ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه سه‌نگی مه‌حه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌بانگه‌شه‌ی خۆشه‌ویستی ڕێبازی خوای گه‌وره ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یڕه‌وی ئه‌و ڕێبازه‌ی كه محمد المصطفی هێناویه‌تی ناكه‌ن، ئه‌مانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه درۆ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ باوه‌ڕه‌كه‌ی خۆیاندا...
التفاصيل
ته‌فسیری ئایه‌تی:{ قل إن كنتم تحبون الله فاتبعوني ...} قل أعوذ بالله منَ الشيطان الرجيم : { قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ } (آل عمران: 31) . ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه سه‌نگی مه‌حه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌بانگه‌شه‌ی خۆشه‌ویستی ڕێبازی خوای گه‌وره ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یڕه‌وی ئه‌و ڕێبازه‌ی كه محمد المصطفی هێناویه‌تی ناكه‌ن، ئه‌مانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه درۆ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ باوه‌ڕه‌كه‌ی خۆیاندا، چونكهخۆشهویستی ئاینه‌كه‌ی خوای گهورهكهئیسلامهوهستاوهلهسهر په‌یڕه‌وكردن وشوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌ووتار وكردار وته‌وای چه‌مكه‌كانی ژیانی پێغه‌مبه‌ر، هه‌روه‌ك چۆن لهفهرموودهیهكی سه‌حیحدا هاتووهكهدهفهرموێت : " من عمل عملا لیس علیه أمرنا فهو رد " واته: هه‌ركه‌سێك هه‌ر كارێك بكات له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا نه‌بێت ئهوهلێی وه‌رناگیرێت ودهدرێتهدواوه، مه‌به‌ست له‌مه‌ش ئهوهیهههركهس ڕازیهبهوهی كه‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێبازی بێت وپێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم ) پێشه‌وای بێت ده‌بێت سه‌ربه‌خۆی خۆی شتێك له‌م دینهدانههێنێت كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم ) فه‌رمانی پێ نه‌كردبێت، یان پێی ڕازی نه‌بووبێت، چونكهگومان له‌وه‌دا نیهمحمد المصطفی كه‌په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی بهئاسمانهوهههبووه، خیانه‌تی نهكردوهلهگهیاندنی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی له‌و ئهمانهتهگهورهیهی كه‌پێی سپێررابوو، كهواتهناگونجێت كه‌سێك بێت وشتێك كه‌م یان زیاد بكات له‌ئیسلام به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ( بدعهیحهسهنهیه) چونكهبدعهلهئیسلامدا به‌تایبه‌تی له‌كاروباری عباده‌ت وپه‌رستندا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دهدرێتهدواوهولهخاوهنهكهی وهرناگێرێت چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : ( كل بدعة ضلالة ) واتهههموو داهێنانێك له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا گومڕاییه . كهواتهلهمهوهئهوهفێر ده‌بین ئه‌گه‌ر ئێمهخوای گهورهوبهرنامهكهیمان خۆش ده‌وێت ئه‌بێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌سلیمی فه‌رمانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ببین هه‌روه‌ك له‌سوره‌تی حه‌شردا خوای گهورهدهفهرموێت : { وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا } (الحشر: من الآية7)واته: ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانتان پێ ده‌كات ده‌ستی پێوه‌بگرن وئه‌نجامی بده‌ن، ئهوهشـی قه‌ده‌غه‌تان لێ ده‌كات وازی لێبهێنن . له‌ئه‌نجامدا ده‌گه‌ینه‌ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی خودا به‌بێ شوێن كه‌وتنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) به‌ده‌ست ناكه‌وێت، دیسان خوای گه‌وره‌ش كه‌سی خۆش ناوێت به‌بێ شوێن كه‌وتنی په‌یامبه‌ره‌كه‌ی هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت : { قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ } (آل عمران: من الآية31) هه‌ركاتێك شوێن فه‌رمان وڕێنومایهكانی محمد المصطفی كه‌وتن ئه‌وه‌بێگومان خۆشه‌ویستی منیشتان مسۆگه‌ر كردوه. حه‌سه‌نی به‌صری و كۆمهڵێكك له‌سه‌له‌ف ( ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ) ده‌ڵێن : كۆمه‌ڵ وهۆزێك له‌عه‌ره‌به‌كان وا گومانیان برد كهخوایان خۆش ده‌وێت په‌روه‌ردگاریش به‌م ئایهتهپیرۆزهتاقی كردنه‌وه :{ قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ } (آل عمران:31) . له‌كۆتای ئایهتهپیرۆزهكهدا خوای گهورهدهفهرموێت : { وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ } (آل عمران: من الآية31) له‌به‌رامبه‌ر شوێن كه‌وتنی رێبازی ئیسلام به‌پێي ئه‌و ڕێنومایانه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز ( صلی الله علیه وسلم ) هێناویه‌تی، مرۆڤی موسڵمان دوو پاداشتی گه‌وره‌ی ده‌ست گیر ده‌بێت یه‌كه‌میان وه‌ك ووتمان خۆشه‌ویستی خوای گهورهبۆ ئه‌و كه‌سه،ئه‌مه‌ش به‌هێچ شتێك به‌رامبه‌ر ناكرێت، چونكهبێگومان كه‌سێك خوای گهورهخۆشی بوێت دیارهكهپاداشتی گه‌وره‌ی له‌به‌هه‌شتدا بۆ ئاماده‌كردوه، دووه‌میشیان ئهوهیهخوای گهورهلهگوناههكانی خۆش ده‌بێت، به‌و مانایهئهگهر كه‌سێك خوای گهورهكردی به‌خۆشه‌ویستی خۆی لێشی ده‌بورێت و چاوپۆشی لهههڵهوتاوانهكانی ده‌كات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و زاتهبهر زو پیرۆزهخاوهنی دوو سیفاتی زۆر جوانه كه‌ئه‌وانیش ( غفور ) واتهزۆر لێبوورده‌و لێ‌خۆش بووه، وه( رحیم ) واته : خوای گه‌وره‌زۆر به‌ڕه‌حم و میهرهبانهبهرامبهر به‌به‌نده‌كانی . هه‌موو ئه‌م پهڵێنانهكهخوای گهورهداویهتی به‌ئیمانداران له‌به‌ره‌كه‌تی شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وه‌ده‌ست ده‌كه‌وێت ، سه‌رفرازی دونیا ودواڕۆژیش هه‌ر بهندهبهئهمهوه، بهپێچهوانهشهوهپشت هه‌ڵكردن لهبهرنامهوڕێبازهكهی خوای گهورهكوێرهوهری دونیا ودواڕۆژیشی بهشوێنهوهیهخوا په‌نامان بدات، وه‌ك ده‌فه‌رموێت :{ وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكاً وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى } (طـه:124) . واته: هه‌ركه‌س پشت له‌یاد وذكری من هه‌ڵ بكات ئهوهلهدونیادا ژیانێكی ناخۆش و پڕ چهرهمهسهری ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌پاشه‌ڕۆژیشدا بهكوێری حه‌شری ده‌كه‌م . خوای گهورهپهنامان بدات وه له‌و كه‌سانه‌مان نه‌گێڕێت، وهبهڕهحم ومیهره‌بانی خۆی به‌شوێن كه‌وته‌ی پێغهمبهرهكهیمان قبوڵ بفه‌رموێت ( ئامین یا رب العالمین ) . وصلی الله وسلم علی رسول الله وال بیته الطاهرین وأصحابه الغر المیامین