البحث

عبارات مقترحة:

الرفيق

كلمة (الرفيق) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعيل) من الرفق، وهو...

العفو

كلمة (عفو) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعول) وتعني الاتصاف بصفة...

السلام

كلمة (السلام) في اللغة مصدر من الفعل (سَلِمَ يَسْلَمُ) وهي...

شاری مه‌ككه‌بۆ به‌(البیت الحرام)ناو ده‌برێت وسنووری حه‌ره‌م تاكوێ ده‌گرێته‌وه‌ ؟

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات التاريخ وتقويم البلدان - تاريخ مكة والمدينة والأقصى
شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز جێگا و پله‌وپایه‌ی به‌رز وپیرۆزی خۆی هه‌یه ‌له‌ئیسلام وپێش ئیسلامیشدا...وه‌ به‌نسبه‌ت مانای حه‌ره‌مه‌وه‌ ڕای جیاواز هه‌یه‌، هه‌ندێك ئه‌ڵێن پاش ئه‌م داوایه‌ی حه‌زره‌تی ئیبراهیم ( عليه السلام ) ماڵ وبه‌یته‌كه‌ی خۆی حه‌رام كرد وقه‌ده‌غه‌ی كرد وماڵه‌‌ پیرۆزه‌كه‌ی گێڕا به‌جیگایه‌كی ئامین وئارام وپڕ له‌ئه‌من وئاسایش...

التفاصيل

  شاری مه‌ككه‌بۆ به‌(البیت الحرام)ناو ده‌برێت وسنووری حه‌ره‌م تاكوێ ده‌گرێته‌وه‌ ؟       شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز، پیرۆزیه‌كه‌ی له‌په‌روه‌ردگاره‌وه ‌پێدراوه‌، ئه‌و شاره‌ی كه ‌خوای گه‌وره ‌به‌( أم القری ) له ‌قورئانی پیرۆزدا ناوی هێناوه ‌وه‌ك فه‌رموویه‌تی: ( وَكَذَلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ قُرْآَنًا عَرَبِيًّا لِتُنْذِرَ أُمَّ الْقُرَى وَمَنْ حَوْلَهَا ... ) { الشوری : 7 } واته‌: ئا به‌و شێوه‌یه‌ قورئانێكی عه‌ره‌بی پاراومان بۆ نیگا كردیت بۆ ئه‌وه‌ی شاری مه‌ككه ‌وده‌وربه‌ری كه‌مه‌به‌ست پێی هه‌موو سه‌رزه‌ویه ‌ئاگادار بكه‌یته‌وه‌و بیانترسێنیت به‌دۆزه‌خ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بێباوه‌ڕی به‌ر‌ده‌وام بن ....   به‌و مانایه‌ی كه‌وه‌ك دایكی شار وگونده‌كانی سه‌ر زه‌وی وایه ‌ئه‌ویش هه‌ر له‌و كاته‌ی كه‌باوكی پێغه‌مبه‌ران حه‌زره‌تی ئیبراهیم ( علیه السلام ) ئاوه‌دانی كرده‌وه‌، له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ خوای گه‌وره ‌فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِلْعَالَمِينَ ) { آل عمران : 96 } واته‌: به‌ڕاستی یه‌كه‌م خانه‌وماڵ ومه‌نزڵگه‌یه‌ك كه ‌بۆ خه‌ڵكی دانرا له‌سه‌ر زه‌وی - بۆ خوداپه‌رستی - ئه‌و خانه‌یه ‌كه ‌له‌مه‌ككه‌یه ‌كه‌پیرۆزه‌و هیدایه‌ت به‌خشه‌ بۆ هه‌موو خه‌ڵكی جیهان . هه‌رچۆنێك بێ شاری مه‌ككه‌ی جێگا و پله‌وپایه‌ی به‌رز وپیرۆزی خۆی  هه‌یه ‌له‌ئیسلام وپێش ئیسلامیشدا . ئه‌مجا ئێستا بابزانین مانی حه‌ره‌م چیه‌؟   له‌م باره‌یه‌شه‌وه ‌ڕای جیاواز هه‌یه ‌هه‌ندێك ئه‌ڵێن پاش ئه‌م داوایه‌ی حه‌زره‌تی ئیبراهیم ( عليه السلام ) ماڵ وبه‌یته‌كه‌ی خۆی حه‌رام كرد وقه‌ده‌غه‌ی كرد وماڵه‌‌ پیرۆزه‌كه‌ی گێڕا به‌جیگایه‌كی ئامین وئارام وپڕ له‌ئه‌من وئاسایش،  هه‌موو شه‌ڕو شۆڕ وخــوێن ڕشتن وبگره ‌داربڕین وڕاوكردن وئازاردارنی هه‌مووگیان له‌به‌رێكیشی حه‌رام و قــه‌ده‌غه‌كـرد، هه‌روه‌ك له‌سه‌ر زماني حه‌زره‌تی ئیبراهیمه‌وه ‌ده‌فـه‌رموێت : ( وَإِذْ قَــالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ اجْعَــلْ هَـذَا بَلَدًا آمِنًا ) { إبراهيم : 35 }     هه‌ندێكی تر ده‌ڵین هه‌ر له‌و كاته‌وه ‌خوای گه‌وره ‌ئاسمانه‌كان وزه‌وی دروست كرد شاری مه‌ككه‌‌ی پیرۆزی گێڕا به‌جێگایه‌كی ئارام وقه‌ده‌غه‌ی كرد له‌خه‌ڵكی كه‌خوێن ڕشتن وئاژاوه‌بشێوی تێدا بنێنه‌وه ‌ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كاتێك حه‌زره‌تی ئیبراهیم (علیه السلام) داوای كرد له‌په‌روه‌ردگار و فه‌رمووی :( رَبَّنَا إِنِّي أَسْكَنْتُ مِنْ ذُرِّيَّتِي بِوَادٍ غَيْرِ ذِي زَرْعٍ عِنْدَ بَيْتِكَ الْمُحَرَّمِ ) { إبراهيم : 3 7 } )) (هذه حرم حرمه الله يوم خلق السموات والأرض، وخلق الشمس والقمر، ووضع هذين الأخشبين، لم تحل لأحد قبلي، ولا تحل لأحد بعدي، أُحِلَّت لي ساعة من نهار )) { سه‌یری كتێبی أخبار مكة وته‌فسیری الطبری 2/46 ببكه‌ به‌ درێژی باس له‌م مه‌سئه‌له‌یه ‌ده‌كات } كه‌واته‌به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌شاری مه‌ككه‌هه‌ر له‌و كاته‌وه‌خوای گه‌وره‌ئاسمانه‌كان وزه‌وی دروست كردوه‌هه‌ر له‌و كاته‌شه‌وه‌حه‌رامی كردوه‌كه‌كوشتو بڕی تێدا بكرێت وخوینی تێدا بڕێژرێت .. جا كه‌واته‌حاجیانی ماڵی خودا ومیوانه‌به‌ڕێزه‌كانی ئه‌بێت ڕێز وحورمه‌تی ئه‌و شاره‌بگرن وبزانن وبیر له‌وه‌بكه‌نه‌وه‌ئه‌م شاره‌جێگا ومه‌كانتێكی زۆر گه‌وره‌وپیرۆزی هه‌یه‌لای په‌روه‌ردگار، هه‌ر كه‌سێكیش شه‌عائر وپیرۆزیه‌كانی خوای گه‌وره‌به‌ڕێز وحورمه‌ت بگرێت ئه‌وه‌بێگومان له‌ئیمان وباوه‌ڕێ به‌هێزیه‌وه‌هــه‌ڵده‌قوڵێت هــه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( ذَلِكَ وَمَنْ يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِنْ تَقْوَى الْقُلُوبِ ) { الحج : 32 }, بۆیه‌پێویسته‌ئه‌وه‌بزانن هه‌روه‌ك چۆن چاكه‌وخێری حه‌رمی مه‌ككی به‌چه‌ند قات وچه‌ند جاره‌لای خوای گه‌وره‌به‌هه‌مان شێوه‌ش خراپه‌وخراپه‌كاری له‌و جێگا پیرۆزه‌شدا زیاتر له‌شوێنی تر گوناهی زیاتره‌، هه‌ر بۆیه‌ده‌بینین نیه‌ت