البحث

عبارات مقترحة:

الخبير

كلمةُ (الخبير) في اللغةِ صفة مشبَّهة، مشتقة من الفعل (خبَرَ)،...

الحفي

كلمةُ (الحَفِيِّ) في اللغة هي صفةٌ من الحفاوة، وهي الاهتمامُ...

الرزاق

كلمة (الرزاق) في اللغة صيغة مبالغة من الرزق على وزن (فعّال)، تدل...

ئادابى هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ نامسوڵماندا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات دعوة غير المسلمين
ئاماده‌كردنی: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌ ئایینى پیرۆزى ئیسلام مافى كه‌سانى نامسوڵمانى له‌ كۆمه‌ڵگاى ئیسلامیدا پاراستوه‌ ، به‌شێوازێك ئه‌من و ئاسایشى بۆ فه‌راهه‌م كردوون و رێز و حورمه‌تى بۆ داناون، چونكه‌ ئیسلام مایه‌ى سۆزو به‌زه‌ییه‌ بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تى و ، پێغه‌مبه‌رى ئیسلامیش مایه‌ى ره‌حمه‌ت و به‌زه‌ییه‌ به‌گشتى به‌ مسوڵمان و خاوه‌ن كتێبه‌كان و بێباوه‌رِان وسه‌رجه‌م زینده‌وه‌ران...

