البحث

عبارات مقترحة:

القيوم

كلمةُ (القَيُّوم) في اللغة صيغةُ مبالغة من القِيام، على وزنِ...

العزيز

كلمة (عزيز) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعيل) وهو من العزّة،...

السلام

كلمة (السلام) في اللغة مصدر من الفعل (سَلِمَ يَسْلَمُ) وهي...

ڕۆڵ وكاریگه‌ری ( عه‌قیده‌) له‌ ژیانی مرۆڤدا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات العقيدة
ئاینی پیرۆزی ئیسلام داوای ئه‌وه‌یه‌ له‌مرۆڤی موسڵمان : كه‌باوه‌ڕه‌كه‌ی گرێ بدات به‌دڵ وده‌روونیه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك هۆش وبیرو ژیرییشی له‌گه‌ڵدا ئاوێته‌بكات، تاوای لێدێت كه‌بچێته‌ناوقوڵایی نهێنیه‌كانیه‌وه‌ وڕووناكیان بكاته‌وه‌به‌جۆرێك كاریگه‌ری خۆی جێبهێڵێت له‌سه‌ر ویژدان وضه‌میری، به‌مه‌ش ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ی ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ بوو ئه‌وكاته‌ ئیمان وباوه‌ڕ خۆی بۆ خۆی له‌دڵ وده‌روونی مرۆڤه‌كاندا جیێ خۆی ده‌كاته‌وه‌ وله‌هه‌موو شتێك ‌لای له‌پێشتر ده‌بێت .

التفاصيل

ڕۆڵ وكاریگهری ( عهقیده) له ژیانی مرۆڤدا سوپاس و ستایش بۆ خوای گهورهومیهرهبان ودرود ڕهحمهتی نهبڕاوهش بۆ سهر گیانی پاكی پێغهمبهری ئیسلام موحهمهد، وهبۆ سهر گیانی ئال وبهیت وهاوهڵانی ههتا ههتایه. ( عقیده) مانای ئهوهیه: شتێك تهواو بهڕاست بزانیت وباوهڕی پێ بكهیت بهبێ بوونی هیچ گومان ودوودڵیهك،ئهمهش ئهو بیروباوهڕ وعهقیدهیهقینهیهكهباوهڕداران وموسڵمانانی لهسهره، بیروباوهڕ وعهقیدهی ڕاست ودروستیش حاڵی حازر تهنها ئهو عهقیدهیه كهلهئیسلامدا بهدی دهكرێت، ئهویش عهقیده وبیروباوهڕی سهرجهم پێغهمبهرانه( صهڵات وسهلامی خوایان لێ بێت ) عهقیدهی یهكتاپهرستی وئیخلاصه بۆ خوای باڵادهست وبهتوانا . عهقیده وبیروباوهڕی ئیسلام: ئهو عهقیدهیه كهفطرهتی ئادهمیزای لهسهر دروست بووه، ئهو عهقیدهیهی كهخاوهنهكهی شكۆدار دهكات، لهزهویهوهبهرزی دهكاتهوهبۆ ئهوهی پهیوهستی بكات بهئاسمانهكان وههموو گهردوونهوه، تاوهكو لهگهڵ سهرجهم دروستكراوهكانی خوادا تهسبیحات وسوپاس گوزاری خودا بكات لهسهر تهواوی نیعمهتهكانی كهپێی بهخشیوه، ئهو بیروباوهڕهی كهمرۆڤ دهگهیهنێت بهخۆشبهختی دونیا ودواڕۆژ . ئیسلام داوای ئهوهیهلهمرۆڤی موسڵمان : كهباوهڕهكهی گرێ بدات بهدڵ ودهروونیهوه بهشێوهیهك هۆش وبیرو ژیرییشی لهگهڵدا ئاوێتهبكات، تاوای لێدێت كهبچێتهناوقوڵایی نهێنیهكانیهوه وڕووناكیان بكاتهوهبهجۆرێك كاریگهری خۆی جێبهێڵێت لهسهر ویژدان وضهمیری، بهمهش دهگهینه ئهو ڕاستیهی ئهگهر بهم شێوهیه بوو ئهوكاته ئیمان وباوهڕ خۆی بۆ خۆی لهدڵ ودهروونی مرۆڤهكاندا جیێ خۆی دهكاتهوه ولهههموو شتێك لای لهپێشتر دهبێت . بهڵێ ئیمان : بریتیهلهباوهڕ بوون بهدڵ، بهباوهڕێكی ڕاست ودروستی بێ هیچ گومانێك، پاشان ئهوهی لهدڵیشدا ههیهبهزمان بیڵێت ودانی پێدا بنێت، باقی ئهندامهكانی تری لهش بهكار وكردهوهئهوهبسهلمێنن، بهمهش گوێڕایهڵیهكی تهواوی بێ چهن وچوون بۆ خوای گهورهدێتهئاراوه، وا دهكات لهخاوهنهكهی ههموو كاروكردهوهوههڵسوكهوتی تهنها وتهنها لهبهر ڕهزامهندی خودا بێت وڕهزامهندی هیچ كهسێك تێكهڵ بهڕهزامهندی ئهو زاتهپیرۆزهنهكات، ئهمهش مهرجێكی سهرهكیهبۆ وهرگرتنی ههموو كارێك لای خوای گهورهكهلهكتێیهكانی عهقیدهدا به( الاخلاص ) ناوزهدكراوه، سهرهڕای ئهمهش ئهو عهقیدهیهی باسمان كرد باوهڕداری ڕاستهقینهپاڵ پێوهدهنێت ههموو ههنگاوهكانی بهپێی میزان وتهرازووی شهرع بێت، ومل كهچی تهواو نیشان بدات بۆ بڕیارهكانی ئهگهر هاتوو لهبهرژهوهندی ئهویش نهبوون . گومانی تێدا نیهكار وكردوهی مرۆڤهكان لهئیسلامدا بهپێی بههێزی وبێ هێزی باوهڕهكهیان لهكهسێكهوهبۆ كهسێكی تر جیاوازی ههیه، ههر ئهمهش وادهكات كهپلهكانی باوهڕداران لهبهههشتدا جیاواز بێت، پێغهمبهران ( علیهم السلام ) لهبهههشتهباڵاكاندا بن وشههیدان وڕاستگۆیان وپیاوچاكانیش لهخوار ئهوانهوهتا دهگاتهئهو ئاستهی كهمترین كهس لهبهههشتدا دههێندهی دونیای پێ بدرێت. بهرههمی عهقیدهی ڕاست ودروسته باوهڕدار دهیگهیهنێت بهخۆشی وشادی باخ وباخاتی بهههشت و نهمریی وژیانی خۆش بهختی ههتا ههتای ، تا دهیگهیهنێت بهخۆشترین نیعمهت كهئهویش بینی پهروهردگاریهتی، وهك خوای گهورهدهفــهرموێت : ( وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَةٌ (22) إِلَى رَبِّهَا نَاظِرَةٌ (23) ) [ القيامة: 22- 23 ] واته: لهداوا ڕۆژدا ڕووخسارانێك گهش ودرهوشاوهن ٭ چونكهبۆ خۆیان تهماشای زاتی پهروهردگـاریان دهكهن . لهدونیا مرۆڤ چهندێك پێویستی بهئاو وههوا ههیه، زۆر زیاتر پێویستی بهعهقیدهیهكی صهحیحی ئیسلامی ههیه، چونكه ئادهمیزاد بهبێ بیروباوهڕێكی ڕاست وردوست گومڕاو وسهرلێشێواو دهبێت وحهقیقهتی بوونی خۆی وون دهكات ونازانێت گرنگیچیهلهژیاندا، كهسێكی بێ ئامانج و عهبهثی لێدهردهچێت لهو كهسانهی كهخوای گهورهلهبارهیانهوهدهفهرموێت : ( ... لَهُمْ قُلُوبٌ لَا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لَا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ آَذَانٌ لَا يَسْمَعُونَ بِهَا أُولَئِكَ كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ أُولَئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ ) [ الأعراف : ١٧٩ ] . واته: ئهوانهكهسانێكن خوا دڵی پێدابوون كهچی ههقی پێ فههم ناكهن، وهچاوی پێداوون كهچی ڕاستی پێ نابینن، وهگوێی پێداوون كهچی ههقی پێ نابیستن، ئائهوانهوهكو ئاژهڵ وان ( لهشوێن كهوتنی ههواو ئارهزویاندا ) بهڵكو خراپتر ووێڵ تریش، ههر ئهوانهن بێ ئاگاكان . بهپێچهوانهشهوهكهسی خاوهن باوهڕ وعهقیدهی صهحیح كهسێكهئهرك وههدهفی بوونی خۆی دهزانێت لهژیاندا، دهزانێت خوای گهوره بۆچی خهلقی كردوه، لهبهرچی جودای كردوهتهوهلهتهواوی مهخلوقاتی تر، وهك دهفهرموێت : ( وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آَدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًا ) [ الإسراء : 70 ] . واته: سوێند بهخوا ئێمهڕێزمان لهنهوهكانی ئادهم گرتووه، وبهسهر ووشكانی ودهریادا ( بههۆكارهكانی گواستنهوه) ههڵمان گرتوون ولهڕزق وڕۆزی پوخت وچاكی جۆراو جۆر بههرهمهندمان كردوون، بهڕاستی ئێمهڕێزی زۆر زیادی ئهوانمان داوهبهسهر زۆربهی ئهو بهدیهێنراوانهی كهدروستمان كردوون ( تاوهكو قهدرو ڕێزی خۆیان بزانن ). ئهم عهقیدهیهش ئهو ڕۆڵهدهبینێت كهخاوهنهكهی دڵ ئارام و ئیطمیئنان دهكات بهشێوهیك و یژدان ودهرونی پێی ئاسوودهدهبێت، وهك پهروهردگار دهفهرموێت : ( أَوَ مَن كَانَ مَيْتًا فَأَحْيَيْنَاهُ وَجَعَلْنَا لَهُ نُورًا يَمْشِي بِهِ فِي النَّاسِ كَمَن مَّثَلُهُ فِي الظُّلُمَاتِ لَيْسَ بِخَارِجٍ مِّنْهَا ....) [ الأنعام: 122 ] . واته: ئایا ئهو كهسهی مردبوو ( واته بێباوهڕ بوو خوای گهورهكهسی بێباوهڕی ناوبردوهبهمردوو ) ئهمجا ( بههۆی ئیمان وعهقیدهیهوه) زیندوومان كردهوهونوور ڕوناكیهكمان پێ بهخشی لهژیانیدا ( كهمهبهست پێی قورئانه) لهناو خهڵكیدا پێی دهڕوات وههڵسو كهوتی پێدهكات ( هاندهرێتی بۆ ههموو كارێكی چاكهودهیگرێتهوهلهههموو خراپهیهك ) ئایا ئهو كهسهوهك ئهوهوایهكهلهناو تاریكی ( بێ باوهڕیدا ) گیری خواردووهولێی دهرناچێت . گهردوون ههمووی پێشانگایهكهخوای گهوره ڕازاندوویهتیهوهبۆ ئهوهی گهورهیی دهسهڵاتی ئهوی تێدا بهدی بكهیت مرۆڤی ژیر وخاوهن هۆش وعهقیدهی ڕاست كاتێك دهگهڕێت بهسهر زهویدا ووورد دهبێتهوهلهگهردوون ودرستكراوهكانی خودا، دهسهڵات وگهورهی پهروهردگاری بۆ دهردهكهوێت، وهك خوای گهورهدهفهرموێت : ( وَفِي الْأَرْضِ آيَاتٌ لِّلْمُوقِنِينَ* وَفِي أَنفُسِكُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ) (الذاريات: 20 ( 21- ، واته: بێگومان لهسهر زهویدا بهڵگهو نیشانهی زۆر ههیه( لهسهر دهسهڵات و زانیاری خودا ) بۆ كهسانێك كهبهشوێن دڵنیاییدا دهگهڕێن ٭ ههروهها لهخوودی خۆشیاندا ( لهههموو خانهوكۆئهندامێكی لهشدا، لهههموو ئهندامێك لهڕۆح ونهفس وعهقڵ و ... هتد بهڵگهی بێ سنوور ههیهلهسهر زانایی وبهتوانایی وجوانكاری زاتی بهدیهێنهر ) ئایا ئهوهبۆ چاو وبیناییتان ناخهنهكار وههقی بۆ پێ نابینن . بهڵێ لهههر شتێكدا دێتهڕێگای، جار لهدوای جار باوهڕی بههێزتر دهبێت زیاتر ملكهچی خالقی باڵادهستی دهبێت، بۆیهكۆتا جار ناچار دهبێت وتهنها ههر ئهمهدهڵێتهوهكهپهروهردگار دهفهرموێت : ( الذين يذكرون الله قياما وقعوداً وعلى جنوبهم ویتفكرون فی خلق السموات والأرض رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذا بَاطِلاً سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ) (آل عمران: 191 ) . واته: ئهوانهی یادی خودا دهكهن لهكاتێكدا كهبهپێوهن یان دانیشتوون یان ڕاكشـاون ( لههیچ حاڵهتێكدا یادی ئهو زاتهفهرامۆش ناكهن ) ههمیشهبیردهكهنهوهلهدروست بوونی ئاسمانهكان وزهوی ( بیر دهكهنهوهلهههموو ووردهكاریهك، سهرنجی ههموو دیاردهیهك دهدهن، سهرهنجام دهڵێن ) : ئهی پهروهردگارمان تۆ ئهم ههموو دروستكراوانهت بێ هوودهوبێ ئامانج دروست نهكردووه، پاكی وبێگهردی شایستهی تۆیهئهی خودایه، دهتۆش بمانپارێزهلهسزای ئاگری دۆزهخ . ( ئامین یارب العالمین )

المرفقات

2

ڕۆڵ وكاریگه‌ری ( عه‌قیده‌) له‌ ژیانی مرۆڤدا
ڕۆڵ وكاریگه‌ری ( عه‌قیده‌) له‌ ژیانی مرۆڤدا