البحث

عبارات مقترحة:

الخالق

كلمة (خالق) في اللغة هي اسمُ فاعلٍ من (الخَلْقِ)، وهو يَرجِع إلى...

المجيب

كلمة (المجيب) في اللغة اسم فاعل من الفعل (أجاب يُجيب) وهو مأخوذ من...

الحفي

كلمةُ (الحَفِيِّ) في اللغة هي صفةٌ من الحفاوة، وهي الاهتمامُ...

ماناكانی فیتنه‌ له‌ قورئانی پیرۆز

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات مباحث قرآنية متنوعة
ووشه‌ی فیتنه‌ له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا به‌ مانای تاقیكردنه‌وه‌ وناڕه‌حه‌تی وبێباوه‌ڕی وماڵ ومنداڵ دێیت...وه‌‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا به‌ پازده‌ ( ١٥ ) مانا هاتوه‌، به‌ كورتی باسی ده‌كه‌ین بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست...

التفاصيل

ماناكانی فیتنه له قورئانی پیرۆز ووشهی فیتنه له زمانی عهرهبیدا به مانای تاقیكردنهوه وناڕهحهتی وبێباوهڕی وماڵ ومنداڵ دێیت...وه له شهرعدا وهكو ابن حهجر ـ ڕهحمهتی خوای لهسهر بێت ـ پێناسهی دهكات ودهڵێت: بهو ناكۆكیه دهوترێت كه دروست دهبێت بههۆی داواكردنی پله وپایهو دهسكهوتنی سهروهت وسامان، تا وای لێ دێت نهزانڕێت كامه ڕاسته و كامه نا ڕاست وپوچهڵه...وه ووشهی فیتنه له قورئانی پیرۆزدا به پازده ( ١٥ ) مانا هاتوه، به كورتی ئهمانهن: مانای یهكهم: شیرك ( الشرك ) ، خوای گهوره دهفهرموێت: {وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلَّهِ فَإِنِ انْتَهَوْا فَلا عُدْوَانَ إِلَّا عَلَى الظَّالِمِينَ} (البقرة:193) واته: له كوشتنیان كۆڵ مهدهن ههتا ئاژاوه وشیرك لهناو دهچێ...وه ئایین ودین وبهرنامهی ژیان، ههر بهرنامهو دینی خوا دهبێ وزاڵیش دهبێ بهسهر گشت بهرنامهكانی تردا...ئینجا ئهگهر ئهوان دهسبهردار بوون وكۆتاییان به شیرك هێنا وكۆڵیان بهدوژمنایهتی وكاری نامهردانهیان دا، ئیتر هیچ دوژمنایهتییك بهرامبهریان نییه، مهگهر لهسهر ئهوانهیان ستهمكارو شهڕفرۆشن، ههركاتێكیش ئهمانه دهستیان لهناههقی وبێ باوهڕی ههڵگرت، ئیتر لهگهڵ ئهوانیشدا جهنگ ناكرێ. وهدهفهرموێت: {وَالْفِتْنَةُ أَشَدُّ مِنَ الْقَتْلِ}(البقرة: من الآية191). واته: لادان له رێ ی ئاین وشیرك پهیدا كردن له كوشتن سهخت تره. تهماشای تهفسیری ابن كثیر بكه.مانای دووهم: بێ باوهڕی ( الكفر )، خوای گهوره دهفهرموێت:{ هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آَيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آَمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ} (آل عمران:الآية7). واته: ئهو خوایه زاتێکه که قورئانی بۆ سهر تۆ (ئهی محمد (صلی الله علیه وسلم) نارده خوارهوه، بهشێک له ئایهتهکانی دامهزراو و پایهدارو ڕوون و ئاشکران، ئهوانه بنچینهو بناغهی قورئانهکهن و ههندێکی تریشی واتای جۆراوجۆر ههڵدهگرن و به ئاسانی نازانرێن، جا ئهوانهی که له دڵیاندا لاری و لادان ههیه، حهز له حهق و ڕاستی ناکهن، ئهوانه شوێنی ئهو ئایهتانه دهکهون که مانای جۆراو جۆر و