التفاصيل

ئادابى ههڵسوكهوتكردن لهگهڵ نامسوڵماندا ئایینى پیرۆزى ئیسلام مافى كهسانى نامسوڵمانى له كۆمهڵگاى ئیسلامیدا پاراستوه ، بهشێوازێك ئهمن و ئاسایشى بۆ فهراههم كردوون و رێز و حورمهتى بۆ داناون، چونكه ئیسلام مایهى سۆزو بهزهییه بۆ سهرجهم مرۆڤایهتى و ، پێغهمبهرى ئیسلامیش مایهى رهحمهت و بهزهییه بهگشتى به مسوڵمان و خاوهن كتێبهكان و بێباوهرِان وسهرجهم زیندهوهران {وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ} الأنبياء/107. لێرهدا بهكورتى ئاماژه به كۆمهڵێك لهو ماف و مامهڵانه دهكهین كه پێویسته بهرامبهر كهسانێك كه مسوڵمان نین رهچاو بكرێن. یهكهم/ بهزۆره ملێ نهكرێن به مسوڵمان: خواى گهوره له قورئانى پیرۆزدا فهرمویهتى: {لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ} البقرة/256. واته: فشار و زۆر بهكارمههێنن بۆ ئهوهى كهسێك بێته نێو بازنهى ئیسلامهوه، ئایینى ئیسلام ئایینێكى روون و ئاشكرا و خاوهن بهڵگهیه، پێویستى بهوه نیه بهزۆر كهسێك بێته نێو بازنهیهوه. بهڵكو ههركهس خواى گهوره رێنوێنى كرد بۆنێو بازنهى ئیسلام و سینگ و دڵى كردهوهو بهرچاوى روون بوهوهو، بهبهرچاورِوونى هاته ناو بازنهى ئیسلامهوه، ئهوهش كه خوا دڵ و دهروونى كوێركرد و مۆرى بهسهر گوێ و چاوو دڵیداهانى، بهزۆر هاتنه ناو ئایینى ئیسلام هیچ سودى پێ ناگهیهنێت. بهڵام ئاینى ئیسلامیان بۆ رون دهكرێتهوهو ئازادن لهوهى مسوڵمان بن یان نا . دووهم/ چاكهكردن لهگهڵیاندا: پێویسته مسوڵمانان بهچاكى و دروستى مامهڵه لهگهڵ غهیرى خۆیاندا بكهن، ههروهك خواى گهوره له قورئانى پیرۆزدا فهرموویهتى: {لَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ} الممتحنة/ 8 . واته: خوا رێتان لىَ ناگرىَ لهگهڵ ئهوانهى كه جهنگیان لهگهڵ نهكردون لهسهر ئهم دینهو، دهریان نهكردون له جێگهو شوێنهكانتان، كه چاكهیان لهگهڵ بكهن و دادیان لهگهڵ بنوێنن، بهراستى خوا ئهوانهى خۆش دهوىَ كه دادگهرن. چاكهكردن لهگهڵیاندا چهندین بوار لهخۆ دهگرێت، وهك جێبهجێ كردنى سیلهى رهحم و بهجێهێنانى مافى دراوسێیهتى وهاوكارى و یارمهتى دانى لهكاتى پێویستیدا و...هتد. ئهوانهى كه دیارى كراون چاكهیان لهگهڵدا بكرێت له نامسوڵمانهكان، سهرهتا بریتین له دایك و باوك و خزم و كهسوكار، بهپێى ریزبهندى نزیكى. (ابن العربی) دهڵێت: كۆدهنگى ههیه لهسهر ئهوهى بهجێهێنانى سیلهى رهحم واجبهو پچرِاندنیشى حهرامه. لهبهر گرنگى و جهخت كردنهوه لهسهر سیلهى رهحم، تهنانهت بهجێهێنانى لهگهڵ بێباوهرِانیشدا كارێكى دروست و خوازراوه. دهكرێت بڵێین بهجێ هێنانى سیلهى رهحم گرنگترین بوارى چاكهكردنه لهگهڵ كهسانى نامسوڵماندا. عن أسماء رضي الله عنها قالت: قدمت علي أمي وهي مشركة ، في عهد رسول الله صلى الله عليه وسلم ، فاستفتيت رسول الله صلى الله عليه وسلم ، قلت : إن أمي قدمت وهي راغبة ، أفأصل أمي ؟ قال : ( نعم ، صلي أمك) رواه البخاری ومسلم. به واتاى: ئهسما (خوای لێ رازى بێت) وتى: له سهردهمى پێغهمبهردا( صلی الله علیه وسلم )، دایكم سهردانى كردم، لهكاتێكدا بێباوهرِ بوو، پرسیارم له پێغهمبهرى خوا( صلی الله علیه وسلم ) كرد، وتم: دایكم هاتووه بۆ لام و حهز به دیدهنیم دهكات، ئایا بچم بۆ لاى؟ فهرمووى: بهڵێ، بچۆ بۆ لاى . سێیهم/ ستهم لێنهكردنیان: ئایینى پیرۆزى ئیسلام قهدهغهى كردوه كه له كۆمهڵگاى ئیسلامیدا زوڵم و ستهم له خاوهن كتێبهكان بكرێت، خواى گهوره له قورئانى پیرۆزدا فهرمویهتى: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ لِلَّهِ شُهَدَاءَ بِالْقِسْطِ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآَنُ قَوْمٍ عَلَى أَلَّا تَعْدِلُوا اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى}المائدة/ 8. واته: با رق و كینهتان له دهستهو كۆمهڵێك هانتان نهدا لهسهر ئهوهى راست نهرِۆن و دادگهرنه بن، دادگهربن ئهوه نزیكتره له پارێزگاریهوه. ئایینى پیرۆزى ئیسلام پێویستى كردوه لهسهر مسوڵمانان كه خوێن و ماڵ و ناموس و پهرستگایان بپارێزن و له ههموو دهستدرێژى و زوڵم و ستهمێكیش بهرگرییان لێبكهن. ههروهها خواى گهوره فهرمویهتى: {إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالْإِحْسَانِ وَإِيتَاءِ ذِي الْقُرْبَى وَيَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ وَالْبَغْيِ} النحل/ 90 بهواتاى : بهراستى خوا فهرمان دهدات به دادگهرى و به چاكه و بهبهخشین به خزم و كهسوكار ، وه خوا بهرگرى دهكات له داوێن پیسى وخراپهو دهستدرێژى . پێغهمبهرى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمویهتى: (من قتل معاهدا لم یرح رائحة الجنة، وإن ریحها لیوجد من مسیرة اربعین عاما) رواه البخاری. واته: ههركهسێك خاوهن بهڵێنێك بكوژێت، بۆنى بهههشت ناكات، ههرچهنده بۆنى بهههشت دهگاته چل ساڵه رێ . ههروهها فهرمویهتى: (من ظلم معاهدا ان انتقصه حقا أو كلفه فوق طاقته، أو أخذ منه شیئاً بغیر طیب نفسٍ منه، فأنا حجیجه یوم القیامة). رواه أبو داود وقال ابن حجر حديث حسن. واته: ههر كهسێك ستهم له خاوهن بهڵێنێك بكات، یان مافێكى كهم كاتهوه ، یان له سهرووى تواناى خۆى داواى لێ بكات، یان شتێكى لێ وهرگرێت بهبێ رهزامهندى خۆى، ئهوا من بهرگریكارم له دژى له رۆژى دواییدا. ئهمهو پێغهمبهرى خوا( صلی الله علیه وسلم ) ئاگادارمان دهكاتهوه له ستهم نهكردن گهر ستهملێكراو بێباوهڕیش بێت ههروهك فهرمویهتى : ( اتقوا دعوة المظلوم وان كان كافرا ، فانه لیس دونها حجاب ) حسن .رواه احمد ، وحسنه الالبانى رحمه الله . وتا: خۆتان بپارێزن له نزاو دوعاى ستهم لێكراو ههرچهنده بێباوهڕیش بێت ، چونكه هیچ پهردهیهك نیه له نێواندا . چوارهم/ وهفا به وادهو بهڵێنهكان: ئاینى پیرۆزى ئیسلام پابهند بوون بهوادهو بهڵێن و پهیمانانمهكانهوه به كارێكى پێویست و خوازراو له قهڵهم دهدات و چهندین دهق له قورئان و فهرموده گهواهى ئهم راستیهن ، خواى گهوره له قورئانى پیرۆزدا فهرمویهتى: {وَأَوْفُوا بِالْعَهْدِ إِنَّ الْعَهْدَ كَانَ مَسْئُولًا} الاسراء/ 34. واتا : وهفاداربن بهرامبهر بهڵێن و پهیمانهكانتان ، بهراستى خاوهن بهڵێن و پهیمان پرسیارلێكراوه . ئهمهو یهكێك له سیفاتى بهنده برِوادارهكان پاراستنى ئهمانهت و وادهو بهڵێنهكانه {وَالَّذِينَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ} المؤمنون/ 8 . ههروهها شكاندنى وادهو بهڵێن مایهى تورِهیى و خهشم و نهفرهتى خودایه ههروهك فهرمویهتى: {وَالَّذِينَ يَنْقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِنْ بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَنْ يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ أُولَئِكَ لَهُمُ اللَّعْنَةُ وَلَهُمْ سُوءُ الدَّارِ} الرعد/ 25 . واتا : ئهوانهى پهیمانى خوا ههڵدهوشێننهوه له پاش بهستن و گرێدانى ، ئهوهى خوا فهرمانى پێكردووه دهیپچرِن ، ههر بۆ ئهوانه نهفرین و دورى له بهزهیى خوا ، ههروهها بۆ ئهوانه سهرهنجامى خراپ . پێغهمبهرى خوا( صلی الله علیه وسلم ) فهرمویهتى: (من كان بینه وبین قوم عهدٍ فلا یشد عقدة ولا یحلها حتى ینقضي أمدها أو ینبذ إلیهم على سواء) اخرجه ابوداود والترمذی. به واتاى: ههركهس لهگهڵ كۆمهڵێكدا پهیمان و بهڵێنى ههبوو، ئهو گرێبهسته نه توند بكا و نه كۆتایى پێ بێنێت، تا ماوهى گرێبهستهكه بهسهر دهچێت ، یان پێكهوه كۆتایى پێ دێنن. ئهمهو پهیوهندى نێوان مسوڵمانان و ئهوانى تردا لهسهر بنهماى رێزگرتنى پهیماننامهو بهڵێنهكان دێته دى پێویسته مسوڵمانان لهلایهن خۆیانهوه پابهندبن بهو گرێبهست و پهیماننامانه ، مهگهر كاتێك ئهوان وادهو بهڵێنهكان بشكێنن . پێنجهم/ پاراستنى ژیانیان: ئایینى پیرۆزى ئیسلام ژیانى مرۆڤایهتى پاراستوهو ههر جۆره پهلامار و ههرِهشهیهك بۆ سهر ژیانى مرۆڤ به یهكێك له تاوانه گهورهكان تۆماردهكرێت. جۆرى مرۆڤایهتى ههموو یهك خێزانهو دهستدرێژى بۆ سهر ههر كهسێك دهستدرێژییه بۆ سهر سهرجهم مرۆڤایهتى. بهپێى زاراوهى سهردهم نامسوڵمانهكان هاوڵاتین لهسنورى دهوڵهتى ئیسلامیداو ههر لهسهدهى یهكهمهوه تا ئهمرِۆ مسوڵمانان كۆدهنگن لهسهر ئهوهى كه ئهوان ئهرك ومافیان وهك مسوڵمانان وایهو مهگهر ئهو كاروبارانهى تایبهتن به ئاین بیروباوهرِهوه .ئهوانیش ئازادن لهسهر شێوازى دیندارى خۆیان شهشهم/ پاراستنى ماڵ و سامان: ئایینى پیرۆزى ئیسلام دهستدرێژى كردنه سهر ماڵ و سامانى حهرام كردوه ، ههر جۆره دهستدرێژیكردنێك له دزى و لهناوبردن تاوانێكهو سزاى لهسهر داناوه ..