پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ عبد العزیز بن باز ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا حوكمی ئه‌و كه‌سانه چییه كه داوای حوكم كردن به بنه‌ما ومه‌بادئه‌كانی ئیشتراكیه‌ت وشیوعیه‌ت ده‌كه‌ن، و دژایه‌تی حوكمی ئیسلام ده‌كه‌ن؟ وه ئایا حوكمی ئه‌و كه‌سانه‌ش چیه كه یارمه‌تی ئه‌وانه ده‌ده‌ن كه داوای جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئیشتراكی و شیوعیه‌ت ده‌كه‌ن ؟ وه به‌رده‌وام به خراپه باسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه داوای جێ به‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئیسلام ده‌كه‌ن، یان تانه و ته‌شه‌ریان لێ ده‌ده‌ن و ودرۆ و ده‌له‌سه‌یان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن، ئایا دروسته ئه‌و جۆره كه‌سانه له موسڵمانان بكه‌یت به ئیمام و ووتاربێژی مزگه‌وته‌كان ؟