البحث

عبارات مقترحة:

المعطي

كلمة (المعطي) في اللغة اسم فاعل من الإعطاء، الذي ينوّل غيره...

الحفي

كلمةُ (الحَفِيِّ) في اللغة هي صفةٌ من الحفاوة، وهي الاهتمامُ...

ته‌فسیری ئایه‌تی (إِنَّ اللَّهَ لا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ)

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات التفسير - تفسير القرآن
ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ گه‌وره‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌خوای گه‌وره‌ وبه‌ده‌سه‌ڵات به‌هه‌موو كه‌مالی عه‌دل وحیكمه‌تیه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حاڵ و گوزه‌رانی هیچ گه‌ل و هۆزێك له‌ خێرو خۆشگوزه‌رانیه‌وه‌ ناگۆڕێت بۆ شه‌ڕ و خراپه‌، وه‌ له‌ شه‌ڕ و ناخۆشی و ماڵوێرانیشه‌وه‌ نایگۆڕێت بۆ خێر وخۆشی وئاسووده‌یی هه‌تاوه‌كو ئه‌و گه‌ل وهۆزه‌ خۆیان بۆ خۆیان نه‌یگۆڕن...

التفاصيل

  ته‌فسیری ئایه‌تی (إِنَّ اللَّهَ لا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ)     ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ گه‌وره‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌خوای گه‌وره‌ وبه‌ده‌سه‌ڵات به‌هه‌موو كه‌مالی عه‌دل وحیكمه‌تیه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حاڵ و گوزه‌رانی هیچ گه‌ل و هۆزێك له‌ خێرو خۆشگوزه‌رانیه‌وه‌ ناگۆڕێت بۆ شه‌ڕ و خراپه‌، وه‌ له‌ شه‌ڕ و ناخۆشی و ماڵوێرانیشه‌وه‌ نایگۆڕێت بۆ خێر وخۆشی وئاسووده‌یی هه‌تاوه‌كو ئه‌و گه‌ل وهۆزه‌ خۆیان بۆ خۆیان نه‌یگۆڕن، ئه‌مه‌ش سوننه‌تێكی ئیلاهیه‌ وگۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت، ئه‌گه‌ر هاتوو گه‌لێكی چاكساز وڕاوه‌ستاو بوون له‌سه‌ر دین وفه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌، به‌ڵام به‌ده‌ستی خۆیان ده‌ستیات دایه‌ لاساری و بێ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ و ئه‌و ڕه‌وشت و به‌ها جوانانه‌ی له‌سه‌ری بوون گۆڕیانه‌وه‌ به‌خراپه‌و شه‌ڕ، ئه‌وا خوای گه‌وره‌ش بۆیان ئه‌گۆڕێت به‌ سزا و تۆڵه‌ و قات وقڕی و ماڵوێرانی و كوشتار وبڕین و ناكۆكی و دووبه‌ركی، وجۆره‌ها سزای تر، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ خۆی فه‌رموویه‌تی : (وَمَا رَبُّكَ بِظَلامٍ لِلْعَبِيدِ ) {فصلت : 46} واته‌ : په‌روه‌ردگارت به‌هیچ شێویه‌ك زوڵم وسته‌م ناكات له‌به‌نده‌كانی. یان ده‌فه‌رموێت : (فما كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ) {التوبة :70} ئه‌م ئایه‌ته‌ ده‌رباره‌ی گه‌لانی پێشوو هاتووه‌ وه‌ك گه‌لی نوح و عاد و ثه‌موود و شوعه‌یب كه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌رچی نیعمه‌تی خۆی هه‌بوو ڕشتی به‌سه‌ریاندا، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ستان ده‌ستیان كرد به‌بتپه‌رستی و دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌كانیان، نه‌ك  هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵكو گه‌لێكی وه‌ك به‌نو ئیسرائیل هه‌ر پێغه‌مبه‌رێكیان بۆ هاتبێت