البحث

عبارات مقترحة:

المؤخر

كلمة (المؤخِّر) في اللغة اسم فاعل من التأخير، وهو نقيض التقديم،...

الغفار

كلمة (غفّار) في اللغة صيغة مبالغة من الفعل (غَفَرَ يغْفِرُ)،...

الآخر

(الآخِر) كلمة تدل على الترتيب، وهو اسمٌ من أسماء الله الحسنى،...

حوكمی جنێودان به‌ژیان وڕۆژگار‌

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین ، عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الإيمان بالله
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ابن عثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا دروسته‌ كه‌سێك كه‌ تووره‌ بوو یان ناڕه‌حه‌ت بوو له‌ژیان جنێو بدات به‌ ڕۆژگار و ئه‌و ژیانه‌ی كه‌ تێیدایه‌؟‌".

التفاصيل

  حوكمی جنێودان به‌ژیان وڕۆژگار‌   پرسیار : ئایا دروسته‌ كه‌سێك كه‌ تووره‌ بوو یان ناڕه‌حه‌ت بوو له‌ژیان جنێو بدات به‌ ڕۆژگار و ئه‌و ژیانه‌ی كه‌ تێیدایه‌ ؟ وه‌ڵام : به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه‌ بۆ مرۆڤی باوه‌ردار كاتێك ناڕه‌حه‌ت بوو یان زۆری بۆهات له‌ژیانی ڕۆژانه‌یدا كه‌ جێنو بدات به‌ ژیان، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌ قودسیه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی : ( يؤذيني ابن آدم يسب الدهر وأنا الدهر بيدي أقلب الليل والنهار ) { رواه البخاری ومسلم } واته‌ : ئاده‌میزاد ئازارم ده‌دات كاتێك كه‌ جنێو بدات به‌ ڕۆژگار، من ڕۆژگارم – واته‌ من ڕۆژگارم دروستكردوه‌ و ده‌یهێنم وده‌یبه‌م - به‌ده‌ستی خۆم  شه‌و و ڕۆژ ده‌گۆڕم . هه‌روه‌ها له‌فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه‌ كه‌ پێشه‌وامان محمد المصطفی ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : (لا تسبوا الدهر فإن الله هو الدهر ) { رواه مسلم } واته‌ : جنێو مه‌ده‌ن به‌ ڕۆژگار، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ رۆژگاره‌ - واته‌ : رۆژگاری دروست كردوه‌ و ده‌یهێنێت و ده‌یبات و ده‌یگۆڕێت . جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌سه‌ر مرۆڤی باوه‌ڕدار پێویسته‌ هه‌ر كاتێك ناڕه‌حه‌تی ونه‌هامه‌تی و به‌ڵایه‌كی به‌سه‌ردا هات ئارام بگرێت و به‌ته‌مای پاداشتی خوای گه‌وره‌ بێت، چونكه‌ په‌روه‌ردگار فه‌رمانی كردوه‌ به‌ ئارام گرتن له‌ كاتی ناڕه‌حه‌تیدا . هه‌ر له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ په‌روه‌ردگار له‌قورئانی پیرۆزدا به‌ پێغه‌مبه‌ری ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووه‌ : ( تلك من أنباء الغيب نُوحيها إليك ما كنت تعلمها أنت ولا قومك من قبل هذا فاصبر إن العاقبة للمتقين ) { هود : 49 } واته‌ : ئه‌ی محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌و هه‌واڵانه‌ی پێماندایت له‌ هه‌واڵه‌ نادیاره‌کانه‌ که‌ بۆت نیگا ده‌كه‌ین ، نه‌تۆ  و نه‌ هۆز و نه‌ته‌وه‌که‌شت پێش ئه‌م باسه‌ی ئێمه‌ نه‌تانده‌زانی، جا خۆگرو به‌ ئارام به‌، چونکه‌ به‌ڕاستی پا‌شه‌رۆژ بۆ خواناس و پارێزکارانه‌. جا هه‌رچی موصیبه‌ت و به‌ڵا وناڕه‌حه‌تی ونه‌هامه‌تیه‌ك  له‌دونیادا كه‌ تووشی مرۆڤ دێت، ده‌بێت بزانێت به‌ڵا وموصیبه‌تی زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌ تر هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بیه‌وێت به‌سه‌ر مرۆڤی بهێنیت، هه‌ركاتێك باوه‌ڕدار به‌م باوه‌ڕ ‌و وئیمانه‌وه‌ ژیا ئه‌و كاته‌ هه‌موو ناڕه‌حه‌تیه‌كی دونیای لا سووك و ئاسان ده‌بێت . خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ . سه‌رچاوه‌ : فتاوى سماحة الشيخ محمد بن صالح العثيمين ( رحمه الله  ) لمجلة الدعوة العدد 1757 الصفحة 45 .