البحث

عبارات مقترحة:

الواسع

كلمة (الواسع) في اللغة اسم فاعل من الفعل (وَسِعَ يَسَع) والمصدر...

الرفيق

كلمة (الرفيق) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعيل) من الرفق، وهو...

الفتاح

كلمة (الفتّاح) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعّال) من الفعل...

حوكمی نان خواردن له‌و قاپ ومه‌نجه‌ڵانه‌ی گۆشتی به‌رازی تێدا ده‌خورێت

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف حاجی عومه‌ر عه‌لی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الآنية - كتاب الأطعمة - ما يحل ويحرم من الحيوانات والطيور
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن به‌ڕێز حاجی عمر علی وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" من له‌ قوتابخانه‌م له‌ ئه‌وروپا، له‌وێش نان ده‌خۆین، ئایا ئه‌و قاپ و قازانانه‌ی که‌ ئێمه ‌شتی تیا ده‌خۆین جاری واهه‌یه ‌ئه‌وروپیه‌کان به‌رازی تیا ده‌خۆن ئه‌مه‌ حوکمی چیه‌؟‌".

التفاصيل

  حوكمی نان خواردن له‌و قاپ ومه‌نجه‌ڵانه‌ی گۆشتی به‌رازی تێدا ده‌خورێت     پرسیار: من له‌قوتابخانه‌م له‌ئه‌وروپا، له‌وێش نان ده‌خۆین، ئایا ئه‌و قاپ و قازانانه‌ی که‌ئێمه‌شتی تیا ده‌خۆین جاری واهه‌یه ‌ئه‌وروپیه‌کان به‌رازی تیا ده‌خۆن ئه‌مه‌ حوکمی چیه‌؟ وه‌ڵام: زۆر گرنگه‌هه‌وڵ بده‌ین که‌له‌و جێگانه‌نان نه‌کڕین که‌به‌رازیش ده‌فرۆشن، وه‌ئه‌گه‌ر ناچاربوون، بۆ نمونه‌له‌قوتابخانه یان زانكۆ بوون، هه‌وڵ بده‌ن له‌ ماڵه‌وه‌نان ببه‌ن له‌گه‌ڵ خۆتاندا، وه‌ئه‌گه‌ر نه‌کرا، ئه‌وه‌ ئه‌و قاپانه‌ی که‌نانی تێدا ده‌خۆن هه‌مووی ده‌شۆرێن، وه‌ئه‌و شتنه‌ش ئومێد هه‌یه‌جیگه‌ی شتنی شه‌رعی بگرێته‌وه ، عن أبي ثعلبة الخشني رضي الله عنه أنه سأل النبي صلى الله عليه وسلم عن الأكل في أواني المشركين، فقال له النبي صلى الله عليه وسلم : (( لا تأكلوا فيها إلا أن لا تجدوا غيرها فاغسلوها وكلوا فيها )) رواه البخاري ومسلم ‌.   پرسیار: له‌دووکانی پیدزاکانی به‌ریتانیا گۆشتی قه‌ل به‌به‌راز ده‌ده‌ن، واتا لای مشته‌ریه‌کان ده‌ڵێن به‌رازه‌،ئایا ئه‌م‌ حه‌ڵاله‌حه‌رام ده‌که‌ن، وه‌ئایا ئه‌مانه ‌گوناهبارن؟ وه‌ڵام: زۆر ڕاسته‌خۆشم ئه‌وه‌م بینوه،‌هه‌یه‌گوشتی قه‌ل ده‌فرۆشێ به‌نرخی به‌راز، به‌ڵام ئه‌وه‌ناچێته‌ئه‌و باسه‌وه‌که‌حه‌ڵاڵ حه‌رام بکه‌ن، چونکه‌ئه‌وه‌ته‌نها کاری خوای گه‌وره‌یه‌، وه‌گه‌ر بێت و که‌سێك حه‌ڵاڵێك حه‌رام بکات، وه‌یان به‌پێچه‌وانه‌وه ‌حه‌رامێك حه‌ڵاڵ بکات بێگومان پێی کافر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ئه‌و کاره‌ده‌که‌ن ئه‌وه‌نییه‌که‌حه‌ڵاڵ حه‌رام بکه‌ن، وه ‌یان حه‌رام حه‌ڵاڵ بکه‌ن، ته‌نها له‌به‌ر موشته‌ریه‌که‌ئه‌وان داوای به‌راز ده‌که‌ن کابرای خاوه‌ن دوکان گۆشتی قه‌ل ده‌کات به‌سه‌ر پیدزاکه‌داو به‌نزخی به‌راز ده‌یدات به‌مشته‌ری، به‌ڕاستی ئه‌مه‌ کارێکی نه‌شیاوه‌فێڵ و درۆی تێدایه‌، وه‌نابێت بکرێت، خوای گه‌وره‌ ڕۆزی ده‌ره، وه‌ئه‌و که‌سه‌ی مادام خوای گه‌وره ‌ئه‌وه‌نده‌ی پێداوه ‌هه‌ق نییه ‌ئه‌وه‌نده‌ ماف بدات به‌خۆی که‌درۆ بکات له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا، له‌کاتێکدا به‌هه‌زاران که‌س هه‌یه‌که‌توانایان نی یه‌پیدزایه‌کیش بکڕن، به‌ڵام کابرا له‌به‌ر ڕه‌واج دان به‌کاره‌که‌ی قه‌ل بکات به‌به‌راز، به‌هه‌زاران که‌سیش هه‌یه‌دوکانی هه‌یه‌و به‌رازیشی تێدا نافرۆشێت، با چه‌ند پاوه‌ندێك که‌متر بێت و بێ غه‌ل و غه‌ش و درۆ بێت خوای گه‌وره‌ش به‌ره‌که‌تی تێ ده‌خات إن شاء الله . ‌  

المرفقات

2

حوكمی نان خواردن له‌و قاپ ومه‌نجه‌ڵانه‌ی گۆشتی به‌رازی تێدا ده‌خورێت
حوكمی نان خواردن له‌و قاپ ومه‌نجه‌ڵانه‌ی گۆشتی به‌رازی تێدا ده‌خورێت