البحث

عبارات مقترحة:

الواسع

كلمة (الواسع) في اللغة اسم فاعل من الفعل (وَسِعَ يَسَع) والمصدر...

الرءوف

كلمةُ (الرَّؤُوف) في اللغة صيغةُ مبالغة من (الرأفةِ)، وهي أرَقُّ...

الأعلى

كلمة (الأعلى) اسمُ تفضيل من العُلُوِّ، وهو الارتفاع، وهو اسمٌ من...

لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر فه‌رمووده‌کانی نیوه‌ی شه‌عبان (شه‌وبه‌رات)

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف تاریق مه‌لا تاهیر ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات مناسبات دورية - شهر شعبان
شه‌وی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان كه‌ له‌ناو گه‌لی‌ كوردا به‌ شه‌وی‌ (شه‌وبه‌رات) به‌ ناوبانگه‌ چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ ده‌رباره‌ی‌ گه‌وره‌یی ئه‌م شه‌وه‌دا هاتووه‌، جا ئێمه‌ له‌و بابه‌ته‌دا ده‌مانه‌وێ‌ بۆ خوێنه‌رانی‌ به‌ڕێز لێكۆڵینه‌وه‌ك بكه‌ین و بزانین پله‌ی‌ ئه‌و فه‌رموودانه‌ له‌چ ئاستێكدانه‌؟ ئایا راست و سه‌حیحن، یانیش لاوازن، یانیش هه‌ڵبه‌ستراو؟ وه‌ ئایا دروسته‌ موسڵمانان ئه‌م شه‌وه‌ زیندوو بكه‌نه‌وه‌ به‌ شه‌ونوێژو خواپه‌رستی‌ و به‌رۆژیش به‌ڕۆژوو ببن؟

التفاصيل

لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر فه‌رمووده‌کانی نیوه‌ی شه‌عبان (شه‌وبه‌رات) لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر فه‌رمووده‌کانی نیوه‌ی شه‌عبان (شه‌وبه‌رات)ئاماده‌كردنی : تاریق مه‌لا تاهیرسه‌رچاوه‌: سایتی ده‌نگی ئیسلامwww.dangiislam.org        پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز﴿ تحقيق الأحاديث المتعلقة بنصف شعبان ﴾إعداد : طارق ملا طاهرالمصدر: موقع صوت الإسلامwww.dangiislam.orgمراجعة: بشتيوان صابر عزيز لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر فه‌رمووده‌کانی نیوه‌ی شه‌عبان (شه‌وبه‌رات)شه‌وی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان كه‌ له‌ناو گه‌لی‌ كوردا به‌ شه‌وی‌ (شه‌وبه‌رات) به‌ ناوبانگه‌ چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ ده‌رباره‌ی‌ گه‌وره‌یی ئه‌م شه‌وه‌دا هاتووه‌، جا ئێمه‌ له‌و بابه‌ته‌دا ده‌مانه‌وێ‌ بۆ خوێنه‌رانی‌ به‌ڕێز لێكۆڵینه‌وه‌ك بكه‌ین و بزانین پله‌ی‌ ئه‌و فه‌رموودانه‌ له‌چ ئاستێكدانه‌؟ ئایا راست و سه‌حیحن، یانیش لاوازن، یانیش هه‌ڵبه‌ستراو؟ وه‌ ئایا دروسته‌ موسڵمانان ئه‌م شه‌وه‌ زیندوو بكه‌نه‌وه‌ به‌ شه‌ونوێژو خواپه‌رستی‌ و به‌رۆژیش به‌ڕۆژوو ببن؟ سه‌ره‌تا به‌ پشتیوانی‌ خودا فه‌رمووده‌كان ده‌هێنینه‌وه‌ و مانای‌ ده‌كه‌ین، ئینجا لێكۆلێنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به‌ پاڵپشتی‌ قسه‌ی‌ هه‌ندێ‌ له‌ زانایانی‌ ئیسلام: (1) فه‌رمووده‌ی‌ یه‌كه‌م: ( هذه الليلة ليلة النصف من شعبان ينزل الله ليلة النصف من شعبان إلى سماء الدنيا فيغفر الله لعباده إلا لمشرك أو مشاحن) واته‌: له‌شه‌وی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان خودای‌ گه‌وره‌ دێته‌ ئاسمانی‌ دونیا، (واته‌ ئاسمانی‌ یه‌كه‌م)، ئینجا له‌و شه‌وه‌دا خودا له‌ به‌نده‌كانی‌ خۆش ده‌بێت، ته‌نها له‌ كه‌سێك نه‌بێ‌ كه‌ هاوبه‌شی‌ بۆ خودا په‌یدا كردبێ‌، یان كه‌سێك دژایه‌تی‌ موسڵمانێك بكا به‌بێ‌ هیچ بیانویه‌كی‌ شه‌رعی‌. وه‌ ئیمامی‌ (الأوزاعي) (ره‌حمه‌تی‌ خوای‌ لێبێت) ده‌فه‌رموێ‌: ووشه‌ی‌ (مشاحن) لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وانه‌ن كه‌ بیدعه‌چین [1] . به‌ڵام زیاتر موشاحین له‌ زمانی‌ عه‌ره‌بیدا به‌ كه‌سێك ده‌گوترێ‌ كه‌ رق و كینه‌ی له‌ ناو دڵیدا هه‌بێ‌ و قسه‌ له‌ گه‌ڵ‌ خه‌ڵك نه‌كات و دژایه‌تیان بكات. ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ سه‌حیح و راست نیه‌، هه‌روه‌كو (ابن حجر العسقلاني) (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له‌ (اللآلي المطلقة) [2] دا ده‌فه‌رموێ‌: (هذا حديث غريب... ) ، واته‌ فه‌رمووده‌كی‌ غه‌ریبه‌. وه‌ سه‌نه‌دی‌ فه‌رمووده‌كه‌ش ته‌واو نیه‌، كه‌سێكی‌ تێدایه‌ به‌ناوی‌ (سليمان بن أبي كريمة) شتی‌ له‌سه‌ره‌. هه‌روه‌ها (الهيثمي) (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له‌ (مجمع الزوائد) دا ده‌فه‌رموێ‌: (له‌ سه‌نه‌ده‌كه‌یدا -هشام- كوڕی‌ -عبد الرحمن- هه‌یه‌ كه‌ نایناسم...) (3) . ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ ئه‌لبانی‌ (ره‌حمه‌تی‌ خوای‌ لێبێت) به‌ هه‌ڵه‌دا چوو له‌ كاتێكدا كه‌ به‌ سه‌حیحی‌ له‌ قه‌ڵه‌مدا، له‌ (سلسلة الأحاديث الصحيحة) ، به‌ڵام له‌ هه‌مان سه‌رچاوه‌دا ئه‌لبانی باسی‌ جیاوازی‌ زانایان ده‌كات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كا كه‌ زۆربه‌یان فه‌رمووده‌كانیان به‌ لاواز داناوه‌، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ‌: (وفي فضل ليلة نصف شعبان أحاديث متعددة وقد اختلف فيها فضعفها الأكثرون) (4) . (2) فه‌رمووده‌ی‌ دووه‌م: عن علي بن أبي طالب، قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: (إذا كانت ليلة النصف من شعبان، فقوموا ليلها وصوموا نهارها، فإن الله ينزل فيها لغروب الشمس إلى سماء الدنيا، فيقول: ألا من مستغفر لي فأغفر له ألا مسترزق فأرزقه ألا مبتلى فأعافيه ألا كذا ألا كذا، حتى يطلع الفجر) [ 5 ] ، واته‌: پێغه‌مبه‌ر (درودی‌ خوای‌ له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی‌: كه‌ شه‌وی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان هات، شه‌وه‌كه‌ی‌ هه‌ستنه‌وه‌ به‌ خواپه‌رستی‌ و شه‌ونوێژ، رۆژه‌كه‌ش به‌ رۆژوو بن، خوای‌ گه‌وره‌ له‌و شه‌وه‌دا له‌ كاتی‌ رۆژ ئاوا بوون دێته‌ ئاسمانی‌ دونیا و ده‌فه‌رموێ‌: كه‌سێك هه‌یه‌ داوای‌ لێخۆشبوون بكا، تا لێی خۆش بم، كه‌سێك هه‌یه‌ داوای‌ رۆزی‌ و رزق بكا، تا رۆزی‌ بده‌م، كه‌سێك هه‌یه‌ تووشی‌ نه‌خۆشی‌ و ناخۆشی‌ بووبێ‌، تا له‌ سه‌ری‌ لاببه‌م و چاكی‌ بكه‌مه‌وه‌، تا به‌یانی‌ ده‌دا ئه‌مه‌ هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت . ئه‌مه‌ش فه‌رمووده‌كی‌ سه‌حیح نیه‌، سه‌نه‌ده‌كه‌ی‌ لاوازه‌، چونكه‌ له‌ سه‌نه‌ده‌كه‌ی‌ (ابن يسرة) هه‌یه‌ كه‌ ناوی‌ ( أبو بكر بن عبد الله بن محمد بن أبي يسرة) یه‌، ئیمامی‌ ئه‌حمه‌دی‌ كوڕی‌ حه‌نبه‌ل و ئین موعین (ره‌حمه‌تی‌ خوایان لێبێت) ده‌رباره‌ی‌ ده‌فه‌رموون: (يضع الحديث) ، واته‌: فه‌رمووده‌ی‌ هه‌ڵبه‌ستراوی‌ داده‌نا(6) . وه‌ ئه‌لبانیش له‌ (سلسلة الأحاديث الضعيفة) ، ئه‌و فه‌رمووده‌ی‌ نه‌ك به‌ لاواز داناوه‌، به‌ڵكو به‌ هه‌ڵبه‌ستراو داناوه‌ و ده‌ڵێ‌: ( موضوع السند) (7). (3) فه‌رمووده‌ی‌ سێ‌ یه‌م: ده‌رباره‌ی‌ نوێژی‌ شه‌وی‌ شه‌عبان كه‌ (100) سه‌د ركعات بكه‌ی‌، له‌ هه‌ر دوو ركعات سه‌لام بده‌یه‌وه‌ و له‌ ركعاتی‌ یه‌كه‌م له‌ دوای‌ سوره‌تی‌ فاتیحه‌ (11) یازده‌ جار  قل هو الله أحد  بخوێنی‌، وه‌ ئه‌گه‌ر حه‌ز بكه‌ی‌ (10) ده‌ ركعات بكه‌ی‌ و له‌ هه‌ر ركعاتێك له‌ دوای‌ سوره‌تی‌ فاتیحه‌ (100) جار  قل هو الله أحد  بخوێنی‌. ئه‌مه‌ش هیچ فه‌رمووده‌كی‌ سه‌حیحی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ له‌سه‌ر نیه‌، به‌ڵكو هه‌ڵبه‌ستراوه‌ و فه‌رمووده‌ نیه‌، هه‌روه‌كو ئیمامی‌ شه‌وكانی‌ (ره‌حمه‌تی‌ خوای‌ لێبێت) ده‌فه‌رموێ‌: (وقال فى المختصر: حديث صلاة نصف شعبان باطل... ) (8) ، واته‌: فه‌رمووده‌ی‌ نوێژی‌ شه‌وی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان باتیڵه‌، ئینجا ده‌فه‌رموێ‌: (وقال فى اللآلئ: مائة ركعة فى نصف شعبان بالإخلاص عشر مرات مع طول فضله للديلمي وغيره موضوع وجمهور رواته فى الطرق الثلاث مجاهيل وضعفاء، قال: واثني عشرة ركعة بالإخلاص ثلاثين مرة موضوع وأربع عشرة ركعة موضوع وقد اغتر بهذا الحديث جماعة من الفقهاء كصاحب الإحياء وغيره وكذا من المفسرين وقد رويت صلاة هذه الليلة أعني ليلة النصف من شعبان على أنحاء مختلفة كلها باطلة موضوعة...) (9) ، واته‌: له‌ په‌رتووكی‌ (اللآلئ) دا ده‌رباره‌ی‌ چۆنیه‌تی‌ نوێژی‌ شه‌وی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان كه‌ سه‌د ركعات بكه‌ی‌ و ده‌ جاریش سوره‌تی‌ (اخلاص) بخوێنی‌، یان به‌ شێوازه‌كانی‌ تر، هه‌ڵبه‌ستراوه‌ و فه‌رمووه‌دی‌ پێغه‌مبه‌ر نیه‌، وه‌ هه‌موو ئه‌و راویانه‌ی‌ كه‌ ریوایه‌تیان كردووه‌ به‌ هه‌موو رێگایه‌كانیه‌وه‌ نه‌زانراون و جێی باوه‌ڕ پێكراو نین، به‌ڵام هه‌ندێ له‌ شه‌رع زانان به‌م فه‌رمووده‌یه‌ هه‌ر خه‌ڵه‌تاون، له‌وانه‌ خاوه‌نی‌ په‌رتووكی‌ [ الإحياء ] ، كه‌مه‌به‌ستی‌ ئیمامی‌ غه‌زالیه‌ (ره‌حمه‌تی‌ خوای‌ لێبێت) و هه‌ندێكیش له‌ توێژه‌ره‌وانی‌ قورئان پشتیان به‌م فه‌رمووده‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ به‌ستووه‌، كه‌ له‌ راستیدا نوێژی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان به‌ چه‌ند رێگایه‌ك ریوایه‌ت كراوه‌، به‌ڵام هه‌موویان یان باتیڵن یانیش هه‌ڵبه‌ستراو. هه‌روه‌ها خاوه‌نی‌ په‌رتووكی‌ (كشف الخفا) (10) ، فه‌رمووده‌ی‌ نوێژی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبانی‌ به‌ بێ‌ بنه‌ما داناوه‌. (4) فه‌رمووده‌ی‌ چواره‌م: (روي عن الحسن أنه قال: حدثني ثلاثون من أصحاب النبي صلى الله عليه وسلم أن من صلى هذه الصلاة في هذه الليلة نظر الله إليه سبعين نظرة وقضى له بكل نظرة سبعين حاجة أدناها المغفرة) (11) ، واته‌: هه‌ر كه‌سێك له‌و شه‌وه‌دا ئه‌و نوێژه‌ بكات، یانی‌ نوێژی‌ شه‌وی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان، خودای‌ گه‌وره‌ حه‌فتا جار سه‌یری‌ ده‌كا، وه‌ به‌ هه‌ر سه‌یركردنێك حه‌فتا كاری‌ بۆ جێبه‌جێ‌ ده‌كات، له‌ هه‌موویان كه‌متر ئه‌وه‌یه‌ لێی خۆش ده‌بێت. ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ (حافظ العراقي) (ره‌حمه‌تی‌ خوای‌ لێبێت) ده‌فه‌رموێ‌: (هه‌ڵبه‌ستراوه‌) (12) ، واته‌ درۆیه‌ به‌ زمانی‌ پێغه‌مبه‌ر كراوه‌. (5) فه‌رمووده‌ی‌ پێنجه‌م: (خمس ليال لا ترد فيهن الدعوة: أول ليلة من رجب وليلة النصف من شعبان وليلة الجمعة وليلة الفطر وليلة النحر) (13) . واته‌: (5) پێنج شه‌و هه‌نه‌ دوعاو نزا تێیدا گیرا ده‌بێت و ره‌د ناكرێته‌وه‌، یه‌كه‌م شه‌وی‌ مانگی‌ ره‌جه‌ب، شه‌وی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان، شه‌وی‌ جومعه‌، شه‌وی‌ چه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان، شه‌وی‌ جه‌ژنی‌ قوربان. ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش هه‌ڵبه‌ستراوه‌، هه‌روه‌كو ئه‌لبانی‌ روونی‌ كردۆته‌وه‌ له‌ (السلسلة الضعيفة) . (6) فه‌رمووده‌ی‌ شه‌شه‌م: ( ... اما تدرين ما هذه الليلة؟ هذه ليلة النصف من شعبان إن لله عز وجل في هذه الليلة عتقاء من النار بعدد شعر غنم كلب...) (14) ، واته‌: پێغه‌مبه‌ر (درودی‌ خوای‌ له‌سه‌ر بێت) به‌ دایكی‌ بڕوادارن خاتوو (عائیشه‌) (ره‌زای‌ خودای‌ لێبێت) ده‌فه‌رموێ‌: ئایا نازانی‌ ئه‌م شه‌و چ شه‌وێكه‌؟، ئه‌وه‌ شه‌وی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبانه‌ كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ له‌م شه‌وه‌دا زۆر كه‌س ئازاد ده‌كا له‌ ئاگری‌ دۆزه‌خ و ده‌یانباته‌ به‌ هه‌شت به‌ ئه‌ندازه‌ی‌ ژماره‌ی‌ مووی‌ مه‌ڕو ماڵات له‌ گوناح و تاوانه‌كانی‌ به‌نده‌كانی‌ خۆش ده‌بێت...، مه‌گه‌ر كه‌سانێك كه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ عه‌ره‌ق بخۆن و ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ زۆر ئازاری‌ دایك و باوكیان ده‌ده‌ن و ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ زیناو داوێن پیسی‌ ده‌كه‌ن و ته‌وبه‌ ناكه‌ن.... ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش به‌و رێگایه‌ی‌ كه‌ هاتووه‌ سه‌حیح نیه‌، له‌ سه‌نه‌ده‌كه‌شی‌ (سعید) كوڕی‌ (عبد الكریم) ی‌ تێدایه‌ كه‌ مه‌تروكه‌، واته‌ بایه‌خی‌ پێنه‌دراوه‌، وه‌ ئه‌لبانیش به‌ فه‌رمووده‌كی‌ زۆر بێهێزی‌ داناوه‌. (7) فه‌رمووده‌ی‌ حه‌وته‌م: وأخرجوا من طريق مروان بن سالم عن بن كردوس عن أبيه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: (من أحيا ليلتي العيد وليلة النصف من شعبان لم يمت قلبه يوم تموت القلوب) (15)، واته‌: هه‌ر كه‌سێك شه‌وی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان و قوربان و شه‌وی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان زیندوو بكاته‌وه‌ و خواپه‌رستی‌ بكا، ئه‌وه‌ دڵی‌ نامرێ‌ له‌و كاته‌ی‌ كه‌ دڵه‌كانی‌ خه‌ڵك ده‌مرێ‌. ئه‌مه‌ش فه‌رمووده‌كی‌ سه‌حیح نیه‌، هه‌روه‌كو (ابن حجر العسقلاني) (ره‌حمه‌تی‌ خوای‌ لێبێت) ده‌فه‌رموێ‌: له‌ سه‌نه‌ده‌كه‌ی‌ (مروان) هه‌یه‌ كه‌ تاوانبار كراوه‌ به‌ درۆ (16) . (ابن تيمية) (ره‌حمه‌تی‌ خوای‌ لێبێت) ده‌فه‌رموێ‌: (ليلة نصف شعبان روي في فضلها من الأخبار والآثار ما يقتضي أنها مفضلة ومن السلف من خصها بالصلاة فيها وصوم شعبان جاءت فيه أخبار صحيحة أما صوم يوم نصفه مفردا فلا أصل له بل يكره، قال وكذا اتخاذه موسما تصنع فيه الأطعمة والحلوى وتظهر فيه الزينة وهو من المواسم المحدثة المبتدعة التي لا أصل لها) . واته‌: (شه‌وی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان هه‌ندێك فه‌رمووده‌ و ئاسار ده‌رباره‌ی‌ هاتوون، كه‌ وا ده‌رده‌كه‌وێ‌ شه‌وێكی‌ گه‌وره‌بێ‌، وه‌ هه‌ندێك له‌ زانایانی‌ سه‌له‌ف تایبه‌تیان كردووه‌ به‌ نوێژكردن، وه‌ رۆژوو گرتن له‌ مانگی‌ شه‌عبان چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی‌ سه‌حیحی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ -درودی‌ خوای‌ له‌سه‌ر بێت- ده‌رباره‌ی‌ هاتووه‌، به‌ڵام ده‌رباره‌ی‌ رۆژوو گرتن به‌ ته‌نها له‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان (شه‌وبه‌رات)، هیچ بنه‌مایه‌كی‌ راستی‌ نیه‌، به‌ڵكو مه‌كروهه‌ و باش نیه‌ به‌ رۆژوو ببی‌، هه‌روه‌ها باش نیه‌ و ناپه‌سنده‌ ئه‌م شه‌وه‌ بكه‌یه‌ جه‌ژن و ئاهه‌نگگێڕان و یادكردنه‌وه‌، خواردن و شیرنه‌مه‌نی‌ به‌م بۆنه‌وه‌ دروست بكه‌ی‌، و جوانكاری‌ ده‌ربێخی‌، كه‌ ئه‌مه‌ یادكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بیدعه‌یه‌ و هیچ بنه‌مای‌ نیه‌). وه‌ ئیمامی‌ شه‌وكانی‌ (ره‌حمه‌تی‌ خوای‌ لێبێت) له‌ (الفوائد المجموعة) ، دا ده‌فه‌رموێ‌: (ده‌رباره‌ی‌ شه‌وی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان هیچ فه‌رمووده‌كی‌ سه‌حیح نه‌هاتووه‌ و راویه‌كانیش هه‌موویان نه‌زانراون) (17) . وه‌ (ابن دحية) (ره‌حمه‌تی‌ خوای‌ لێبێت) ده‌فه‌رموێ‌: (لم يصح في ليلة نصف شعبان شيء ولا نطق بالصلاة فيها ذو صدق من الرواة وما أحدثه إلا متلاعب بالشريعة المحمدية راغب في زي المجوسية) (18) . واته‌: (ده‌رباره‌ی‌ شه‌وی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان هیچ فه‌رمووده‌یه‌كی‌ سه‌حیح نه‌هاتووه‌، وه‌ هیچ كه‌سێكی‌ راستگۆ له‌ راویه‌كان ئه‌م فه‌رموودانه‌ی‌ نه‌گێڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ باس له‌ نوێژ و خواپه‌رستی‌ بكا له‌م شه‌وه‌، مه‌گه‌ر كه‌سانێك نه‌بێ‌ كه‌ گاڵته‌ و یاری‌ به‌ ئایینی‌ موحه‌ممه‌د بكه‌ن و بیانه‌وێ‌ وه‌كو ئاگر په‌رسته‌كان بكه‌ن). جا ئێمه‌ لێره‌دا خوێنه‌رانی‌ به‌ڕێز و هه‌موو كه‌سێك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ی‌ یادی‌ ئه‌م شه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ئێمه‌ نایان كه‌ینه‌ ئاگر په‌رست و دوور له‌ دین، به‌ڵكو ده‌ڵێین: ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ موسڵمانن و ده‌یانه‌وێ‌ خودا له‌ خۆ رازی‌ بكه‌ن، به‌ڵام تووشی‌ هه‌ڵه‌ بووینه‌ پێویسته‌ به‌ شێوه‌كی‌ جوان بۆیان روون بكه‌ینه‌وه‌ و ئاگاداریان بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ فه‌رمووده‌كان لاوازو هه‌ڵبه‌ستراون و كاریان پێ‌ ناكرێ‌، وه‌ (ابن دحية) ش نابا به‌م شێوه‌ تونده‌یه‌ موسڵمانان به‌ ئاگر په‌رست بچوێنێ‌. ئینجا ئه‌وه‌ ماوه‌ بڵێین كه‌ هه‌ندێ‌ كه‌س ده‌رباره‌ی‌ گه‌وره‌یی شه‌وی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان ئه‌م ئایه‌ پیرۆزه‌ به‌ به‌ڵگه‌ ده‌هێننه‌وه‌ له‌ سوره‌تی‌ دوخان كه‌ ده‌فه‌رموێ‌:  إنا أنزلناه في ليلة مباركة إنا كنا منذرين * فيها يفرق كل أمر حكيم * أمراً من عندنا إنا كنا مرسلين  [ 19 ] ، واته‌: ئێمه‌ ئه‌و قورئانه‌مان له‌ شه‌وێكی‌ پڕ له‌ پیت و پیرۆز ناردووته‌ خواره‌وه‌، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاگاداریان بكه‌ینه‌وه‌ و بیان ترسێنین له‌ سزای‌ دۆزه‌خ، وه‌ هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا هه‌موو كارێك جیا ده‌كرێته‌وه‌ و ناگۆڕێ‌، ئه‌وه‌ش به‌ ئه‌مرو فه‌رمانی‌ ئێمه‌یه‌، وه‌ ئێمه‌ پێغه‌مبه‌ریان بۆ ده‌نێرین تا ئایه‌ته‌كانی‌ خودایان بۆ بخوێنێته‌وه‌. جا ده‌ڵێن: (في ليلة مباركة) مه‌به‌ست شه‌وی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبانه‌، به‌ڵام له‌ راستیدا ئه‌مه‌ قسه‌كی‌ بێهێزه‌، زۆربه‌ی‌ زانایان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ن كه‌ مه‌به‌ست پێی شه‌وی‌ قه‌دره‌ (ليلة القدر)، نه‌ك شه‌وی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان. (ابن كثير) (ره‌حمه‌تی‌ خوای‌ لێبێت) ده‌فه‌رموێ‌: (هه‌ر كه‌سێك بڵێ‌: ئه‌م ئایه‌ته‌ مه‌به‌ست پێی شه‌وی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبانه‌، وه‌كو له‌ (عكرمة) ی‌ ریوایه‌ت كراوه‌، ئه‌وه‌ قسه‌كی‌ دوور ده‌كات و ده‌قی‌ قورئان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كا كه‌ قورئان له‌ مانگی‌ ره‌مه‌زان هاتۆته‌ خوار له‌ شه‌وی‌ قه‌در، نه‌ك شه‌وی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان) (20) . به‌ڵێ‌/ قورئان به‌ ئاشكرا ده‌فه‌رموێ‌:  شهر رمضان الذي أنزل فيه القرآن ...  [ 21 ] ، واته‌: مانگی‌ ره‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه‌ كه‌ قورئانی‌ تێدا ره‌وانكراوه‌. وه‌ له‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانیش قورئان دابه‌زاندنی‌ تایبه‌ت كردووه‌ به‌ شه‌وی‌ قه‌در (ليلة القدر) وه‌ك ده‌فه‌رموێ‌:  إنا أنزلناه في ليلة القدر ...  (22). كه‌واته‌: ئه‌و ئایه‌ته‌ی‌ سوره‌تی‌ دوخان  إنا أنزلناه في ليلة مباركة  مه‌به‌ست شه‌وی‌ قه‌دره‌، نه‌ك شه‌وی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان. پوخته‌ی‌ قسان و ئاكامه‌كانی‌ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ :ده‌رباره‌ی‌ گه‌وره‌یی شه‌وی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان هیچ فه‌رمووده‌كی‌ سه‌حیحی‌ پێغه‌مبه‌ر نیه‌، به‌ڵكو فه‌رمووده‌كان هه‌ندێكیان زۆر لاوازن، هه‌ندێكیشیان هه‌ڵبه‌ستراون به‌ ده‌م پێغه‌مبه‌ر (درودی‌ خوای‌ له‌سه‌ر بێت)، بۆیه‌ هه‌ق نیه‌ هه‌ندێ‌ له‌ ووتار بێژه‌كان و مامۆستاكان هانی‌ خه‌ڵك بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م شه‌وه‌ زیندوو بكه‌نه‌وه‌ به‌ خواپه‌رستی‌ و به‌ رۆژیش به‌ رۆژوو بن، چونكه‌ وه‌كو روونمان كرده‌وه‌ هیچ فه‌رمووده‌كی‌ سه‌حیح نیه‌ له‌م باره‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ بگوترێ‌ ده‌رباره‌ی‌ رۆژوو گرتن ئه‌وه‌یه‌، رۆژی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان دروسته‌ به‌ رۆژوو ببی‌ له‌ چه‌ند حاڵه‌تێكدا: 1ـ ئه‌گه‌ر كه‌سێك عاده‌ت و نه‌ریتی‌ وابێ‌ وه‌كو زیندوو كردنه‌وه‌ی‌ سوننه‌تێكی‌ پێغه‌مبه‌ر (درودی‌ خوای‌ له‌سه‌ر بێت) دووشه‌م و پێنج شه‌مان به‌ رۆژوو بێ‌، رۆژی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبانیش بكه‌وێته‌ رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌، ئه‌وا دروسته‌ رۆژی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان به‌ رۆژوو بێت. 2ـ دروسته‌ بۆ كه‌سێك كه‌ نه‌ریتی‌ وابێ‌ له‌ هه‌موو مانگێك (3) سێ‌ رۆژان به‌ رۆژوو بێ‌، (13)، (14)، (15) وه‌كو سوننه‌تێكی‌ پێغه‌مبه‌ر، كه‌ پێی ده‌گوترێ‌: (أيام البيض) ، ئه‌وا دروسته‌ رۆژی‌ پانزه‌ی‌ شه‌عبانیش به‌ رۆژوو بێت. 3ـ ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌ریتی‌ وا بێ‌ رۆژه‌ك نا رۆژه‌ك به‌ رۆژوو بێت، پێش نیوه‌ی‌ شه‌عبانیش به‌ رۆژوو نه‌بووبێ‌، ئه‌وا دروسته‌ بۆی‌ رۆژی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان به‌ رۆژوو بێت. 4ـ راسته‌ ده‌رباره‌ی‌ گه‌وره‌یی مانگی‌ شه‌عبان به‌ گشتی‌ و به‌ رۆژوبوون تێیدا چه‌ند فه‌رمووده‌كی‌ سه‌حیحی‌ پێغه‌مبه‌ر هه‌یه‌ كه‌ له‌ بوخاری‌ و موسلم و له‌ سه‌حیحه‌كانی‌ تریشدا هاتووه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خودا زۆر به‌ رۆژوو بووه‌ له‌و مانگه‌دا، دیاره‌ قسه‌ی‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ نیه‌، به‌ڵكو ده‌رباره‌ی‌ شه‌وو رۆژه‌كی‌ تایبه‌ته‌ كه‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبانه‌. كه‌واته‌: ئه‌وه‌ی‌ كه‌ مه‌كروهو ناپه‌سند و بیدعه‌یه‌، ئه‌وه‌یه‌ رۆژی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان به‌ ته‌نها به‌ رۆژوو بیت، شه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت بكه‌ی‌ به‌ خواپه‌رستی‌ و شه‌ونوێژ و خواردن دروست بكه‌ی و ئاهه‌نگ بگێڕی‌ و هه‌موو ساڵێك بیكه‌یه‌ یاده‌وه‌ری‌. --------------- په‌راوێزه‌كان (1) بڕوانه‌: شرح سنن ابن ماجة: المؤلف: السيوطي، عبد الغني، فخر الحسن الدهلوي، الناشر: قديمي كتب خانة ـ كراتشي ـ: 1/100. (2) بڕوانه‌: الأمالي المطلقة: للإمام أحمد بن حجر العسقلاني، المكتب الإسلامي ـ بيروت ـ، الطبعة الأولى، 1416هـ ـ 1995م، تحقيق: حمدي عبد المجيد السلفي: 1/121. (3) بڕوانه‌: مجمع الزوائد ومنبع الفوائد: للإمام نور الدين علي بن أبي بكر الهيثمي، دار الفكر ـ بيروت ـ، 1412هـ: 8/126، [12958، 12959، 12860، 12861]. (4) بڕوانه‌: [السلسلة الصحيحة: للألباني، مكتبة المعارف ـ الرياض ـ: 3/135، [1144]. (5) رواه ابن ماجة 1/444، [1388]. (6) بڕوانه‌: [سنن ابن ماجة: للإمام أبي عبد الله محمد بن يزيد القزويني، دار الفكر ـ بيروت ـ، تحقيق: محمد فؤاد عبد الباقي، مع الكتاب: تعليق محمد فؤاد عبد الباقي، والأحاديث مذيلة بأحكام الألباني عليها: 1/444، [1388]. (7) [السلسلة الضعيفة: للألباني، مكتبة المعارف ـ الرياض ـ: 5/154، [2132]. (8) بڕوانه‌: [الفوائد المجموعة في الأحاديث الموضوعة: للإمام محمد بن علي بن محمد الشوكانى، المكتب الإسلامي ـ بيروت ـ، ط3، 1407هـ، تحقيق: عبد الرحمن يحى المعلمي: 1/51. (9) هه‌مان شه‌رچاوه‌: الفوائد المجموعة في الأحاديث الموضوعة: 1/51. (10) بڕوانه‌: [كشف الخفا للعجلوني: 2/2337.] (11) إحياء علوم الدين: للإمام أبي حامد الغزالي، [ت505هـ]، وبذيله كتاب المغني عن الأسفار في تخريج ما في الإحياء من الأخبار: للعلامة زين الدين أبي الفضل عبد الرحيم بن الحسين العراقي [ت806هـ]، ضبط نصه وخرج أحاديثه د/محمد محمد تامر، دار الآفاق العربية ـ القاهرة ـ، ط1، 2004م: 1/277. (12) هه‌مان سه‌رچاوه‌ [ إحياء علوم الدين: 1/277.] (13) [السلسلة الضعيفة: للألباني 3/649، [1452، 522]. (14)رواه البيهقي في شعب الإيمان 3/382، [3835]، العلل المتناهية 2/559، ضعيف الترغيب والترهيب 1/156، [620، 622، 1247، 1501، 1651]، الترغيب والترهيب 2/73، [1546، 1547، 1548، 3103، 3825، 4190، 4191]. (15) بڕوانه‌: [العلل المتناهية: 2/559،] هه‌روه‌ها [تذكرة الموضوعات: لابن الجوزي 1/312، هه‌روه‌ها [ضعيف الترغيب والترهيب: للألباني 2/15، [1247]. (16) بڕوانه‌: [الإصابة في تمييز الصحابة: للإمام أبي الفضل أحمد بن علي بن حجر العسقلاني، دار الجيل ـ بيروت ـ، ط1، 1412هـ، تحقيق: علي محمد البجاوي: 5/580، [7398]. (17) بڕوانه‌: [الفوائد المجموعة للشوكاني: 1/51.] (18) بڕوانه‌: [فيض القدير شرح الجامع الصغير: للإمام عبد الرؤوف المناوي، المكتبة التجارية الكبرى ـ مصر ـ، ط1، 1356هـ، مع الكتاب: تعليقات يسيرة لماجد الحموي: 2/316. (19) {سورة الدخان: الآية 3ـ5.}. (20) بڕوانه‌: تفسير القرآن العظيم: للإمام الحافظ عماد الدين أبي الفداء إسماعيل بن كثير القرشي الدمشقي [700ـ774هـ]، متضمنة تحقيقات العلامة محمد ناصر الدين الألباني، خرج أحاديثه: محمود بن الجميل، وليد بن محمد بن سلامة، خالد بن محمد بن عثمان، ط1، 1425هـ ـ 2004م، مكتبة الصفا ـ القاهرة ـ: 7/163. (21) سورة البقرة: الآية 185. (22) سورة القدر: 1.

المرفقات

2

لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر فه‌رمووده‌کانی نیوه‌ی شه‌عبان (شه‌وبه‌رات)
لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر فه‌رمووده‌کانی نیوه‌ی شه‌عبان (شه‌وبه‌رات)