البحث

عبارات مقترحة:

الأكرم

اسمُ (الأكرم) على وزن (أفعل)، مِن الكَرَم، وهو اسمٌ من أسماء الله...

الحليم

كلمةُ (الحليم) في اللغة صفةٌ مشبَّهة على وزن (فعيل) بمعنى (فاعل)؛...

الغفور

كلمة (غفور) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فَعول) نحو: شَكور، رؤوف،...

حوكمی به‌جێهێنانی فه‌ریضه‌ی حه‌ج پێش دانه‌وه‌ی قه‌رز

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی ، عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات القرض
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی له‌ وڵاتی سعودیه‌ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" مێرده‌كه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی بازرگانی ده‌كرد زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌ی كرد، ئێستاش قه‌رزێكی زۆری بانكه‌كان وچه‌ند خزمێكی خۆشمانی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، جا دانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزانه ‌چه‌ند ساڵێك ده‌خایه‌نێت، ئایا دروسته ‌بۆ ئێمه ‌به‌م حاڵه‌وه‌ بچین بۆ به‌جێهێنانی حه‌ج و عومره‌‌ ‌؟‌".

التفاصيل

  حوكمی به‌جێهێنانی فه‌ریضه‌ی حه‌ج پێش دانه‌وه‌ی قه‌رز       پرسیار : مێرده‌كه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی بازرگانی ده‌كرد زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌ی كرد، ئێستاش قه‌رزێكی زۆری بانكه‌كان وچه‌ند خزمێكی خۆشمانی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، جا دانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزانه ‌چه‌ند ساڵێك ده‌خایه‌نێت، ئایا دروسته ‌بۆ ئێمه ‌به‌م حاڵه‌وه‌ بچین بۆ به‌جێهێنانی حه‌ج و عومره‌؟ وه‌ڵام : یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی حه‌ج كردن ئه‌وه‌یه ‌كه‌ده‌بیت ئه‌و كه‌سه‌ توانای هه‌بێت، مانای تواناش فراوانه‌، یه‌كێك له‌ماناكانی ئه‌وه‌یه ‌ئه‌و كه‌سه ‌توانا وده‌سه‌ڵاتی مادی وپاره‌ی هه‌بێت، هه‌ركه‌سیش قه‌رزێكی له‌سه‌ربێت، وداوای لێ بكرێت بۆ دانه‌وه‌ی، به‌شێوه‌یه‌ك خاوه‌ن قه‌رزه‌كان ڕێگری لێ بكه‌ن له‌ئه‌نجامدانب حه‌ج، له‌م كاته‌دا كه‌سی قه‌رزار نابێت حه‌ج بكات. چونكه‌ توانای نیه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خاوه‌ن قه‌رزه‌كان داوای قه‌رزه‌كانیان نه‌كرده‌وه ‌وڕێگه‌یان دا كه‌حه‌جه‌كه‌ی بكات، دروسته ‌بچێت بۆ حه‌ج كردن وحه‌جه‌كه‌شی صه‌حیحه‌، هه‌روه‌ها دروسته ‌كه‌سی قه‌رزار بچێت بۆ حه‌ج ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ریه‌تی كاتێكی بۆ دیاری نه‌كرابوو بۆ دانه‌وه‌ی به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌ك بوو خاوه‌ن قه‌رزه‌ركان پێیان ووتبوو هه‌ركاتێ خوای گه‌وره ‌ده‌سه‌ڵاتی دایت بمانده‌ره‌وه‌، چونكه ‌هه‌ندێك جار حه‌ج كردن ده‌بێت به‌هۆكارێكی خه‌یر به‌هۆیه‌وه‌ی خوای گه‌وره ‌یارمه‌تی ئه‌و كه‌سه ‌ئه‌دات كه‌قه‌رزه‌كانی بداته‌وه ‌به‌خاوه‌نه‌كانیان . خوای گه‌وره‌ش له‌ هه‌موو كه‌س زاناتره‌. له‌فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵێنه‌وه‌ی زانستی وفه‌توا له ‌شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌، به‌رگی 11/ لاپه‌ڕه‌46 .