البحث

عبارات مقترحة:

العليم

كلمة (عليم) في اللغة صيغة مبالغة من الفعل (عَلِمَ يَعلَمُ) والعلم...

الشاكر

كلمة (شاكر) في اللغة اسم فاعل من الشُّكر، وهو الثناء، ويأتي...

الخبير

كلمةُ (الخبير) في اللغةِ صفة مشبَّهة، مشتقة من الفعل (خبَرَ)،...

فه‌توا ده‌رباره‌ی كتێبه‌كانی عیلمی مه‌نتیق

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف شێخ الاسلام ابن ته‌یمیه‌ ، مامۆستا عه‌بدولله صادق
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات أصول الفقه
پرسیارێكه ده‌رباره‌ی كتێبه‌كانی عیلمی مه‌نتیق له‌ لایه‌ن شێخ الاسلام ابن ته‌یمیه‌ ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌.

التفاصيل

فهتوا دهربارهی كتێبهكانی عیلمی مهنتیقئهما سهبارهت بهكتێبهكانی عیلمی مهنتیق ئهم كتێبانه عیلم وزانستێكیان تێدا نیه كه لهشهرعی خوادا ئهمری پێ كرابێت، ئهگهر چی به ئیجتیهادی ههندێك خهڵك زانینی ئهم عیلمه فهرزی كیفایهته، وهههندێك ووتوویانه زانستهكان دانهمهزرێن بهبێ فێربوونی ئهم عیلمه وهك ئهبو حامیدی غهزالی باسی كردووه، بهڵام ئهمه ههڵهێكی گهورهیه لهشهرع و لهعهقڵ دا . لهلایهنی عهقڵهوه : ههموو عاقڵ مهندانی ئادهمیزاد لهگشت جۆرو بابهتهكانی زانستدا، گشتیان زانستی خۆیان نووسیوهو لێ بوونهوه بهبێ ئهوهی عیلمی مهنتیقی یۆنانی ههبێت یا بیزانن. وهلهلایهنی شهرعهوه: بێ گوومان زانراوه به تهئكید وئاشكرایه لهئاینی ئیسلامدا كهخوای گهوره واجیبی نهكردووه لهسهر ئههلی عیلم و ئیمان فێربوونی ئهم مهنتیقه یۆنانیه.وهئهم عیلمه ( مهنتیق) له خودی خۆیدا ههندێكی شتی ڕاسته، وههندێكی ناههقه، وهئهم بڕه ڕاستهی كهتێیدایه بهشی زۆری یا ههره زۆرینهی كهس پێویستی پێی نیه، وهئهم بڕهی كهپێویسته بزانرێت، ئهوا( ئادهمیزادی خاوهن عهقڵ) بهسروشتی پاكی خۆی دهیزانێت و پێویستی پێ نیه، وهمروڤی گێل سوودی لێ وهرناگرێت، وهمرۆڤی زیرهكیش پێویستی پێ نیه، وهزهرهرو زیانی فێربوونی(ئهم عیلمه) زیاتره لهسودهكانی بۆ كهسێك كهشارزا نهبێت و بێ ئاگا بێت لهزانستی پێغهمهمبهران(سهلامی خوایان لێبێت)، چونكه ههندێك لهبڕگه وقاعیده خراپ و فاسیدهكانی ئهم عیلمه وای كردووه لهكهسانێكی زۆر لهپیاو چاكان تووشی نیفاق و (دووڕڕوویی) هاتوون و زانستهكهیان بێ كهڵك و فاسید بووه.وهقسهی ئهو كهسهی كه دهڵێت: بهشهكانی ئهم عیلمه ههمووی ههق و ڕاستن، ئهم قسهیه پووچه؛ چونكه قسهكانی (ئههلی مهنتیق) لهپێناسهو حهد و سیفاتی زاتی وعهرهزی، وبهشهكانی قیاس و بورهان...هتد، فهسادو بێ كهڵكی زۆری تێدایه كه لهشوێنی تر ڕوونمان كردۆتهوه، وهبهڕاستی زانایانی موسڵمانیش ئهمهیان ڕوون كردۆتهوه، وهخوای گهورهش زاناتره. سهرچاوه( مجموع الفتاوى 9/269-270).