البحث

عبارات مقترحة:

المهيمن

كلمة (المهيمن) في اللغة اسم فاعل، واختلف في الفعل الذي اشتقَّ...

الصمد

كلمة (الصمد) في اللغة صفة من الفعل (صَمَدَ يصمُدُ) والمصدر منها:...

الواسع

كلمة (الواسع) في اللغة اسم فاعل من الفعل (وَسِعَ يَسَع) والمصدر...

خاوه‌ن بێ ده‌ست نوێژی گه‌وره‌ ( له‌ش گران و له‌ش پیس )بۆیان هه‌یه‌ مردوو بشۆرن

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات صلاة الجنازة - غسل الميت
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ( ئیسلام پرسیار وه‌ڵام ) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌شی گران وجه‌نابه‌تی له‌سه‌ر بێت یان ئافره‌تێك له‌ سووڕی مانگانه‌دا بێت دروسته‌ مردوو بشۆرن‌؟".

التفاصيل

  خاوه‌ن بێ ده‌ست نوێژی گه‌وره‌ ( له‌ش گران و له‌ش پیس )بۆیان هه‌یه‌ مردوو بشۆرن     پرسیار : ئایا ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌شی گران وجه‌نابه‌تی له‌سه‌ر بێت یان ئافره‌تێك له‌ سووڕی مانگانه‌دا بێت دروسته‌ مردوو بشۆرن ؟ وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ودرود وڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر محمد المصطفی وهاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ . ده‌ست ونوێژ و له‌ش پاكی به‌مه‌رج  نه‌گیراوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ مردوویه‌ك ده‌شۆرێت، ابن قدامه‌ ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئه‌ڵێت : هیچ جیاوازیه‌ك نابینم له‌نێوان زانایاندا سه‌باره‌ت به‌ ڕاستی ودروستی شۆرینی ئه‌و مردووه‌ی كه‌ كه‌سێكی له‌ش گران یان ئافره‌تێكی خاوه‌ن حه‌یز بیشوات، به‌ڵام باشتر و له‌پێشتر ئه‌وه‌یه‌‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ مردوو ده‌شوات له‌شی پاك بێت و ده‌ست نوێژی هه‌بێت ( المغني 2/162) ئیمامی نه‌وه‌ویش ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌م باره‌یه‌وه‌  ووتویه‌تی : دروسته‌ بۆ له‌ش گران و ئافره‌تی حه‌یزدار كه‌ مردوو بشۆرن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌راهه‌تێكی هه‌بێت، به‌ڵام ابن سیرین و حه‌سه‌ن به‌لایانه‌وه‌ مه‌كروهه‌، ئیمامی مالیكیش به‌لایه‌وه‌ وایه‌ كه‌سی له‌ش گران مه‌كروهه‌ مردوو بشۆرێت، به‌ڵگه‌شمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌كروه نیه‌ مردوو بشۆرن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانیش وه‌ك غه‌یری خۆیان پاك وخاوێنن ( شرح المهذب5/145. پرسیاریش كراوه‌ له‌ لیژنه‌ی هه‌میشه‌ی بۆ فه‌توادان له‌ شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ كه‌ ئایا دروسته‌ ئافره‌تێك له‌ سوڕی مانگانه‌دا بێت مردوو بشۆرێت و كفنی بكات ؟ له‌وه‌ڵامدا ووتویانه‌ : دروسته‌ بۆ ئافره‌تێك كه‌ له‌سوڕی مانگانه‌دا بێت ئافره‌تێكی مردوو بشۆرێت و كفنی بكات، له‌ پیاوانیشدا دروسته‌ ته‌نها پیاوه‌كه‌ی خۆی بشوات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوڕی مانگانه‌ هیچ ڕێگریه‌ك دروست ناكات له‌به‌رده‌م شۆرینی مردوودا . پرسیاریش كرا له‌ شێخ محمد بن صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) كه‌ ئایا هه‌ر كه‌سێك كه‌ مردوو ده‌شۆرێت واجبه‌ له‌سه‌ری كه‌ ده‌ست نوێژی هه‌بێت ؟ له‌وه‌ڵامدا ووتی : نه‌خێر مه‌رج نیه‌، واته‌ مه‌رج نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ مردووه‌كه‌ ده‌شوات ده‌ستوێژی هه‌بێت، به‌ڵام زانایان ووتویانه‌ نابێت كه‌ كه‌سانی له‌ش گران و جه‌نابه‌ت له‌ چوارده‌وری مردوو بن، چونكه‌ فریشته‌كان ناچنه‌ ئه‌و جێگا و خانوه‌ی كه‌ له‌ش گران و له‌ش پیسی تێدا بێت، "لقاء الباب المفتوح" ( 78 ). خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زانا و شاره‌زاتره‌ . سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕي ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام

المرفقات

1

خاوه‌ن بێ ده‌ست نوێژی گه‌وره‌ ( له‌ش گران و له‌ش پیس )بۆیان هه‌یه‌ مردوو بشۆرن