ئه‌م ووتاره بريتيه له ڕاڤه‌ی به‌سه‌رهاتی مردنی كیژێك كه ابن القیم ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) باسی كردووه و ده‌ڵێت : كیژێك به نه‌خۆشی طاعون كۆچی دوایی كرد، دواتر باوكی له خه‌ودا بینی و پێی ووت : ئه‌ی كچی شیرنم باسی ڕۆژی دواییم بۆم بكه هه‌واڵی چۆنه ؟ كچه‌كه‌ش ووتی : گه‌یشتین به فه‌رمان وشتێكی زۆر گه‌وره ومه‌زن، پێشتر ده‌مانزانی به‌ڵام كارمان پێ نه‌ده‌كرد، سوێند بێت به‌خوا تاكه ( سبحان الله ) كردنێك، یان یه‌ك ڕكات نوێژ كه له ناو نامه‌ی كرده‌وه‌كانمدا زۆر لام خۆشتره له هه‌موو دونیا و ئه‌وه‌شی تێیدایه .