خۆ ڕازاندنه‌وه‌و خۆ جوانكردن چ بۆ نێر یا مێ شتێكی خوا ڕسكه له‌لای هه‌موو مرۆڤێكی ساغ و سه‌لیم , به‌جۆرێك هه‌م ده‌روونی مرۆڤ حه‌زی لێده‌كات و داخوازی ده‌كات، هه‌م په‌یام و به‌رنامه‌ی خواش فه‌رمانی پێ ده‌كات...
التفاصيل
بنچینه شه‌رعییه‌كانی خۆجوانكردن له ئیسلامدا الحمد الله رب العالمین، والصلاة والسلام علی خیر خلقه محمد و علی آله وصحبه أجمعین. ده‌ستپێك: بێگومان شتێكی ڕوون و به‌ڵگه نه‌ویسته كه شه‌رعیه‌تی پاك و بێگه‌ردی ئیسلام ڕێ و شوێن و مه‌رجی تایبه‌تی بۆ سه‌رجه‌م بواره تایبه‌تی و گشتیه‌كانی مرۆڤ دیاری كردوه‌و، هه‌روه‌ها به‌رهه‌ڵدای نه‌كردووه كه به ئاره‌زووی خۆی چی پێ خۆش و لا مه‌به‌ست بوو بیكات و ئیدی ئاوڕ نه‌داته‌وه كه ئایا ئه‌و كاره جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خودایه یان نا ؟! وه هه‌روه‌ها خۆ ڕازاندنه‌وه‌و خۆ جوانكردنیش چ بۆ نێر یا مێ شتێكی خوا ڕسكه له‌لای هه‌موو مرۆڤێكی ساغ و سه‌لیم , به‌جۆرێك هه‌م ده‌روونی مرۆڤ حه‌زی لێده‌كات و داخوازی ده‌كات، هه‌م په‌یام و به‌رنامه‌ی خواش فه‌رمانی پێ ده‌كات، به چاو پیاخشاندنێكیش به ژیان و به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ری خوا سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانیدا ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ڕۆشن ده‌بێته‌وه كه ئه‌وان گرنگیان به لایه‌نی (ڤاهر) ده‌ره‌وه‌ی خۆیان داوه‌و پشت گوێیان نه‌خستووه , ئه‌وه‌تا ده‌بینین زۆر جار له‌لایه‌ن پیاوان یان ئافره‌تانی هاوه‌ڵانه‌وه چه‌ندین پرسیاری په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته ئاڕاسته‌ی ئازیز‌و نووری چاومان رسول الله (صلی الله علیه وسلم) كراوه كه ئێسته‌ش له‌گه‌ڵ بێ هه‌ر جێگه‌ی گرنیدانی پیاوان و ژنانه و پێوه‌ی ئالوده‌ن !.. وه دیسان له‌م لاشه‌وه كۆمه‌ڵێك شتی دیكه‌ی لایه‌نی خۆجوانكردن خۆڕِازاندنه‌وه داهاتووه كه پێشتر نه‌بووه به تایبه‌ت په‌یوه‌ست به ژیانی تایبه‌تی ڕۆژانه‌ی ئافره‌تان، بۆیه به پێویستم زانی له‌ژێر ڕۆشنایی (قورئان و سونه‌ت) و ڕاوبۆچوونی زانایانی ئومه‌تدا زۆر به كورتی و گوشراوی ئه‌و بنچینه شه‌رعیانه ڕوون بكه‌مه‌وه كه پێویسته بۆ ئافره‌تی بڕوادار له ده‌می خۆجوانكردنیدا ڕه‌چاوی بكات، تاوه‌كو نه‌كه‌وێته نێو بازنه‌ی ناشه‌رعییه‌وه و تووشی تۆڵه‌و جه‌زره‌به‌ی په‌روه‌ردگار نه‌بێت !! به هیوای چاك حاڵی بوون و به‌رجه‌سته كردن . بنچینه‌ی یه‌كه‌م : (ستر الزینه وعدم التبرج) صحیح ,(داپۆشینی جوانییه‌كان و خۆ ده‌رنه‌خستن ) : ئافره‌تی بڕوادار له‌سه‌ری پێویسته كه هه‌رده‌م خۆی داپپۆشێت و خۆی بۆ مرۆڤی نامه‌حره‌م ده‌رنه‌خات , ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی نه‌بێته هۆی فیتنه‌و فریودانی خه‌ڵكی , ئه‌گین به پێچه‌وانه‌وه دووچاری دوو تاوان ده‌بێت : یه‌كه‌م : تاوانی خۆ ده‌رخستن و خۆ دانه‌پۆشین . دووه‌م :تاوانی فریودانی خه‌ڵكی و په‌لكێش كردنیان بۆ تاوان .! به‌ڵگه‌شمان له قورئان سونه‌تدا زێده زۆره بۆ وێنه : خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (وقل للمؤمنات يغضضن من ابصارهن ويحفظن فروجهن ولا يبدين زينتهن الا ما ظهر منها وليضربن بخمرهن على جيوبهن ...) سوره‌تی النور ئایه‌تی 31، واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به ئافره‌تانی بڕوادار بڵێ و فه‌رمانیان پێ بكه با له ئاستی نامه‌حره‌مدا چاویان دابخه‌ن و عه‌وره‌ت و دامێنی خۆشیان له ناشه‌رعی بپارێزن , وه‌با جوانیه‌كانی خۆشیان ده‌رنه‌خه‌ن و گه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ خۆی ده‌ركه‌وتووه , وه با هه‌رده‌م په‌چه‌و سه‌رپۆشه‌كانیان بده‌ن به‌سه‌ر ده‌م و چاوو سه‌ر سنگیاندا. ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه زۆر به‌ڕاشكاوانه و بێ په‌رده خۆداپۆشینی له‌سه‌ر ئافره‌تانی شوێن كه‌وته‌ی رسول الله (صلی الله علیه وسلم) فه‌رز كردووه و زانایان ده‌فه‌رموون مه‌به‌ست له ئایه‌تی (ولا یبدین زینتهن الا ما ڤه‌ر منها) با جوانیه‌كانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ خۆی ده‌ركه‌ووتوه , ئه‌مه ئه‌و جوانییه‌یه كه ئافره‌ت توانای كۆنتڕۆڵكردنی نییه‌و به‌ده‌ستی خۆی نییه زۆر جار هه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت , وه‌ك ده‌ست و ده‌م و چاوو مستیله‌و ئه‌ڵقه‌و .....هتد . شایانی باسه له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سته‌واژه قورئانییه زانایان چه‌ندین قسه‌و باس و مشت و مڕیان هه‌یه كه ئێره جێگه‌ی توێژینه‌وه‌ی نییه . بنچینه‌ی دووه‌م :(:(عدم اظهار الزينة الا لمن تجوز له رؤيتها) ده‌رنه‌خستنی جوانی مه‌گه‌ر بۆ كه‌سێك كه دروست بێت سه‌یری بكات ) : مه‌به‌ست به‌م بنچینه گرنگه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئافره‌تی بڕوادار نابێت جوانی خۆی ده‌ربخات بۆ پیاوێك كه مه‌حره‌می خۆی نه‌بێت , چونكه ئافره‌تی بڕوادار ده‌بێت جوانی خۆی بۆ پیاوی خۆی ده‌ربخات و به‌س , ئه‌وه‌ش به مه‌بستی ئه‌وه‌ی تاوه‌كو بتوانێت زیاتر خۆشه‌ویستی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆلای خۆی بجۆشێنێت و هه‌رده‌م ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و وه‌ده‌ست بخات . بۆیه خوشكه‌كه‌م : ئه‌گه‌ر خۆت به‌بڕوادار ده‌زانیت و به‌ته‌مای به‌هه‌شتی به‌رینی , ئه‌وه هه‌رده‌م خۆت بپارێزه‌و جوانی خۆت ده‌رمه‌خه مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وانه نه‌بێـت كه له شه‌رعی خوا ڕێگه‌یان پێدراوه , وه‌ك : مێرد , باوك , باپیره , برا , دایك , نه‌نك , منداڵ , خه‌زور , برازا , خوشك , خوشكه‌زا ...) . به‌ڵگه‌شمان ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌یه (ولا يبدين زينتهن الا ما ظهر منها وليضربن بخمرهن على جيوبهن ...) سوره‌تی النور ئایه‌تی 31 . له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌شه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئافره‌تی بڕوادار بۆی هه‌یه هه‌ندێ له جوانی یه كانی خۆی ده‌ربخات بۆ ئه‌وانه‌ی كه مه‌حره‌می خۆینی له پیاوان به‌مه‌رجێ (تبرج) ی تێدا نه‌بێت . دیاره سه‌باره‌ت به سنوری عه‌وره‌تی ئافره‌تیش جیاوازی له نێوان ڕه‌ئی زانایاندا هه‌یه , به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ده‌ست و ده‌م و چاو كه ئێره جێگه‌ی توێژینه‌وه‌ی ئه‌و باسه نییه .! بنچینه‌ی سێیه‌م : (مراعاه حدود الزینه امام النسا‌و ) ده‌رخستنی جوانی به ڕه‌هایی ته‌نها بۆ هاوسه‌ره‌و بۆ غه‌یری هاوسه‌ر و ئافره‌تان سنورداره‌و ده‌بێت ئه‌و سنوره ڕه‌چاو بكرێت ) : به هه‌مان پێوه‌دان ئه‌م خاڵه‌ش زۆر گرنگه كه ده‌بێت له ده‌رخستنی جوانیدا ڕه‌چاو بكرێت , چونكه زۆرێك له ئافره‌تانی ئه‌مڕۆ زۆر لێی بێ ئاگا‌و غافڵن! واده‌زانن ئافره‌ت بۆی هه‌یه هه‌موو جوانییه‌كی خۆی بۆ ئافره‌تان ده‌ربخات و ته‌نها خۆی له پیاوان ده‌پارێزێت , به‌ڕاستی ئه‌وه نییه , به‌ڵكو ده‌رخستنی جوانیش بۆ ئافره‌تان ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا بكرێت: 1 . ئافره‌تی بڕوادار نابێت عه‌وره‌تی بۆ ئافره‌تانی بێ بڕوا ده‌ربخات . 2 . هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی باو‌و عورفی چاكی كۆمه‌ڵگاش نه‌بێت سنوری حه‌یاو شه‌رم نه‌به‌زێنێت, چونكه عورفێك ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی شه‌رع نه‌بێت ئه‌و وه‌رگیراوه، به‌ڵگه‌شمان ئه‌م فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوادیه (صلی الله علیه وسلم) كه ئه‌بی سه‌عیدی خودری بۆمان ده‌گێڕێته‌وه : (لاينظر الرجل الى عورة الرجل , ولا المراة الى عورة المراة , ولا يفضي الرجل الى الرجل في ثوب واحد , ولا تفضي المراة الى المراة الثوب الواحد) .اخرجة مسلم (1/266) واته : با پیاو سه‌یری عه‌وره‌تی پیاو نه‌كات , وه ژن سه‌یری عه‌وره‌تی ژن نه‌كات , وه نابێت پیاو له‌گه‌ڵ پیاوێكی دیكه‌دا بچنه ژێر یه‌ك پێخه‌فه‌وه , وه‌هه‌روه‌ها نابێت ژن له‌گه‌ڵ ژنێكی دیكه بچنه ژێر یه‌ك پێخه‌فه‌وه , واته با له‌ژێر یه‌ك به‌تانیدا پێكه‌وه نه‌خه‌ون .!! بنچینه‌ی چواره‌م : (الا تلفت نظر الرجال باظهار الزينة) نابێت به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و جوانیه‌وه هه‌ست و نه‌ستی پیاوان بجوڵێنیت بۆلای خۆی : ئه‌م بنچینه‌شیان وه‌ك ده‌ر ئه‌نجامی دوو بنچینه‌كه‌ی پێشووه , چونكه بێگومان مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن ئه‌گین ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه عه‌وداڵی خۆ ده‌رخستنن مه‌به‌ستی سه‌ره‌كییان ڕاكێشانی هه‌ست و نه‌ستی پیاوانه بۆلای خۆیان . وه‌ك په‌روه‌ردگارمان ده‌فه‌رمووێت: (ولا يضربن بارجلهن ليعلم ما يخفين من زينتهن ..) النور , 31 . واته : با له‌كاتی ڕۆشتن و ڕێكه‌وتندا به‌جۆرێك هه‌نگاو نه‌هاون كه جوانییه‌كه‌یان ده‌ربكه‌وێت , پێی بزانرێت . ئه‌مه‌ش مه‌به‌ست پێی پاوانه‌ی قاچه كه جاران ئافره‌تان له پێیان كردووه و له‌كاتی ڕۆشتندا زه‌ڕه‌زه‌ڕی لێهاتوه‌و سه‌رنجی پیاوانی بۆلای ئه‌و ئافره‌تانه جوڵاندووه . جا ئه‌گه‌ر زه‌ڕه‌زه‌ڕی پاوانه‌یه‌ك ببێته هۆی جوڵاندنی ئاره‌زووی پیاوان و حه‌ڕام بێت , ئه‌ی چی ده‌كه‌یت له‌م هه‌موو زرق وبرقه‌ی ئه‌مڕۆ و داهاتووه ؟!! به‌هه‌مان شێوه خۆ بۆنخۆشكردن و عه‌تر له‌خۆدان و چوونه ده‌ره‌وه‌ش بۆ ئافره‌تان هه‌ر له‌م بابه‌یه كه ئاماژه‌مان پێ كرد , ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( كل عين زانية , و المراة اذا استعطرت , فمرت بالمجلس فهي كذا كذا , يعني زانية ) اخرجه الترمذى , (5/98/99 ) و ابو داود , (4/400/401) . واته: هه‌موو چاوێك زیناكردنی هه‌یه , ئافره‌تیش ئه‌گه‌ر خۆی بۆنخۆشكرد و له ماڵه‌وه هاته ده‌ره‌وه و به‌لای كۆڕ‌و دانیشتنی پیاواندا تێپه‌ڕی, كه‌واته ئه‌و و ئه‌وه‌یه .واته "زیناكه‌ره !! . چاوه‌ڕوانی به‌شی دووه‌م بن...