژنه‌كانیان ویارمه‌تی دانیان له گێڕانی ئه‌و جه‌ژنانه وپیرۆز بایی لێكردنیان به بۆنه‌ی ئه‌و جه‌ژنانه‌و وئاماده بوون له‌گه‌ڵیاندا .٨- ستایش كردن وپێدا هه‌ڵدانیان به‌وه‌ی كه شارستانین وخاوه‌نی شارستانیه‌تن وموعهجهب بوون به‌ڕه‌وشت وبههرهكانیان، به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری بیروباوه‌ڕی پوچ وبهتاڵیان بكه‌یت .خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( وَلَا تَمُدَّنَّ عَيْنَيْكَ إِلَى مَا مَتَّعْنَا بِهِ أَزْوَاجًا مِنْهُمْ زَهْرَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا لِنَفْتِنَهُمْ فِيهِ وَرِزْقُ رَبِّكَ خَيْرٌ وَأَبْقَى (131) ) [ طه : 131 ] .واته : ئه‌ی ئیماندار تۆ چاوه‌كانت مه‌بڕه ئه‌و نازو نیعمه‌ته‌ی كه هه‌ندێك خه‌ڵكمان لێ به‌هره‌مه‌ند كردوه، كه زینه‌ت وڕازاوه‌ی ژیانی دونیایه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نازو نیعمه‌ته تاقیان بكه‌ینه‌وه، بێگومان ڕزق وڕۆزی په‌روه‌دگارت ( له‌به‌هه‌شتدا ) چاكتر وبه‌رده‌وامتره .ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نیه كه موسڵمانان سوود له هۆكاره‌كانی به‌هێز بوون وه‌رنه‌گرن لهفێروونی پیشه‌سازی وته‌كنه‌لۆجیا ومقهوماتهكانی ئابوری حه‌ڵال وموباح هۆكاره‌كانی سه‌ربازی كه ئێستا له دونیادا هه‌ن وبازاڕیان گه‌رمه . چونـــكه ئه‌و ســـوود وقازانجــــانهی كه لهگهردونــدا هـه‌ن له بنه‌مادا هی موسڵمانانن وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:( قُلْ مَنْ حَرَّمَ زِينَةَ اللَّهِ الَّتِي أَخْرَجَ لِعِبَادِهِ وَالطَّيِّبَاتِ مِنَ الرِّزْقِ قُلْ هِيَ لِلَّذِينَ آَمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا خَالِصَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ كَذَلِكَ نُفَصِّلُ الْآَيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (32) )[ الاعراف: 32] واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) تۆ بڵێ : ئه‌وه كێیه پۆشاك وزینهت وجوانیه خواییه‌كانی له به‌نده‌كانی حه‌رام كردووه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا خۆی بۆی به‌دیهێناون هــــــهروههـــــــا دهفــــهرموێت : ( وَسَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا مِنْهُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (13) ) [ الجاثية : 13 ] .واته:هه‌موو ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌زه‌وی وئاسمانهكاندا بۆ خزمه‌تی ئێوه‌م دروست كردوه. جا له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر موسڵمانان كه ئه‌وان ده‌ست پێشخه‌ربن له به‌هه‌ل وه‌رگرتنی ئه‌و ووزه سوود به‌خشانه‌دا .٩- ناونان به‌ناوی ئه‌وانه‌وه .به شێوه‌یه‌ك ئێستا وای لێهاتوه كه هه‌ندێك له باوه‌ڕداران ناوی مناڵه‌كانیان به‌ناوه بێگانه‌كانه‌وه ده‌نێن ووازیان هێناوه له‌ناوی باوباپیرانی خۆیان و ئه‌و ناوانه‌شی كه له‌كۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌كاندا هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : " خیر الأسماء عبد الله وعبد الرحمن " واته : چاكترین ناوێك – لای خوای گه‌وره - ناوی عه‌بدوڵڵا و عه‌بدوڕه‌حمانه " .١٠- داوای لێ‌خۆش كردن بۆیان وڕه‌حمه‌ت ناردن بۆیان:خوای گه‌وره ئه‌مه‌ی حه‌رامی كردووه به ده‌قی قورئانی پیرۆز، وه‌ك ده‌فه‌رموێت :( مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آَمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قُرْبَى مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ (113) ) [ التوبة : 113 ] .واته : بۆ پێغه‌مبه‌ر وئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه ڕه‌وا نیه داوای لێ‌خۆش بوون بۆ موشریك وهاوهڵگهران بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌وانه خزمی نزیكیش بن، دوای ئه‌وه‌ی كه بۆیان ڕوون بوه‌ته‌وه كه به‌ڕاستی ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن ( به‌هۆی بێ دینی وتاوان وگوناهیانهوه ) . دووه‌م : نیشانه ودیارده‌كانی خۆشه‌ویستی وپشتگیری بۆ باوه‌ڕداران ١- كۆچكردن بۆ ووڵاتی باوه‌ڕداران وجێهێشنتی نیشتمانی بێباوه‌ڕان .كۆچكردن بریتی یه له گواستنه‌وه وجێهێشتن له‌ووڵاتی بێباوه‌ڕانه‌وه بۆ ووڵاتی ئیمانداران، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بتوانێت ته‌عالیمی دینه‌كه‌ی به ئازادی جێ به‌جێ بكات .كۆچكردنیش به‌م مانایه واجبه له‌سه‌ر هه‌موو تاكێك وهه‌ر به‌رده‌وامیش ده‌بێت تا ڕۆژی دوایی، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : "أنا بريء م‌من يقيم بين أظهر المشركين " واته : من به‌ریم له‌و كه‌سه‌ی كه له‌نێو موشریكه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه و نیشته‌جێ ده‌بێت .جا له‌به‌ر ئه‌وه حه‌رامه باوه‌ڕدار له‌و ووڵاتانه‌دا بمێنێته‌وه، مه‌گه‌ر ( اللهم ) نه‌توانێت كۆچ بكات وڕێگا نه‌درێت، یان له مانه‌وه‌یدا به‌رژه‌وه‌ندی ئاینی پیرۆزی ئیسلام هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی بانگه‌واز كردنی خه‌ڵكی بێت بۆبه‌ها جوانه‌كانی ئیسلام .٢- سه‌رخستن ویارمه‌تی دان وكۆمه‌كی كردنی باوه‌ڕداران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كی مه‌شروع وڕێگا پێدراو.خوای گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت : ( وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَيُطِيعُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ أُولَئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (71) ) [ التوبة:71] . واته : ئیمانداران له‌پیاوان وئافره‌تان هه‌ندێكیان خۆشه‌ویست وپشتگیر وهاوكاری یه‌كترن ( كه ئه‌مه‌ش سیفه‌تیانه ) فه‌رمان به‌چاكه ده‌كه‌ن وقه‌ده‌غه له‌خراپه ده‌كه‌ن ونوێژهكانیان بهچاكیئهنجام ده‌ده‌ن وزه‌كاتی ماڵیشیان ده‌رده‌كه‌ن وگوێڕایه‌ڵ وفه‌رمانبه‌رداری خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن، ئائه‌وانه له ئاینده‌دا خوا ڕه‌حمیان پێ ده‌كات وسۆزی ده‌بێت بۆیــان، به‌ڕاستی خوا باڵا ده‌ست ودانایه .٣- هه‌ست كردن به ئازار وناڕه‌حه‌تیان، وه ده‌ربڕینی خۆشی به شادی ودڵخۆش بوونیان .پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : " مثل المؤمنين في توادهم وتعاطفهم وتراحمهم كالجسد الواحد إذا اشتكى منه عضو تداعى له سائر الجسد بالحمى والسهر " .واته : نموونه‌ی باوه‌ڕداران له خۆشه‌ویستی وسۆز وبه‌زه‌ی بۆیه‌كتری له نێو خۆیاندا، وه‌ك یه‌ك لاشه وجه‌سته وان، كاتێك ئه‌ندامێكی ئه‌و جه‌سته‌یه ئازارێكی پێده‌گات، هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی تری ئه‌و جه‌سته‌یه هه‌ست به ئازار وناڕه‌حه‌تی ده‌كه‌ن وشه‌و نوخونی بۆ ده‌كێشن . له فه‌رموده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت : " المؤمن للمؤمن كالبنيان يشد بعضه بعضا، وشبك بين أصابعه " . واته : باوه‌ڕدار بۆ باوه‌ڕدار وه‌ك نموونه‌ی كۆشكێك وایه كه هه‌ندێكی هه‌ندێكی تری به‌ستوه‌ته‌وه، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) له‌م كاته‌دا په‌نجه‌كانی كرد به نێو یه‌كتردا ( واته ئابه‌م شێوه‌یه یه‌كتر ده‌به‌ستنه‌وه ) .٤- ئامۆژگاری خێریان بكه‌یت و وهچاكهخواز بیت بۆیان وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك فڕو فێڵ وغهشیان لێ نه‌كه‌یت .له‌م باره‌یه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت " لايؤمن أحدكم حتى يحب لأخيه ما يحب لنفسه " .واته : باوه‌ڕتان ته‌واو نابێت هه‌تاوه‌كو ئه‌وه‌ی بۆخۆتان پێتان خۆشه بۆ براكهشتان پێتان نه‌بێت .هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : " المسلم أخو المسلم لا يحقره ولا يخذله ولا يسلمه، بحسب امريء من الشر أن يحقر أخاه المسلم، كل مسلم على المسلم حرام دمه وماله وعرضه" .واته : موسڵمان برای موسڵمانه، نه به‌سووك سه‌یری ده‌كات ونه زهلیلیشی ده‌كات، وه نه ته‌سلیمی بێباوهڕانیشی ده‌كات، موسڵمان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی گوناهبار ببێت كه براكه‌ی به‌سووك سه‌یر بكات، خوێن وماڵ وناموس وشه‌ره‌فی هه‌موو موسڵمانێك له‌سه‌ر موسڵمانێكی تر حه‌رامه .٥- ڕێزگرتنی و به‌سووك سه‌یر نه‌كردنی :خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا يَسْخَرْ قَومٌ مِنْ قَوْمٍ عَسَى أَنْ يَكُونُوا خَيْرًا مِنْهُمْ وَلَا نِسَاءٌ مِنْ نِسَاءٍ عَسَى أَنْ يَكُنَّ خَيْرًا مِنْهُنَّ وَلَا تَلْمِزُوا أَنْفُسَكُمْ وَلَا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ بِئْسَ الِاسْمُ الْفُسُوقُ بَعْدَ الْإِيمَانِ وَمَنْ لَمْ يَتُبْ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (11) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اجْتَنِبُوا كَثِيرًا مِنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ وَلَا تَجَسَّسُوا وَلَا يَغْتَبْ بَعْضُكُمْ بَعْضًا أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَنْ يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا فَكَرِهْتُمُوهُ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ تَوَّابٌ رَحِيمٌ (12) ) [ الحجرات : 11- 12 ] . واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه هیچ كه‌س وهیچ هۆزێك گاڵته به‌كه‌س وهۆزێكی تر نه‌كات وزه‌لیلی نه‌كات، چونكه له‌وانه‌یه ئه‌وان چاكتربن له‌مان، ژنانیش باگاڵته به‌یه‌ك نه‌كه‌ن ویه‌كتر زه‌لیل نه‌كه‌ن، چونكه له‌وانه‌یه ئه‌مان له‌وان چاكتربن ... سوكایه‌تی به‌خۆتان مه‌كه‌ن ویه‌كتری عه‌یبدار مه‌كه‌ن ( چونكه سووكایه‌تی به‌یه‌كتر سووكایه‌تی یه به‌خۆتان ) هه‌روه‌ها ناو وناتۆره‌ی ناشیرین بۆ یه‌كتر دامه‌تاشن، ئای كه چه‌ند ناشیرینه ناو وناتۆره‌ی خراپ له دوای باوه‌ڕهێنان وموسڵمان بوونن ئه‌وه‌ش ته‌وبه‌ی نه‌كردبێت وپه‌شیمان نه‌بوبێته‌وه له گوناهه‌كانی، جا ئه‌و جۆره كه‌سانه هه‌ر سته‌مكارن (11) ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه خۆتان زۆر بپارێزن له گومانی خراپ، له‌ڕاستیدا هه‌ندێ له‌و گومانانه گوناهو تاوانن ( بۆیه حه‌ق وایه له‌هه‌موو گومانێك خۆپارێزبین ) به‌شوێن كهمو كوڕیی وعه‌یب وعاری یه‌كتردا مه‌گه‌ڕێن وسخوڕی مه‌كه‌ن وله‌پاش مله باسی یه‌كتری وناوی یه‌كتر به‌خراپه مه‌به‌ن، ئایا كه‌ستان پێی خۆشه كه گۆشتی برای خۆی به‌مردووی بخوات؟! دیاره كاری واتان زۆر پێ سه‌خت وناخۆشه، ده‌ی كه‌واته له‌خوا بترسن وپارێكاربن، چونكه به‌ڕاستی خوا گه‌ڕانه‌وه وته‌وبه‌ی خه‌ڵكی وه‌رده‌گرێت وو زۆریش میهره‌بانه(12) .٦- له‌هه‌موو كاتێكدا له‌گه‌ڵی بێت له‌كاتی خۆشی وناخۆشی، له‌كاتی ئاسایی وكاتی ته‌نگانه‌ی . ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی كه‌سانی دوو ڕوو ( منافق ) وه‌یه كه ته‌نها له‌كاتی خۆشی وشادیدا له‌گه‌ڵ باوهڕداراندان، وه له‌كاتی ته‌نگانه‌دا پشتیان لێ ده‌كه‌ن وبه‌جێیان ده‌هێڵن .له‌م باره‌یه‌شه‌وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( الَّذِينَ يَتَرَبَّصُونَ بِكُمْ فَإِنْ كَانَ لَكُمْ فَتْحٌ مِنَ اللَّهِ قَالُوا أَلَمْ نَكُنْ مَعَكُمْ وَإِنْ كَانَ لِلْكَافِرِينَ نَصِيبٌ قَالُوا أَلَمْ نَسْتَحْوِذْ عَلَيْكُمْ وَنَمْنَعْكُمْ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ .... (141) ) [ النساء : 141 ] .واته : ئه‌وانه‌ی خۆیان بۆ ئێوه مه‌ڵاسداوه چاوه‌ڕوانی به‌سه‌رهاتتان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر سهركهوتنێكتان له‌لایه‌ن خواوه ده‌ست بكه‌وێت، ده‌ڵێن : ئه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵتاندا نه‌بووین؟! خۆ ئه‌گه‌ر بێباوه‌ڕان به‌شێكیان ببێت له‌سه‌ركه‌وتن، دووڕووه‌كان ده‌ڵێن : ئایا ئێمه له‌سه‌ر ئێوه‌مان نه‌ده‌كرده‌وه ونه‌مان هێشت ئیمانداران زیانتان پێبگه‌یه‌نن . 7- سه‌ردان وزیاره‌ت كردنیان، وه پێت خۆش بێت له‌گه‌ڵیان كۆببیته‌وه وپێیان بگه‌یت:له فه‌رمووده‌یه‌كی قودسیدا هاتووه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : " وجبت محبتي للمتزاورين فيَّ " واته : خۆشه‌ویستی من واجب ده‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی وخاتری من سه‌ردانی یه‌كتری ده‌كه‌ن .٨- ڕێزگرتنی مافه‌كانیان :نابێت كڕین وفرۆشتن بكات به‌سه‌ر كڕین وفرۆشتنی براكهیدات وه نابێت خوازبێنی بكات به‌سه‌ر خوازبێنی براكه‌یدا، وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كارێك نه‌كات براكه‌ی به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی ئمهوه زیانێكی پێ بگات .فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیح له‌م باره‌یه‌وه هاتوه كه ده‌فه‌رموێت : " ألا يبيع الرجل على بيع أخيه ولا يخطب على خطبيته " .واته : نابێت مرۆڤی باوه‌ڕدار كڕین وفرۆشتن بكات به‌سه‌ر كڕین وفرۆشتنی برا باوهڕدارهكهیدا، وه خوازبێنیش نه‌كات به‌سه‌ر خوازبێنی ئه‌ودا .٩-نه‌رم ونیانی له‌گه‌ڵ لاواز و بێنهواكانیاندا :له‌م باره‌یه‌شه‌وه پێشه‌وای ئازیزمان فه‌رموویه‌تی : " ليس منا من لم يوقر كبيرنا ويرحم صغيرنا " .واته : له ئێمه نیه كه‌سێك كه ڕێزی پیر وگهورهكانمان نه‌گرێت وبه‌سۆز وبه‌ڕه‌حم نه‌بێت به‌رامبه‌ر به منداڵه‌كانمان . خـوای گــه‌وره‌ش دهفـهرموێــــت :( وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا .. (28) )[ الكهف : 28 ] .واته : ئارام بگره وخۆت ڕابگره له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا كه خواپه‌رستی ده‌كه‌ن ویادی په‌روه‌ردگاریان ویردی سه‌رزاریان له به‌ره‌به‌یان وده‌مه‌و ئێواراندا، مه‌به‌ستیانه كه ئه‌و زاته له‌خۆیان ڕازی بكه‌ن، ڕوو له‌وان وه‌رمه‌گێڕه و ( ڕوو مه‌كه دونیا په‌رستان وده‌وڵه‌مه‌نده چاو چنۆكهكان ) ئایا تۆ زینه‌ت وڕازاوه‌ی دونیات ده‌وێت؟! .١٠- نزا‌و پاڕانه‌وه وداوای لێ‌خۆش بوون لای په‌روه‌ردگار بۆیان :په‌روه‌ردگار له‌م باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت:( فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مُتَقَلَّبَكُمْ وَمَثْوَاكُمْ (19) )[ محمد : 19 ] .واته : داوای لێ‌خۆش بوون بۆ خۆت وهه‌موو پیاوان وئافره‌تانی باوه‌ڕدار بكــه. هـهروههــا له جێگایه‌كی تـــردا ده‌فه‌رموێت : ( وَالَّذِينَ جَاءُوا مِنْ بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْإِيمَانِ وَلَا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلًّا لِلَّذِينَ آَمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ (10) ) [ الحشر: 10 ] .واته : ئه‌ی په‌روه‌ردگار له گوناهی ئێمه وگوناهی براكانیشمان خۆش ببه ئه‌وانه‌ی كه له‌پێش ئێمه‌وه به ئیمانه‌وه مردوون ... بــه‌ڵام ئــــه‌و ئایهتیه هاتوه كــه ده‌فه‌رمـوێت:( لَا يَنْهَاكُـمُ اللّـَهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُـمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ )[ الممتحنة: 8 ] .واته : دڵنیا بن كه خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌تان لێ ناكات كه‌چاكه ڕه‌فتاری ودادپه‌روه‌ری بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا جه‌نگیان دژ نه‌كردون ودژایه‌تی ئاینیان نه‌كردون ولهشوێنهوارتان ده‌ریان نه‌كردون، چونكه به‌ڕاستی خوا دادپه‌روه‌رانی خۆش ده‌وێت .واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر كه‌س وازی هێنا له ئازار وئه‌شكه‌نجه‌ی باوه‌ڕداران ونهجهنگا دژیان وده‌ری نه‌كردن له‌شار وجێگای خۆیان، ئه‌وه له‌سه‌ر موسڵمانان واجبه ئه‌وانیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵیان ڕه‌فتار بكه‌ن، ڕه‌فتاریان چاكه وئیحسان دادپه‌روه‌ری بێت وبهوهیچ شێوه‌یه‌ك زوڵم وسته‌میان لێ نه‌كه‌ن، وه خۆشه‌ویستی دڵیش ئه‌وه ته‌نها تایبه‌ته به ئیماندرانهوه و ناچێته ئه‌و چوار چێوه‌یه‌وه، چونكه خوای گه‌وره نه‌یفه‌رمووه خۆشتان بوێن و پتشگیریان بن له خراپه خراپه‌كاریدا .نموونه‌ی ئه‌مه‌ش جارێكی تر هاتوه له باسی چاكه كردن له‌گه‌ڵ دایك وباوكی بێباوه‌ڕدا، وه‌ك په‌روه‌ردگار فهرومویهتی:( وَإِنْ جَاهَدَاكَ عَلى أَنْ تُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَا وَصَاحِبْهُمَا فِي الدُّنْيَا مَعْرُوفًا وَاتَّبِعْ سَبِيلَ مَنْ أَنَابَ إِلَيَّ ثُمَّ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (15) ) [ لقمان : 15 ] . واتــه : ئه‌گه‌ر دایك وباوكت كۆششیان له‌گه‌ڵتا كرد، تا به‌بێ هیچ به‌ڵگه وزانیاریهك هاوه‌ڵ بۆ من بڕیار بده‌یت، ئه‌وه فه‌رمانبه‌رداریان مه‌به وبهقسهیان مه‌كه، له دونیایشدا وا لــهگـهڵیان ڕه‌فتار بكه كهخزمهتگوزارێكی چاك بیت بۆیان له‌هه‌موو بار ودۆخێكدا شوێن ڕێبازی ئه‌وانه بكه‌وه كه بۆ لای من گه‌ڕاونه‌ته‌وه ...دایكی ئه‌سما هات بۆلای پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) داوای كرد كه صله‌ی ڕه‌حم له‌گه‌ڵ دایكی‌دا جێ به‌جێ بكات وزیاره‌تی بكات له‌كاتێكدا دایكی بێباوه‌ڕ بوو، ئه‌ویش فه‌رمووی پێی : صله‌ی ڕه‌حم له‌گه‌ڵ دایكتا جێ به‌جێ بكـه، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ش فـه‌رموویه‌تی : ( لَا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَــوْمِ الْآَخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَـوْ كَـانُوا آَبَاءَهُـمْ أَوْ أَبْنَاءَهُمْ ... (22) ) [المجادلة : 22]. واته: كه‌سانێكت ده‌ست ناكه‌وێت باوه‌ڕ بهێنن به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی، له‌كاتێكدا كه‌سانێكیان خۆش بوێت كه دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان كردبێت، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و دوژمنانه باو‌و باپیریان بن یان نه‌وه‌یان بن .....صله‌ی ڕه‌حم وچاكه كردنی دونیای شتێكه وخۆش وویستنی باوه‌ڕیش شتێكی تره .له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه له به‌جێگه‌یاندنی صله‌ی ڕه‌حم ومامه‌ڵه‌ی جوان‌دا هۆكارێكی زۆر باشه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنج ودڵی بێباوه‌ڕان به‌لای ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ڕابكێشیت وببێت به‌هۆی موسڵمانان بوونیان، به‌ڵام خۆش وویستن و پتشگیری كردنیان شتێكی تره كه نابێت بكرێت، چونكه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕازی بیت به ئه‌و كار‌و بارانه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن ئه‌مه‌ش هاندانی بێباوه‌ڕان ده‌گه‌یه‌نێت له‌سه‌ر كاره‌كانیان .وه تێبینیه‌كی تریش ئه‌وه‌ی كاتێك كه ده‌ڵێین نابێت بێباوه‌ڕانمان خۆش بووێت، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه دروستیش نیه بازرگانی ئاڵوگڕی كڕین وفرۆشتنیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، نه‌خێر به‌ڵكو دروسته بازرگانیان له‌گه‌ڵدا بكرێت له‌و شتومه‌ك وكاڵایانهی كه حه‌رام نین یان موباحن، هه‌روه‌ها سوود وه‌رگرتن له به‌هره وپسپۆڕیان له‌و كارانه‌ی كه موسڵمانان پێویستیان پێیه‌تی .ئه‌وتانێ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) عه‌بدوڵڵای كوڕی ئهریقطی به‌كرێ گرت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌لیلی بێت له ڕێگای ههجرهتیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بێیاوهڕیش بوو، یان زۆر ئاسایی كڕین وفرۆشتنی له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌كانی مه‌دینه‌دا كردوه بگره قه‌رزیشی لێكردون . جۆره‌كانی خه‌ڵك كه پویسته ( ولاء و براء ) ت هه‌ببێت بؤيانخهڵكی له خۆش وویستن وپتگشیری نه‌كردنیان دهبكرێن به‌سێ به‌شه‌وه :به‌شی یه‌كه‌م : ئه‌وانه‌ی كه واجبه ته‌واو خۆشت بوێن وبه‌هیچ جۆرێك دژایه‌تیان نه‌كه‌یت .ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه ئیماندارای پاڵفته‌ن، وه‌ك پێغه‌مبه‌ران وڕاستگۆیان ( الصدیقین) وشه‌هیدان وپیاوچاكان ( الصالحین ) .له پێشی پێشی هه‌مووشیانه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم )، چونكه واجبه باوه‌ڕدار زیاتر له‌خۆی ودایك وباوكی وته‌واوی خه‌ڵكی ئه‌وی له‌هه‌موو كه‌س زیاتر خۆش بووێت .پاشان خۆشه‌ویستی خێزانه‌كانی وئه‌هل وبه‌یته پاكه‌كانی، هه‌روها هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی، به‌تایبه‌تی هه‌ر چوار خه‌لیفه‌ی ڕاشدین وكه‌سانی تریش له ( العشره المبشره ) وكۆچهریهكان ویاریدهدهران وته‌وای به‌شداربوانی جه‌نگی به‌در وبهیعهی ڕضوان و سه‌رجه‌م هاوه‌ڵانی خۆشه‌ویستی تریشی ( خوایان لێ ڕازی بێت ) . .پاش ئه‌وانیش خۆشه‌ویستی تابعیه به‌ڕێزه‌كان وچه‌رخی زێڕینی ئیسلام وپێشینی چاكه‌ی ئومه‌تی ئیسلام، به‌تایبه‌تی ئیمامی هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت وجماعهت ( ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ) .ئه‌وه‌ش بزانه هه‌ر كه‌س باوه‌ڕ له‌دڵ وده‌روونیدا چهسپیبێت ڕق وكینه‌ی له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا نابێته‌وه .به‌ڵكو ئه‌هلی گومان ونفاق ونه‌یارانی ئه‌م ئاینه ڕقیان لێیان ده‌بێته‌وه، له خه‌وارجه‌كان وڕافضهكان، خوای گه‌وره بمان پارێزێت لێیان .به‌شی دووه‌م : ئه‌وانه‌ی كه واجبه خۆشت نه‌وێن وهه‌رگیز پشت‌و په‌نایان نه‌بیت :ئه‌وانه‌ش بێباوه‌ڕی ته‌واون له موشریكین دوو ڕووه‌كان وئه‌و كه‌سانه‌شی ئینكاری بوونی خودا ده‌كه‌ن، به‌هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه .ئه‌وتانێ خوای گــه‌وره سه‌رزه‌نشتی به‌نی ئیسرائیل ده‌كـات ودهفـــهرموێت : ( تَرَى كَثِيرًا مِنْهُمْ يَتَوَلَّوْنَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَبِئْسَ مَا قَدَّمَتْ لَهُمْ أَنْفُسُهُمْ أَنْ سَخِطَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَفِي الْعَذَابِ هُمْ خَالِدُونَ (80) وَلَوْ كَانُوا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالنَّبِيِّ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مَا اتَّخَذُوهُمْ أَوْلِيَاءَ وَلَكِنَّ كَثِيرًا مِنْهُمْ فَاسِقُونَ (81) ) [ المائدة : 80-81] . واته : زۆربه‌یان ده‌بینیت ڕازین به‌خۆشه‌ویستی وپشتیزانی ئه‌وانه‌ی كه بێباوه‌ڕ بوون، سوێند به‌خوا ده‌ست پێشكهرییهكی خراپیان بۆ خۆیان ئه‌نجامداوه كهخوایان له‌خۆیان تووڕه كردووه ( به‌و كاره‌یان ) ، ( له‌قیامه‌تیشدا ) له‌ناو سزای دۆزه‌خدا ده‌بێت بۆ هه‌میشه بمێننه‌وه(80) خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه باوه‌ڕیان به‌خوا وبه‌م پێغه‌مبه‌ره وئه‌و قورئانه ببوایه كه بۆی دابه‌زیوه، ئه‌وه ئه‌وانه‌یان نه‌ده‌كرد به‌خۆشه‌ویست وسه‌رپه‌رشتیاری خۆیان، وپشتیان به‌وان نه‌ده‌به‌ست، به‌ڵام زۆربه‌یان تاوانبار ولاده‌ر ویاخین و( حه‌ق وڕاستی مه‌به‌ستیان نیه، به‌ڵكو به‌رده‌وام دژایه‌تی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده‌كه‌ن ) (81) .به‌شی سێهه‌م : هه‌ندێك كه‌س هه‌یه تۆ له ڕوویه‌كه‌وه خۆشت ده‌وێت، وه له‌ڕوویه‌كی تریشه‌وه ڕقت لێی ده‌بێته‌وه :هه‌ندێك كه‌س خۆشه‌ویستی وڕق بوونه‌وه‌ش لێیان له‌یه‌ك كاتدا تیایاندا كۆده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش كه‌سانی گوناهباران ده‌گرێته‌وه، له‌و ڕوه‌وه خۆشت ده‌وێت كه ئه‌هلی ئیمانه، له‌و ڕوهشهوه ڕقت لێی ده‌بێته‌وه كه گوناهباره و زۆر گۆێ به طاعه‌تی خوای گه‌وره نادات.خۆشهویستیهكهشت بۆیان ده‌بێت به‌و شێوه‌یه بێت كه ئامۆژگاریان بكه‌یت وقه‌ده‌غه‌یان بكه‌یت له‌و گوناهه‌ی كه سه‌رپێچی په‌روه‌ردگاره، جا له‌به‌ر ئه‌وه دروست نیه مرۆڤی باوه‌ڕدار بێ ده‌نگ بێت له گوناهی ئه‌و كه‌سانه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا فه‌رمانیان پێ بكه‌یت به چاكه وقهدهغهشیان بكه‌یت له خراپه، خۆ گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش هه‌بوو، به‌شێوه‌یه‌ك كه حكومه‌ت وسلطه دار بوویت ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌حكامه‌كانی ئیسلامیان به‌سه‌ردا جێ به‌جێ بكه‌یت، تاوه‌كو واز دێنن له‌و خراپه‌یه وچاكه جێگه‌یان ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له پاش كۆچكردنی بۆ مه‌دینه ئه‌حكامه‌كانی جێ به‌جێ كرد به‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و شاره وده‌وروبه‌ریدا .جا ئه‌و جۆره كه‌سانه كه ئیمانداران، به‌ڵام گوناهـ وتاوان ده‌كه‌ن ناكرێت ته‌واو ڕقت لێیان بێته‌وه وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆشت نه‌وێن، وه‌ك خه‌وارجه‌كان باوه‌ڕیان وابوو، ئه‌وه‌ی گوناهی گه‌وره بكات له دین پێی ده‌چێته ده‌ره‌وه.