الجمعة

تفسير سورة الجمعة

الترجمة الكردية

Kurdî / كوردی

الترجمة الكردية

ترجمة معاني القرآن الكريم باللغة الكردية ترجمها محمد صالح باموكي، نشرها مجمع الملك فهد لطباعة المصحف الشريف بالمدينة المنورة. عام الطبعة 1433هـ. ملاحظة: ترجمات بعض الآيات (مشار إليها) تم تصويبها بمعرفة مركز رواد الترجمة، ويتاح الاطلاع على الترجمة الأصلية

﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ الْمَلِكِ الْقُدُّوسِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ﴾

تەسبیحاتی خوا دەکات ئەوەی لە ئاسمانەکان وە ئەوەی لە زەوی دایە، (ئەو خوایەی) کە پاشایەکی پاك وبێگەردی زاڵ وباڵادەسەت وکار بەجێیە

﴿هُوَ الَّذِي بَعَثَ فِي الْأُمِّيِّينَ رَسُولًا مِنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ﴾

خوا ئەو زاتەیە کە ناردوویەتی لە ناو نەخوێندەواراندا (عەرەبەکاندا) پێغەمبەرێك لە خۆیان دەیخوێنێتەوە بەسەریاندا نیشانەکانی خوا، پاکیان دەکات وە قورئان وفەرموودەی (پڕ سوود)یان فێردەکات، ھەر چەند ئەوان لەپێشدا لە گومڕاییەکی ئاشکرادا بوون

﴿وَآخَرِينَ مِنْهُمْ لَمَّا يَلْحَقُوا بِهِمْ ۚ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ﴾

وە (ڕەوانەشی کردووە بۆ) گەلانی تری جگە لەوان کە ھێشتا پێیان نەگەیشتوون (و موسوڵمان نەبوون) وە خوا زاڵ وباڵادەسەت وکار دروستە

﴿ذَٰلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ ۚ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ﴾

ئەوە بەھرەیەکی خوایە ئەیدا بە ھەر کەسێك کە(خۆی) بیەوێت وە خوا خاوەنی فەزڵ وبەخششی گەورەیە

﴿مَثَلُ الَّذِينَ حُمِّلُوا التَّوْرَاةَ ثُمَّ لَمْ يَحْمِلُوهَا كَمَثَلِ الْحِمَارِ يَحْمِلُ أَسْفَارًا ۚ بِئْسَ مَثَلُ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِ اللَّهِ ۚ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ﴾

نموونەی بەسەرھاتی ئەوانەی کە تەوراتیان درا بەسەردا لە پاشان ھەڵیان نەگرت (ڕەفتاریان پێ نەکرد) وەك گوێ درێژێکە کە کتێبێکی زۆری ھەڵگرتبێت (سوودی لێ نابینێ) ئای چەند خراپە نموونەی ئەو گەلەی کە نیشانەکانی خوایان بە درۆزانی وە خوا ڕێنمونی گەلی ستەمکاران ناکات

﴿قُلْ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ هَادُوا إِنْ زَعَمْتُمْ أَنَّكُمْ أَوْلِيَاءُ لِلَّهِ مِنْ دُونِ النَّاسِ فَتَمَنَّوُا الْمَوْتَ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ﴾

(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەی ئەوانەی کە لەسەر دینی جولەکەن ئەگەر پێتان وایە کە بەڕاستی ئێوە دۆستی خوان بێجگە لە خەڵکی تر کەوا بوو داوای مردن بکەن ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن

﴿وَلَا يَتَمَنَّوْنَهُ أَبَدًا بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ۚ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ﴾

وە ئەوانە ھەرگیز داوای مردن ناکەن لەبەر ئەو (گوناھانەی) کە بەدەستی خۆیان پێشیان خستووە وە خوا ئاگادارە بەستەمكاران

﴿قُلْ إِنَّ الْمَوْتَ الَّذِي تَفِرُّونَ مِنْهُ فَإِنَّهُ مُلَاقِيكُمْ ۖ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَىٰ عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ﴾

بڵێ بەڕاستی ئەو مردنەی کە لێی ڕادەکەن بێگومان پێتان دەگات وتووشتان دەبێت، لەپاشان دەگەڕێنرێنەوە بۆ لای خوای زانا بەئاشکرا ونھێنیەکان، ئەمجا ھەواڵتان پێ دەدات بەوەی کە دەتانکرد

﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَىٰ ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ﴾

ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە کاتێك کە بانگدرا بۆ نوێژ لە ڕۆژی ھەینیدا بەپەلە بڕۆن بۆ یادی خوا (و نوێژی ھەینی) و واز لەکڕین وفرۆشتن بھێنن، ئائەوە بۆ ئێوە چاکترە ئەگەر بزانن وتێبگەن

﴿فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانْتَشِرُوا فِي الْأَرْضِ وَابْتَغُوا مِنْ فَضْلِ اللَّهِ وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ﴾

جا کاتێك کە نوێژی ھەینی تەواوبوو، ئیتر بڵاو ببنەوە بەسەر زەویدا وە داوای ڕزق وڕۆزیی خوا بکەن وە زۆر یادی خوا بکەن، بۆ ئەوەی ڕزگار وسەر فەرازببن

﴿وَإِذَا رَأَوْا تِجَارَةً أَوْ لَهْوًا انْفَضُّوا إِلَيْهَا وَتَرَكُوكَ قَائِمًا ۚ قُلْ مَا عِنْدَ اللَّهِ خَيْرٌ مِنَ اللَّهْوِ وَمِنَ التِّجَارَةِ ۚ وَاللَّهُ خَيْرُ الرَّازِقِينَ﴾

ھەر کارێکی بازرگانی، یان ھەر کارێکی بێھودە ببینن بڵاوەی لێ ئەکەن بۆلای ئەو بازرگانیە وە تۆ بەجێ دەهێڵن بە ڕاوەستاوی (لەسەر مینبەرەکەت)، (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەوەی لای خوایە چاکترە لەشتی بێهودە وبازرگانی وەخوا باشترینی ڕۆزیدەرانە

الترجمات والتفاسير لهذه السورة: