البحث

عبارات مقترحة:

القهار

كلمة (القهّار) في اللغة صيغة مبالغة من القهر، ومعناه الإجبار،...

الرحمن

هذا تعريف باسم الله (الرحمن)، وفيه معناه في اللغة والاصطلاح،...

الباسط

كلمة (الباسط) في اللغة اسم فاعل من البسط، وهو النشر والمدّ، وهو...

نیعمه‌ته‌كانى زستان

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات مناسبات دورية
خواى گه‌وره‌ خۆى خاوه‌نى رِۆژ وساڵ و وه‌رزه‌كانه‌، به‌ڵام به‌پێى یاساى خواى په‌روه‌ردگار هه‌موو وه‌رزێك تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه‌، وه‌رزى زستانیش به‌هۆى رِۆژى كورت و شه‌وى درێژیه‌وه‌، وه‌رزێكى دڵگیر و خۆشه‌ به‌لاى ئیمانداره‌وه‌، چونكه‌ له‌ رِۆژه‌كه‌یدا به‌رِۆژوو ده‌بێت و ماندوو نابێت، ده‌توانێت درێژیى شه‌وه‌كه‌شى بكاته‌ هه‌لێك بۆ په‌رستنى خواى گه‌وره‌ و ئه‌نجامدانى شه‌ونوێژ...

التفاصيل

نیعمهتهكانى زستان خواى گهوره خۆى خاوهنى رِۆژ وساڵ و وهرزهكانه، بهڵام بهپێى یاساى خواى پهروهردگار ههموو وهرزێك تایبهتمهندى خۆى ههیه، وهرزى زستانیش بههۆى رِۆژى كورت و شهوى درێژیهوه، وهرزێكى دڵگیر و خۆشه بهلاى ئیماندارهوه، چونكه له رِۆژهكهیدا بهرِۆژوو دهبێت و ماندوو نابێت، دهتوانێت درێژیى شهوهكهشى بكاته ههلێك بۆ پهرستنى خواى گهوره و ئهنجامدانى شهونوێژ، چونكه ئهوهنده كاتى بۆ دهرِهخسێت كه بخهوێت و شهونوێژیش بكات، بهپێچهوانهى شهوانى هاوین كه ئهوهنده كورته بهتهواوى بهشى خهویش ناكات، بۆیه خهڵكى زۆرجار له نیوهرِوان دهخهون، لهم بارهشهوه فهرموودهیهكى جوانمان پێگهیشتووه له هاوهڵى بهرِێز (أبو سعيد الخدري)هوه كه له موسنهدى ئهحمهد و بهیههقیدا گێرِدراوهتهوه كه فهرموویهتى:(الشتاء ربيع المؤمن، طال ليله فقامه وقصر نهاره فصامه) واته: بههارى رِاستهقینهى ئیماندار زستانه، هۆكارى ناونانى زستانیش به بههار لهوهدایه-وهكو (ابن رجب الحنبلي) فهرموویهتى- كهسى ئیماندار له باخهكانى خواپهرستندا ئهگهرِێت و، له گۆرِهپانى عیبادهتدا ئهسپى خۆى تاودهدات، دڵیشى خاوێن دهكاتهوه له باخچهى ئهو كارهچاكانهى بۆى ئاسان دهبێت لهو وهرزهدا، چونكه رِۆژووهكهى بهبێ تینوێتى و برسێتى بهسهر دهچێت و، تێیدا ههست به ماندوێتى ناكات. ههروهها له موسنهدى ئهحمهد و(الترمذي) دا هاتووه، كه ئهبو هورهیره فهرموویهتى: ئایا دهستكهوتى ساردو بێ ماندووییتان پێ پیشان بدهم؟ رِۆژووى زستان. مهبهستى ئهبوو هورهیرهش رِهزاى خواى لێبێت له دهستكهوتى سارد ئهوهیه: ئیماندار دهتوانێت بهبێ شهرِ و مهترسى كوژران و برینداربوون قازانج و خێرى زۆرى دهست كهوێت. ههروهها دهگێرِنهوه ئیبنو مهسعود رِهزاى خواى لێبێت فهرموویهتى: بهخێربێت زستان، وهرزى زستان بهرهكهتى تێدا دادهبهزێت، شهوى درێژه بۆ شهونوێژ و رِۆژى كورته بۆ رِۆژووگرتن. ههروهها عوبهیدى كورِى عومهیر دهیفهرموو: ئهى پهیرِهوانى قورئان زستانه و شهوتان درێژبوویهوه بۆ قورئانخوێندن، رِۆژتانیش كورت بوویهوه بۆ رِۆژووگرتن، شهونوێژى زستان بهرانبهر رِۆژووى هاوینه. ههربۆیه موعازى كورِى جهبهل خواى لێ رِازى بێت، لهكاتى سهرهمهرگدا دهگریا و دهیفهرموو: من دهگریم بۆ لهدهستدانى تینوێتى رِۆژه گهرمهكان و، شهونوێژ له شهوه ساردهكانى زستان و ئامادهبوونى بازنهكانى یادى خواى گهوره. بهڵام مهخابن حاڵى ئێمه و ئهوان زۆر جیاوازه، ئهوان پێشوازى زستانیان بهم شێوه دهكرد و وهكو ههلێك تهماشایان دهكرد بۆ خواپهرستن و، چێژیان لهو شهوه درێژانه دهبینى بۆ موناجات و لێپرسینهوه لهگهڵ دهروونه بآ گهردهكانیاندا، ئهو دهروونانهى كه پێغهمبهر صلى الله عليه وسلم بهئاوى سازگارى وهحى پاراوى كردبوویهوه، بۆیه له عیبادهت تێرنهدهبوون و بچووكترین تاوانیان بهلاوه وهكو چیاكان وابوو كوتوموت بهپێچهوانهى ئێمه كه كهمترین عیبادهتى خۆمان بهزۆر دهزانین و پێمان وایه ئیسلام قهرزارى ئێمهیه و هیچمان نههێشتووهتهوه، ئهمهش لهكاتێكدایه كه ئێمه فهرمانمان پێكراوه شوێن كهوتووى هاوهڵانبین و بیانكهینه پێشهنگى دونیا و دوارِۆژمان، گهر سهیریشت له شتێك دێت سهیرت لهوه بێت كه له بهرانبهر ئهم دیمهنه كاریگهرانه له ژیانى هاوهڵاندا كه دهبوو وهكو پێشهنگێك تهماشا بكرایه، زۆرێك له موسوڵمانانى ئهم سهردهمه تهماشاى شهوه درێژهكانى زستان وهكو ههلێك دهكهن بۆ بینینى زنجیره و فلیمهكانى تهلهفزیۆن و سهتهلایت، یان دانیشتن بهرانبهر ئینتهرنێت و كات كوشتن به چات و یانهى ماڵپهرِهكانهوه تا بهرهبهیان، یان لهباشترین حاڵهتهكاندا بۆ سهردان و ئاخاوتنى بێ سوود، پرسیارى گرنگیش لێرهدا ئهوهیه بۆچى ئهوهى هاوهڵانى دهترساند و خهوى لهچهو دهتۆراندن ئێمه ناترسێنێ، ئایا ئێمه پێویستى زۆرترمان نیه بهو عیبادهتانهى ئهوان شهوه ساردهكانى زستانیان پێ ئاوهدان دهكردهوه و، له رِۆژوو گرتنى رِۆژه گهرمهكانى دورگهى عهرهب چێژیان دهبرد، سوێند بهخوا ههموو كێشهكانى موسوڵمانان لهم سهردهمهدا پێویستیان به ئیمانێكى پتهوى وهكو ئیمانى هاوهڵان ههیه، ئیمانێك كه پاڵنهر بێت بۆ چاكهى به ههموو جۆرهكانییهوه، دوورخهرهوهش بێت بۆ خراپه بهههموو جۆرهكانییهوه، چونكه بیروباوهرِى هاوهڵان بزوێنهر بوو بۆ ههموو كارێك له بهرژهوهندى ئیسلام و موسوڵماناندا بێت، ئینجا نهك ههر تهماشاى زستانیان وهكو ههلێك دهكرد بۆ نزیك بوونهوه له خوا، بهڵكو ههموو تهمهنیان وهكو یهكێك له شهوگارهكانى زستان تهماشا دهكرد، كه ههرچهند درێژ بێت پاش چهند ساتێكى كهم گزنگى سپێده دهیرِهوێنێتهوه، یان وهكو رِۆژێك تهماشایان دهكرد كه ههرچهند درێژ بێت لهكۆتاییدا ههر خۆرى تێدا ئاوا دهبێت. بۆیه با ئێمهش ئهوهمان لهیاد نهچێت كه زستان، بههارى رِاستهقینهى موسوڵمانانه، دهتوانین له رِۆژى كورت و شهوى درێژى سوود وهربگرین، ههروهها پابهند بین بهو وێردانهى كه له كاتى باو باران و ههورهتریشقه پێویسته بوترێن، جگه لهمانهش ههوڵى شارهزابوون بدهین لهو حوكمه شهرعیانهى كه پهیوهندیان بهو وهرزهوه ههیه وهكو كۆكردنهوهى نوێژهكان به جهماعهت لهمزگهوتدا بههۆى باران و سهرما ێۆله، وهكو نوێژى نیوهرِۆ و عهسر، یان مهغریب و عیشا، ههروهها شارهزابوون لهحوكمى دهم ههڵپێكان بههۆى سهرما و، تهیهمووم كردن بههۆى سهرما و دهستنهكهوتنى ئاوى گهرم و حوكمى مهسحكردن لهسهر (خُف) و گۆرهوى، یان حوكمى نوێژكردن رِوو له ئاگر و، زۆرباسى تر كه پهیوهندیدارن بهم وهرزى سهرما و زستانهوه، كه له كتێبى زانایاندا-لهكۆن و نوێ- به شیكراوهیى خراونهته رِوو.