ئه‌و بت په‌رست وبێباوه‌ڕانه پرسیارت لێ ده‌كه‌ن ئه‌ی موحه‌مه‌د ( صلی الله علیه وسلم ) له‌باره‌ی جه‌نگ كردن له‌مانگی حه‌رامدا كه‌بریتین له‌مانگه‌كانی ( رجب ، ذو القعدة ، ذو الحجه، محرم ) به تانه‌دانێكه‌وه ده‌ڵێن : ئاخۆ ڕه‌وایه‌بۆ موحه‌مه‌د وشوێنكه‌وتوانی له‌م مانــگانه‌دا شه‌ڕ وشۆڕ بكه‌ن وخه‌ڵك بكوژن ؟
التفاصيل
ته‌فسیری ئایه‌تی :{ يَسْأَلونَكَ عَنِ الشَّهْرِ الْحَرَامِ قِتَالٍ فِيهِ ...} أعوذ بالله منَ الشيطان الرجيم : { يَسْأَلونَكَ عَنِ الشَّهْرِ الْحَرَامِ قِتَالٍ فِيهِ قُلْ قِتَالٌ فِيهِ كَبِيرٌ وَصَدٌّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ وَكُفْرٌ بِهِ وَالْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَإِخْرَاجُ أَهْلِهِ مِنْهُ أَكْبَرُ عِنْدَ اللَّهِ وَالْفِتْنَةُ أَكْبَرُ مِنَ الْقَتْلِ وَلا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّى يَرُدُّوكُمْ عَنْ دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا وَمَنْ يَرْتَدِدْ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُولَئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ } (البقرة:217) . ( یسألونك عن الشهر الحرام قتال فيه) ئه‌و بت په‌رست وبێباوه‌ڕانه پرسیارت لێ ده‌كه‌ن ئه‌ی موحه‌مه‌د ( صلی الله علیه وسلم ) له‌باره‌ی جه‌نگ كردن له‌مانگی حه‌رامدا كه‌بریتین له‌مانگه‌كانی ( رجب ، ذو القعدة ، ذو الحجه، محرم ) به تانه‌دانێكه‌وه ده‌ڵێن : ئاخۆ ڕه‌وایه‌بۆ موحه‌مه‌د وشوێنكه‌وتوانی له‌م مانــگانه‌دا شه‌ڕ وشۆڕ بكه‌ن وخه‌ڵك بكوژن ؟ ئه‌و چوار مانگه‌كه‌ی كه‌به( الاشهر الحرم ) ناسراون واته‌ئه‌و چوار مانگه‌ی كه‌شه‌ڕ و شۆڕ و خراپه‌كاریات تیادا به‌رامبه‌ر یه‌كتر حرام كراوه_ ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌نیه كه‌له‌مانگه‌كانی تردا حرام نیه- به‌ڵكو مانای ئه‌وه‌یه‌كه‌له‌م چوار مانگه‌دا گوناهـ وتاوانه‌كه‌ی زیاتره‌له‌مانگه‌كاتی تر ، ئه‌و مانگانه‌ش ئه‌و چوار مانگه‌بوون كه‌ئاماژه‌مان پیدان ،ئه‌وانیش مانگه‌كانی ( رجب ، ذو القعدة ، ذو الحجه، محرم ) ن، ئه‌مه‌ش ڕای په‌سه‌ندی حه‌سه‌نی به‌صری و زۆرێك له‌زانایانی موته‌ئه‌خرینه. پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ( عه‌بوڵڵای كوڕی جه‌حشی ) پورزای خۆی له‌مانگی جه‌مادی دووه‌مدا پێش ڕووداوی به‌در به‌دوومانگ له‌گه‌ڵ هه‌شت كه‌سی كۆچه‌رییدا نارد، ئه‌وه‌بوو له‌رێگادا ئه‌وقه‌ی سێ كه‌سی قوڕه‌یش بوون و، یه‌كێكیان لێ كوژراو، دوانیان لێ دیل كرا وهێنانیان بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌ویش ئه‌و كاره‌ی پێ ناخۆش بوو، چونكه‌ڕێكه‌و‌تی به‌رواری یه‌كی ( ڕه‌جه‌ب ) ی ده‌كرد واته: مانگه‌قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان، جا قوره‌یش لێیان كرده‌هه‌را كه‌موحه‌مه‌د ( صلی الله علیه وسلم ) له‌مانگه‌حه‌رامه‌كاندا جه‌نگی حـــه‌ڵال كردووه‌خوای گه‌وره‌ش فه‌رمــووی: ( قل قتال فیه كبیر ) له‌وه‌ڵامدا بڵێ: به‌ڵێ جه‌نگ كردن له‌م جۆره‌مانگانه‌دا كارێكی زۆر گه‌وره‌و گوناهـ وهه‌ڵه‌و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه، ( وصد عن سبیل الله وكفر به ) به‌ڵام ڕێگرتن له‌ڕێبازی خوا وقه‌ده‌غه‌كردنی له بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌ناو به‌نده‌كانی خوادا وبێ باوه‌ڕی به‌خوا وپت په‌رستی وهاوه‌ڵ بۆ په‌یداكردنی ( والمسجد الحرام وإخراج أهله منه اكبر عند الله ) وجه‌نگ كردن له‌مزگه‌وتی حه‌رامدا وده‌ركردن وده‌ربه‌ده‌ركردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی ونه‌هێڵیت له‌ماڵ وجێگای خۆیان دابنیشن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌هلی مه‌ككه‌كردیان به‌رامبه‌ر به‌پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) وئیمانداران وده‌ریانكردن وناچاری كۆچیان كردن بۆ مه‌دینه، ئه‌مانه‌گشت له‌لای خوا زۆر گه‌وره‌و گرانترن له‌جه‌نگی مانگه‌حه‌رام كراوه‌كان، كه‌وابوو ئه‌و كاره‌كه‌له‌ده‌ستی عه‌بوڵڵاوه‌كه‌وته‌وه‌له‌و ڕێگرتنه‌له‌دینی خوا‌و، كافر بوون به‌خواو، ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاردانی موسڵمانان له‌لایه‌ن قوڕه‌یشه‌وه‌ئه‌و كاره‌ی عه‌بدوڵڵایش له‌وه‌ی قوڕه‌یش گه‌وره‌تر نییه( والفتنة اكبر من القتل ) وه‌ئازاردانی ئیمانداران تا هاوه‌ڵ بۆ خوا په‌یدا بكه‌ن وله‌دین هه‌ڵبگه‌ڕێنه‌وه‌تاوانێكه‌له كوشتن وجه‌نگ كردن له‌مانگی حه‌رامدا خراپتر‌و گه‌وره‌تره( ولا یزالون یقاتلونكم حتی یردوكم عن دینكم ان استطاعوا) بێ گومانین هه‌میشه‌ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌جه‌نگتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن وهه‌رگیز كۆتایی ناهێنن وده‌ست هه‌ڵناگرن -- تا ئه‌گه‌ر بۆیان بگونجێ -- له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامتان وه‌رده‌گێڕن ( ومن یرتدد منكم عن دینه ) جا هه‌ركه‌سێكتان له‌ئایینی خۆ ی -- ئیسلام -- پاشگه‌ز بێته‌وه ( فیمت وهو كافر) و به‌كافریش بمرێ ( فأولئك حبطت أعمالهم فی الدنیا و الآخرة ) ئه‌وانه‌كه‌به‌كافری ده‌مرن كار‌و كرده‌وه‌یان له‌دنیاو پاشه‌ڕۆژیشدا پوچه‌ڵ ده‌بیێته‌وه، له دونیادا له‌خێرو بێرو ئیسلام بێ به‌ش ئه‌بن و، مامه‌ڵه‌ی بێ بڕواییان له‌گه‌ڵ ئه‌كرێ، له‌ولایش هیچ پاداشتێكی خێریان نابێت ( وأولئك أصحاب النار هم فیها خالدون ) ده‌شبنه‌هاوه‌ڵ وهاوڕێی دۆزه‌خ و،به‌هه‌تاهه‌تایش له‌وێ ئه‌مێننه‌وه. سه‌رچاوه: ته‌فسیری مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه محمود، به‌كه‌مێك ده‌ستكاریه‌وه.