فراوانیان ههیه، بۆ ئهوهی فیتنه و ئاشوب و ناکۆکی و دووبهرهکی دروست بکهن، یان بۆ ئهوهی لێکدانهوهی ههڵهی بۆ ههڵبهستن، له حاڵێکدا که لێکدانهوهی ئهو جۆره ئایهتانه ههر خوا خۆی به تهواوی دهیزانێت، جا ئهو کهسانهی کهله زانستدا ڕۆچوون دهڵێن: ئێمه باوهڕی دامهزراومان بهههر ههموو (ئهو ئایهتانه)ههیه که لهلایهن پهروهردگارمانهوهیه و فهرمایشی ئهوه، (لهڕاستیدا) بێجگه له خاوهن بیر و ژیرهکان یاداوهری وهرناگرن و بیرناکهنهوه (لهم قورئانه). مانای {ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ} واته: بۆ تێكدانی بیروباوهڕی موسڵمانان و بهرهو بێباوهڕی وكوفر دهیانبهن.تهماشای تهفسیری قورتوبی بكه له ( الجامع لاحكام القران ). ودهفهرموێت: { وَلَكِنَّكُمْ فَتَنْتُمْ أَنْفُسَكُمْ }(الحديد: من الآية14). واته: بهڵام ئێوه خۆتان خهڵهتاند ( دووروو پیلان گێڕبوون).مانای سێههم: تاقی كردنهوه ( الامتحات والابتلاء )، خوای گهوره دهفهرموێت:{ أَحَسِبَ النَّاسُ أَنْ يُتْرَكُوا أَنْ يَقُولُوا آَمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ }(العنكبوت: الآية 2 ).واته: ئاخۆ موسڵمانان- بهتایبهتی - موسڵمانانی مهككه، گومان وادهبهن كه ئهگهر ههر ئهوهنده بڵێن: بڕوامان هێناوه، ئیتر وازیان لێدههێنرێ و، تاقییناكرێنهوه؟! نهخێر.. شتی وا نابێ و نهبووه بهڵكو پێویسته خهڵكی موسڵمان تاقی بكرێنهوهو، له بهرامبهریشیهوه، ئارامیان ببێ...مانای چوارهم: سزا ( العذاب )، خوای گهوره دهفهرموێت:{ فَإِذَا أُوذِيَ فِي اللَّهِ جَعَلَ فِتْنَةَ النَّاسِ كَعَذَابِ اللَّهِ}( العنكبوت: من الآية 10).واته: جا كاتێك یهكێك لهوانه [ههندێك لهخهڵكی ههن كه دهڵێن : باوهڕمان بهخوا هێناوه]، ئهگهر له بهر خواو له پێناوی خوادا تووشی ئازار و ناخۆشی كرا، وادهزانێت سزاو ئهشكهنجهی خهڵكی وهك سزای خوا وایه... مانای پێنجهم:سوتاندن به ئاگر ( الاحراق بالنار )، خوای گهوره دهفهرموێت:{ إِنَّ الَّذِينَ فَتَنُوا الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَتُوبُوا فَلَهُمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ وَلَهُمْ عَذَابُ الْحَرِيقِ} (البروج:الآية 10 ). واته: بهڕاستی ئهوانهی که ئازاری پیاو و ژنه بڕوادارهکانیان داو [ ئاگر ] لهپاشان پهشیمان نهبوونهوه ئهوه بۆ ئهوان ههیه سزای دۆزهخ، وه سزای(ئاگری) سوتێنهر.مانای شهشهم:كوشتن ( القتل )، خوای گهوره دهفهرموێت:{ إِنْ خِفْتُمْ أَنْ يَفْتِنَكُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا}(النساء: من الآية 101 ).واته: ئهگهر ترسان ئهوانهی بێ باوهڕن جهنگتان لهگهڵ بکهن...مانای حهوتهم: ڕێگرتن ( الصد )، خوای گهوره دهفهرموێت:{ وَاحْذَرْهُمْ أَنْ يَفْتِنُوكَ عَنْ بَعْضِ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ إِلَيْكَ} ( المائدة : من الآية 49 ). واته: وریابه نهوهکو ئهوان ڕێت لێ ههڵه بکهن له ههندێک لهو ڕێنمووییانهی که خوا بۆی ناردوویت...