ونیازی خراپه‌له‌جیگای تر تا خاوه‌نه‌كه‌ی پێی هه‌ڵنه‌سێت خوای گه‌وره‌بۆی نانوسێت، به‌ڵام نیه‌تی خراپه‌له‌حه‌ره‌می مه‌ككی دا ئه‌گه‌ر چی ئه‌نجامیش نه‌درێت خوای گه‌وره‌له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ینوسێت ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئایه‌تی : ( ... وَمَنْ يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍ بِظُلْمٍ نُذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ ) { الحج : 25 } واته‌: جا هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت له‌حه‌ره‌می مه‌ككه‌دا سته‌م وخراپه‌وخراپه‌كاری بكات ئه‌وه‌سزایه‌كی به‌ئازاری پێ ده‌چیژێن .   ئايا سنووري حه‌ره‌می مه‌ككه‌تا چ جێگایه‌ك ده‌گرێته‌وه‌؟؟   گومان له‌وه‌دا نیه‌هه‌موو پاوان وقه‌ده‌غه‌كراویك سنووری دیاری كراو وتایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، وچه‌ند نیشانه‌یه‌كیش هه‌ن جیای ده‌كه‌نه‌وه‌له‌پاوان وقه‌ده‌غكراوی تری خه‌ڵكی، ئه‌مه‌ئه‌گه‌ر عورف وباوێكی باش بێت بۆ جیاكردنه‌وه‌ی موڵك وماڵی خه‌ڵكی له‌یه‌كتر، ئه‌وه‌بێگومان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی پاوان وقه‌ده‌غه‌ركراوه‌كانی خوای گه‌وره‌وزانینی ئه‌و سنوورانه‌پێویستیه‌كه‌له‌پێویستیه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام .   ڕیوایه‌ت كراوه‌كه‌جوبره‌ئیل ده‌ستی حه‌رزه‌تی ئیبراهیمی گرتبێت ( علیهما السلام ) وپاشان له‌سه‌ر سنووره‌كانی حه‌ره‌می مه‌ككه‌وه‌ستاندبێتی وبۆی دیاری كردبێت، ئه‌ویش له‌سه‌ر هه‌ر سنوورێك نیشانه‌یه‌كی داناوه‌بۆ ئه‌وه‌ی بناسرێته‌وه، به‌م پێیه‌ش حه‌زره‌تی ئیبراهیم ( علیه السلام ) یه‌كه‌م كه‌سێك بووه‌كه‌نیشانه‌ی بۆ سنووره‌كانی حه‌ره‌می مه‌ككه‌داناوه‌، پاش ئه‌ویش ( قوصه‌ی ) باپیره‌گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام جارێكی تر نوێی كردونه‌ته‌وه‌، ئه‌مجا قوره‌یشیش له‌سه‌رده‌می ئیسلامدا به‌و كاره‌هه‌ستاونه‌ته‌وه‌جارێكی تر، له‌پاش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ریش ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) حه‌زره‌تی عومه‌ر ( خوای لێ رازی بیت ) جارێكی تر سنووره‌كانی حه‌ره‌می مه‌ككه‌ی نوێ كردوه‌ته‌وه‌، شایانی باسه‌به‌درێژای ده‌وڵه‌ت وخیلافه‌ته‌یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئیسلام هه‌ركاتێك پێویستی كردبێت ئه‌و سنوورانه‌یان نوێ كردوه‌ته‌وه‌ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سنوورانه‌لای خه‌ڵكی ئاشكرا ودیار بن و هیچ كه‌س زاتی ئه‌وه‌نه‌كات بیان به‌زێنێت، چونكه‌وه‌ك ووتمان ئه‌حكامه‌كانی حه‌ره‌می مه‌ككی تایبه‌ت مه‌ندی خۆیان هه‌یه‌و جیاوازن له‌ئه‌حكامی جێگاكانی تری غه‌یری حه‌ره‌می مه‌ككی . جا ئێستا كاتی ئه‌وه‌هاتوه‌بزانین ئه‌و سنورانه‌له‌كوێوه‌ده‌ست پێ ده‌كات : له‌ڕووی باكووری شاری مه‌ككه‌وه : ‌ مه‌به‌ست له‌ڕوی شاری مه‌دینه‌وه‌: له‌و جێگایه‌وه‌ده‌ست پێ ده‌كات كه‌پێی ده‌ڵێن ( التنعیم ) یان مزگه‌وتی حه‌زره‌تی عائشة ( خوای لێ رازی بێت ) ئه‌و ماوه‌یه‌ش له‌نێوان ئه‌وێ ومزگه‌وتی حه‌ره‌مدا نزیكه‌ی حه‌وت كیلۆ مه‌تر . له‌ڕووی ڕۆژئاواوه‌: كه‌ده‌كاته‌ڕووی شاری جدة له‌و جێگاوه‌ده‌ست پێ ده‌كات كه‌به‌( الحدیبیة ) ناسراوه‌، ئه‌و ماوه‌یه‌ش له‌نیوان ئه‌و جێگایه‌ومزگه‌وتی حه‌ره‌مدا نزیكه‌ی حه‌ڤده‌‌كیلۆ مه‌تره‌. له‌ڕووی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌: كه‌ده‌كاته‌ڕووی ناوچه‌ی نجد له‌و ناوچه‌یه‌وه‌ده‌ست پێ ده‌كات كه‌به‌( الجعرانة ) ناسراوه‌، ئه‌و ماوه‌یه‌ش تا مزگه‌وتی حه‌ره‌م نزیكه‌ی چوارده‌كیلۆ مه‌تر ونیوه‌. له‌ڕووی باشووره‌وه‌: كه‌مه‌به‌ست پێی ڕووی كێوی عه‌ره‌فه‌یه‌" له‌مزگه‌وتی نه‌میره‌وه‌ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌و ماوه‌یه‌ش به‌بیست كیلۆ مه‌تر مه‌زه‌نده‌ده‌كرێت . له‌كۆتایدا داواكارین له‌خوای گه‌وره‌حه‌جی حاجیانی ئه‌مساڵی گیرا بكات وله‌گوناهی هه‌موو لایه‌كمان خۆش بێت، وه‌ئێمه‌ش توانیبێتمان شتێك له‌خه‌رمانی زانیاریه‌كانتانمان زیاد كردبێت . والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته