پرسیارێكه له لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: من خوێندكاری كۆلێژی پزیشكیم له زانكۆی ئه‌زهه‌ر، پێداچوونه‌وه‌ی وانه‌كان وئاماده‌كردنیان كات وهه‌وڵ وكۆششێكی زۆری ده‌وێت لێم، هه‌لیش بۆ فێربوونی ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌به‌رده‌مدا زۆر كه‌مه، ئایا به چ شێوه‌یه‌ك وانه خوێندن و هه‌وڵ وكۆششه‌كانم بكه‌م به ( عباده‌ت ) بۆ خوای گه‌وره ؟ بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ش منه‌ت وبه‌ره‌كه‌تی خۆی برژێنێت به‌سه‌رمدا، وده‌رگاكانی زانست وزانیاری وته‌وفیقی خۆیم به‌سه‌ردا بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌پاشه‌ڕۆژدا خوێندكارێ سوود به‌خش بم بۆ موسڵمانان و به‌هێزكردنی هه‌یبه‌تیان؟