خۆشه‌ویستان گه‌ڕان به‌دوای زانست وزانیاریدا فه‌زڵیكی یه‌كجـار گه‌وره وپڕ بایه‌خی هه‌یه لــه‌ئیسلامدا، هه‌ر بۆیه ده‌بینین زانایـــانی ماندوو نـه‌ناسی ئــه‌م ئومـه‌تــه ( ڕه‌حمه‌تی خوا یان لێ بێت ) ڕیگای به‌رز ونشێوی زۆریان بڕیوه وشه‌و رۆژیان داوه‌ته ده‌م یه‌ك تا گه‌شتونه‌ته ئه‌و پله‌و پایه ومه‌كانه‌ته‌ی كه ئێستا له‌ناو خه‌ڵكیدا هه‌یانه،
التفاصيل
هیمه‌تی گه‌ڕان به‌دوای زانست وزانیاریدا سوپاس وستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه مرۆڤه‌كانی له‌نه‌زانین وجههلهوه فێری زانست وزانیاری كرد، وه درودی نهیڕاوهش بۆ سه‌ر گیانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی كه به‌هاتنی په‌یامه‌كه‌ی ته‌نگی به‌تاریكی ونه‌فامی ونهخوێندهواری هه‌ڵچنی وتاسهرهنجام به‌نووری ئیمان وئیسلام دونیای ڕووناك كرده‌وه . خۆشه‌ویستان گه‌ڕان به‌دوای زانست وزانیاریدا فه‌زڵیكی یه‌كجـار گه‌وره وپڕ بایه‌خی هه‌یه لــه‌ئیسلامدا، هه‌ر بۆیه ده‌بینین زانایـــانی ماندوو نـه‌ناسی ئــه‌م ئومـه‌تــه ( ڕه‌حمه‌تی خوا یان لێ بێت ) ڕیگای به‌رز ونشێوی زۆریان بڕیوه وشه‌و رۆژیان داوه‌ته ده‌م یه‌ك تا گه‌شتونه‌ته ئه‌و پله‌و پایه ومه‌كانه‌ته‌ی كه ئێستا له‌ناو خه‌ڵكیدا هه‌یانه، جا له‌به‌ر ئه‌وه (ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ) ئه‌وان به‌ئه‌رك و واجبی خۆیان هه‌ستان و ده‌ست به‌ده‌ست ونه‌وه له‌دوای نه‌وه ئه‌م ئاینه پیرۆزه‌یان گه‌یانده ده‌ست ئێمه، ئێمه‌ش واجبه له‌سه‌رمان به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌مان كه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك شاره‌زایمان له دینه‌كه‌ی خوا هه‌یه، ئه‌و ئه‌مانه‌ته بپارێزین وته‌سلیم به نه‌وه‌كانی دوای خۆمانی بكه‌ین چونكه به‌ڕاستی پاراستنی ئه‌مانه‌تی ئیسلام ئه‌ركێكی گران وقورسه وكاتی خۆی ئاسمانه‌كان وزه‌وی توانای ئه‌وه‌یان نه‌بوو كه ئه‌و ئه‌مانه‌ته هه‌ڵبگرن به‌ڵام ئاده‌میزاد ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی كه ته‌حه‌مولی پاراستن وهه‌ڵگرتنی ئه‌و ئه‌مانه‌ته گه‌وره‌یه ده‌كات. وه‌ك خوای گه‌وره دهفهرمــوێت : ( إِنَّا عَرَضْنَا الْأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَنْ يَحْمِلْنَهَـا وَأَشْفَقْنَ مِنْهـَا وَحَمَلَهَا الْإِنْسَــانُ إِنَّهُ كَانَ ظَلُومًا جَهُولًا ) { الاحزاب : 72 } , واته خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ئه‌مانه‌تی ئه‌م په‌یامه پیرۆزه‌ی یهكتاپهرستیمان خسته به‌رده‌م ئاسمانه‌كان وزه‌وی وشاخهكان كه هه‌ڵیبگرن وتهحهمولی بكه‌ن، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون وڕهدیان كرده‌وه وڕازی نه‌بوون وترس دای گرتن، پاشان مرۆڤ ئه‌و ئه‌مانه‌ته گه‌وره‌یه‌ی هه‌ڵگرت وگرتیه ئه‌ستۆی خۆی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مرۆڤ زۆر سته‌مكار ونهزانیشه . زانایان تاكه پارێزه‌ری ئه‌م ئاینه پیرۆزه‌ن هه‌ر بۆیه خوای گه‌وره له‌ناو مرۆڤه‌كاندا كه‌سانێكی ماندوونه‌ناس ولێبڕاو بۆ دینه‌كه‌ی ئاماده‌كردوه تاوه‌كو ئه‌و كلتور وزانسته فراوانه‌ی ئیسلام به هه‌وڵ وتێكۆشانی شه‌ونخونی خۆیان بپارێزن، ئه‌مه‌ش به‌ڵێنی خوای گه‌وره‌یه كه ده‌فه‌رموێت : ( إنا نحن نزلنا الذكر وإنا له لحافظون ) ئێمه ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌مان دابه‌زاندووه وهه‌ر ئێمه‌ش ئه‌یپارێزین وپارێزگاری لێ ده‌كه‌ین. به‌ڵێ پهرورهدگار به حیكمه‌ت وقودره‌تی خۆی كه‌سانێكی زۆری خسته خزمه‌ت ئاینه‌كه‌ی خۆیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی بباته سه‌ر بۆ نموونه كه‌سێكی وه‌ك ئیمامی بوخاری بۆ پاراستنی سوونه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئاماده ده‌كات كه له‌سه‌رده‌مێكی وه‌ك ئه‌و كه‌ڵه پیاوه‌دا كه زانستی ته‌كنه‌لۆجیاش بوونی نه‌بووه، ئه‌و زانا پایه به‌رزه ئاماده‌یه له‌پێناو زانست وزانیاریدا به ملێونان میل ببڕێت له بوخاراوه به‌پێ بگاته به‌غداد بۆ ئـــه‌وه‌ی فهرمـــوودهكانی پێغهمبـــهری خــوا ( صلی الله علیه وسلم ) به سه‌حیحی ودروستی كۆ بكاته‌وه وبیان پارێزێت له‌فێڵ وتهڵهكهی دوژمنان وناحهزانی ئیسلام وجیایان بكاته‌وه له‌فه‌رمووده لاواز وههڵبهستراوهكان، ده‌گێڕنه‌وه كه ئیمامی بوخاری ده‌بیستێت كه فه‌رمووده‌یه‌ك لای فڵان كه‌سێك هه‌یه كه له فڵان جێگایه ئه‌ویش ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بڕێت تا ده‌گاته ئه‌و جێگایه‌ی كه ئه‌و كه‌سه‌ی لێیه، كاتێك ده‌پرسێت له‌خه‌ڵكی ئه‌و شوێنه ئه‌و كه‌سه كێ یه ؟ ئه‌وانیش پێی پیشان ده‌ده‌ن كه ئه‌وه فڵان كه‌سه كه تۆ لێی ده‌پرسیت كاتێك كه لێێ نزیك ده‌بێته‌وه سه‌یر ده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ی كه فه‌رمووده‌كه‌ی لایه ئه‌وا چاكی هه‌ڵكردوه و ئه‌یه‌وێت ئه‌سپه‌كه‌ی بگرێت ئه‌ویش گوایه ناوكوشی خوێ یان ئاڵفی تێدایه كاتێك ئه‌سپه‌كه ده‌می دێنێت كابرا ڕهشوهكهی ئه‌گرێت وچاكی به‌ر ده‌دات، ئیمامی بوخاری ئه‌م ڕوداوه به‌چاوی خۆی ده‌بێنێت كه ئه‌م كابرایه كوشی هه‌ڵكرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌سپه‌كه بخه‌ڵه‌تێنێت پاشان ده‌ركه‌وت كه كوشی هیچی تێدا نه‌بوو، هه‌ر بۆیه ئیمامی بوخاری ده‌گه‌ڕێته دواوه و فه‌رمووده له كابرا