مانای ههشتهم: گومڕایی (الضلالة)، خوای گهوره دهفهرموێت:{ وَمَنْ يُرِدِ اللَّهُ فِتْنَتَهُ} (المائدة: من الآية 41). واته: وه ههر کهسێك خوا بیهوێ کافرو گومڕای بکات... مانای نۆیهم: بههانه (المعذرة)، خوای گهوره دهفهرموێت:{ ثُمَّ لَمْ تَكُنْ فِتْنَتُهُمْ إِلَّا أَنْ قَالُوا وَاللَّهِ رَبِّنَا مَا كُنَّا مُشْرِكِينَ} (الأنعام: من الآية 23).واته: پاشان بههانهیان هیچ نهبوو بێجگه لهوهی که وتیان سوێند به خوای پهروهردگارمان ئێمه بههیچ جۆر هاوبهش دانهر نه بووین بۆ خوا.مانای دهیهم: شیت بوون (الجنون)، خوای گهوره دهفهرموێت:{ فَسَتُبْصِرُ وَيُبْصِرُونَ٭ بِأَيِّيكُمُ الْمَفْتُونُ} (القلم: الآية 5-6) واته: جا بهم زووانه تۆش و ئهوانیش دهبینن. که کامتان شێتن... مانای یازدهههم: تاوان وگوناه (الإثم)، خوای گهوره دهفهرموێت:{ أَلَا فِي الْفِتْنَةِ سَقَطُوا} (التوبة: من الآية49) واته: له حاڵێکدا ئهو جۆره کهسانه با چاک بزانن که له گوناهو تاواندا ڕۆچوون....مانای دوازدهههم: سزا (العقوبة)، خوای گهوره دهفهرموێت:{ فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَنْ تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ} (النور: من الآية 63) واته: دهبا ئهوانهی که سهرپێچی له فهرمانی دهکهن بترسن لهوهی که تووشی تاقی کردنهوهیهکی سهخت، یان تووشی سزایهکی به ئێش ببن.مانای سیازدهههم: نهخۆشی وناڕهحهتی (المرض والوجع)، خوای گهوره دهفهرموێت:{ يُفْتَنُونَ فِي كُلِّ عَامٍ مَرَّةً أَوْ مَرَّتَيْنِ} (التوبة: من الآية 126) واته: بهڕاستی ئهوان له ههموو ساڵێکدا جارێک یان دوو جار توشی نهخۆشی وناڕهحهتی دهبن... تهماشای تهفسیری: فتح القدير الجامع بين فني الرواية و الدراية من علم التفسير، دانهرهكهی: محمد بن علي بن محمد الشوكاني (المتوفى : 1250هـ). مانای چواردهههم: قهزای خوای گهوره (القضاء)، خوای گهوره دهفهرموێت:{ إِنْ هِيَ إِلَّا فِتْنَتُكَ تُضِلُّ بِهَا مَنْ تَشَاءُ وَتَهْدِي مَنْ تَشَاءُ أَنْتَ وَلِيُّنَا فَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا وَأَنْتَ خَيْرُ الْغَافِرِينَ } (الأعراف: من الآية 155) واته: ئهمه هیچ شتێک نیه تهنها تاقیکردنهوهیهکی زاتی تۆ نهبێت که ئهوهی بتهوێت پێگومڕا دهکهیت، ئهوهش بتهوێت هیدایهتی دهدهیت، ههر تۆ پشت و پهنای ئێمهی، جا (داواکارین) لێمان خۆش ببیت و بهزهییت پیاماندا بێتهوه، تۆ چاکترینی چاوپۆشیکهرانی.مانای پازدهههم: پهند (العبرة)، خوای گهوره دهفهرموێت:{ رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ} (يونس: من الآية85) واته: پهروهردگارا مهمانگێڕه بههۆکاری سهرگهردانی بۆ قهومی ستهمکاران (که ههم ئێمه ئازار بدهن ههم خۆشیان گوناهبار ببن و دوور بکهونهوه له ئیمان) له كۆتاییدا داواكارم له خوای گهوره دوورمان بخاتهوه له ههموو فیتنهیهك وڕێگهی ڕاستیمان پێ ببهخشێت.وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

المرفقات

2

ماناكانی فیتنه‌ له‌ قورئانی پیرۆز
ماناكانی فیتنه‌ له‌ قورئانی پیرۆز