البحث

عبارات مقترحة:

الأكرم

اسمُ (الأكرم) على وزن (أفعل)، مِن الكَرَم، وهو اسمٌ من أسماء الله...

المجيب

كلمة (المجيب) في اللغة اسم فاعل من الفعل (أجاب يُجيب) وهو مأخوذ من...

الرزاق

كلمة (الرزاق) في اللغة صيغة مبالغة من الرزق على وزن (فعّال)، تدل...

فه‌زڵی ده‌شه‌وی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات ليلة القدر - العشر الأواخر
خوشه‌ویستان: وه‌كو بیر خستنه‌وه‌یه‌ك پێم خۆشه ‌ئه‌م بابه‌ته‌تان پێشكه‌ش بكه‌م، چونكه ‌په‌یوه‌ندی به‌كارێكه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ خاوه‌نه‌كه‌ی ته‌وفیق بدات، ئه‌وه‌ پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت، كاره‌كه‌ش ده‌بێت ته‌نها له‌ ماوه‌ی ده‌ رۆژدا ئه‌نجام بدرێت‌..

التفاصيل

فهزڵی دهشهوی كۆتایی مانگی ڕهمهزان خوشهویستان: وهكو بیر خستنهوهیهك پێم خۆشه ئهم بابهتهتان پێشكهش بكهم، چونكه پهیوهندی بهكارێكهوه ههیه ئهگهر خوای گهوره خاوهنهكهی تهوفیق بدات، ئهوه پاداشتێكی زۆر گهورهی دهست دهكهوێت، كارهكهش دهبێت تهنها له ماوهی ده رۆژدا ئهنجام بدرێت، خوای گهورهدهفهرموێت:{وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ } (القصص:68) . خوای گهورهئهم دهشهوهی ههڵبژاردوهلهمانگی ڕهمهزاندا و، تایبهتی كردوهبهئهجرو پاداشتێكی زۆر، دهبا ههموومان ببینهكرێكارێكی ماندوو نهناس ، وه كاركهبهجوانترین شێوهو، بهدڵسۆزیهوهئهنجامی بدهین، چونكهپێغهمبهری خوا صلى الله عليه وسلم زیاتر خۆی ماندوو دهكرد لهم دهشهوهدا، دایكی ئیمانداران عائیشهـ خوا لێی ڕازی بێت _ دهفهرموێت: كان رسول الله صلى الله عليه وسلم (( يجتهد في العشر الأواخر ما لا يجتهد في غيره )) رواه مسلم . وهئهو شهوانهی زندوو دهكردهوهبهجۆرهها بهرستش، وهكو نوێژ و زیكر و خوێندنهوهی قورئانی پیرۆز ، دایكی ئیمانداران عائیشهـ خوا لێی ڕازی بێت _ دهفهرموێت:: (( كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا دخل العشر أحيا الليل ، وأيقظ أهله ، وجَدَّ وشد المئزر )) رواه مسلم . وهخێزانهكانی ههڵدهسان بۆ ئهوهی ئهو شهوانهزیندوو بكهنهوهبهنوێژ و زیكر، ئبنو رهجهب ئهفهرموێت: " ولم يكن النبي صلى الله عليه وسلم إذا بقي من رمضان عشرة أيام يدع أحدا من أهله يطيق القيام إلا أقامه ".وهپێغهمبهری خوا صلى الله عليه وسلم لهم دهشهوهدا دوور دهكهوتهوهلهجوود بوون لهگهڵ خێزانهكانی، وهبهردهوام دهبوو لهسهر مانهوهلهمزگهوت تا وهفاتی كرد، لهسهحیحی بوخاری و موسلیمدا هاتوه، لهدایكی ئیماندارانهوهعائیشهـ خوا لێی ڕازی بێت ـ (( كان يعتكف في العشر الأواخر من رمضان حتى توفاه الله ، ثم اعتكف أزواجه من بعده )). ئهمهههمووی لهبهر ئهوهیهبهتهواوهتی كاتی خۆی تهرخان بكات بۆ پهرستش و، دوور بكهوێتهوهلهههموو ئیش و كاری دونیا و، بۆ ئهوهی ئهو شهوهپیرۆزهی دهس كهوێت، كهپاداشتهكهی گهورهتر و چاكترهلهكاركردنلهماوهی ههزار مانگ، خوای گهورهدهفهرموێت:{ لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ } (القدر:3) .لهو شهوهدا خوای گهورهئهندازهی ساڵی داهاتوو دهکێشێ لهدانی ڕزق و ڕۆزی و مردن و ئهجهل، خوای گهورهدهفهرموێت:{فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ } (الدخان:4) .وهخوای گهورهزانینی كاتی ئهم شهوهی شاراوهكردوهلهسهر بهندهكانی، بۆ ئهوهی زیاتر پهرستش بكهن و، كاری زیاتر بكهن .خۆشهویستان: ئهو شهوهگهورهیهلهده شهوی كۆتایی مانگی ڕهمهزانه، بۆیهجێی خۆیهتی كهوا ههوڵ و كۆششی خۆمان زیاد بكهین لهو دهشهوهدا لهشهو نوێژ و قورئان خوێندن و زیكر و دوعا كردن، بهتایبهت ئهو دوعایهی كهخۆشهویستمان پێغهمبهری خوا صلى الله عليه وسلم فێری عائیشهی دایكی ئیماندارانی كردوهلهو شهوانهدا بیڵێیت، كهبریتیهلهم دوعایه :(( اللهم إنك عفو تحب العفو فاعف عني ) ) رواه أحمد وغيره. وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

المرفقات

2

فه‌زڵی ده‌شه‌وی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان
فه‌زڵی ده‌شه‌وی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان