البحث

عبارات مقترحة:

الباطن

هو اسمٌ من أسماء الله الحسنى، يدل على صفة (الباطنيَّةِ)؛ أي إنه...

القريب

كلمة (قريب) في اللغة صفة مشبهة على وزن (فاعل) من القرب، وهو خلاف...

السبوح

كلمة (سُبُّوح) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فُعُّول) من التسبيح،...

میرات له‌ ئیسلامدا پێناسه‌كه‌ى، مه‌رجه‌كانى، به‌ربه‌ست و رِێگره‌كانى

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات المعاملات
میرات: به‌ هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌وترێت له‌مردوو به‌جێ ده‌مێنێت له‌ماڵ و سامان، پاره‌و پول بێت یان زه‌وى و زار و هه‌رشتێكى تر نرخى هه‌بێ و حه‌ڵاڵى بێت.

التفاصيل

میرات له‌ ئیسلامدا پێناسه‌كه‌ى، مه‌رجه‌كانى، به‌ربه‌ست و رِێگره‌كانى       سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره وميهره‌بان‌ ودرودی نه‌بڕاوه‌ش بۆسه‌رگیانی پاكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێن كه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌.: یه‌كه‌م: پێناسه‌كه‌ى: دابه‌شكردنی میرات كه‌ له‌ زاره‌وه‌ی فیقهی ئیسلامیدا به‌ (الفرائض) ناسراوه‌ ‌ماناكه‌ی له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا به‌واتای : ئه‌ندازه‌ دیاریكراوه‌كان دێت، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَقَدْ فَرَضْتُمْ لَهُنَّ فَرِيضَةً)  {البقره‌:٢٣٧}  واته‌: نیوه‌ى ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ى دیارى كردووه‌. وه‌له‌شه‌رعيشدا: به‌و به‌شه‌ ده‌وترێت كه‌ بۆ (میراتگر) دانراوه‌. وه‌ میرات: به‌ هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌وترێت له‌مردوو به‌جێ ده‌مێنێت له‌ماڵ و سامان، پاره‌و پول بێت یان زه‌وى و زار و هه‌رشتێكى تر نرخى هه‌بێ و حه‌ڵاڵى بێت. دووه‌م: حیكمه‌تى دانانى میرات: دانانى میرات و دابه‌شكردنى له‌نێوان میراتگره‌كاندا چه‌ندین حیكمه‌تى رِوونى تێدایه‌ له‌وانه‌: 1) رِازى كردنى سروشتى مرۆڤ، خواى گه‌وره‌ مرۆڤى وادروست كردووه‌ منداڵى خۆى خۆش ده‌وێت به‌ درێژه‌ پێده‌رى خۆى ده‌زانێت، بۆیه‌ له‌پێناویدا خۆى ماندوده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات بۆ منداڵه‌كانى پاش مردنى به‌خته‌وه‌ربن ببنه‌ میراتگرى ئه‌وه‌ى باوكیان بۆ به‌جێ هێشتوون، جا ئه‌گه‌ر یاساى میرات نه‌بوایه‌ مرۆڤ هه‌وڵى كاركردنى نه‌ده‌دا و ئومێدى به‌داهاتووى منداڵه‌كانى نه‌ده‌بوو، وه‌ هه‌وڵ كۆششى به‌فیرِۆى ده‌رِوات، له‌وانه‌یه‌ خه‌ڵكانێكى تر به‌رى رِه‌نجى بخۆن. خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت:( الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِينَةُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا .....) {الكهف: ٤٦} واته‌: سامان و منداڵ جوانى و رِازاوه‌یى ژیانى دونیان، وه‌ ده‌فه‌رمووێت:( زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاءِ وَالْبَنِينَ وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنْطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالْأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ذَلِكَ مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الْمَآَبِ ) {آل عمران: ١٤} واته‌: ئاره‌زووی ئافره‌ت و بوونی نه‌وه‌ی نێرینه‌ و خاوه‌نێتی ئاڵتون و زێڕو زیووی زۆرو زه‌به‌نده‌ و ئه‌سپی چاک و ڕه‌سه‌ن و (هۆکاری هاتووچۆ) هه‌روه‌ها ماڵات و زه‌وی و زاری کشتوکاڵ بۆ خه‌ڵکی ڕازێنراوه‌ته‌وه‌، 2) هاوكارى و به‌ته‌نگ یه‌كه‌وه‌بوون له‌نێوان ئه‌ندامانى خێزاندا، به‌بۆنه‌ى ئه‌و ماڵ وسامانه‌ى له‌رِێگه‌ى كه‌له‌پوره‌وه‌ ده‌یانگاتێ، كه‌بێگومان به‌رژه‌وه‌ندیه‌كى گه‌وره‌ى تێدایه‌. 3) به‌رده‌وام بوونى په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى دوامردنى میرات لێبرِاوه‌كه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى به‌شداربوونى خزم و نزیكانى وه‌ك براو خوشك و منداڵ، له‌و ماڵه‌ی كه‌ له‌ مردووه‌كه‌ به‌جێ ماوه‌. سێهه‌م: كاركردن به‌یاساى میرات و كه‌له‌پور دابه‌ش كردن واجبه‌: دابه‌ش كردنى میرات به‌سه‌ر میراتگره‌كاندا واجبه‌ به‌به‌ڵگه‌ى قورئان و سوننه‌ت و یه‌ك ده‌نگى زانایانى ئیسلام، ده‌بێ جێبه‌جێ بكریت به‌و شێوه‌ى كه‌باس كراوه‌ به‌بێ ده‌ست كارى و هیچ زیادوكه‌م لێ كردنێك، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَنْ يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُبِينًا ) { الأحزاب: ٣٦} واته‌: بۆ هیچ پیاو و ئافره‌تێكى باوه‌رِدار نیه‌ كاتێك خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى برِیارى هه‌ركارێكیان دا، سه‌رپشك بن له‌كاره‌كه‌یاندا، وه‌ هه‌ركه‌س سه‌رپێچى خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى بكات ئه‌وه‌ به‌رِاستى گومرِا بووه‌ به‌گومرِابوونێكى ئاشكرا، وه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت:( وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَتَعَدَّ حُدُودَهُ يُدْخِلْهُ نَارًا خَالِدًا فِيهَا وَلَهُ عَذَابٌ مُهِينٌ) {النساء: ١٤} واته‌: هه‌ركه‌س سه‌رپێچى خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى بكات و سنووره‌كانى خوابشكێنێنێت ده‌یخاته‌ ئاگرێكه‌وه‌ كه‌هه‌میشه‌یى ده‌بێت تێیدا و سزاى ریسواكه‌رى بۆ هه‌یه‌. چواره‌م: ئه‌و مافانه‌ى په‌یوه‌ندن به‌میراته‌وه‌: پێنج شت په‌یوه‌ندى به‌میراته‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌م رِیزبه‌ندییه‌ى خواره‌وه‌یه‌: 1 /  كه‌ل و په‌لى قه‌رزكراو پێش مردن: وه‌ك رِه‌هن، ئه‌گه‌ر شتێكى له‌رِه‌هندا داناو ته‌نها ئه‌و شته‌شى لێ به‌جێ مابوو له‌وكاته‌دا دانه‌وه‌ى قه‌رزى ئه‌و كه‌سه‌ى مردوه‌كه‌ رِه‌هنى لاداناوه‌ پێشتره‌ له‌خاوه‌ن قه‌رزه‌كانى تر، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌ شتێكى كرِیبێت به‌قه‌رز هێشتا شته‌كه‌ى وه‌رنه‌گرتبوو مرد ئه‌وه‌ فرۆشیاره‌كه‌ له‌هه‌موو شتێكى تر له‌پێشتره‌ كه‌قه‌رزه‌كه‌ى بدرێته‌وه‌ هه‌تا پێش پاره‌ى كفن و ناشتنى ده‌كه‌وێت. 2/  خه‌رجى كفن و شۆردن و ناشتنى مردووه‌كه‌: ئه‌م خه‌رجیانه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سوكارى نه‌یانخسته‌ سه‌رخۆیان ده‌بێت له‌ماڵى خۆى بكرێت ئه‌مه‌ پێشتره‌ له‌جێبه‌جێكردنى وه‌سیه‌ت و به‌شى میراتگران چونكه‌ ئه‌مه‌ پێویسته‌ و زه‌روره‌ وه‌كو رِێزنان له‌مردووه‌كه‌و به‌خاك سپاردنى. 3/ ئه‌و قه‌رزانه‌ى له‌گه‌ردنى مردووه‌كه‌دایه‌: پاش خه‌رجى به‌خاك سپاردنى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى دێت كه‌له‌ گه‌ردنیدایه‌ ئه‌م قه‌رزدانه‌وه‌ پێش ده‌خرێت له‌وه‌سیه‌ت و به‌شى میراتگران، جا ئه‌و قه‌رزانه‌ قه‌رزى خوابن وه‌ك زه‌كات و نه‌زر و كه‌فاره‌ت یان قه‌رزى خه‌ڵك بن وه‌ك قه‌رزى ده‌ستى و شتى له‌و بابه‌ته‌ له‌نێوان قه‌رزى خواو قه‌رزى خه‌ڵكدا قه‌رزى خوا پێشده‌خرێت. 4 / وه‌سیه‌تكردن: ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌ وه‌سیه‌تى كردبێت به‌مه‌رجێك له‌سێ یه‌كى ماڵه‌كه‌ى زیاتر نه‌بێت له‌پاش دانه‌وه‌ى قه‌رز جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌به‌شى میراتگران پێش ده‌خرێت. 5/  به‌شى میراتگران: ئه‌م به‌شه‌ له‌كۆتایى مافه‌كانى میرات دا دێت، دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر میراتگراندا هه‌ركه‌سه‌ و به‌پێى ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ بۆی دیارى كراوه له‌ قورئانی پیرۆز سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوادا ( صلی الله علیه وسلم )‌. پێنجه‌م: مه‌رجه‌كانى میرات بردن له‌مردوو: أ ) مردنى میرات لێ براو به‌دڵنیاییه‌وه‌ یا له‌رِیزى مردوواندا دانرێت وه‌ك گوم بوون كه‌قازى برِیارى مردنى بدات. ب) له‌ژیاندا بوونى میراتگر پاش میرات لێ براوه‌كه‌ى باساتێكى كه‌میش بێت. ج ـ په‌یوه‌ندى میرات گر به‌ مردووه‌كه‌وه‌ زانراو و دیاربێت: خزمایه‌تیه‌و ژن و مێردایه‌تیه‌. د ) ئه‌بێت رِێگرێك له‌رِێگره‌كانى میرات نه‌بێت كه‌دواتر باسیان ده‌كه‌ین. شه‌شه‌م: هۆیه‌كانى میرات: أ) نه‌سه‌ب و خزمایه‌تى: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت:( وَأُولُو الْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَى بِبَعْضٍ فِي كِتَابِ اللَّهِ .... ) { الأنفال: ٧٥} واته‌: ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندى خزمایه‌تیان هه‌یه‌ هه‌ندێكیان شایسته‌ترن -له‌میرات بردندا- به‌هه‌ندێكى تریان له‌ قورئانی پیرۆزدا . ب ) ژن و مێردایه‌تى رِاست و دروست: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت:( وَلَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ أَزْوَاجُكُمْ إِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُنَّ وَلَدٌ) { النساء: ١٢} واته‌: بۆ ئێوه‌ نیوه‌ى ئه‌و ماڵه‌ هه‌یه‌ ژنه‌كانتان به‌جێى دێڵن ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ژنانه‌ منداڵیان لێ به‌جێ نه‌ما .... ج ـ دۆستایه‌تى نێوان كۆیله‌و خاوه‌نه‌كه‌ى: " عَنِ ابْنِ عُمَرَ أَنَّ النَّبِىَّ -صلى الله عليه وسلم- قَالَ : « الْوَلاَءُ لُحْمَةٌ كَلُحْمَةِ النَّسَبِ لاَ يُبَاعُ وَلاَ يُوهَبُ " { رواه ابن حبان (4950) والحاكم (4/292-293) والبيهقي (10/292) وهو حديث صحيح} واته‌ : عه‌بدوڵڵاى كورِى عومه‌ر (رِه‌زاى خواى لێ بێت ) ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووى: دۆستایه‌تیش تێكه‌ڵاوى و خزمایه‌تى یه‌ هه‌روه‌ك خزمایه‌تى نه‌سه‌ب نافرۆشرێت و نابه‌خشرێت . حه‌وته‌م: به‌ربه‌ست و رِێگره‌كانى میرات: رِێگره‌كانى میرات ده‌بنه‌ هۆى میرات نه‌بردنى ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م هۆیانه‌ نه‌بوایه‌ میراتى له‌مردووه‌كه‌ى ده‌برد، سیانن. أ) كوشتن: ئه‌گه‌ر میراتگر به‌نارِه‌وا میرات لێگیراو بكوژێت میراتى لێ نابات، ئه‌مه‌ش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ : عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ عَنِ النَّبِىِّ -صلى الله عليه وسلم- قَالَ " الْقَاتِلُ لاَ يَرِثُ " { رواه الترمذي (2192) وابن ماجه (2645) وهو حديث صحيح } ئه‌بو هوره‌یره‌ (رِه‌زاى خواى لێ بێت ) ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووى: (بكوژ میرات نابات- له‌كوژراوه‌كه‌-). ب)  جیاوازى ئایین: ئه‌گه‌ر میراتگر له‌گه‌ڵ مردووه‌كه‌دا ئایینیان جیا بوو ئه‌و میراتى لێ نابات: ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی : " عَنْ أُسَامَةَ بْنِ زَيْدٍ رضى الله عنهما أَنَّ النَّبِىَّ - صلى الله عليه وسلم - قَالَ « لاَ يَرِثُ الْمُسْلِمُ الْكَافِرَ ، وَلاَ الْكَافِرُ الْمُسْلِمَ " { رواه البخاري (6764) ومسلم (1614/1233) وابن ماجه (2729) } واته‌ : ئوسامه‌ى كورِى زه‌ید (رِه‌زاى خواى لێ بآ) ده‌ڵآ: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووى: (موسڵمان میرات له‌ كافر نابات، كافریش میرات له‌ موسڵمان نابات). ج )كۆیله‌: چونكه‌ كۆیله‌ خۆى و هه‌رچى هه‌یه‌ موڵكى خاوه‌نه‌كه‌یه‌تى ئه‌گه‌ر میرات ببات له‌خزمى له‌وكاته‌دا بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌بێت نه‌ك بۆ خۆى له‌به‌رئه‌وه‌ میرات نابات له‌خزمه‌كانى هه‌تا كۆیله‌بێت . به‌م شێوه‌یه‌ هاتینه‌ كۆتای به‌شی یه‌كه‌م به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌ چاوه‌ڕاونی به‌شی دووه‌م بن . وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

المرفقات

2

میرات له‌ ئیسلامدا پێناسه‌كه‌ى، مه‌رجه‌كانى، به‌ربه‌ست و رِێگره‌كانى
میرات له‌ ئیسلامدا پێناسه‌كه‌ى، مه‌رجه‌كانى، به‌ربه‌ست و رِێگره‌كانى