وه‌رناگرێت، ئه‌ڵێت ئه‌م كابرایه درۆی له‌گه‌ڵ ووڵاخێكدا كرد ئاماده‌یه درۆیش له‌گه‌ڵ مندا بكات . موحه‌مه‌دی كوڕی یوسفی فهربهری ئه‌ڵێت : موحه‌مه‌دی كوڕی ئیسماعیل واته ئیمامی بوخاری پێی ووتم : هیچ فهرموودهیهكم نه‌خستوه‌ته ناو صهحیحهكهمهوه ئیللا پێش ئه‌وه خۆم شۆردووه وده‌ست نوێژێكم بۆ گرتوه و دوو ڕكعهت نوێژیشم كردوه. هه‌روه‌ها ئه‌گێڕنه‌وه كه ئیمامی بوخاری فه‌رمویه‌تی : پێنج ساڵ لهبهصره مامه‌وه له پێناو نوسین و دانانی كتێبهكانمدا، هه‌موو ساڵێكیش لهبهصرهو ئه‌ڕۆشتم بۆ مه‌ككه بۆ حه‌ج كردن پاشان ئه‌گه‌ڕامه‌وه . ( تاريخ بغداد للخطيب (2/9) .جگه له‌ویش به‌هه‌زاران زانای تریش له‌مێژووی ئیسلامدا ههڵكهوتون كه له‌پێناو زانست و زانیاری‌دا ناڕه‌حه‌تی وچهرمهسهری زۆریان بینیوه بۆ نمونه كه‌سێكی وه‌ك ئیمامی شافعی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) سه‌ره‌تا لهمهكه له‌سه‌رده‌ستی خالدی كوڕی موسلیمی الزنجی وهه‌ندێك له‌زانایانی تردا هه‌ندێك له‌زانستی فقهی وه‌رگرت، پاشان له‌ته‌مه‌نی سیانزه ساڵیدا ڕوو ده‌كاته شاری مه‌دینه وله‌سه‌ر ده‌ستی ئیمامی مالیكدا زانست وزانیاریهكی باش فێر ده‌بێت وماوهیهكی زۆر له‌خزمه‌تیدا ده‌مێنێته‌وه، و كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئیمامی مالك ( الموطأ ) له‌به‌ر ده‌كات، ئیمامی مالكیش زۆر ڕێزی ده‌گرێت وزۆریش موعجب ده‌بێت به‌زیره‌كی ولێهاتووی بۆیه پێی ده‌ڵێت له‌خوا بترسه به‌ڕاستی تۆ پاشهرۆژێكی باش ومهكانهتێكی به‌رزت ده‌بێت، خوای گه‌وره نورێكی خستوه‌ته سینگته‌وه به تاوان وخراپه نهیكوژێنیتهوه، پاشان ڕوو ده‌كاته یه‌مه‌ن وله‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌یدا به ره‌وشت به‌رز وكه‌سێكی خواناس ده‌ناسرێت، هه‌ر له‌پێناو زانست وزانیاریدا ڕووده‌كاته عێراق وله‌وێ زۆر سه‌رگه‌رم ده‌بێت بهوهرگرتن وفێربوونی عیلم وبڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌زهه‌به‌كه‌ی وسوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌وه ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌ر بۆیه ئیمامی موحهدیثینی سه‌رده‌می خۆی داوای لێ ده‌كات كتێبێك دابنیت له‌سه‌ر علمی أصول الفقه، له‌دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر له پێناو وه‌رگتنی زانست وزانیاریدا عێراق به‌جێ ده‌هێڵێت وڕوو ده‌كاته ووڵاتی میصر . ئیمامی ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌پێناو به‌رگری كردن له قورئانی پیرۆز وسوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پانزه ساڵ زیندانی ده‌كێشێت، ئه‌م زانا پایه به‌رزه یه‌ك ملیۆن