زانایانی ته‌فسیر ده‌ڵین : هه‌ركاتێك مرۆڤی باوهڕداڕ گوێ بیستی ئه‌م خیطابه بوو (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا) ، ئه‌بێت بزانێت كه په‌روه‌ردگار بانگی ئه‌و ده‌كات و داوای جێ به‌جێكردنی فه‌رمانێكی لێ ئه‌كات یان قه‌ده‌غه‌ی ئه‌كات له‌كردنی كارێك...
التفاصيل
ته‌فسیری ئایه‌تی (6) له سوره‌تی التحریم (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ ) {التحریم : 6 } خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا به ئاڕاسته‌كردنی خیطابێك بۆ بڕواداران ده‌ستی پێكردووه ئه‌ویش به ووشه‌ی (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، زانایانی ته‌فسیر ده‌ڵین : هه‌ركاتێك مرۆڤی باوهڕداڕ گوێ بیستی ئه‌م خیطابه بوو ، ئه‌بێت بزانێت كه په‌روه‌ردگار بانگی ئه‌و ده‌كات و داوای جێ به‌جێكردنی فه‌رمانێكی لێ ئه‌كات یان قه‌ده‌غه‌ی ئه‌كات له‌كردنی كارێك، جا له‌گه‌ڵ گوێ بیستی ئه‌م داوایه وتێگه‌یشتن له‌ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی مرۆڤ هیچ بیانوویه‌كی نامێنێت لای خوای گه‌وره له‌جێ به‌جێ نه‌كردنی مه‌گه‌ر عوزرێكی شه‌رعی ڕێگا پێدراوی هه‌بێت . پاش ئه‌مه په‌روه‌ردگار مه‌به‌سته‌كه‌ی ڕوون ئه‌كاته‌وه له‌و بانگ وئاگاداركردنهوهیه وده‌فه‌رموێت : ( قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا ) خۆتان و ماڵ‌و منداڵتان بپارێزن له ئاگری دۆزه‌خ، ئاشكرایه خۆ پاراستنیش له‌و سزا سه‌خه‌ته به‌وه ده‌بێت كه مرۆڤی باوه‌ڕدار ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره وپێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانیان پێكردوه جێ به‌جێ بكات وئه‌وه‌شی قه‌ده‌غه‌یان كردوه خۆیانی لی به‌دوور بگرێت به پێی توانا وطاقهتی خۆی چونكه په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی :( لا يكلفُ اللهُ نَفْساً إلَّا وُسعَهَا ) واته : خوای گه‌وره داوای شتێك ناكات كه مرۆڤ له توانایدا نه‌بێت. خۆپاراستن له ئاگر له‌سه‌روو هه‌موویه‌وه به‌وه ده‌بێت كه مرۆڤ باوه‌ڕ وعهقیدهیهكی صه‌حیح وڕاست ودروستی هه‌بێت دوور بێت له‌هه‌موو خه‌وش و خاڵێكی شیرك وبت په‌رستی وهاوهڵ بڕیاردان بۆخوا، پاشان ئه‌داكردنی نوێژه‌كانی له‌كاتی خۆیدا وگرتنی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان و ده‌ركردنی زه‌كاتی ماڵ وسامانی وئه‌گه‌ر توانا و ده‌سه‌ڵاتیشی هه‌بوو له ته‌مه‌نیدا جارێك حه‌جی ماڵی خودا بكات، ئه‌مانه ئه‌و هۆكارانه بوون به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كه ده‌بنه هۆی پاراستنی خاوه‌نه‌كانیان له ئاگری دۆزه‌خ ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌به‌ستی له‌جێ به‌جێكردنیان ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره بێت به‌تاك وته‌نهایی، چونكه ئاشكرایه خوای گه‌وره مرۆڤ وجنۆكهی ته‌نها بۆ په‌رستنی خۆی دروستكردووه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : (وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ) {الذاریات :65} واته : من ئاده‌میزاد و جنۆكه‌م بۆهیچ مه‌به‌ستێك دروست نه‌كردووه بۆ به‌ندایه‌تی خۆم نه‌بێت. به‌ندایه‌تی خودا‌ش وه‌ك شێخ الاسلام ابن تیمیة ده‌ڵیت:: " العبادة اسم جامع لكلّ ما يُحبّه الله ويرضاه من الأقوال والأعمال الباطنة والظاهرة " ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین هه‌موو كار و عورف عاده‌تێك نیه‌تی پاك وڕاست ودروست ئه‌یكات به عیبادهت و خاوه‌نه‌كه‌ی لای خوای گه‌وره پاداشتی خێری ده‌ست ده‌كه‌وێت . كه مرۆڤ دوای ئه‌وه‌ی خۆی پاراست له سزای دۆزه‌خ ده‌بێت هه‌نگاوی دووه‌می پاراستنی ماڵ ومنداڵه‌كه‌ی بێت چونكه فه‌رمانه‌كه‌ی په‌روه‌ردگار پاش فه‌رمان كردن به‌خۆی فه‌رمانی پاراستنی ماڵ ومنداڵهكهشی خستۆته ئه‌ستۆی ئه‌و، ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه هه‌وڵ بدات ماڵ ومنداڵهكهیشی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی ئیسلامی ڕاست ودروست په‌روه‌رده بكات چونكه ئه‌و لێپرسراوه لێیان وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی : " كلكم راع وكلكم مسئول عن رعيته، فالإمام راع ومسئول عن رعيته، والرجل راع في أهل بيته ومسئول عن رعتيه، والمرأة راعية في بيت زوجها ومسئولة عن رعيتها....... " { البخاري (853، 2416) مسلم (1829)، أبو داود (2928)، الترمذي (1705)، أحمد (2/5، 54) } واته : هه‌مووتان شوان ولێپرسراون وههمووشتان لێپسراون به‌رامبه‌ر ڕه‌عیه‌ت وژێردهستهكانتان، ئیمام وكاربه‌ده‌ستان لێپسراون ولێپسراویشن به‌رامبه‌ر ڕهعیهتهكانیان، پیاو شوان وبه‌رپرسی ماڵ ومنداڵهكهیهتی، لێپسراویشه به‌رامبه‌ریان، هه‌روه‌ها ئافره‌تیش به‌رپرسه له‌ناو ماڵی مێرده‌كه‌یدا ولێپرسراویشه له ڕه‌عیه‌ت وژێردهستهكانی .... به‌م پێیه دایكان وباوكان نابێت كه‌مته‌رخه‌م بن له په‌روه‌رده‌كردنی مناڵه‌كانیان به‌و شێوه‌یه په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام داوای كردووه، ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئیسلام هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه دونیای منداڵه‌وه فه‌رمانی پێكردووین كه بانگ بده‌ین به‌گوێ ڕاستیاندا و قامه‌تیش بكه‌ین به گوێی چه‌پیاندا، له‌دوایشدا ناوێكی جوانیان بۆ هه‌ڵبژێرین كه له‌گه‌ڵ ڕۆحی شه‌ریعه‌تدا بگونجێت، ناوێك نه‌بێت كه قه‌ده‌قه‌ی لێكرابێت وه‌ك ( عبدالشمس و عبد الدار و عبدالرسول .... ) یان ناوێك بێت كه مانایه‌كی شوم وخراپی هه‌بێت وه‌ك (الصعب ) واته گران و ناخۆش، چونكه هاوه‌ڵێك له‌هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌م ناوه‌ی هه‌بوو پێغه‌مبه‌ر ناوه‌كه‌ی گۆڕی بۆ ( سهل) واته ئاسان، پاش ئه‌وه‌یشی منداڵ كه گه‌شته ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) له‌باره‌یانه‌وه فه‌رموویه‌تی : "مروا أولادكم بالصلا‌ة وهم أبناء سبع واضربوهم عليها وهم أبناء عشر، وفرقوا بينهم في المضاجع "{ رواه أبو داود بإسناد حسن } واته : فه‌رمان بكه‌ن به منداڵه‌كانتان به نوێژكردن كاتێك كه ته‌مه‌نیان گه‌شته حه‌وت ساڵی، خۆ ئه‌گه‌ر له‌ته‌مه‌نی ده ساڵیدا كه‌مته‌رخه‌مییان كرد له كردنیدا ئه‌وه لێیان بده‌ن ( لێدانێك كه ئه‌و منداله تێ بگات كه نوێژكردن گرنگیه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له ئیسلامدا ونابێت ئه‌نجامی نه‌دات، نه‌ك مه‌به‌ست پێ سزادان وداركاری توند وتیژ بێت ) هه‌روه‌ها له‌ته‌مه‌نی ده ساڵیش‌دا جێگای منداڵه‌كانتان له‌یه‌ك جودا بكه‌نه‌وه . چونكه نوێژ له ئیسلامدا گرنیهكی ئێجگار گه‌وره‌ی هه‌یه، نوێژ ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ڕاست ودروست ئه‌نجامی بدات، ئه‌وا ده‌یگڕێته‌وه له‌هه‌موو تاوان و خراپه