پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ ابن جبرين ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه:"به‌نسبه‌ت بانگده‌ره‌كانه‌وه له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا، كه‌كاتی ڕۆژوو شكاندن هات بانگه‌كه‌یان بده‌ن باشتره یان ڕۆژووه‌كه‌یان بشكێنن ؟".
التفاصيل
به‌ربانگ كردنه‌وه‌ی كه‌سی بانگده‌ر پرسیار : به‌نسبه‌ت بانگده‌ره‌كانه‌وه له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا، كه‌كاتی ڕۆژوو شكاندن هات بانگه‌كه‌یان بده‌ن باشتره یان ڕۆژووه‌كه‌یان بشكێنن ئه‌مجا بانگه‌كه‌یان بده‌ن له‌كاتێكدا به‌هه‌زاران كه‌س چاوه‌ڕوانی بانگی ئه‌وان ده‌كات ؟ . وه‌ڵام : هیچ قه‌یدی ناكات هه‌ركامیان پێشتر ئه‌نجام بدات، به‌ڵام باشتر وئه‌فضه‌لتر ئه‌وه‌یه كه بانگه‌كه‌ی بدات ئه‌مجا ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت، چونكه ئه‌و به‌بانگدانه‌كه‌ی خه‌ڵێكی زۆر ئاگادار ده‌كاته‌وه كه خێرا ڕۆژووه‌كانیان بشكێنن، چونكه خۆشه‌ویسترین به‌نده لای خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ن كه زووتر ڕۆژووه‌كانیان ئه‌شكێنن، ئه‌مه‌ش هیچ زیانی پێناگه‌یه‌نێت له‌به‌ر كوورتی ماوه‌ی بانگدانه‌كه‌ی، چونكه پاش خوله‌كێك یان زیاتر بانگه‌كه‌ی لێ ده‌بێته‌وه وئه‌وجا ده‌توانێت ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنیت وئیفطار بكاته‌وه به‌بێ هیچ زیانێك . خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زاناتره. سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی شێخ عبد الله بن عبد الرحمن بن جبرین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) //ibn-jebreen.com/ftawa.php .