پێناسه‌ی قه‌ده‌ر بریتیه له: عیلمی خوای گه‌وره به‌شته‌كان و نوسینیان پێش ئه‌وه‌ی ببن، له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌ی كه‌هه‌ن...ئه‌مه‌ش خوای گه‌وره به عیلمی خۆی و قودره‌ت و مه‌شیئه‌تی خۆی دایناوه.
التفاصيل
ئیمان هێنان به‌قه‌زا و قه‌ده‌ر پێناسه‌ی قه‌ده‌ر: بریتیه له عیلمی خوای گه‌وره به‌شته‌كان و نوسینیان پێش ئه‌وه‌ی ببن، له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌ی كه‌هه‌ن...ئه‌مه‌ش خوای گه‌وره به عیلمی خۆی و قودره‌ت و مه‌شیئه‌تی خۆی دایناوه. خوای گهورهدهفهرموێت: { إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ } (القمر/٤٩) . واته: بێگومان ئێمه هه‌موو شتێکمان به‌ئه‌ندازه‌و نه‌خشه‌ی دیاریکراو دروست کردووه . هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: { اللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَحْمِلُ كُلُّ أُنْثَى وَمَا تَغِيضُ الْأَرْحَامُ وَمَا تَزْدَادُ وَكُلُّ شَيْءٍ عِنْدَهُ بِمِقْدَارٍ } (الرعد/٨) . واته: هه‌موو شتێك لای خوا بهئهندازهیه. پله‌كانی قه‌ده‌ر : یه‌كه‌م: ئیمان هێنان به‌وه‌ی خوای گه‌وره عیلمی به‌هه‌موو شتێك هه‌یه به‌داهاتوو و ڕابردوو ، چ ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كرداره‌كانی خۆی هه‌یه چ ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كرداری به‌نده‌كان هه‌یه، وه‌به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م پله‌یه فه‌رموده‌ی خوای گه‌وره‌یه:{ وَٱللَّهُ بِڪُلِّ شَىۡءٍ عَلِيمٌ۬ } (البقرة /282) . واته: خوای گه‌وره به هه‌موو شتێک زانایه. دوه‌م: ئیمان هێنان به‌وه‌ی هه‌رچی رووی داوه‌و ڕووو ده‌دات خوای گه‌وره هه‌موو له‌كتێبێكدا نووسیوه به‌ناوی (لوح المحفوظ) ئه‌مه‌ش (٥٠) هه‌زار ساڵ پێش دروست بوونی بوونه‌وه‌ر (الكون)، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَكُلُّ شَىۡءٍ۬ فَعَلُوهُ فِى ٱلزُّبُرِ ٭ وَكُلُّ صَغِيرٍ۬ وَكَبِيرٍ۬ مُّسۡتَطَرٌ } (القمر / ٥٢و٥٣ ). واته: هه‌رچی کار‌و کرده‌وه‌یه‌ک که‌ئه‌نجامیان داوه‌له (لوح المحفوظ) و له‌لای فریشته‌چاودێره‌کان تۆمارکراوه،وه هه‌رچی ورد‌و درشت هه‌یه، له‌کارو کرده‌وه‌یان نووسراوه‌و تۆمارکراوه . وهپێغهمبهری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت:(( إن أول ما خلق الله القلم، فقال له: اكتب. قال: ما أكتب؟ قال: اكتب ما هو كائن إلى يوم القيامة)). ابو داود ریوایه‌تی كردوهبهژماره: ٤٧٠٠ . وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ إِنَّ ذَلِكَ فِي كِتَابٍ إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ } (الحج/٧٠) . واته: نه‌تزانیوه كه‌وا خوای گه‌وره هه‌موو شتێك له‌ئاسمان و زه‌وی ده‌زانێت و عیلمی پێ ی هه‌یه. هه‌ر هه‌مووی له(لوح المحفوظ) نووسراوه، ئه‌مه‌ش له‌لای خودا ئاسانه. سێهه‌م: ئیمان هێنان به‌وه‌ی هه‌رچی روو ئه‌دات له‌بوونه‌وه‌ردا هه‌موو له‌ژێر مه‌شیئه‌تی خوای گه‌وره‌و قه‌ده‌ری دایه، له‌دروست كردوون وجوولهو مردن و ژیان و............