البحث

عبارات مقترحة:

الله

أسماء الله الحسنى وصفاته أصل الإيمان، وهي نوع من أنواع التوحيد...

المقدم

كلمة (المقدِّم) في اللغة اسم فاعل من التقديم، وهو جعل الشيء...

الجبار

الجَبْرُ في اللغة عكسُ الكسرِ، وهو التسويةُ، والإجبار القهر،...

چه‌ند برایه‌كی شیری هه‌یه‌‌، وه‌مێرده‌كه‌ی ئیعتیراف ناكات به‌ئه‌حكامی شیردان ( رضاعة )

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف صالح بن فوزان الفوزان ، سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات النكاح - الرضاع
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ صالح الفۆزان وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ژنێك چه‌ند برایه‌كی شیری هه‌یه‌‌، وه‌مێرده‌كه‌ی پێی ده‌ڵێت: سه‌لامیان لێ مه‌كه‌، وه‌ به ‌هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌یان له‌گه‌ڵدا مه‌كه،‌به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌ ئیعتیراف به‌شیردان ( رضاعة )‌ناكات، ئایه ‌بۆچونی ئێوه‌چیه ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌‌؟".

التفاصيل

  چه‌ند برایه‌كی شیری هه‌یه‌‌، وه‌مێرده‌كه‌ی ئیعتیراف ناكات به‌ئه‌حكامی شیردان ( رضاعة )     پرسیار: ژنێك چه‌ند برایه‌كی شیری هه‌یه‌‌، وه‌مێرده‌كه‌ی پێی ده‌ڵێت: سه‌لامیان لێ مه‌كه‌، وه‌به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌یان له‌گه‌ڵدا مه‌كه،‌به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌ ئیعتیراف به‌شیردان ( رضاعة )‌ناكات، ئایه ‌بۆچونی ئێوه‌ چیه ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌‌؟ وه‌ڵام: الحمد لله " ئه‌گه‌ر شیر خواردنه‌كه ‌روویدا و هه‌موو مه‌رجه‌كانی تێدا بوو، كه ‌پێنج جار بێت یان زیاتر، وه‌له‌ ماوه‌ی دوو ساڵدا بوو، ئه‌وه ‌شیر خۆر ‌ده‌بێته ‌مه‌حره‌م بۆ شیرده‌ر وكچه‌كانی ودایكه‌كانی و خوشكه‌كانی، وه‌برای ژنه‌كه ‌له‌ شیردانه‌وه‌ ده‌بێت مه‌حره‌م بۆی، وه ‌بۆ مێرده‌كه‌ی ‌نیه ‌ئه‌و مه‌حره‌میه ‌قه‌ده‌غه‌ بكات، وه‌ بۆی نیه‌خێزانه‌كه‌ی قه‌ده‌غه ‌بكات له‌سه‌لام دان به‌برا شیریه‌كه‌ی ‌وقسه‌كردن له‌گه‌ڵیدا، به‌به‌ڵگه‌ی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم : (يَحْرُمُ مِنْ الرَّضَاعِ مَا يَحْرُمُ مِنْ النَّسَبِ) . به‌ڵام ئه‌گه‌ر برای شیر خۆر له‌سه‌ر ئیستیقامه ‌نه‌بوو، وه‌مه‌ترسی لێی ده‌كرا له‌سه‌ر ناموسی، ئه‌وه ‌بۆی هه‌یه ‌‌ خێزانه‌كه‌ی ـ كه‌ ده‌كاته‌ خوشكی ئه‌و كابرایه‌ له‌ شیره‌وه ـ‌ ‌قه‌ده‌غه ‌بكات له‌چاو پێكه‌وتنی ومانه‌وه ‌له‌گه‌ڵیدا به‌ته‌نیا". سه‌رچاوه‌: فتاوى المرأة المسلمة" (2/853، 854) .