زۆربه‌یان كوشتوون و‌ ده‌ریانكردوون له‌خاك ووڵاتی خۆیان، بۆیه‌ پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ چه‌ند جارێكی ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه‌ و ئه‌یانترسێنن له‌سزای په‌روه‌ردگار، كه‌چی ئه‌وان به‌گاڵته‌ ولاقرتی پێكردنه‌وه‌وه‌ داوای ئه‌وه‌یان ده‌كرد ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاست ده‌كه‌ن با خواكه‌تان ئه‌و سزایه‌مان بۆ بنێرێت كه‌ به‌ڵێنی داوه‌ پێمان، به‌ده‌ستی خۆیان نیعمه‌تی خوایان گۆڕی، بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ش به‌كاروكرده‌وه‌ی خۆیانی له‌گه‌ڵدا كردن و له‌ناوی بردن و سزای قورسی خۆی بۆ نازڵ كردن، هه‌ندێكیانی به‌ ڕه‌شه‌با و هه‌ندێكی تریان به‌ لافاو هه‌ندێكی تریش به‌ بوله‌مه‌رزه‌و شاخه‌ وشریخه‌ و گه‌لێكی وه‌ك گه‌له‌كه‌ی لوطیشی به‌ به‌ردباران كردن فه‌وتان، له‌كۆتای هه‌موو ئه‌مانه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت : (فما كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ) واته‌ : ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زوڵم و سته‌ممان لی نه‌كردن، به‌ڵكو خۆیان زوڵمیان له‌خۆیان كرد، ئه‌ویش به‌ دژایه‌تی كردنی پێغه‌مبه‌ره‌كانیان وده‌رچوون له‌فه‌رمانی خودای گه‌وره‌ . هه‌ندێك جاریش خوای گه‌وره‌ و په‌روه‌ردگار مۆڵه‌تی سته‌مكاران ئه‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی بیر بكه‌نه‌وه‌ و په‌شیمان ببنه‌وه‌ له‌وه‌ی له‌سه‌رینی، یان هه‌ندێك جار مۆڵه‌تیان ئه‌دات تاوه‌كو له‌ بێ ئاگای و غه‌فڵه‌تدا ڕۆبچن و ئه‌مجا خوای گه‌وره‌ كه‌مه‌ندكێشیان ئه‌كات تاوه‌كو زیاتر سته‌م بكه‌ن، جا كاتێكیش گرتنی به‌هیچ شێوه‌یك به‌ریان نادات و تووشی سزای سه‌ختیان ئه‌كات، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : (فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّى إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا أَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً فَإِذَا هُمْ مُبْلِسُونَ) {الانعام :44} واته‌ : جا كه‌ ئه‌و هه‌موو ئامۆژگاریه‌یان له‌بیر خۆبرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ران كرابوون، ئه‌مجا ئێمه‌یه‌ش بۆ خه‌ڵه‌فاندنیان و، وه‌ك كه‌مه‌ندكێشكردنیان، ده‌روازه‌ی هه‌موو خێریكمان بۆ واڵاكردنه‌وه‌و ڕزق ورۆزییه‌كی زۆر وزه‌به‌ندمان ڕشت به‌سه‌ریانداو، ئه‌وانیش خۆشیی ونه‌شوه‌ گرتنی، هه‌تا به‌و ماڵ و منداڵه‌ی پێماندابوون، فيز وخۆلێبایی بوون گرتنیی و له‌رێی ڕاست لایاندا, ئه‌وسا ئێمه‌یش له‌پڕێكدا غه‌زه‌ب وقارمان لێگرتن وسزای خۆمانمان بۆ ناردن، ئه‌وانیش له‌و هه‌مووه‌ خۆشگوزه‌رانیه‌ بێ هیوا و ناهۆمید بوون . وه‌ هه‌ندێك جاریش خوای گه‌وره‌ سزای بێ باوه‌ڕان و سته‌مكاران دوا ده‌خات بۆ ڕۆژی دوایی، بۆ ئه‌وه‌ی سزایان به‌سه‌خترین شێوه‌ بدات و تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌موو تاوان خراپه‌یان به‌ئاگری دۆزه‌خ لی بسێنێته‌وه‌، وه‌ك له‌ ئایه‌تێكدا په‌روه‌ردگاری به‌صه‌بر و له‌سه‌رخۆ فه‌رموویه‌تی :  (وَلا تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَافِلًا عَمَّا يَعْمَلُ الظَّالِمُونَ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمْ لِيَوْمٍ تَشْخَصُ فِيهِ الْأَبْصَارُ) {إبراهيم :42} واته‌ : وا گومان نه‌به‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ بێ ئاگایه‌ له‌وه‌ی ( ئه‌و بێ باوه‌ڕ و سته‌مكارانه‌)  ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن نه‌خێر، به‌وڵكو ئێمه‌ دوایان ده‌خه‌ین بۆ ڕۆژێك كه‌ چاوه‌كان له‌ترسدا ئه‌بڵه‌ق ئه‌بن . جاری وایش هه‌یه‌ خه‌ڵكی به‌گشتی له‌ خراپه‌ و خراپه‌كاری وبه‌ڵا و موصیبه‌تدان، به‌ڵام بیرده‌كه‌نه‌وه‌ وئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ له‌تاوان و خراپه‌ وته‌وبه‌یه‌كی پاكوخاوێن ده‌كه‌ن وپه‌شیمانی ده‌رده‌بڕن له‌وه‌ی كه‌ كردبوویان، دواتریش له‌سه‌ر ئاینی یه‌كتاپه‌رستی و خواناسی ئیستیقامه‌یان ده‌بێت و به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ری، په‌ره‌ردگاریش به‌كاروكرده‌وه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵیاندا ده‌كاتو ئه‌و شه‌ڕ وخراپه‌و به‌ڵا و دووبه‌ره‌كی و ناكۆكیه‌ی له‌ناویاندا بوو بۆیان ده‌گۆڕێت به‌ خۆشی و خۆشگوزه‌رانی ونازو نیعمه‌ت و یه‌كگرتووی و ته‌بایی و خۆشه‌ویستی، ئه‌میش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌وبه‌یان كرد و حاڵی خۆیان به‌ده‌ستی خۆیان گۆڕی وخوای گه‌وره‌ش سته‌می لێ نه‌كردن، هه‌روه‌ك له‌ ئایه‌تێكی تریشدا هاتووه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت : (ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ لَمْ يَكُ مُغَيِّرًا نِعْمَةً أَنْعَمَهَا عَلَى قَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ) {الأنفال : 53} واته‌ : بڕیاری خوا وایه‌، بێگومان خوا هیچ نازو نیعمه‌تێکی نه‌گۆڕیوه‌ که‌ به‌خشیبێتی به‌هه‌ر قه‌وم و گه‌لێک، هه‌تا ئه‌وان بیروباوه‌ڕی خۆیانیان نه‌گۆڕی بێت، وبه‌كوفر وبێباوه‌ڕی ئه‌و ناز ونیعه‌تانه‌یان له‌خۆیان تێكدابێت، واته‌: مه‌گه‌ر ئه‌وكاته‌ بێ بڕواو سپڵه‌ ده‌رچووبن، ئه‌وسا ئه‌ویش قار وغه‌زه‌بی لێگرتوون ونيعمه‌ته‌كانی بۆ گۆڕیوون به‌نیقمه‌ت، به‌هۆی كاروكرده‌وه‌ی خۆیانه‌وه‌. له‌خوای گه‌وره‌ ده‌پاڕێینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و ناز ونیعمه‌تی هه‌یه‌تی به‌سه‌رمانه‌وه‌ بۆمان نه‌گۆڕێت به‌ به‌ڵا وموصیبه‌ت و نیقمه‌ت وئاژاوه‌، چونكه‌ ئه‌وكاته‌ هه‌موو لایه‌كمان تووشی سزای خوا ئه‌بین و ته‌ڕو ووشك پێكه‌وه‌ ئه‌سوتێ، ئه‌ویش ئه‌و كاته‌ی خراپه‌كارانمان زیاتر بوون له‌ چاكه‌ خوازه‌كانمان، و چاكه‌ خوازه‌كانیش بێ ده‌نگ بوون له‌ ئاست ئه‌و خراپه‌و تاوانه‌ی ئه‌وان ده‌یانكرد . وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

المرفقات

2

ته‌فسیری ئایه‌تی (إِنَّ اللَّهَ لا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ)
ته‌فسیری ئایه‌تی (إِنَّ اللَّهَ لا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ)