مەسەلەی میراتی ئافرەت یەكێكە لەو مەسەلانەی كە نەیارانی ئایینی ئیسلام بە حیسابی خۆیان كردوویانە بە بەڵگەی بە كەم سەیركردنی ئیسلام بۆ ئافرەت و ڕێز لێ نەگرتنی، وە لە ڕۆژنامە و گۆڤار و تەلەفزیۆنەكانەوە بانگەشەی ئەوە دەكەن و ئەوە بە گوێی ئافرەتاندا دەچرپێنن كە ئیسلام لە مەسەلەی میراتیدا ستەمی لە ئافرەت كردووە، بێگومان ئەو كەسانە بە هەڵە تێگەیشتوون.