وخراپهكارییهك، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : (... وَأَقِمِ الصَّلَاةَ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ .. ) { العنكبوت:45} واته : به‌به‌رده‌وامی و ڕێك و پێك نوێژ ئه‌نجام بده، به‌ڕاستی نوێژی "تێروته‌سه‌ل" به‌رهه‌ڵستی مرۆڤ له‌كاری خراپ و ناپه‌سه‌ند و گوناهو تاوان ده‌كات .. دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئیسلامی وه‌ستاوه‌ته سه‌ر په‌روه‌رده‌ری خێزان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست ودروست، كه هیچ جۆره ئاینزا وفكرێكی نامۆ ناتوانێت كاریگه‌ری خراپی جی بهێڵێت له‌سه‌ر تاكه‌كانی، ئه‌گه‌ر هه‌موو خێزانێك له‌لای خۆیه‌وه هه‌ست به‌و لێپسراویهتیه گرنگه بكات كه‌له‌سه‌ر شانیه‌تی. باوكان ده‌بێت ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن كه هاوڕێیه‌تی كێ ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ كام هاوهڵیاندا زۆر هۆگرن چونكه هێنده‌ی قسه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی هاوڕێ كارگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر هاوڕێكه‌ی هێنده قسه‌و ئامۆژگاری باوك ودایكی كاریگه‌ر نیه، جا ئه‌گه‌ر هاوڕێ باش بوو ئه‌وه بێگومان كاریگه‌ری باش ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵه‌كه‌ی تۆ، بۆیه هه‌میشه هه‌وڵبده هاوڕێ باش بۆ منداڵه‌كانتان په‌یدا بكه‌ن... پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم ) له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : " المر‌ء على دين خليله ، فلينظر أحدكم من يخالل" { أخرجه أحمد في " المسند " ( 8 / 307 / 83988 ( } واته : هه‌موو كه‌سێك له‌سه‌ر دین وئاینی هاوهڵهكهیهتی، جا با هه‌ر كه‌سێك چاك سه‌یر بكات كه كێ ده‌كات به‌هاوه‌ڵ وهاوڕێی خۆی . جا با بزانین ئه‌و ئاگره چۆنه كه خوای گه‌وره ئێمه‌ی موسڵمانی لێ ئاگادركردوهتهوه كه خۆمان وماڵو منداڵمانی لێ بپارێزن، (وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ) ئاگرێك كه سووته‌مه‌نیه‌كه‌ی مرۆڤی تاوانبار وخراپه‌كار و به‌رده، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه زۆر بڵێسه‌دارو به‌گڕو گه‌رمه، وه‌ك ئاگری ئه‌م دونیا نیه كه ته‌نها به‌دارو به چیلكه هه‌ڵگیرسێ، به‌ڵكو ئه‌و به به‌رد زیاتر گڕدهگرێ و بڵێسه ئه‌سێنێ . نه‌ك هه‌ر هێنده به‌ڵكو گڕ و تینی ئه‌و ئاگره‌ی كه له‌دونیادا به‌كاری ده‌هێنین به‌شێكه له حه‌فتا به‌شی ئاگری دۆزه‌خ، وه‌ك پێشه‌وامان محمد المصطفی فه‌رموویه‌تی : " نار بني آدم التي توقدونها جزء من سبعين جزءاً من نار جهنم " { أخرجه البخاری ومسلم فی صحیحهما} خوای گه‌وره‌یش فه‌رموویه‌تی : ( قُلْ نَارُ جَهَنّمَ أَشَدّ حَرّاً لّوْ كَانُوا يَفْقَهُونَ) {التوبة :81} نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو په‌روه‌ردگار سیفه‌تی ده‌رگاوان وئه‌و فریشاتهنهی بهسهریهوهن باس كردوه بۆمان كه سیفه‌تیان ئاوایه (عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونََ ) كۆمه‌ڵه فریشته‌یه‌كی زبر‌و توند‌و تیژ بهسهریهوهن، هه‌ر چه‌نده داوای به‌زه‌ییان لێبكرێت كه‌ڵكی نیه, نافه‌رمانی خوا ناكه‌ن له هه‌رشتێك فرمانیان پێبكات, وهه‌ر فرمانێكیشیان پێ بسپێرێ، به خێرایی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن . والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته