البحث

عبارات مقترحة:

الشكور

كلمة (شكور) في اللغة صيغة مبالغة من الشُّكر، وهو الثناء، ويأتي...

الحفيظ

الحفظُ في اللغة هو مراعاةُ الشيء، والاعتناءُ به، و(الحفيظ) اسمٌ...

الودود

كلمة (الودود) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فَعول) من الودّ وهو...

په‌روه‌رده‌كردنی خێزان ودیــارده‌ی ئــازاردانی منــداڵ

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات النكاح - تربية الأولاد
له‌باسی ئه‌مجاره‌ماندا گفتگۆ له‌سه‌ر بابه‌تێك ده‌كه‌ین كه‌زۆر گرنگه‌وپه‌یوه‌ندی به‌دوارۆژی نه‌وه‌كانی ئێستامانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌ویش په‌روه‌رده‌كردنی خێزان ودیــارده‌ی ئــازاردانی منــداڵانه‌. گومانی تێدا نیه‌خێزان به‌یه‌كێك له‌پایه‌ئه‌ساسی و بنه‌ڕه‌تیه‌كانی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك داده‌نرێت، وه‌‌گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنیشی وه‌ستاوه‌ته‌سه‌ر ڕاده‌ی ڕۆشنبیری وبه‌ئاگایی خودی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌وپابه‌ندیان به‌په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاست ودروست وكامڵ له‌نێوان تاكه‌كانیدا ...

التفاصيل

پهروهردهكردنی خێزان ودیــاردهی ئــازاردانی منــداڵ پاش سوپاس وستایش بۆ خوای گهورهودرود وڕهحمهتی فراوان بۆ سهر گیانی پێغهمبهری ئازیزمان محمد المصطفی. خۆشهویستان سڵاوی خوای گهورهتان لێ بێت وههموو كاتهكانتان ههر شادی وخۆشی وكامهرانی بێت . لهباسی ئهمجارهماندا گفتگۆ لهسهر بابهتێك دهكهین كهزۆر گرنگهوپهیوهندی بهدوارۆژی نهوهكانی ئێستامانهوه ههیه، ئهویش پهروهردهكردنی خێزان ودیــاردهی ئــازاردانی منــداڵانه. گومانی تێدا نیهخێزان بهیهكێك لهپایهئهساسی و بنهڕهتیهكانی ههموو كۆمهڵگایهك دادهنرێت، وهگهشهكردن و پێشكهوتنیشی وهستاوهتهسهر ڕادهی ڕۆشنبیری وبهئاگایی خودی ئهو كۆمهڵگایهوپابهندیان بهپهیوهندیهكی ڕاست ودروست وكامڵ لهنێوان تاكهكانیدا . خێزانیش ڕۆڵێكی كاریگهری ههیهلهپرۆسهی گهشهپێدان وبهروهپێشبردنی كۆمهڵایهتی، ئهویش بهپارێزگاری كردن لهوفیطرهتهپاكهی كهخوای گهورهمرۆڤی لهسهر خهلق كردوهلهههموو گۆڕین ودهستێوهردانێك، لهگهڵ بههێز كردنی لایهنی خێر وچاكهتیایدا، وهبۆ ئهوهشی خێزان بتوانێت ههڵسێت بهو ڕۆڵهی خۆی، پێویستهخودی خێزان خۆی لهسهر ئهو بنهما و بناغانهدابمهزرێت كهشهریعهتی پیرۆزی ئیسلام فهرمانی پێكردوهونهخشهی بۆ دراڕێژاوه، ئهویش لهبهر ئهوهی ههموو خێزانێك لهڕووی پێكهاتهكانیهوهبهشێوهیهكی بتهو گرێدراو بهیهكهوهدروست ببێت، ئهمهلهلایهك، لهلایهكی تریشهوهلهڕووی كارو فهرمانهپهروهردهیی وكۆمهڵایهتی و ئابووری وداب ونهریتهكانی ناو خێزانهوهزۆر بهڕوونی بهدیار بكهوێت تاوهكو خێزان لهسهر بنهمایهكی بههێز بنیان بنرێت، بۆ ئهوهی ههموو تاكێكی ئهركی سهرشان ومافهكانی خۆی بزانێت، بهمهش ئامانجهكانی پێك هێنانی ههموو خێزانێك دهستهبهر دهبێت، لهبیرمان نهچێت ئهبێت ئهوهش بزانین ئهرك وفهرمانی خێزان تهنها بریتی نیهلهماف وئهركهكانی نێوان پیاو ژن، بهڵكو مناڵانیش مافی خۆیان ههیه، ههر لهكاتی لهدایك بوونیانهوهتا ههموو قۆناغهكانی تری ژیان، چونكهئهوانیش یهكێكن لهپێكهاتهئهساسیهكانی خێزان. سهركهوتنی ههموو خێزانێكیش لهپرۆسهی پێشكهوتن وبهرهوپێشچوونی دامهزراندنی ڕیكخستنێكی تۆكمهی كۆمهڵایهتی بهندهلهسهر دوو هۆكاری سهرهكی : یهكهم : سازاندنی كهش وههوایهكی لهبار وگونجاوی خێزانی دوور لهههموو كێشهوگیر وگرفتێكی كۆمهڵایهتی لهپێناو پهروهرده بوون وپهروهرده كردنی مناڵان لهكهش وههوایهكی پڕ له ئارامی وئاسایش دوور لهههموو توند وتیژیهك، تاوهكو مناڵان بهشێوهیهكی تهندروست پهروهردهبكرێن كهسوودو قازانج وخێر بۆ خۆیان و كۆمهڵگاكهشیان بدهنهوه. دووهم : لهسهر خێزان پێویستهكهههموو هۆكارهكانی پهروهردهی ساغ ودروست بگرێتهبهر بۆ ئهوهی نهوهكانی بهشێوهیهكی تهندروست پێبگهیهنێت، ئهمهش بهوهدهبێت كهلێپرسراوی خێزانهكان لهدایكان وباوكان زانیاری تهواویان ههبێت لهسهر ئهو هۆكارانه، ئهمهش لهههڵسو كهوتی ڕۆژانهوپهیوهندی نێوان باوكان ودایكان لهگهڵ مناڵهكانیاندا دهبێت بهشێوهیهكی جوان ڕهنگ بداتهوه. بهڵام لهبهر پێشكهوتن وگۆڕانكاری وگیر وگرفتهكانی دونیای ئهمڕۆمان خێزان ولێپرسراوانی ناتوانن بهشێوهیهكی كامڵ وتهواو ههستن بهئهنجامدانی ئهركی سهرشانی خۆیان بهرامبهر مناڵهكانیان، وهههندێك جار لهبهر بارودۆخی جیاوازی نێو خێزانهكان ( كهپهیوهندیان ههیهبهلایهنی كۆمهڵایهتی و ئابووری وڕامیاری ) یهوه، ئهم دامهزراوهگرنگهی ناو كۆمهڵگا ناتوانێت كهش وههوایهكی لهبار وپڕ لهئارامی وئاسایش بۆ مناڵان فهراههم بهێنن تاوهكو بهوشێوهیهكی تهندروست پهروهردهبكرێن، ههر ئهو بارودۆخهجیاوازهی كۆمهڵایهتی وئابووری وڕامیاری وادهكهن كهخێزانهكان نهتوانن هۆكارهساغ ودروستهكان بگرنهبهر، جا ههندێك جار ئهمهلهنهزانین وجههلی خێزانهكانهوهیه سهرچاوهدهگرێت، وهههندێك جاریش لهكهمتهرخهمی وگوێ پێ نهدانیانهوه، یان لهپیادهكردن وگرتنهبهری هۆكاری ههڵهوهسهرچاوهدهگرێت، وهك بهكارهێنانی لهڕادهبهدهری هۆكاری پهروهردهكردنیتوند وتیژی ولێدان و هاواركردن وتووڕهبوونی بێ هۆ،كهكار دهگاتهئهوهی بهخراپ بهسهر مناڵهكاندا بشكێتهوهوكاریگهری نهگهتیڤانهی ههبێت لهسهر سلوك ڕهوشتی ڕۆژانهیان، لێدان وهاواركردن وجنێودان وزبری نوادنی لهڕادهبهدهر لهگهڵ مناڵدا، ههندێك جار دهبێتههۆی دهستدرێژی كردنهسهریان لهلایهن كهسانی ترهوه، ئهمهش دهرهنجامی ئهو گوێ پێ نهدانهیهكهههندێك لهخێزانهكان گرتویانهتهبهر لهبهرامبهر مناڵهكانیاندا . گومانی تێدا نیهلهههموو حاڵهتێكدا قوربانی ئهم مهسئهلهیهئهو جیهانهنهزیهو وپاك وبێگهردهی مناڵانهكهئهگهر بێتو بهشێوهیهكی دروست پهروهردهبكرێن، ژیانی خێزانی پڕ دهكهن لهكهیف وخۆش وشادی، كهوابێت ئایا تاوان وگوناهی مناڵان چیهلهم مهسئهلهیهدا؟! لێدان وئازاردان وبهههڵهپهروهردهكردنی مناڵان مێژویهكی دوور ودرێژی ههیه، خراپتیرنیان لهمێژووی كۆندا وهك زیندهبهچاڵكردنی كچان وئینكاری كردنی مناڵانی شیر خۆر وخۆنهكردن بهخاوهنیان و وازلێهێنانیان تا دهمردن، یان خنكاندن وسوتاندنیان ئهمانهكۆمهڵهداب ونهریتێكی نهگریس بوون كهجێگای ڕهزامهندنی خێڵ وهۆزهجیاوازهكانی پێش هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بوون لهتهواوی جیهاندا، ههر بۆنموونهزیندهبهچاڵكردنی كچان پێش ئیسلام لهلایهن عهرهبهكانی سهردهمی جاهلیهوهزۆر باو بووه، یان جێهێشتنی ئهو مناڵانهلهدهشت وچۆڵهوانیادا تا مردن یان خواردنیان لهلایهن ئاژهڵانی دڕندهوه، بۆ ئهوهی ڕزگاریان ببێت لێیان لهبهر ئهوهیجێگای ڕهزامهندی دایك وباوكهكانیان نهبوون ، داب ونهریتێك بووهكهئیغریقهكۆنهكان زۆر پیادهیان كردوه، ههر بۆ نموونهلهمهبدهئو توجیهاتهكانی پادشای ئیغریقهكاندا هاتووهكه( هلاریۆ ) ی پادشا فهرمانی كردوهبهژنهكهی كهناوی ( ئیلیس ) بووهكهكیژۆڵهكهیان لهدهشتێكی چۆڵدا بهجێ بهێڵێت ههتاوهكو لهبرسانا دهمرێت یان ئاژهڵێكی دڕهندهدهیخوات بۆ ئهوهی بهو شێوهیهڕزگاریان ببێت لهدهستی . لهگهڵ هاتنی ڕۆژگار و گۆڕانی چهرخ وسهردهمهیهك لهداوی یهكهكاندا، دیاردهی لێدان و ئازاردان وخراپ مامهڵهكردن لهگهڵ منالاندا شێوازی تری جیاوازی بهخۆیهوهبینیوه، وهك دهستدرێژی كردنی سێكسی بۆ سهریان وفرشتن وبازرگانی كردن پێوهیان، یان فڕاندنیان لهلایهن باندهكانی مافیاو وبهكارهێنانیان لهكاری خراپ ونهشیاو چهندان شتی تریش، بهڵام بهسهرنج دان ووردبوونهوهلهبنهما جوانهكانی پهروهردهلهئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ئهوهمان بۆ ڕوون دهبێتهوهكهمناڵان جێگای گرنگی پێدان وخهمخواردنن لهم ئاینهڕهبانیوبهرز وبێ وێنهیهدا، ههر بۆیهدهبینین ئاینی پیرۆزی ئیسلام بهههموو شێوهیهك حهرام وقهدهغهی كردوهكهتوند وتیژی وزهبر وزهنگ بهكار بهێنرێت بۆ مناڵان، ئهمهش بۆ ئهوهی جیهانی پاك وبێگهردی مناڵان تێكهڵاو نهبێت له گهڵهۆكارهكانی ترساندن وتۆقاندن كهپاشتر كاریگهری زۆر خراپی دهبێت لهسهر سلوك وڕهوشتی لهقۆناغهجیا جیاكاندا، سهبارهت بهمهش فهرموودهیهكتان دهخهینهپێش چاو كهبهڵگهیهلهسهر ئهو ووتانهی كهكردمان، ئهبوو هورهیره( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوهكهپێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) حهسهنی كوڕی ئیمامی عهلی دهلاواندهوهوماچی دهكرد ( خوا لهخۆی وباوكی ڕازی بێت ) كهدهكاتهكچهزای پێغهمبهر، لهم كاتهدا ئهقرهعی كوڕی حابیسی لابوو، ووتی : من ئێستا دهكوڕ وكچم ههیهتا ئێستاش یهكێكیانم ماچ نهكردوه، پێغهمبهریش ( صلی الله علیه وسلم ) بهم شێوهیهوهڵامی دایهوه: ( من لا يرحم لا يرحم ) واته: ههركهسێك ڕهحم بهكهسانی تر نهكات خوای گهورهش ڕهحم بهو ناكات ( ئیمامی بوخاری ئهم فهرمودهیهی ڕیوایهت كردوه) . كهواتهبهپێی دهقی ئهم فهرموودهیهسۆز وخۆشهویستی نواندن ولاواندنهوهی مناڵ هۆكارێكهبۆ بهدهست هێنانی خۆشهویستی پهروهردگار، نهك ههر ئهوهندهبهڵكو شهریعهتی ئیسلام گرنگیهكی تهواوی داوهبهمافهكانی مناڵان ههر لهو كاتهی كهدڵۆپهئاوێكهلهڕهحمی دایكیدا تا ئهو كاتهی باڵغ دهبێت وپاشتریش كهلهسهر دایك وباوك پێویستهئافرهتێكی داوێن پاكی ڕێك وپێكی گونجاوی بۆ دهست بخهن تاوهكو ئهوانیش خێزانێكی بهختهورهیان لێ دهربچێت، ئهم زنجیرهیهك لهداوی یهكهش بهردهوام دهبێت لهپێناو دهستگرتن بهپاراستنی داب ونهریت وخوو ڕهوشتی ئیسلامیمانهوه، بۆ ئهوهی ژیانی دونیامان پڕ بێت لهكامهرانی وژیانی دواڕۆژیشمان مسۆگهر بكهین به چوونهبهههشتمان بهیارمهتی وئیزنی پهروهردگاری باڵادهست . والسلام علیكم ورحمةالله وبركاته

المرفقات

2

په‌روه‌رده‌كردنی خێزان ودیــارده‌ی ئــازاردانی منــداڵ
په‌روه‌رده‌كردنی خێزان ودیــارده‌ی ئــازاردانی منــداڵ