البحث

عبارات مقترحة:

الملك

كلمة (المَلِك) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فَعِل) وهي مشتقة من...

الشافي

كلمة (الشافي) في اللغة اسم فاعل من الشفاء، وهو البرء من السقم،...

الأكرم

اسمُ (الأكرم) على وزن (أفعل)، مِن الكَرَم، وهو اسمٌ من أسماء الله...

سوننه‌تى وه‌سێت كردن

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الوصية
نوسینی: احسان برهان الدین یه‌كێك له‌و سوننه‌تانه‌ى فه‌رامۆش كراوه‌ له‌لاى موسوڵمانانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌، سوننه‌تى وه‌سێت كردنه‌، پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانێك گه‌نج بێت یان پیر، ساغ بێت یان نه‌خۆش، ده‌وڵه‌مه‌ند بێت یان هه‌ژار، وه‌سێتى خۆى بنووسێت و له‌ جێگه‌یه‌كدا داینێت بۆ‌ ئه‌وه‌ى له‌پاش مردنى بخوێنرێتوه‌ و جێبه‌جێ بكرێت...

التفاصيل

  سوننه‌تى وه‌سێت كردن       الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على خير الأنبياء و المرسلين سيدنا محمد و على آله وصحبه أجمعين. یه‌كێك له‌و سوننه‌تانه‌ى فه‌رامۆش كراوه‌ له‌لاى موسوڵمانانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌، سوننه‌تى وه‌سێت كردنه‌، پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانێك گه‌نج بێت یان پیر، ساغ بێت یان نه‌خۆش، ده‌وڵه‌مه‌ند بێت یان هه‌ژار، وه‌سێتى خۆى بنووسێت و له‌ جێگه‌یه‌كدا داینێت بۆ‌ ئه‌وه‌ى له‌پاش مردنى بخوێنرێتوه‌ و جێبه‌جێ بكرێت، له‌رِاستیدا وه‌سێت كردن زۆر كێشه‌ى دینى و دونیایى چاره‌سه‌ر ده‌كات و، موسوڵمان له‌پاش مردنى په‌شیمانى ناكێشێت فڵانه‌ مه‌سه‌له‌ و فڵانه‌ كێشه‌، بڵێ خۆزگه‌ وه‌كو ئه‌ستۆ پاكى بۆ خۆم وام بوتایه‌. پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت:  " ما حق إمرئ مسلم، له شيء يوصي فيه، يبيت ليلتين إلا ووصيته مكتوبة عنده" رواه البخاري. واته‌: حه‌قه‌ و پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو مسوڵمانێك دوو شه‌وى به‌سه‌ردا تێنه‌په‌رِێت شتێكى هه‌بێت تاكو رِاسپارده‌كه‌ى له‌لاى سه‌ریدا دا نه‌نابێت. ئیبنوعومه‌ر رِه‌زاى خواى لێبێت ده‌فه‌رموێت: له‌و كاته‌وه‌ گوێم له‌و فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر بووه‌ صلى الله عليه وسلم شه‌وێكم به‌سه‌ردا تێپه‌رِ نه‌بووه‌ رِاسپارده‌م له‌لا نه‌بێت. وه‌سێت شێوازى زۆره‌ و هه‌رچۆن بنووسرێت هه‌رده‌گونجێت به‌مه‌رجێ ئامانجه‌كه‌ بپێكێ، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و شێوازه‌ كه‌ له‌ هه‌ندێ له‌ ئه‌هلى عیلمه‌وه‌ وه‌رم گرتووه‌. بسم الله الرحمن الرحیم من كه‌ ناوم .......................... ئه‌مه‌یه‌ رِاسپارده‌كه‌م له‌پاش خۆم شایه‌تى ده‌ده‌م كه‌ هیچ خوایه‌ك و په‌رستراوێك نییه‌ جگه‌ له‌ (الله)، موحه‌ممه‌دیش صلى الله عليه وسلم پێغه‌مبه‌ر و به‌نده‌ى خوای گه‌وره‌یه‌، قیامه‌تیش بێگومان هه‌ڵده‌ستێت و خواى گه‌وره‌ش مردووه‌كان زیندوو ده‌كاته‌وه‌، وه‌سێت ده‌كه‌م‌ بۆ كه‌سوكارم له‌پاش مردنم له‌ خوا بترسن و خۆیان چاك بكه‌ن و گوێ رِایه‌ڵى فه‌رمانى خوا و پێغه‌مبه‌ركه‌ى بن صلى الله عليه وسلم ئه‌گه‌ر خۆیان به‌ئیماندار ده‌زانن. {وَوَصَّى بِهَا إِبْرَاهِيمُ بَنِيهِ وَيَعْقُوبُ يَا بَنِيَّ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَى لَكُمُ الدِّينَ فَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ}سوره‌تی البقرة ١٣٢. وه‌سێت به‌م مه‌سه‌لانه‌ى خواره‌وه‌ ده‌كه‌م: 1- هه‌ندێك پیاوچاك ئاماده‌بن له‌لام له‌سه‌ره‌مه‌رگمدا بۆ ئه‌وه‌ى یادم بخه‌نه‌وه‌ كه‌ گومانى چاكه‌ به‌ خواى خۆم ببه‌م. 2- شایه‌تومان بخه‌نه‌ سه‌ر زارم. 3- دوعاى چاكه‌م بۆ بكه‌ن و ته‌نها قسه‌ى باش بكه‌ن له‌لام. 4- هه‌ركاتێكیش مردم و گیانم ده‌رچوو، با چاوم بنوقێنن و داواى لێخۆشبوونم بۆ بكه‌ن له‌لاى خوا. 5- هه‌روه‌ها رِاسپارده‌ ده‌كه‌م بۆ كه‌س و كارم ئارام بگرن له‌سه‌ر مردنم و بڵێن: (إنا لله و إنا إليه راجعون) 6- ئاماده‌م بكه‌ن بۆ ناو گۆرِ و په‌له‌ى تێدا بكه‌ن، مه‌گه‌ر پاساویكیان هه‌بێت بۆ دواخستنم، وه‌كو چاوه‌رِوانكردنى پیاوچاكێك كه‌ نوێژم له‌سه‌ر بكات. 7- هه‌روه‌ها وه‌سێت ده‌كه‌م كه‌س قیژه‌ و گریان به‌ده‌نگى به‌رز له‌سه‌رم نه‌كات و من به‌ریم له‌و كاره‌. 8- به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ریم له‌و كه‌سه‌ى به‌نێوچه‌وانى خۆى بدات له‌سه‌ر من یان كراسى بدرِێت. 9- لێیشیان قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ناشه‌رعى باسى مردنه‌كه‌م نه‌گێرِنه‌وه‌. 10- رِاسپارده‌یان پێ ده‌كه‌م پاش ئه‌وه‌ى چاوه‌كانم ده‌نوقێنن به‌ پۆشاكێك ده‌مده‌پۆشن كه‌ هه‌موو لاشه‌م بگرێته‌وه‌ و ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر مه‌حره‌مه‌كانم ماچم بكه‌ن. 11- هه‌روه‌ها رِاسپارده‌یان پێ ده‌كه‌م كه‌ قه‌رزه‌كانم بۆ ببژێرن ئه‌گه‌ر به‌ هه‌موو ماڵه‌كه‌شم بژاردوویانه‌، ئه‌مه‌ى لاى خواره‌وه‌ قه‌رزه‌كانمه‌: .................................... .................................... 12- سێ جار یان زیاتر با بشوردرێم، به‌ڵام با تاك بێت، با سابوونیش به‌كار بهێنن و دوا جاریش هه‌ندآ گوڵاو یان بۆنێكى خۆشم لێبده‌ن و له‌لاى رِاستیشه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ن. 13- رِاسپارده‌ ده‌كه‌م كه‌سێكى شاره‌زا له‌ سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بمشوات، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر له‌ كه‌سوكارى خۆم بێت چاكتره‌ و مه‌به‌ستیشى رِه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ بێت. 14- پاشان كفنم بكه‌ن و پاره‌ى كفنه‌كه‌ش با له‌ماڵى خۆم بێت و هه‌موو لاشه‌م داپۆشێت و سپى بێت. 15- با له‌ مه‌سه‌له‌ى زیاده‌رِه‌وى نه‌كه‌ن له‌رِووى نرخ و زیادكردنى له‌ سێ قارچه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ ئیسرافه‌. 16- پاش ئه‌وه‌ با موخۆرِ به‌كاربهێنن و بۆ بۆنخۆشكردنى ته‌رمه‌كه‌م. 17- پاشان داوا ده‌كه‌م چه‌ند كه‌سێك جه‌نازه‌كه‌م هه‌ڵگرن و، بمبه‌ن بۆ جێگاى نوێژكردن له‌سه‌رم ئه‌وه‌ش مافى خۆمه‌ له‌سه‌ر برا موسوڵمانه‌كانم، تاكو زۆرتریش بن بۆ من چاكتره‌. 18- وه‌سێتیش ده‌كه‌م ئافره‌ت دواى جه‌نازه‌كه‌م نه‌كه‌وێت و، خه‌ڵكى له‌و كاته‌دا بێده‌نگ بن و ته‌نانه‌ت به‌ زیكرى خواى گه‌وره‌ش ده‌نگ به‌رز نه‌كه‌نه‌وه‌. 19- وه‌سێت ده‌كه‌م له‌و كاتانه‌ى نوێژكردن قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ نه‌نێژرێم. 20- هه‌روه‌ها رِاسپارده‌ ده‌كه‌م ته‌رمه‌كه‌م به‌ په‌له‌ بگوێزنه‌وه‌ بۆ گۆرِستان كه‌سوكاره‌كانى خۆیشم له‌پێشترن بۆئه‌وه‌ى دامگرنه‌ نێو گۆرِه‌كه‌م با له‌خوار گۆرِه‌كه‌شه‌وه‌ دامبه‌زێنن. 21- وه‌سیت ده‌كه‌م بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى دامده‌گرێته‌ ناو گۆرِه‌كه‌م بڵێت: ( بسم الله و على ملة رسول الله) 22- هه‌روه‌ها رِاسپارده‌ ده‌كه‌م له‌سه‌ر گۆرِه‌كه‌م نه‌نووسرێت و گۆرِه‌كه‌م به‌رز نه‌كرێتوه‌ له‌ بستێك زیاتر. 23- رِاسپارده‌ش ده‌كه‌م ئه‌و ته‌ڵقینه‌ داهێنراوه‌ دوورودرێژه‌ كه‌ به‌سه‌ردا نه‌خوێنرێته‌وه‌. 24- داواش ده‌كه‌م له‌ پاش مردن ده‌نێژرێم خه‌ڵكه‌كه‌ ماوه‌ى سه‌ربرِینى مه‌رِێك و دابه‌شكردنى گۆشته‌كه‌ى با رِاوه‌ستن له‌ لام (نزیكه‌ى یه‌ك سه‌عات) و داواى لێخۆشبوون و جێگیربوونم بۆ بكه‌ن یه‌ریه‌كه‌ و ته‌نها دوعام بۆ بكات نه‌ك به‌ كۆمه‌ڵ. 25- كارێكى شه‌رعیشه‌ له‌ پاش مردنم كه‌س و كارم سه‌ره‌خۆشیان لىَ بكرێت به‌ڵام له‌شوێنێكى دیاركراودا كۆنه‌بنه‌وه‌. 26- هه‌روه‌ها وه‌سێت ده‌كه‌م چله‌ و سه‌رساڵ و ئه‌و شێوه‌ بیدعانه‌م بۆ نه‌كرێت. 27- با له‌پاش گه‌رِانه‌وه‌یان كه‌س و كارم خواردن درووست نه‌كه‌ن به‌ڵكو بۆیان درووست بكرێت. 28- داواش ده‌كه‌م له‌ كه‌س و كارم به‌زۆرى دوعام بۆ بكه‌ن ئه‌گه‌ر قه‌رزارى رِۆژووم بووه‌ بۆ من بگرنه‌وه‌. 29- وه‌سێتیش ده‌كه‌م بۆ مناڵه‌كانم له‌پاش خۆم له‌ خوا بترسن و كرده‌وه‌ى چاكه‌ بكه‌ن و صه‌ده‌قه‌ و حه‌ج و عومره‌ بكه‌ن، چونكه‌ پشكێكى به‌رى من ده‌كه‌وێت إن شاء الله. 30- كه‌س و كاریشم ده‌توانن سه‌ردانى گۆرِه‌كه‌م بكه‌ن بۆئه‌وى ئامۆژگارى وه‌ربگرن به‌مه‌رجێك هیچ قسه‌یه‌ك نه‌كه‌ن خواى گه‌وره‌ برِه‌نجێنێ. 31- وه‌سێتیش ده‌كه‌م صه‌ده‌قه‌ بكرێت له‌ ماڵه‌كه‌م بۆ هه‌ژار و نه‌دار، به‌تایبه‌تى ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ كه‌ ناویانم نووسیوه‌، چونكه‌ مافى خۆمه‌ له‌ سێ یه‌كى ماڵه‌كه‌مدا خێر بكه‌م. ژ ئه‌و كه‌سه‌ى وه‌سێتى بۆ كراوه‌  ئه‌وشته‌ى وه‌سێت كراوه‌ بیبه‌خشێت             جگه‌ له‌وانه‌ش با ماڵه‌كه‌م به‌پێى قورئان و سوننه‌ت دابه‌ش بكرێت ئه‌مه‌ بوو كه‌ به‌نده‌ى خوا (.....................) وه‌سێتى پێمكرد له‌كاتى ته‌ندرووستیدا، داوا ده‌كه‌م كه‌س و كارم له‌پاش خۆم جێبه‌جێ بكه‌ن. حاشاش ده‌كه‌م له‌ هه‌ر قسه‌ و كرده‌وه‌یه‌ك به‌پێچه‌وانه‌ى وه‌سێته‌كه‌م ئه‌نجام بدرێت، مه‌گه‌ر كارێكى شه‌رعى بێت من پێم نه‌زانیبێت. {فَسَتَذْكُرُونَ مَا أَقُولُ لَكُمْ وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ} سوره‌تی غافر ٤٤. هه‌ركێ وه‌سێته‌كه‌م بگۆرِێت یان به‌پێچه‌وانه‌ى وه‌سێته‌كه‌م هه‌لس و كه‌وت بكات گوناحى له‌سه‌ر خۆیه‌تى: {فَمَنْ بَدَّلَهُ بَعْدَمَا سَمِعَهُ فَإِنَّمَا إِثْمُهُ عَلَى الَّذِينَ يُبَدِّلُونَهُ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ}سوره‌تی البقرة ١٨١. هه‌روه‌ها وه‌كو گوێرِایه‌ڵى بۆ خواى گه‌وره‌ كه‌ فه‌رموویه‌تى: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا شَهَادَةُ بَيْنِكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ حِينَ الْوَصِيَّةِ اثْنَانِ ذَوَا عَدْلٍ مِنْكُمْ}  سوره‌تی المائدة ١٠٦. بۆیه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ى خواره‌وه‌ ده‌گرم به‌ شایه‌ت:                              شایه‌ت شایه‌ت خاوه‌ن وه‌سێت                

المرفقات

2

سوننه‌تى وه‌سێت كردن
سوننه‌تى وه‌سێت كردن