ئه‌گه‌ر وه‌لی و دۆستانی خودا بریتی بن له‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕدار وبه‌ته‌قوابن، ئه‌وا به‌گوێره‌ی باوه‌ڕ و ته‌قوای كه‌سه‌كان خۆشه‌ویستیان بۆ خودا ده‌بێت وهێنده‌ش خوا ئه‌وانی خۆش ده‌وێت، بۆیه هه‌ركه‌س باوه‌ڕه‌كه‌ی چه‌ندێك ته‌واوتر وته‌قواكه‌ی چه‌ندێك زیاتر بێت، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه له‌خوای گه‌وره نزیكتره، له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵكی له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا یه‌ك جۆر نیین، به‌ڵكو كامه‌یان زیاتر باوه‌ڕدار وبه‌ته‌قواتر بێت ئه‌وه‌یان زیاتر خۆشه‌ویستی خودایه وله‌په‌روه‌ردگاریه‌وه زیاتر نزیكه.