البحث

عبارات مقترحة:

البر

البِرُّ في اللغة معناه الإحسان، و(البَرُّ) صفةٌ منه، وهو اسمٌ من...

الآخر

(الآخِر) كلمة تدل على الترتيب، وهو اسمٌ من أسماء الله الحسنى،...

البارئ

(البارئ): اسمٌ من أسماء الله الحسنى، يدل على صفة (البَرْءِ)، وهو...

زياده‌ڕۆیی و ( غلو ) له‌ دیندا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف شێخ عه‌بدوالله عه‌بدولرحمان ئه‌لجبرین ، عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات فضائل الأخلاق
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ابن جبرين ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا مه‌به‌ست له‌ ( الغلو ) زیاده‌ڕۆیی و تیژپه‌ڕی له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا چیه‌ ‌؟‌".

التفاصيل

  زياده‌ڕۆیی و ( غلو ) له‌ دیندا     ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی شێخ عبد الله بن جبرین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) كرا ئایا مه‌به‌ست له‌ ( الغلو ) زیاده‌ڕۆیی و تیژپه‌ڕی له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا چیه‌ ؟ وه‌ڵامی شێخ ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) : الغلو مه‌به‌ست پێی به‌زاندنی سنوور وتوندگیریه‌ له‌ عیباده‌ت و غه‌یری عیباده‌تیشدا، وه‌ك توندگیری له‌ طهاره‌تدا به‌شێوه‌یه‌ك زۆر له‌خۆی بكات له‌كاتی شۆرینی ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی له‌ ده‌ست نویژهه‌ڵگرتن و غوسل ده‌ركردندا - به‌وه‌ی زیاد له‌ سێ جار بیانشوات – یان توندگیری له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی قورئاندا ئه‌ویش به‌وه‌ی زۆر له‌خۆی بكات له‌ ده‌ربڕینی هه‌ندێك پیتدا، یان توندگیری له‌هه‌ندێك بابه‌تی بێ ده‌ست نوێژی و ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆی ده‌ست نوێژ شكاندن، وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ له‌كاتی ده‌ست نوێژ هه‌ڵگرتندا تووشی وه‌سوه‌سه‌ بوه‌، وه‌ یان ( غلو ) كردن له‌ عیباده‌تدا وه‌ك درێژكردنه‌وه‌ی نوێژه‌كان یان شه‌و نخونی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر له‌ شه‌ونوێژدا، وه‌ یان ( غلو ) زیاده‌ڕۆیی له‌ ئه‌شخاصدا وه‌ك ئه‌وه‌ی گاوره‌كان ده‌یكه‌ن كه‌ باوه‌ڕیان وایه‌ عیسی ( علیه السلام ) نعوذ بالله خودایه‌ یان كوڕی خودایه‌، وه‌ یان زیاده‌ڕۆیی له‌ عه‌لی كوڕی ئه‌بو طالب دا ( ڕه‌زای خوای لێ بێت )  كه‌ شیعه‌كان باوه‌ڕیان وایه‌ كه‌ ئاگاداری كارروباره‌ نهێنی و غه‌یبیه‌كانه‌، وه‌ ده‌به‌خشێ به‌و كه‌سه‌ی داوای لێ بكات وئه‌و كه‌سه‌ش سه‌ر ده‌خات كه‌ داوای یارمه‌تی كۆمه‌كی لێ بكات، وه‌ یان ( غلو ) زیاده‌ ڕۆیی له‌پیاوچاكان و ئه‌ولیاكاندا به‌وه‌ی شه‌فاعه‌ت ده‌كه‌ن بۆ هه‌ر كه‌سێك بیانه‌وێت به‌ بێ ئیزنی خوای گه‌وره‌ش، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بینیت كه‌ خه‌ڵكانێك هاواریان بۆ ده‌به‌ن و له‌غه‌یری خودا ده‌پاڕێنه‌وه‌ و چه‌ندان شتی تریش كه‌ هه‌موویان ده‌چنه‌ چوار چێوه‌ی ( الغلو ) زیاده‌ڕۆیی له‌ دیندا . خوای گه‌وره‌ش زانا و شاره‌زاتره‌ . سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی شێخ عبد الله بن عبد الرحمن بن جبرین فه‌توای ژماره‌ 1350 .