البحث

عبارات مقترحة:

الخالق

كلمة (خالق) في اللغة هي اسمُ فاعلٍ من (الخَلْقِ)، وهو يَرجِع إلى...

البارئ

(البارئ): اسمٌ من أسماء الله الحسنى، يدل على صفة (البَرْءِ)، وهو...

الرب

كلمة (الرب) في اللغة تعود إلى معنى التربية وهي الإنشاء...

وه‌رگرتنی كرێ له‌ به‌رامبه‌ر قورئان خوێندن له‌ ته‌عزیه‌دا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین ، ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات صلاة الجنازة - التعزية
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ابن العثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:"ئایا دروسته‌ بۆ كه‌سێك كه‌ سوره‌تی فاتحه‌ له‌ ته‌عزیه‌یه‌كدا بۆخوێنێت وپاشان بڕێك پاره‌ له‌خاوه‌ن ته‌عزیه‌كه‌ وه‌ربگرێت ؟ ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ حه‌ڵاڵه‌ یان حه‌رامه‌ ؟".

التفاصيل

  وه‌رگرتنی كرێ له‌ به‌رامبه‌ر قورئانخوێندن له‌ ته‌عزیه‌دا     پرسیارێكه‌و له‌لایه‌ن شێخ محمد بن صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ : پرسیار : ئایا دروسته‌ بۆ كه‌سێك كه‌ سوره‌تی فاتحه‌ له‌ ته‌عزیه‌یه‌كدا بۆخوێنێت وپاشان بڕێك پاره‌ له‌خاوه‌ن ته‌عزیه‌كه‌ وه‌ربگرێت ؟ ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ حه‌ڵاڵه‌ یان حه‌رامه‌ ؟ وه‌ڵام : دروست نیه‌ بۆ هیچ كه‌سێك پاره‌ وه‌ربگریت له‌به‌رامبه‌ر قورئان خوێندندا، به‌ڵام دروسته‌ وه‌رگرتنی پاره‌ یان كرێ له‌به‌رامبه‌ر فێركردنی قورئانی پیرۆز له‌هه‌ر كه‌سێك چونكه‌ فێركردنی قورئانی پیرۆز سوود وكه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی تره‌، به‌پێچه‌وانه‌ی وه‌رگرتنی كرێ له‌به‌رامبه‌ر خوێندنی قورئان له‌ته‌عزیه‌دا كه‌ خویندنه‌كه‌ی ته‌نها له‌ پێناو پاره‌كه‌دایه‌، جا ئه‌و برا به‌ڕیزه‌ی كه‌ پرسیاره‌كه‌ی كردوه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر پاره‌یه‌كی وه‌رگرتووه‌ له‌ هاوه‌ڵه‌كه‌ی له‌و كاره‌یدا با بیگێڕێته‌وه‌ بۆی . به‌نسبه‌ت ئه‌و ووته‌یه‌شی كه‌ ده‌ڵێت خوێندنی سوره‌تی فاتحه‌ له‌ته‌عزیه‌دا، ئێمه‌ ده‌ڵێن : ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و بدعه‌ و داهێنراوانه كه‌ له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا داهێنراوه‌، ‌چونكه‌ نه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) و نه‌ خوله‌فای ڕاشیدین و نه ‌هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانی ( خوایان لێ ڕازی بێت ) كارێكی له‌و شێوه‌یه‌یان نه‌كردوه‌ و سوره‌تی فاتحه‌یان نه‌خوێندوه‌ له‌ كاتی ته‌عزیه‌دا، ته‌نها ئه‌وه‌یان كردوه‌ كه‌ سه‌ره‌خۆشی وته‌عزیه‌یان له‌و كه‌سه‌ كردوه‌ كه‌ موصیبه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا هاتووه‌ و كه‌سه‌كه‌ی لێ مردووه‌ ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ركه‌سه‌ و به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ توانرا بێت باری ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ موصیبه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا هاتووه‌ كه‌مێك سووك بكه‌ن وبه‌سه‌رخۆشی لێكردن به‌هێزی بكه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ناره‌حه‌تیه‌ی كه‌ به‌سه‌ریدا هاتووه‌، چونكه‌ ووشه‌ی ( التعزیة ) له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا به‌واتای ( تقویة = به‌هیز كردن ) دێت، بۆیه‌ ده‌بینین كه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) سه‌ره‌خۆشی یه‌كێك له‌ كچه‌كانی به‌م ووته‌ به‌نرخه‌ كردوه‌ كاتێك كچێكی له‌كچه‌كانی كه‌سێك ئه‌نێرێت بۆلای، ئه‌ویش به‌و نێرراوه‌ ئه‌ڵێت كه‌ به‌كچه‌كه‌ی بڵێت : (مرها فلتصبر ولتحتســب فإن لله ما أخذ وله ما أبقى وكل شيء عنده بأجل مسمى  ) { ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردووه‌ } واته‌ : فه‌رمانی پێ بكه‌ كه‌ ئارام بگرێت وچاوه‌ڕوانی ئه‌جر وپاداشتی خوای گه‌وره‌ بێت، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌ كه‌ هه‌رچیه‌ك هه‌یه‌ بیكات و بیباته‌وه‌ بۆلای خۆی، وه‌ هه‌رچیه‌كیش بیه‌وێت بیهێڵێته‌وه‌ و وازی لێ بهێنێت، وه‌ هه‌موو شتێكیش لای په‌روه‌ردگار‌ ئه‌جه‌ل و كاتێكی دیاری بۆ دانراوه‌ . بۆیه‌ سووننه‌ته‌ له‌ ســه‌ره‌خۆشی كردنی كه‌سی ته‌عزیه‌ باردا ئه‌م ووته‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) بوترێت، چونكه‌ بێگومان ئه‌و ووته‌ به‌نرخ و گه‌ورانه‌ كاریگه‌ریه‌كی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر دڵ وده‌روونی ئه‌و كه‌سه‌ی موصیبه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ر هاتووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ئاوڕشێنی دل وده‌روونی ده‌كات ئارامی پێ په‌یدا ده‌كات وئه‌و باوه‌ڕه‌ی لا دروست ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر ئارام بگرێت له‌به‌ر ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ په‌روه‌ردگاری پاداشتی زۆر گه‌وره ونه‌بڕاوه‌ی ده‌داته‌وه‌، وه‌ فێری ئه‌وه‌ش ده‌بێت كه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ده‌یباته‌وه‌ بۆلای خۆی وئه‌وه‌شی ئاره‌زوو بكات ده‌یهێڵێته‌وه‌، خۆی مه‌لیك وپادشای هه‌موو جیهان وخاوه‌نی هه‌موو شتێكه‌ وبه‌ وویستی خۆی ته‌صه‌ڕوف ده‌كات تێیدا به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بتوانێت ڕیگری لێ بكات یان ده‌ست پێش بخات به‌سه‌ر فه‌رمانی ئه‌ودا وهه‌موو شتێك لای ئه‌و زاته‌ پیرۆزه‌ به‌ ئه‌جه‌ل وكاتی دیاری كراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ خۆ ناڕه‌حه‌تكردن و غه‌مباری هیچ سوود وكه‌ڵكێكی نیه‌، ئه‌گه‌ر چی مرۆڤ به‌ له‌ده‌ستدانی عه‌زیزان و خۆشه‌ویستانی له‌دونیادا هه‌ر دڵ ته‌نگ و ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت، هه‌روه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ری خواد ( صلی الله علیه وسلم ) له‌كاتی وه‌فات كردنی ئیبراهیمی كوڕیدا فه‌رمووی : ( القلب يحزن والعين تدمع ولا نقول إلا ما يرضي الرب وإن لفراقك يا إبراهيم لمحزونون ) { ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردووه‌ } واته‌ : دڵ ناڕه‌حه‌ت و خه‌فه‌ت بار ده‌بێت و چاوه‌كانیش ئه‌شك و فرمێسك ده‌ڕێژن، به‌ڵام شتێك ناڵێین كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی ڕازی نه‌بێت، به‌ڕاستی جودا بوونه‌وه‌ت ئه‌ی ئیبراهیم خه‌فه‌تباری كردین . جا بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر مرۆڤی باوه‌ڕدار كه‌ ئارام بگرێت وشتێك نه‌ڵیت یان شتێك نه‌كات كه‌ ناڕه‌زایی خودا بگه‌یه‌نێت یان به‌ڵگه‌ بێت له‌سه‌ر بێ ئارامی .  خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زانا وشاره‌زاتره‌ . سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی شێخ محمد بن صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كانی ( نور علی الدرب ) .

المرفقات

2

وه‌رگرتنی كرێ له‌ به‌رامبه‌ر قورئان خوێندن له‌ ته‌عزیه‌دا
وه‌رگرتنی كرێ له‌ به‌رامبه‌ر قورئان خوێندن له‌ ته‌عزیه‌دا