هتد . به‌ئیزنی ئه‌وه، ئه‌گه‌ر ویستی ئه‌و له‌سه‌ر شتێك نه‌بی روو ناداتن خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { وَإِلَيۡهِ يُرۡجَعُ ٱلۡأَمۡرُ كُلُّهُ } ( هود:١٢ ٣). واته: هه‌موو کار‌و فه‌رمانیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌ده‌گه‌ڕێته‌وه . وه‌ده‌فه‌رموێت: { ڪَذَٲلِكِ ٱللَّهُ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُۚ } ( آل عمران/47) . واته: به‌م شێوه‌یه خوای گه‌وره ئه‌وه دروست ده‌كات كه‌ویستی له‌سه‌ره . وه‌ده‌فه‌رموێت: { وَٱللَّهُ يَهۡدِى مَن يَشَآءُ } (البقرة /٢١٣) . واته: خودا ئه‌و كوسه هیدایه‌ت ئه‌دات كه خۆی ویستی له‌سه‌ره . وه‌ده‌فه‌رموێت: { وَيَفۡعَلُ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ } (ابراهیم: ٣٧) . واته: ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار بیهوێێت هه‌ر ئهوهپێش دێت و ده‌کرێت.. وه‌چه‌ندان ئایه‌تی تر . چواره‌م: ئیمان هێنان به‌وه‌ی خوای گه‌وره هه‌موو بوونه‌وه‌ری دروست كردوه، به‌زاتیان و سیفاتیان و به‌جووله‌یان و به‌كرداریان (بذاتهم وصفاتهم وافعالهم ) . خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : { ٱللَّهُ خَـٰلِقُ ڪُلِّ شَىۡءٍ۬ۖ } (الزمر: ٦٢) . واته: خوا به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه . هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : { وَٱللَّهُ خَلَقَكُمۡ وَمَا تَعۡمَلُونَ} (الصافات: ٩٦) . واته: خوا ئێوه‌ی دروست كردووه‌وه‌كرداره‌كانیشتان . به‌ڵام ئێمه كه به‌م شێوه وه‌سفی قه‌ده‌ر ده‌كه‌ین ، ئه‌وه‌مانای ئه‌و نی یه كه به‌نده هه‌موو شتێك به‌زۆر به‌سه‌ری ده‌سه‌پێندرێت ، نه‌خێر به‌ڵكو خوای گه‌وره له مه‌سه‌له‌ی خواپه‌رستی و سه‌رپێچی دا ، ڕێگه‌ی داوه به‌به‌نده كه خۆی به‌ویستی خۆی هه‌ڵی بژێرێت ، خوای گه‌وره‌خۆی و كرده‌وه‌كانیشی دروست كردووه به‌ڵام ، به‌نده خۆی هه‌ڵیده‌بژێرێت، خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی ئه‌مه ده‌فه‌رموێت { فَمَن شَآءَ فَلۡيُؤۡمِن وَمَن شَآءَ فَلۡيَكۡفُرۡۚ } (الكهف/٢٩) . واته: جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با کافر‌و بێ باوه‌ڕ بێت . هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت :{ إِنَّا هَدَيۡنَـٰهُ ٱلسَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرً۬ا وَإِمَّا كَفُورًا } (الانسان /٣) . واته: به‌ڕاستی ئێمه ڕێنمووییمان کرد بۆ ڕێگه‌ی ڕاست، به‌ئازادی ده‌توانێت ببێتهکهسایهتیهکی ئیماندار‌و سوپاسگوزار، یان بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس. به‌ڵام مه‌شیئه‌تی به‌نده‌ش هه‌ر ده‌چێته ژێر ئیزن و مه‌شیئه‌تی خوای گه‌وره، چونكه خودا ویستی هه‌بووه كه‌به‌نده له‌مه‌سه‌له‌ی كوفر‌و ئیماندا ویستی هه‌بێ وه‌ك ده‌فه‌رموێ: { وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلۡعَـٰلَمِينَ } (التكویر:٢٩) . واته: ویستی ئێوه‌ش نایهتهدێتهدی مه‌گه‌ر کاتێك خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان بیه‌وێت، (هه‌رکه‌س ویستی خێری هه‌بێت خوای گهورهسهربهرستی لێ زه‌وت ناکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ئهوهپێش دێت که‌ویستی خوای له‌سه‌ره‌و توانای تێگه‌یشتنمان له‌نهێنی و شاراوه‌کان زۆر سنوورداره). له‌كۆتاییدا داواكارم له‌خوای گهورهعیلمی باش وكردوهی چاكمان پێ ببه‌خشێت، وصلى الله وسلم على نبيه محمد ، وعلى آله وصحبه من المهاجرين والأنصار، ومن تبعهم بإحسان إلى آخر الدهر. سه‌رچاوه: ١-بیان اركان الایمان: عبد الله صالح القصیّر، چاپی یه‌كه‌م ١٤١٤ كۆچی، لاپه‌ڕه:٨٣. ٢-ئیمان له‌لای ئه‌هلی سوننه‌وجه‌ماعه: الیاس محمد،چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه: ٢١. ٣ - پوخته‌ی ته‌فسیری قورئان: مه‌لا محمد مه‌لا صالح، چاپی سێهه‌م . ٤-ته‌فسیری ئاسان : بورهان محمد امین، چاپی چواره‌م.