فه‌رمووده‌ی له‌به‌ر بووه، كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ( المسند ) 52 په‌نجاو دوو به‌رگه، ئه‌مه جگه له سه‌دان كتێبی تریش . ئیمامــی ئه‌بو حه‌یفه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) هێنـــدهی بهســه كه ئیمامی شافعــی لهبــارهیهوه بڵێت : ( الناس عیال علی أبو حنيفة ) واته هه‌موو خه‌ڵك قه‌رزاری زانستی ئه‌بو حهنیفهن .یان كه‌سێكی وه‌ك ئیمامی نه‌وه‌وی له‌ته‌مه‌نی ده ساڵیه‌وه هه‌موو قورئانی لهبهركردوه وپاشان له گونده‌كه‌ی خۆی ( النوی ) ده‌خرێته به‌ر خوێندن ودواتر له‌ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵیدا باوكی ده‌یبات بۆ ( دمشق ) بۆلای گه‌وره زانایانی ئه‌و سه‌رده‌مه وده‌ست ده‌كات به‌گه‌ران به‌دوای عیلمدا، له‌ته‌مه‌نی 45 ساڵیش‌دا وه‌فاتی كردوه، واته به‌ماوه‌ی بیست وحه‌وت ساڵ ئه‌و پاشخانه‌ی له زانست و زانیاری وه‌رگرتوه و نوسیشیهتیهوه كه‌تاكه كتابێكی ئه‌و زانا پایه به‌رزه وه‌ك كتابی ( المجموع شرح المهذب ) بیست وسێ به‌رگه، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین وبیر بكه‌ینه‌وه له كلتوور وتراثی ئیمامی نه‌وه‌وی وئه‌و زانا پایه به‌رزانه سه‌رت سوڕ ده‌مێنیت له‌و ڕۆژگاره‌ی كه وه‌ك ووتمان هۆكانی گواستنه‌وه و گه‌یاندنیش هیچی وه‌ك ئێستا نه‌بووه، به‌پێ له‌م گوند بۆ ئه‌و گوند وبه نه‌بوونی وهه‌ژاری وكه‌م ده‌رامه‌تی وله‌به‌ر چرا وفانۆس شه‌ونخونیان كێشاوه تاوه‌كو بخوێنن وبنووسن، چۆن پێڕاگهشتووه وفریای ئه‌و هه‌موو زانسته كه‌وتوون؟!!! مه‌گه‌ر ته‌نها له‌ئاستیاندا هه‌ر ئه‌وه‌نده بڵێین ئه‌وانه كه‌سانێكی لێبڕاو بوون بۆ دینه‌كه‌ی خوا و په‌روه‌ردگاریش به‌ره‌كه‌تی خستوه‌ته ته‌مه‌ن وكاریانهوه . كه‌ڵه پیاوانه‌ی ئیسلام وههزارانی تری نموونه‌ی ئه‌مانه به یارمه‌تی خوا وپاشان بهجوهد وتیكۆشانی لێبڕاوانه‌ی خۆیان شه‌و ڕۆژیان خسته سه‌ر یه‌ك وبه گیانێكی ماندوو نه‌ناسانه‌وه ئه‌وه‌ی له‌توانایاندا بوو درێغیان نه‌كرد له‌خزمه‌تی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك ئیسلام خاوه‌نی ئه‌و كه‌سه لێبڕاو وزانا ماندوو نه‌ناسانه بوو شارستانیه‌تی ئیسلام ته‌واوی سه‌ر زه‌وی ڕووناك كرده‌وه وبه‌هه‌موو جیهاندا بڵاو بویه‌وه و له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ڕوویان ده‌كرده پایته‌ختی خیلافه‌تی ئیسلامی له‌پێناو وه‌رگرتنی زانست وزانیاری وبهههرهمهند بوون لێێ، به‌ڵام ئه‌و كاته‌شی نه‌وه‌كانی ئیسلام وههڵگرانی ئه‌و هیمه‌ت وگه‌رم وگوڕییهیان نه‌ما وپشتیان له ئاینه‌كه‌یان و زانست وزانیاریش هه‌ڵكرد خوای گه‌وره ئه‌و سه‌رمه‌شقی وپێشهوایهتیهی