وه ناكرێت خۆشه‌ویستی ته‌واویشیان بۆ ده‌رببڕیت ولهههمووكارێكیاندا پشتگیریان بكه‌یت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ( مرجئه ) كان باوه‌ڕیان وابوو، كه له‌گه‌ڵ ئیماندا هیچ گوناهێك زیانی نیه، به‌ڵكو ئه‌هلی سوننه‌ت وجماعهت له‌م مهسئهلهیهدا ( معتدل ) میانه‌ڕه‌ون، ئه‌ویش به‌و جۆره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانداران وله‌هه‌مان كاتدا گوناهـ وتاوان ده‌كه‌ن، هێنده‌ی ئیمانه‌كه‌یان ده‌بێت خۆشت بوێن، وههێندهی تاوان وگوناههكهشیان خۆشت نه‌وێن وئامۆژگاری به‌رده‌وامت هه‌بێت بۆیان .جاخۆشهویستی له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوا وڕق بونه‌وه‌ش هه‌ر له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوا، یه‌كێكه له‌بنه‌ما وئهركانهكانی ئیمان، چونكه مرۆڤ له ڕۆژی دوایدا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دایه كه خۆشی وویستوه له دونیادا، وه‌ك له‌فه‌رمووده‌ی صه‌حیحدا هاتووه.به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه ئێستا له‌م ڕۆژه‌دا خه‌ڵكی هه‌موو خۆشه‌ویستی وڕق بونهوهیهكیان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی دونیایه، جا وای لێهاتوه هه‌ركه‌س پاره‌و سه‌روه‌ت وسامانی هه‌بێت خه‌ڵكی پشتی ده‌گرن وخۆشیان ده‌وێت ئه‌گه‌ر دوژمنی خوا وپێغهمبهرهكهشی بن ( صلی الله علیه وسلم ) .وه‌هه‌ر كه‌سیش طموعی دونیای نه‌بێت وسامان وپارهوپوڵی نه‌بێت، خهكانێك خۆشیان ناوێت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه یه‌كێكیش بێت له وه‌لی و خواناسه‌كان .ئه‌بو هوره‌یره ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی فه‌رمووده‌یه‌كی قودسی كردوه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تی : " خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : " من عادى لي ولياً فقد آذنته بالحرب " ( رواه البخاري ).واته : هه‌ركه‌س دژایه‌تی وه‌لی وخواناسێكی من بكات ئه‌وه با بزانێت من شه‌ڕم له‌گه‌ڵدا ڕاگه‌یاندوه . وه خراپترین كه‌سێكیش كه دژایه‌تی خوا بكات ئه‌و كه‌سانه‌ن كه دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وهاوهڵه به‌ڕێزه‌كانی ده‌كه‌ن وجنێو وقسه‌ی ناشیرینیان پێ ده‌ڵێن وله پله وپایه ومهكانهتیان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه .پێغه‌مبه‌ری خواش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تی : " الله الله في أصحابي لاتتخذوهم غرضا، فمن آذاهم فقد آذاني، ومن آذاني فقد آذى الله، ومن آذى الله يوشك أن ياخذه " ( أخرجه الترمذي وغيره ) .واته : الله الله له‌هاوه‌ڵه‌كانی من، ده‌خیلتانم ڕقتان لێیان نه‌بێته‌وه، چونكه هه‌ركه‌س ئه‌زیه‌ت وئازاریان بدات، ئه‌وه ئازاری منی داوه، وه‌هه‌ركه‌س ئازاری من بدات ئه‌وه خوای گه‌وره‌ی ئازار داوه وتۆراندویهتی، وهههركهسیش خوای گه‌وره ئازار بدات ئه‌وه بابزانێت زۆر نزیكه خوا بیگرێت وسزا وغه‌زه‌بی خۆی بڕێژێت به‌سه‌ردا .به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه ئێسـتا قسه وجنێودان به هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبــه‌ری خـــوا ( صلی الله علیه وسلم ) لای هه‌ندێك له كۆمه‌ڵه وگرۆهه سه‌ر لێشێواوهكان بووه به ڕوكنێكی گه‌وره له ئاین و بیروباوه‌ڕیان .په‌نا ده‌گرین به‌خوا له‌وه‌ی خه‌شم وقینی خۆی بڕێژێت به‌سه‌رماندا، وه داوای لێ‌خۆش بوون ولێبوردنی لێ ده‌كه‌ین له‌وه‌ی كه به‌تاوانی كه‌سانی گێل ونه‌فام له خۆمان بمانگرێت وسزامان بدات.وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم .والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته .