پرسیارێكه له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس د، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: من سه‌یاره‌یه‌كم هه‌بوو، یه‌كێك له خزمه‌كانم داوای لێكردم كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك بیده‌م به‌لایه‌وه چونكه كاری پێی هه‌بوو، به‌ڵام پاش چه‌ند ڕۆژێك سه‌یاره‌كه‌ی لێ دزرا، ئایا من ده‌توانم داوای ئه‌وه‌ی لێ بكه‌م كه نرخی سه‌یاره‌كه‌م بداته‌وه؟ چونكه به‌ڕاستی من توانای ئه‌وه‌م نییه سه‌یاره‌یه‌كی تر بكڕمه‌وه، خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه؟