البحث

عبارات مقترحة:

الكبير

كلمة (كبير) في اللغة صفة مشبهة باسم الفاعل، وهي من الكِبَر الذي...

البر

البِرُّ في اللغة معناه الإحسان، و(البَرُّ) صفةٌ منه، وهو اسمٌ من...

مه‌رج و ڕوكنه‌كانی نوێژی مردوو

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف مامۆستا كه‌مال موحه‌مه‌د ئه‌بو به‌كر ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات صلاة الجنازة
ئه‌م بابه‌ته‌ مه‌رج و ڕوكنه‌كانی نوێژی مردووی تێدا ڕوون كراوه‌ته‌وه‌، له‌ هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كاندا ئه‌و مه‌رج و ڕوكنانه‌ی زانایان له‌ سه‌ری ڕێك كه‌وتوون، و ئه‌وانه‌ش تێیدا ڕای جیاوازیان هه‌یه‌‌.

التفاصيل

مهرج و ڕوكنهكانی نوێژی مردوو یهكهم: مهرجهكانی نوێژی مردوو بۆ نوێژی مردوو دوو جۆر مهرج پێویسته : جۆری یهكهم: ئهو مهرجانهی لهنوێژگهر(المصلّي)دا بهمهرج گیراون: ئهو مهرجانهش ههمان ئهو مهرجانهن كهلهنوێژهئاساییهكاندا بهمهرج گیراون جگهلهكات، كهبریتین لهمانهی خوارهوه: 1- پاك و خاوێنی و دهست نوێژ گرتن(الطهارة). 2- ڕوو كردنهقیبله(استقبال القبله). 3 - داپۆشینی عهوڕهت(ستر العورة). 4 - نیهت هێنان(النيّة)، لاي ئهو زانايانهی بهمهرجیان داناوه ( ١ ). جۆری دوهم: ئهو مهرجانهی لهمردو (المصلّى عليه)هكهدا بهمهرج گیراون: 1 - مسوڵمانێتی، واتا: مردوهكهمسوڵمان بێت 2- پاكی ، واتا: مردوهكهشۆردرابێت ئهو دو مهرجهزانایان بهگشتی لهسهری كۆكن ( 2 ). 3 - كفن كردن .4 - مردوهكهئاماده(حاضر) بێت، ئهگهر لهههمان شاربێت كهنوێژی لێ لهسهر دهكرێت. ئهو مهرجهش ڕای زۆربهی زانایانه، بهڵامحهنهفیهكان و مالكیهكانبهموتڵهقی حازر بونی مردوو بهمهرج دهگرن ، مردوهكهله ههمان شار بێت یان نا( واتا: بهدروستی نازانن نوێژی غائیب لهسهر مردوو بكرێت ) ( 3 ). 5 - لانی كهم حازر بوونی زوربهی لاشهی مردوهكهلای مهزههبی حهنهفی و مالیكی ( 4) ، وهحازر بوونی بهشێك لهلاشهی مردوهكهلهلای مهزههبی شافیعی و حهنبهلی ( 5 ). 6 - مردوهكهشههید نهبێت لهجهنگی مسوڵمانان لهگهڵ بێ باوهڕان.ئهو مهرجهش ڕای جهماوهری زانایانه ( ٦ ) ، جگهلهحهنهفیهكان كهڕایان وایهشههید نوێژی لهسهر دهكرێت وهك باقی مردوی مسوڵمانان ( 7 ). 7 - ئهگهر مردوهكهمنداڵي لهبارچوو بوو دواي كهوتنهخوارهوهی گیانی بهبهردا كرابێت، نیشانهشي لێ دهركهوێت، وةك گریان یان پشمین ... ئهو مهرجهش ڕای جهماوهری زانایانه ( ٨ ). كۆمهڵێكیش لهزانیان ڕایان وایه منداڵی لهبار چوو نوێژی لهسهر دهكرێت مادام بهزیندوویی لهدایك بێت با نهشگریێ یان نهشپشمێ مادام چوار مانگ لهسكی دایكیدا مابێتهوهكهلهو ماوهیهدا گیانی بهبهردا دهكرێت، ههر وهك لهفهرموودهی پێغهمبهر - صلّى الله علیه وسلم- دا هاتوه .دووهم: روكنهكانی نوێژی مردوو زانایان لهسهر دو ڕوكن لهڕوكنهكانی نوێژی مردوو ڕێك كهوتوون كهبریتین لهڕاوهستان بهپێ وه، و چوار تهكبیرهكان، وهلهباقی ڕوكنهكانی تردا ڕای جیاوازیان ههیه. وهڕای چوار مهزههبهكان لهڕوكنهكانی نوێژی مردوو بهم شێوهی خوارهوهیه: یهكهم: ڕوكنهكانی نوێژی مردوو لای حهنهفیهكان دوو شتن : ئهویش، ڕاوهستان بهپێ وه، و چوار تهكبیرهكانن (10). وه ابن الهمامی خاوهنی كیتابی (فتح القدیر) دوعاشی بهڕوكن داناوه چونكه حهقیقهتی نوێژی مردوو دوعایه (11) . دوهم: ڕوكنهكانی نوێژی مردوو لای مالیكیهكان پێنج شتن: ئهوانیش ئهمانهن: نیهت هێنان، وڕاوهستان بهپێ وه ،و چوار تهكبیرهكان، و دوعا كردن بۆ مردوو، و سهلام دانهوه (12) . سێیهم: ڕوكنهكانی نوێژی مردوو لای حهنبهلیهكان شهش شتن: ئهوانیش ئهمانهن: ڕاوهستان بهپێ وه ،و چوار تهكبیرهكان، و خوێندنی سورهی فاتیحه، و صهلهوات دان لهسهر پێغهمبهر - صلى الله عليه وسلّم- و دوعا كردن بۆ مردوو، و سهلام دانهوه چوارهم: ڕوكنهكانی نوێژی مردوو لای شافیعیهكان حهوت شتن: ئهوانیش ئهمانهن: نیهت هێنان، وڕاوهستان بهپێ وه ،و چوار تهكبیرهكان، و خوێندنی سورهی فاتیحه، و صهلهوات دان لهسهر پێغهمبهر - صلى الله عليه وسلّم- و دوعا كردن بۆ مردوو، و سهلام دانهوه (14).كۆتایی تا ئاڵقهی داهاتو بهخوای گهورهتان دهسپێرم. جومادی دوهمی ساڵی 142٩ كۆچی وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين سهرچچاوهكان: (1) بڕوانه:بدائع الصنائع(2/345)، وحاشيهى ابن عابدين (3/103)، وبداية المجتهدص(203)، ومواهب الجليل(3/4)، وبلغة السالك(1/373)، ومغني المحتاج(1/344)، والروض المربع(3/96) و منار السبيل(1/294). (2) بڕوانه ههمان سهرچاوهی پێشوو. (3) بڕوانه:بدائع الصنائع(2/338)، وفتح القدير (2/117)، ومواهب الجليل(3/4)، وحاشية الدسوقي(1/678) ، المهذب(1/439)، والمجموع(5/150)، والمغني(3/446)، والمبدع(2/257). (4) بڕوانه:بدائع الصنائع(2/337)، وحاشية الطحطاوي (1/378)، والشرح الكبير(1/426)، وبلغة السالك(1/373) . (5) بڕوانه:الحاوي(3/32)، والمجموع(5/152)، والفروع(2/198)، والإنصاف(2/536)، ومنار السبيل(1/294). (6) بڕوانه: الذخيرة(2/452)، والشرح الكبير(1/646)، المهذب(1/441)، والمجموع(5/158)، والمبدع(2/234)، والإنصاف(2/500). (7) بڕوانه: المبسوط(2/49-50)، وبدائع الصنائع(2/367، 369). (8) الأوسط في السنن والإجماع(5/403)، وبدائع الصنائع(2/337)، وعمدة القاري(8/176)، وحاشية ابن عابدين(3/103)، وبداية المجتهد ص(201)، والحاوي(3/30)، والمهذب(1/440) والمغني(3/458)، والمبدع(2/239) . (9) الأوسط في السنن والإجماع(5/403)، وعمدة القاري(8/176)، والمهذب(1/440) والمغني(3/458)، والمبدع(2/239) ، والإنصاف(2/405)، وكشاف القناع(2/101). (10) بڕوانه: فتح القدير(2/118)، وحاشيهى ابن عابدين (3/105) . (11) بڕوانه: فتح القدير(2/118) . (12) بڕوانه: الشرح الكبير(1/652-656)، وحاشية الدسوقي(1/678) . (13) شرح منتهى الإرادات(2/114)، ومنار السبيل(1/294). (14) كفاية الأخيار(1/102-103)، ومغني المحتاج(1/344).

المرفقات

2

مه‌رج و ڕوكنه‌كانی نوێژی مردوو
مه‌رج و ڕوكنه‌كانی نوێژی مردوو