لێ سه‌ندنه‌وه وتووشــی ناڕه‌حه‌تی ژیان وچهرمهسهریهكانی كردن وه‌ك ده‌فه‌رموێت : (وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكــًا وَنَحْشُــرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى ) { طه : 124 } واته : هه‌ركه‌س پشت هه‌ڵبكات له ئاین وبهرنامهكهی من ئه‌وه ژیانێكی ناخۆش وكوێرهوهری ده‌بێت له‌دونیا ولهپاشه ڕۆژیشدا بهكوێری حه‌شری ده‌كه‌م . ئـه‌وه‌ی ماوهتـهوه بڵێن زۆر حـهیفه بۆ ئێمـه وئــهو كهســانهمان ناوی خۆمــان ناوه ( طلبهی عیلم ) له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و هه‌مووه هۆكاره بۆ فێربوون وخۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردن به زانست و زانیاری كه‌چی هێنده هیمهتمان نیه لانی كه‌م بچین ژیانی ئه‌و زانا پایه به‌رزانه بخوێنینه‌وه و وانه‌ی لێبڕاوانه وماندونهناسیان لێوه فێر بین، چونكه خۆشه‌ویستان خوای گه‌وره له‌ڕۆژی دوایدا له‌سه‌ر یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌و نازو نیعمه‌تانه‌ی كه‌پێی به‌خشیووین لێمان ده‌پرسێته‌وه به‌تایبه‌تی نیعمه‌تی كات و ته‌مه‌نمان وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : " لا تزول قدما عبد يوم القيامة حتى يُسأل عن عمره في‌م أفناه ؟ وعن علمه في‌م فعل فيه ؟ وعن ماله من أين اكتسبه؟ وفيم أنفقه ؟ وعن جسمه في‌م أبلاه". رواه الترمذي وقال: "حديث حسن صحيح" ، وصححه الألباني في الترغيب برقم (126) . واته : له‌رۆژی دوایدا هیچ عه‌بدێك پێیه‌كانی ههڵناهێنێت هه‌تا پرسیاری لێ ده‌كرێت له‌ته‌مه‌نی كه له‌چیدا به‌سه‌ری برد؟ وه له‌و عیلم وزانستهی كه هه‌یبوو چی پێكرد ؟ وه له‌و ماڵ وسامانه‌ی چۆن ده‌ستی كه‌وت ولهچیشدا سه‌رفی كرد؟ وه له لاشه‌ی كه له‌چ كارێكدا به‌كاری هێنا .خوای گه‌وره یارمه‌تی هه‌موو لایه‌كمان بدات به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌مان خۆمان به‌میراتگری پێغه‌مبه‌ران وزانایانی ئیسلام ده‌زانین، شاره‌زامان بكات لهدینهكهی وئه‌وه‌شی فێرمان ده‌كات موهفهقمان بكات كاری پێ بكه‌ین وبتوانین بیگه‌یه‌نین به‌كه‌سانی تریش تاوه‌كو ڕوومان هه‌بێت له‌ڕۆژی دوایدا خۆمان بهئومهتی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان بزانین، ئه‌ی خوای گه‌وره به ئومه‌تی محمد المصطفی مان حساب بكه‌یت و له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا حه‌شرمان بكه و هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا كۆمان بكه‌ره‌وه له به‌هه‌شته فراوانه‌كه‌ی خۆتدا ( ئامین یارب العالمین ) . والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته